کاتێک سەرۆکی ئۆزبەکستان شەڤکەت میرزیۆیێڤ لە مانگی شوباتی 2026 سەردانی واشنتۆن دی سی کرد، عەمید ڕوکن جەیمس هانکینز لە پاسەوانی نیشتمانیی میسیسیپی یەکێک بوو لە یەکەم کەسەکان کە پێشوازی لێکرد.
هەر لەو مانگەدا شاندێک لە کەسایەتییە بازرگانی، سیاسی و سەربازییەکان لە ئەمریکاوە بەرەو بیشکێک، پایتەختی کۆماری قڕغستان گەشتیان کرد. دیاریترینیان لەنێوانیاندا بریتی بوون لە نوێنەرانی پاسەوانی نیشتمانیی مۆنتانا.
هەر یەک لەم دوو ئاڵوگۆڕە تیشک دەخەنە سەر ئەو پەیوەندییە تایبەتانەی لە ڕێگەی بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەت (SPP)ـی نووسینگەی پاسەوانی نیشتمانیی ئەمریکاوە پێکهێنراون، کە سەربازانی یەکە جیاوازەکانی پاسەوانی نیشتمانی لەگەڵ هاوتاکانیان لە وڵاتانی هاوبەش کۆدەکاتەوە.
بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەت (SPP) زیاتر لە سێ دەیەیە سەقامگیری و ئاسایشی جیهانی بەرزکردووەتەوە. بە 107 هاوبەشی لە سەرتاسەری 116 وڵاتدا، گەشەی کردووە و بووە بە یەکێک لە سەرکەوتووترین ئامرازەکانی هەماهەنگیی ئاسایشی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا و ئامرازێکی گرنگ بۆ پێشخستنی بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی ئەمریکا و هاوبەشەکان.
”بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەت ڕێبازێکی کاریگەر و هەماهەنگ بۆ ئاشتی لە ڕێگەی هێز بەرجەستە دەکات. تواناکانی ئاسایشی هاوبەشەکانمان و ئامادەیی یەکەکانمان بەرەوپێش دەبات، “لیوای سوپای ئەمریکا ویلیام جەی. ئێدواردز، بەڕێوەبەری پلان و سیاسەتی ستراتیژیی نووسینگەی پاسەوانی نیشتمانی ڕایگەیاند.
”ئەوە تاکە بەرنامەی هەماهەنگیی ئاسایشییە کە پەیوەندیگەلێکی نەگۆڕ و بەردەوام لەگەڵ هاوبەشەکانمان پێشکەش دەکات، بەجۆرێک کە ڕکابەرەکانمان ناتوانن پێی بگەن.”
لەناو ناوچەی بەرپرسیارێتیی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکادا، ئەم هاوبەشییانە ئەوەیان سەلماندووە کە بێ ئەندازە گرنگن. پێنج وڵاتی ئاسیای ناوەڕاست، کازاخستان، کۆماری قڕغستان، تاجاکستان، تورکمانستان و ئۆزبەکستان، هەریەکەیان بەردەوامیی بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەت کە ئاڵوگۆڕی بەردەوام لە نێوان سەربازەکاندا بەدوای خۆیدا دەهێنێت، پەرەپێداوە.
لە کۆبوونەوەکەدا لە بیشکێک، بەرپرسی کاروباری ئەمریکا لیز زێنتۆ، ئاماژەی بە ساڵیادی 30 ساڵەی هاوبەشیی نێوان پاسەوانی نیشتمانیی مۆنتانا و وەزارەتی بەرگریی قڕغستان، وەزارەتی بارودۆخی فریاگوزاری و خزمەتگوزاریی سنوور دا.
پاسەوانی مۆنتانا لە ساڵی 2025 لە کۆماری قڕغستان بەشداریی لە مەشقێکی سەربازیی هاوبەشدا کرد بە ناوی ئاک شومکار. زێنتۆس ئاماژەی بەوەکرد کە ئاڵوگۆڕی سەربازیی زیاتر لە ئارادایە.
”هیوادارین لە ساڵانی 2026 و 2027 پلانەکان بۆ پەیوەندییە سەربازییەکان بەرەوپێش ببەین و باشتر بکەین. کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بۆ بەهێزکردنی لێکتێگەیشتن و دۆزینەوەی خاڵە هاوبەشەکان گرنگە، “ناوبراو ئاماژەی پێدا.
لە دوای پەیوەدنکردنی بە بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەت (SPP) لە 2012، ئۆزبەکستان هەوڵی داوە پەیوەندییەکی نزیک لەگەڵ هاوبەشەکەی، پاسەوانی نیشتمانی ویلایەتی میسیسیپی، دروست بکات. سەدان ئاڵوگۆڕ و چالاکیی مەشقی هاوبەشی ئەنجامداوە کە زۆربەیان تیشکیان خستۆتە سەر ئاسایشی سنوورەکان و بەڕێوەبردنی قەیرانەکان .سەربازانی ئۆزبەکستان ساڵانە لە پێشبڕکێی باشترین جەنگاوەری پاسەوانی میسیسیپی کە تێیدا بەشێوەیەکی بەردەوام خەڵاتی سەرەکی بەدەست دەهێنن، بەشداری دەکەن.
هاوبەشیی کازاخستان لەگەڵ پاسەوانی ئاریزۆنا دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دەستپێکردنی بەرنامەکە لە ساڵی 1993 . سەربازانی کازاخستان و پاسەوانانی ئاریزۆنا پێکەوە لەسەر ئاشتیپارێزی، بەڕێوەبردنی فریاگوزاری و پەروەردەی پیشەیی سەربازی مەشقیان ئەنجامداوە.
تاجاکستان، نیگەرانە لە توندڕەوی، بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر و ناسەقامگیری کە لە ئەفغانستانی دراوسێیەوە سەرچاوە دەگرن، لە هاوبەشیکردنی لەگەڵ پاسەوانی نیشتمانیی ڤێرجینیادا، گرنگیی بە ئاسایشی سنوورەکان و هەماهەنگیی دژ بە ماددەی هۆشبەر داوە. تورکمانستان لە ساڵی 2021 بەشدارییکردنی خۆی لە بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەت (SPP) نوێکردەوە و بە هەمان شێوە هاوبەشیی لەگەڵ پاسەوانی مۆنتانادا هەیە.
لە دەرەوەی ئاسیای ناوەڕاست، وڵاتانی وەک ئەردەن، عومان و سعودیە سوود لە هاوبەشییە بەرهەمدارەکانی بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەت (SPP) وەردەگرن، هەر یەکەیان گونجاو بەگوێرەی پێداویستییە نیشتمانییەکان، جا ئاخۆ لە بەرگریی ئەلیکترۆنی، پاراستنی ژێرخانی گرنگ یاخود وەڵامدانەوەی قەیرانەکاندابێت. ئەردەن، یەکێکە لە کۆنترین و بەهێزترین هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، لە بواری وەڵامدانەوەی کارەسات و مەشقی پاراستنی مەدەنیدا هاوبەشی لەگەڵ پاسەوانی نیشتمانیی کۆلۆرادۆدا دەکات.
