کوەیت دەروازەیەک بۆ بۆشایی ئاسمان دەکاتەوە

دەستەی‭ ‬یونیپاس

لەژێر‭ ‬دروشمی‭ “‬دەروازەی‭ ‬کوەیت‭ ‬بە‭ ‬ڕووی‭ ‬بۆشایی‭ ‬ئاسمان،‭” ‬زانکۆی‭ ‬کوەیت‭ ‬ئاهەنگی‭ ‬بەگەڕخستنی‭ ‬کوەیت‭ ‬سات‭ ‬1،‭ ‬یەکەم‭ ‬سەتەلایتی‭ ‬وڵاتەکەی‭ ‬گێڕا‭. ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬کانوونی‭ ‬دووەمی‭ ‬2023،‭ ‬کوەیت‭ ‬سات‭ ‬1‭ ‬بەسەر‭ ‬فاڵکۆن‭ ‬9ـی‭ ‬سپەیس‭ ‬ئێکس‭ ‬لە‭ ‬وێستگەی‭ ‬هێزی‭ ‬بۆشایی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬کەیپ‭ ‬کاناڤێراڵ‭ ‬لە‭ ‬فلۆریدا‭ ‬لە‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬ڕەوانەی‭ ‬خولگەی‭ ‬زەوی‭ ‬کرا‭. ‬

سەتەلایتە‭ ‬وزەپێدراوەکە‭ ‬بە‭ ‬وزەی‭ ‬تیشکی‭ ‬خۆر‭ ‬گەیشتە‭ ‬خولگەکەی‭ ‬خۆی،‭ ‬لە‭ ‬مووشەکەکە‭ ‬جیابووەوە‭ ‬و‭ ‬باڵەکانی‭ ‬کردەوە‭. ‬چەند‭ ‬کاتژمێرێک‭ ‬دواتر،‭ ‬کوەیت‭ ‬سات‭ ‬1‭ ‬یەکەم‭ ‬پەیامی‭ ‬خۆی‭ ‬گواستەوە‭ ‬بۆ‭ ‬زانکۆی‭ ‬کوەیت‭. ‬

سەتەلایتەکە‭ ‬بە‭ ‬دەوری‭ ‬زەویدا‭ ‬دەخولێتەوە‭ ‬و‭ ‬وێنەی‭ ‬وردەکاریی‭ ‬بەرز‭ ‬بۆ‭ ‬شیکردنەوە‭ ‬بۆ‭ ‬زانکۆکە‭ ‬دابین‭ ‬دەکات‭. ‬ئەوان‭ ‬یارمەتی‭ ‬زانایانی‭ ‬دەریایی‭ ‬لە‭ ‬توێژینەوەی‭ ‬گۆڕانکارییەکان‭ ‬لە‭ ‬کەنداوی‭ ‬عەرەبی‭ ‬دەدەن،‭ ‬لەوانە‭ ‬زیادبوونی‭ ‬قەوزەکان،‭ ‬بێڕەنگبوونی‭ ‬ئاو‭ ‬و‭ ‬کاریگەریی‭ ‬دەردانی‭ ‬نەوت‭ ‬لەسەر‭ ‬ژیانی‭ ‬ئاوی‭.‬

بەڕێوبەری‭ ‬پڕۆژەی‭ ‬کوەیت‭ ‬سات‭ ‬1،‭ ‬د‭. ‬یاسر‭ ‬عەبدول‭ ‬ڕەحیم‭ ‬ڕایگەیاند‭ ‬کە‭ ‬بەگەڕخستنەکە‭ ‬خەونێک‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬چەندین‭ ‬ساڵ‭ ‬لە‭ ‬ئامادەکاریی‭ ‬ماندووکەر‭ ‬بەدیهات‭. “‬بەڵێ،‭ ‬ئێمە‭ ‬چوار‭ ‬ساڵ‭ ‬لەمەوبەر‭ ‬دەستمان‭ ‬پێکرد،‭ ‬بەڵام‭ ‬چەمکەکە‭ ‬10‭ ‬لەمەوبەر‭ ‬بۆ‭ ‬گەیشتن‭ ‬بەم‭ ‬ساتەوەختە‭ ‬خرابووە‭ ‬بەر‭ ‬باس،‭” ‬ناوبراو‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

سەرپەرشتیکراوە‭ ‬لە‭ ‬لایەن‭ ‬دامەزراوەی‭ ‬کوەیت‭ ‬بۆ‭ ‬توێژینەوەی‭ ‬زانستی،‭ ‬پڕۆژە‭ ‬1‭ ‬ملیۆن‭ ‬دۆلارییەکە‭ ‬نزیکەی‭ ‬67‭ ‬کەسی‭ ‬لە‭ ‬پسپۆڕیی‭ ‬جیاواز‭ ‬کە‭ ‬زۆربەیان‭ ‬ژنن‭ ‬دامەزراند‭. ‬

پێشکەوتنی‭ ‬زانستی‭ ‬بۆشایی‭ ‬ئاسمان‭ ‬و‭ ‬دەستخستنی‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬پەیوەندیدا‭ ‬لە‭ ‬جیهانی‭ ‬عەرەبیدا‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1985‭ ‬بە‭ ‬دامەزراندنی‭ ‬یەکەم‭ ‬ڕێکخراوی‭ ‬پەیوەندیی‭ ‬سەتەلایتی‭ ‬لە‭ ‬ڕیاز،‭ ‬سعودیە،‭ ‬دەستیپێکرد‭.‬

ناسراوە‭ ‬بە‭ ‬عەرەبسات،‭ ‬ئامانجەکەی‭ ‬بریتی‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬گەیاندنی‭ ‬خزمەتگوزاری‭ ‬پەیوەندیی‭ ‬گشتی‭ ‬و‭ ‬تایبەتی‭ ‬بنچینە‭ ‬سەتەلایتی‭ ‬بۆ‭ ‬21‭ ‬وڵاتی‭ ‬عەرەبی‭ ‬ئەندام‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬بەردەوامبوون‭ ‬لە‭ ‬بەگەڕخستنی‭ ‬سەتەلایتە‭ ‬وەستاکان‭ ‬لە‭ ‬ڕووی‭ ‬جوگرافییەوە‭. ‬

لە‭ ‬لایەکی‭ ‬ترەوە،‭ ‬ئیماڕات‭ ‬خاوەنی‭ ‬نزیکەی‭ ‬13‭ ‬سەتەلایتی‭ ‬پەیوەندییە‭ ‬لە‭ ‬خولگەی‭ ‬زەویدا‭ ‬و‭ ‬وەکو‭ ‬بەشێک‭ ‬لە‭ ‬وەبەرهێنان‭ ‬لە‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬بۆشایی‭ ‬ئاسمان‭ ‬دوو‭ ‬کەشتی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬ناردووەتە‭ ‬دەرەوەی‭ ‬زەوی‭.‬

Comments are closed.