Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      ناڕەوایەتیی سنووردارکردنی هاتوچۆ لە گەرووی هورمز

      November 19, 2026

      لووتکەی دووڕوویی: پێشێلکارییەکانی ڕژێمی ئێران بەرامبەر بە یاسای نێودەوڵەتی

      November 9, 2026

      یەکڕیزی لەسەر کەنداوی عەرەبی

      November 3, 2026

      دەستێکی هاوکاریی مرۆیی

      November 3, 2026

      بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەت بەها پێشکەش دەکات

      November 3, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

      November 3, 2026

      کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

      November 3, 2026

      ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

      November 3, 2026

      عێراق تیرۆرستە ئازادکراوەکانی لە سوریا دەستگیر کرد

      November 3, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      November 3, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 11, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

      November 3, 2026

      کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

      November 3, 2026

      ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

      November 3, 2026

      عێراق تیرۆرستە ئازادکراوەکانی لە سوریا دەستگیر کرد

      November 3, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    Unipath
    Home » پاکستان و سعودیە ڕێککەوتنی بەرگری واژۆ دەکەن
    ئاشتی و ئاشتەوایی

    پاکستان و سعودیە ڕێککەوتنی بەرگری واژۆ دەکەن

    UnipathBy UnipathApril 23, 2026Updated:April 24, 202602 Mins Read
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    ڕێککەوتنی‭ ‬ستراتیژیی‭ ‬بەرگریی‭ ‬هاوبەش‭ (‬SMDA‭) ‬کە‭ ‬لەم‭ ‬دواییانەدا‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬پاکستان‭ ‬و‭ ‬سعودیە‭ ‬واژۆ‭ ‬کراوە،‭ ‬پابەندبوونی‭ ‬ئاسایشیی‭ ‬درێژخایەنی‭ ‬هەردوو‭ ‬وڵات‭ ‬بەهێز‭ ‬دەکات‭.‬

    بە‭ ‬پەسەندکردنی‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئەیلوولی‭ ‬2025،‭ ‬ڕێککەوتنەکە‭ ‬زیادکردنی‭ ‬مەشقی‭ ‬سەربازیی‭ ‬هاوبەش،‭ ‬هاوبەشپێکردنی‭ ‬هەواڵگری‭ ‬و‭ ‬هاوکارییە‭ ‬تەکنەلۆژییەکان‭ ‬لەخۆدەگرێت‭. ‬لە‭ ‬ئەگەری‭ ‬دەستدرێژیی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬تر،‭ ‬پاکستان‭ ‬و‭ ‬سعودیە‭ ‬ڕێککەوتن‭ ‬لەسەر‭ ‬ئەوەی‭ ‬لە‭ ‬ڕووی‭ ‬سەربازییەوە‭ ‬پشتیوانیی‭ ‬یەکتر‭ ‬بکەن‭.  ‬

    ئەم‭ ‬ڕێککەوتنە‭ ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬کۆبوونەوەکەی‭ ‬مانگی‭ ‬تەمموزی‭ ‬2025‭ ‬لە‭ ‬کاراچی‭ ‬بەدیهات،‭ ‬کە‭ ‬تێیدا‭ ‬فەرماندەکانی‭ ‬هێزە‭ ‬دەریاییەکانی‭ ‬پاکستان‭ ‬و‭ ‬سعودیە‭ ‬بابەتەکانی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬دەریایی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬و‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬بەرگریی‭ ‬دوولایەنەکان‭ ‬تاوتوێ‭ ‬کرد‭. ‬

    فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬نەڤید‭ ‬ئەشرەف،‭ ‬سەرۆکی‭ ‬دەستەی‭ ‬ئەرکانی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬پاکستان،‭ ‬ستایشی‭ ‬بەشدارییەکانی‭ ‬سعودیەی‭ ‬لەم‭ ‬هاوبەشییەدا‭ ‬کرد‭ ‬و‭ ‬داوای‭ ‬زیادکردنی‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬بەرگریی‭ ‬نێوان‭ ‬هەردوو‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬کرد‭ ‬کە‭ ‬”پەیوەندییەکی‭ ‬درێژخایەن‭ ‬و‭ ‬برایانە“ـیان‭ ‬لەنێواندایە‭.‬

    سەرۆکی‭ ‬دەستەی‭ ‬ئەرکانی‭ ‬دەریایی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬شاهانەی‭ ‬سعودیە،‭ ‬فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬محەمەد‭ ‬بن‭ ‬عەبدولڕەحمان‭ ‬ئەل‭ ‬غورەیبی‭ ‬بۆ‭ ‬پێشکەشکردنی‭ ‬مەشق‭ ‬بۆ‭ ‬کەرتەکانی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬سعودیە‭ ‬لە‭ ‬ئەکادیمیای‭ ‬دەریایی‭ ‬پاکستان‭ ‬و‭ ‬لەسەر‭ ‬کەشتییەکانی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬پاکستان،‭ ‬ستایشی‭ ‬پاکستانی‭ ‬کرد‭.‬

