Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      بەهای ئازادکردنەوەی پارێزگای ستراتیژی ئەلحودەیدە

      August 25, 2026

      پێشکەوتنی جەنگاوەرانی ئاڵتوونی

      August 11, 2026

      پێشکەوتنێک لە هەماهەنگیی ستراتیژی

      August 11, 2026

      بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە ئاڵۆزەکان

      August 11, 2026

      ئاڕاستەکردنی ئاڵۆزییەکانی ئاسایشی ناوچەیی

      August 11, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      کوەیت مەشقی سەربازیی چردەکاتەوە

      August 10, 2026

      ھاوبەشیی قەتەڕ و ئەمریکا دەگاتە ئاستی نوێ

      August 10, 2026

      وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست گروپی پەیوەندیی ئەفغانستان پێکدەهێنن

      August 10, 2026

      کۆماری قڕغستان هەوڵی بەدەستهێنانی کورسیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەدات

      August 10, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 11, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 11, 2026

      کوەیت مەشقی سەربازیی چردەکاتەوە

      August 10, 2026

      ھاوبەشیی قەتەڕ و ئەمریکا دەگاتە ئاستی نوێ

      August 10, 2026

      وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست گروپی پەیوەندیی ئەفغانستان پێکدەهێنن

      August 10, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    Unipath
    Home » لوتکەی ئاسیای ناوەڕاست و یەکێتی ئەوروپا بەڵێنی هەماهەنگیی قووڵتر دەدات
    ئاشتی و ئاشتەوایی

    لوتکەی ئاسیای ناوەڕاست و یەکێتی ئەوروپا بەڵێنی هەماهەنگیی قووڵتر دەدات

    UnipathBy UnipathApril 23, 2026Updated:April 24, 202603 Mins Read
    سەرکردەکانی ئاسیای ناوەڕاست و یەکێتی ئەوروپا لە سەمەرقەندی ئۆزبەکستان لە مانگی نیسانی 2025، بەشداری لە لوتکەی یەکێتی ئەوروپا و ئاسیای ناوەڕاستدا دەکەن. AFP/گێتی ئیمەیجس
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    وڵاتانی‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاست،‭ ‬ڕێگایەکی‭ ‬گرنگ‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬ڕۆژهەڵات‭ ‬و‭ ‬ڕۆژئاوا،‭ ‬هەوڵی‭ ‬فراوانکردنی‭ ‬هەماهەنگییە‭ ‬ئابووری‭ ‬و‭ ‬سیاسییەکان‭ ‬لە‭ ‬دەرەوەی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬دەدەن‭.‬

    سەرکردەکانی‭ ‬یەکێتی‭ ‬ئەوروپا‭ ‬و‭ ‬پێنج‭ ‬وڵاتی‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاستی‭ ‬دوای‭ ‬سۆڤیەت،‭ ‬کازاخستان،‭ ‬کۆماری‭ ‬قڕغستان،‭ ‬تاجاکستان،‭ ‬تورکمانستان‭ ‬و‭ ‬ئۆزبەکستان،‭ ‬بۆ‭ ‬پێشخستنی‭ ‬ئەم‭ ‬پەیوەندییانە‭ ‬لە‭ ‬3‭ ‬بۆ‭ ‬4ـی‭ ‬مانگی‭ ‬نیسانی‭ ‬2025‭ ‬لە‭ ‬سەمەرقەند،‭ ‬ئۆزبەکستان،‭ ‬کۆبوونەوە‭.‬

    لە‭ ‬میانی‭ ‬لووتکەکەدا،‭ ‬سەرکردەکان‭ ‬چەند‭ ‬بابەتێکیان‭ ‬تاوتوێ‭ ‬کرد‭ ‬کە‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬فرەلایەنە‭ ‬و‭ ‬ناوچەیی،‭ ‬ئاڵنگاریی‭ ‬ئاسایشی،‭ ‬بازرگانی‭ ‬و‭ ‬وەبەرهێنان،‭ ‬وزە،‭ ‬مافەکانی‭ ‬مرۆڤ،‭ ‬و‭ ‬ئاڵوگۆڕ‭ ‬و‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬زانستی‭ ‬و‭ ‬پەروەردەیی‭ ‬لەخۆگرتبوو‭. ‬

