سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا سەردانی تورکمانستان دەکات

بە‭ ‬دەربڕینی‭ ‬ڕێز‭ ‬بۆ‭ “‬بێلایەنیی‭ ‬ئەرێنی‭” ‬تورکمانستان،‭ ‬فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬مایکڵ‭ ‬ئی‭. ‬کوڕیڵا،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬بە‭ ‬ئامانجی‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬ئاسایشی،‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬نیسانی‭ ‬2023،‭ ‬سەردانی‭ ‬وڵاتەکەی‭ ‬کرد‭.‬

فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬کوڕیڵا‭ ‬لە‭ ‬ئەشقئابادی‭ ‬پایتەخت‭ ‬لەگەڵ‭ ‬سەرکردە‭ ‬سەربازییەکانی‭ ‬تورکمانستان‭ ‬و‭ ‬نوێنەرانی‭ ‬باڵای‭ ‬وەزارەتی‭ ‬دەرەوە‭ ‬کۆبووەوە‭. ‬ئەوان‭ ‬پێکهاتبوون‭ ‬لە‭ ‬جێگری‭ ‬وەزیری‭ ‬کاروباری‭ ‬دەرەوە‭ ‬ڤێپا‭ ‬حاجیێڤ،‭ ‬وەزیری‭ ‬بەرگری‭ ‬فەریق‭ ‬بێگێنچ‭ ‬گۆندوگدێڤ‭ ‬و‭ ‬سەرۆکی‭ ‬دەستەی‭ ‬ئەرکان‭ ‬عەقید‭ ‬ئاکمورات‭ ‬ئەنێمێتۆڤ‭.‬

لە‭ ‬کاتێکدا‭ ‬کوڕیڵا‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەم‭ ‬بەرپرسانەدا‭ ‬کۆدەبووەوە،‭ ‬وەزیری‭ ‬کاروباری‭ ‬دەرەوەی‭ ‬تورکمانستان‭ ‬ڕاسیت‭ ‬مێرێدۆڤ‭ ‬بۆ‭ ‬ڕاوێژکاریی‭ ‬دولایەنەی‭ ‬ساڵانە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬وەزیری‭ ‬دەرەوەی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬ئەنتۆنی‭ ‬بڵینکن‭ ‬گەیشتە‭ ‬واشنتۆنی‭ ‬پایتەخت‭.‬

سەرکردەکانی‭ ‬ئۆزبەکستان‭ ‬ستایشی‭ ‬هاوبەشیی‭ ‬بنیاتنراوی‭ ‬ئەم‭ ‬دواییانەی‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬و‭ ‬پەروەردەی‭ ‬نێوان‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬تورکمانستان‭ ‬و‭ ‬پاسەوانی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬مۆنتانا،‭ ‬وەکو‭ ‬بەشێک‭ ‬لە‭ ‬بەرنامەی‭ ‬هاوبەشیی‭ ‬ویلایەتیی‭ ‬پاسەوانیی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬کرد‭.‬

وەکو‭ ‬ئاماژەیەکی‭ ‬نیازپاکی،‭ ‬کوڕیڵا‭ ‬بە‭ ‬دانانی‭ ‬چەپکە‭ ‬گوڵینەیەک‭ ‬لە‭ ‬مۆنۆمێنتێکدا‭ ‬بۆ‭ ‬نیشاندانی‭ ‬وەفا‭ ‬بۆ‭ ‬ئەو‭ ‬سەبازە‭ ‬توکمانستانانەی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬شەڕکردن‭ ‬لە‭ ‬جەنگی‭ ‬جیهانی‭ ‬دووەمدا‭ ‬گیانیان‭ ‬لەدەستدا،‭ ‬هاوبەشیی‭ ‬ئەنێمێتۆڤی‭ ‬کرد‭.‬

کوڕیڵا‭ ‬بەو‭ ‬باوەڕەی‭ ‬کە‭ ‬تورکمانستان‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭ ‬ڕوانگەی‭ ‬هاوبەشیان‭ ‬لەبارەی‭ ‬یەکپارچەیی‭ ‬خاک‭ ‬و‭ ‬سەقامگیری‭ ‬دەوڵەتانی‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬هەیە،‭ ‬کۆتایی‭ ‬بە‭ ‬سەردانەکەی‭ ‬هێنا‭. ‬

‭”‬سەردانکردنی‭ ‬لەم‭ ‬شێوەیە‭ ‬بوار‭ ‬بە‭ ‬بەردەوامبوونی‭ ‬جۆرە‭ ‬پەیوەندییەک‭ ‬دەدات،‭ ‬کە‭ ‬ناتوانرێت‭ ‬بە‭ ‬تەلەفۆن‭ ‬یاخود‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬کۆنفرانسی‭ ‬ڤیدیۆییەوە‭ ‬بنتانبنرێت،‭” ‬ناوبراو،‭ ‬فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

لە‭ ‬میانی‭ ‬دیدارەکەیدا‭ ‬لەگەڵ‭ ‬وەزیری‭ ‬دەرەوەی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لە‭ ‬واشتنتۆن،‭ ‬وەزیری‭ ‬کاروباری‭ ‬دەرەوەی‭ ‬تورکمانستان‭ ‬تاوتوێی‭ ‬لە‭ ‬کۆمەڵێک‭ ‬بابەتی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬کرد،‭ ‬کە‭ ‬چۆنیەتی‭ ‬کەمکردنەوەی‭ ‬ناسەقامگیری‭ ‬لە‭ ‬ئەفغانستانی‭ ‬دراوسێ‭ ‬لەخۆگرتبوو‭. ‬

Comments are closed.