    پێشتر‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬تەمموز،‭ ‬شاندێکی‭ ‬پاکستان‭ ‬بە‭ ‬سەرۆکایەتیی‭ ‬وەزیری‭ ‬ناوخۆ‭ ‬موحسین‭ ‬نەقوی‭ ‬بۆ‭ ‬ئەو‭ ‬گفتوگۆیانەی‭ ‬کە‭ ‬تیشک‭ ‬خستە‭ ‬سەر‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆر،‭ ‬بازرگانیکردن‭ ‬بە‭ ‬ماددەی‭ ‬هۆشبەر‭ ‬و‭ ‬قاچاخچێتیی‭ ‬مرۆڤ‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکەدا،‭ ‬لەگەڵ‭ ‬وەزیری‭ ‬ناوخۆی‭ ‬بەحرەین،‭ ‬فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬شێخ‭ ‬ڕەشید‭ ‬بن‭ ‬عەبدوڵڵا‭ ‬ئال‭ ‬خەلیفە،‭ ‬لە‭ ‬شاری‭ ‬مەنامای‭ ‬بەحرەین‭ ‬کۆبووەوە‭.‬

    شاندەکان‭ ‬پابەندبوون‭ ‬بە‭ ‬باشترکردنی‭ ‬کاریگەریی‭ ‬لیژنەی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬پاکستان‭ ‬و‭ ‬بەحرەین‭ ‬و‭ ‬قووڵکردنەوەی‭ ‬پەیوەندییە‭ ‬دوو‭ ‬قۆڵییەکان‭.‬

    پاکستان‭ ‬بەشدارێکەرێکی‭ ‬سەرەکییە‭ ‬لە‭ ‬هێزە‭ ‬دەریاییە‭ ‬یەکخراوەکان،‭ ‬ئەو‭ ‬هێزە‭ ‬ئەرکییە‭ ‬دەریاییە‭ ‬فرەنەتەوەییەکانی‭ ‬لەلایەن‭ ‬ئەمریکا‭ ‬سەرۆکایەتی‭ ‬دەکرێن‭ ‬کە‭ ‬بنکەکانیان‭ ‬لە‭ ‬بەحرەینە‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬کەنداوی‭ ‬عەرەبیەوە‭ ‬تا‭ ‬دەریای‭ ‬سوور‭ ‬پاسەوانی‭ ‬دەکەن‭. ‬

    لە‭ ‬دەرەوەی‭ ‬ناوچەکە،‭ ‬پاکستان‭ ‬و‭ ‬یەکێتی‭ ‬ئەوروپا‭ ‬لە‭ ‬10ـهەمین‭ ‬گفتوگۆی‭ ‬سیاسیی‭ ‬پاکستان‭ ‬و‭ ‬یەکێتی‭ ‬ئەوروپا‭ ‬لە‭ ‬بڕۆکسل‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬تەمموزی‭ ‬2025‭ ‬لەسەر‭ ‬قووڵکردنەوەی‭ ‬هەماهەنگییەکان‭ ‬سەبارەت‭ ‬بە‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆر‭ ‬ڕێککەوتن‭.‬

    وەزارەتی‭ ‬دەرەوەی‭ ‬پاکستان‭ ‬ئاماژەی‭ ‬بەوەدا‭ ‬کە‭ ‬ئامادەبووانی‭ ‬کۆبوونەوەکە‭ ‬”دانیان‭ ‬بە‭ ‬گرنگیی‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬فرەلایەنە‭ ‬لە‭ ‬بابەتە‭ ‬ئاسایشییەکاندا‭ ‬ناوە،‭ ‬لەوانەش‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆر‭ ‬و‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬ماددەی‭ ‬هۆشبەر‭.‬“‭  ‬سەرچاوەکان‭: ‬داون،‭ ‬دەیلی‭ ‬تامز،‭ ‬ئەرەب‭ ‬نیوز

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleبەحرەن پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەڕیتانیا قووڵتر دەکات
    Next Article سەربازەکان سەرنج دەخەنە سەر بوژانەوەی باشووری لوبنان

    Related Posts

    پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

    November 3, 2026

    کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

    November 3, 2026

    ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

    November 3, 2026

    Comments are closed.

    پارستنی سنوورەکان

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.