    ئەم‭ ‬یەکەمین‭ ‬لوتکە‭ ‬ئاست‭ ‬باڵایەی‭ ‬یەکێتی‭ ‬ئەوروپا‭ ‬و‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬سەرەتای‭ ‬ئەو‭ ‬هەوڵەیە‭ ‬کە‭ ‬سەرکردەکانی‭ ‬یەکێتی‭ ‬ئەوروپا‭ ‬ئومێدەوارن‭ ‬ببێت‭ ‬بە‭ ‬هاوبەشییەکی‭ ‬گەشەسەندوو‭. ‬ئەمریکا‭ ‬لوتکەی‭ ‬هاوشێوەی‭ ‬خۆی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬دەوڵەتانی‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاستدا‭ ‬ئەنجامداوە‭.‬

    ”من‭ ‬لەو‭ ‬باوەڕەدام‭ ‬کە‭ ‬هێشتا‭ ‬هاوبەشییەکەمان‭ ‬نەگەیشتووەتە‭ ‬تەواوی‭ ‬تواناکانی‭ ‬خۆی،“‭ ‬ئەنتۆنیۆ‭ ‬کۆستا،‭ ‬سەرۆکی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬ئەوروپا،‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئۆرسولا‭ ‬ڤۆن‭ ‬دێر‭ ‬لاین‭ ‬سەرۆکی‭ ‬کۆمیسیۆنی‭ ‬ئەوروپا‭ ‬بە‭ ‬هاوبەشی‭ ‬سەرۆکایەتی‭ ‬شاندی‭ ‬یەکێتی‭ ‬ئەوروپایان‭ ‬کرد،‭ ‬ئاماژەی‭ ‬پێدا‭. ‬”ئەم‭ ‬لوتکەیە‭ ‬دەستپێکی‭ ‬ڕەهەندێکی‭ ‬نوێیە‭ ‬لە‭ ‬پەیوەندییەکانمان،‭ ‬و‭ ‬تەنها‭ ‬جار‭ ‬نابێت‭.‬“‭ ‬

    بە‭ ‬گونجاوبوون‭ ‬بە‭ ‬شاری‭ ‬میوانداری‭ ‬لوتکەکە‭ ‬سەمەرقەند،‭ ‬کە‭ ‬وێستگەیەکی‭ ‬مێژوویی‭ ‬بەناوبانگە‭ ‬لەسەر‭ ‬ڕێڕەوی‭ ‬بازرگانیی‭ ‬ڕێگای‭ ‬ئاوریشمی‭ ‬کۆن،‭ ‬بازرگانی‭ ‬و‭ ‬وەبەرهێنان‭ ‬بابەتی‭ ‬سەرەکی‭ ‬گفتوگۆکان‭ ‬بوون‭. ‬

    یەکێتی‭ ‬ئەوروپا‭ ‬گەورەترین‭ ‬وەبەرهێنەر‭ ‬و‭ ‬دووەم‭ ‬گەورەترین‭ ‬هاوبەشی‭ ‬بازرگانییە‭ ‬لە‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاست‭. ‬لەکاتێکدا‭ ‬ئەوروپا‭ ‬کڕیارێکە‭ ‬بۆ‭ ‬سەرچاوە‭ ‬سروشتییەکانی‭ ‬ناوچەکە،‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬هەوڵی‭ ‬دەستڕاگەیشتن‭ ‬بە‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬پیشەسازی‭ ‬پێشکەوتووی‭ ‬ئەوروپی‭ ‬دەدات‭.‬

    بۆ‭ ‬ئاسانکاریکردنی‭ ‬ئەو‭ ‬بازرگانی‭ ‬و‭ ‬گەشتیارییەی‭ ‬لەزیادبووندایە‭ ‬،‭ ‬ڤۆن‭ ‬دێر‭ ‬لاین‭ ‬دووپاتیکردەوە‭ ‬کە‭ ‬یەکێتی‭ ‬ئەوروپا‭ ‬بە‭ ‬10‭ ‬ملیار‭ ‬یۆرۆ‭ ‬وەبەرهێنان‭ ‬لە‭ ‬ڕێڕەوی‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬نێودەوڵەتیی‭ ‬ترانس‭ ‬کاسپیاندا‭ ‬دەکات،‭ ‬کە‭ ‬ئەمەش‭ ‬کاتەکانی‭ ‬گەشتکردن‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬و‭ ‬ئەوروپادا‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬بەرچاو‭ ‬کەمدەکاتەوە‭ ‬و‭ ‬هاوکات‭ ‬ڕووسیای‭ ‬ناسەقامگیری‭ ‬جیۆپۆلیتیکی‭ ‬بەدەر‭ ‬دەکات‭.‬

    ڕەزامەندی‭ ‬درا‭ ‬لەسەر‭ ‬ئەوەی‭ ‬هەماهەنگییەکانی‭ ‬داهاتوو‭ ‬لە‭ ‬چوارچێوەی‭ ‬یاسایی‭ ‬ڕێککەوتننامە‭ ‬بەرەوپێشبراوەکانی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬و‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬دوولایەنەی‭ ‬ئێستا‭ ‬و‭ ‬داهاتوودا‭ ‬بێت‭ (‬EPCA‭). ‬کازاخستان‭ ‬و‭ ‬کۆماری‭ ‬قڕغستان‭ ‬لە‭ ‬ڕابردوودا‭ ‬ڕێککەوتننامە‭ ‬بەرەوپێشبراوەکانی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬و‭ ‬هەماهەنگی‭ (‬EPCA‭)‬ـیان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬یەکێتی‭ ‬ئەوروپادا‭ ‬هەبوو،‭ ‬وەکو‭ ‬دەرەنجامی‭ ‬دانوستانە‭ ‬دڵسۆزانەکانی‭ ‬دوای‭ ‬لوتکەکە،‭ ‬تاجاکستان‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬تەمموزی‭ ‬2025‭ ‬ڕەزامەندی‭ ‬لەسەر‭ ‬EPCAـی‭ ‬خۆی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬یەکێتی‭ ‬ئەوروپا‭ ‬دەربڕی‭.  ‬

    شەڤکەت‭ ‬میرزیۆیێڤی‭ ‬سەرۆکی‭ ‬ئۆزبەکستان‭ ‬کە‭ ‬میوانداری‭ ‬لوتکەکەی‭ ‬کردبوو،‭ ‬تیشکی‭ ‬خستە‭ ‬سەر‭ ‬ئەوەی‭ ‬کە‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬تەنها‭ ‬چەند‭ ‬ساڵێکدا‭ ‬دەستکەوتی‭ ‬بەدەستهێناوە‭ ‬بۆ‭ ‬کردنەوەی‭ ‬سنوورەکان‭ ‬و‭ ‬ئاسانکارکردنی‭ ‬باشترکردنی‭ ‬پەیوەندییەکان‭ ‬لە‭ ‬ناوخۆی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬چەندێک‭ ‬هەنگاوی‭ ‬ناوە،‭ ‬ئەمەش‭ ‬وایکرد‭ ‬کە‭ ‬بتوانرێت‭ ‬لوتکەیەکی‭ ‬لەم‭ ‬چەشنە‭ ‬بەڕێوەببرێت‭.‬

    ”حەوت‭ ‬هەشت‭ ‬ساڵ‭ ‬لەمەوبەر،‭ ‬سنوورەکانی‭ ‬نێوان‭ ‬دەوڵەتەکان‭ ‬داخران‭. ‬بازرگانی‭ ‬نەبوو،‭ ‬وەبەرهێنان‭ ‬نەبوو‭. … ‬پەیوەندییەکان‭ ‬بەستبوویان،“‭ ‬سەرۆک‭ ‬میرزیۆیێڤ‭ ‬ئاماژەی‭ ‬پێدا‭. ‬”کەس‭ ‬پێشبینی‭ ‬ئەوەی‭ ‬نەدەکرد‭ ‬کە‭ ‬بتوانین‭ ‬بۆ‭ ‬نوێنەرایەتیکردنی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬لە‭ ‬دانوستان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬سەرکردەکانی‭ ‬ئەوروپا‭ ‬یەکگرتووبین‭.‬“

    سەرچاوەکان‭: ‬ئەنجومەنی‭ ‬ئەوروپا،‭ ‬ڕادیۆی‭ ‬ئۆزۆدلیک،‭ ‬شاندی‭ ‬یەکێتی‭ ‬ئەوروپا‭ ‬بۆ‭ ‬تاجاکستان

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleسەربازەکان سەرنج دەخەنە سەر بوژانەوەی باشووری لوبنان
    Next Article ئیماڕات و ئەمریکا هاوبەشیی سەربازی بەرەوپێش دەبەن

    Related Posts

    پەیامی سەرەکیی سەرۆك

    August 11, 2026

    کوەیت مەشقی سەربازیی چردەکاتەوە

    August 10, 2026

    ھاوبەشیی قەتەڕ و ئەمریکا دەگاتە ئاستی نوێ

    August 10, 2026

    Comments are closed.

    چاپی تایبەت | بەرگی 14 بەهاری 2026

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.