بە یارمەتیی وڵاتانی هاوبەش، کوەیت لە دوای بەدەستهێنانەوەی سەروەری و سەربەخۆیی خۆی، لە مانگی شوباتی 1991ـەوە سەرقاڵی بنیاتنانەوەی هێزە چەکدارەکانی بووە. ئەمریکا هاوبەشێکی باڵای کوەیت بووە، کە هاوپەیمانێکی سەرەکیی دەرەوەی ناتۆیە. بۆ نموونە، لە مانگی حوزەیرانی 2025، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەگەری فرۆشتنی سەربازیی بیانی (FMS)ـی بە فرۆشتنی سیستەمی پشتیوانیی بەردەوامی تانکی شەڕی سەرەکیی M1A2 Abrams و ئامێرە پەیوەندیدارەکان بە حکومەتی کوەیت پەسەند کرد. بەهای کڕینەکە 325 ملیۆن دۆلارە، کە پارچەی یەدەگ و دەستەی چاککردنەوەش لەخۆدەگرێت. بەنامەی FMS بڕی 28 ملیار دۆلاری لە فرۆشتنی بەردەوامی نێوان ئەمریکا و کوەیتدا بەدەستهێناوە، باشترکردنی توانای کوەیت بۆ بەرگریکردن لە سنوورەکانی، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پێشخستنی ئاسایش…
Unipath
بە هاوچەرخکردنی بەرگریی موشەکیی بالیستیی خۆی، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی شاهانەی سعودیە (RSADF) یەکەم یەکەی خۆی لە سیستەمی بەرگریی کۆتای ناوچەی زۆر بەرز (THAAD)ـی دروستکراو لەلایەن ئەمریکاوە، خستووەتە کار. لە مەراسیمی بەگەڕخستندا لە دامەزراوەی هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی سعودیە لە جەددە لە مانگی تەمموزی 2025، فەرماندەی هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی شاهانەی سعودیە (RSADF) فەریق مەزیاد بن سلێمان ئەلعەمرو ئاڵای یەکەکەی پێشکەش بە ئەفسەری فەرماندەی یەکە تازە پێکهاتووەکە کرد. بۆ بەگەڕخستنی سیستەمی بەرگریی کۆتای ناوچەی زۆر بەرز (THAAD)، تیمێک لە ئەفسەرانی سعودی خولێکی مەشقی دوو قۆناغییان لە ئەمریکا تەواو کرد. قۆناغی یەکەم پێکهاتبوو لە 20 هەفتە لە مەشقی تاکەکەسی لە فۆڕت بلیس، تەکساس.…
هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر قوتابخانە، ناوەندی بازرگانی و پەرستگاکان کێشەیەکی جیهانییە کە لە پەرەسەندندایە. چەسپێنەرانی ئاسایش لە زیاتر لە 20 دەزگای حکومیی تورکمانستان بۆ بەرگریکردن دژ بە توندڕەوی توندوتیژ کە هاوڵاتیانی مەدەنی لاواز دەکەنە ئامانج، بەشدارییان لە مەشقێکی دوو ڕۆژەدا کرد کە لەلایەن ڕێکخراوی ئاسایش و هەماهەنگی لە ئەوروپا (OSCE) لە مانگی نیسانی 2025 لە ئەشقئابادی پایتەخت بەڕێوەچوو. ”سروشتی جیهانیی مەترسییەکانی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی، یەکخستنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێویست کردووە،“ گێلدیمیرات هالدوردیێڤ، سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی تورکمانستان ڕایگەیاند. ئەمە ”بەتایبەت پەیوەندیدار بە پاشخانی بارودۆخی ئاڵنگاریی جیهانی، ململانێ چەکدارییەکان لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان سەرهەڵدەدەن و…
حوسییەکان بەردەوامن لە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان لەڕێگەی زەوتکردنی مافە مرۆییەکانی خەڵکی یەمەن و هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان کە بە گەرووی باب ئەل مەندەب و دەریای سووردا تێدەپەڕن. گروپیی تیرۆریستی حوسی لە مانگی تەمموزی ساڵی 2025ـدا لە دەریای سووردا هێرشی کردە سەر کەشتی بارهەڵگری ئیتێرنتی سی کە ئاڵای لیبریای لەسەر بوو و نوقمیان کرد، بەهۆیەوە چوار دەریاوان کوژران و 15ـی دیکەش بێسەروشوێن بوون. حوسییەکان 11 ئەندامی ڕزگاربووی تیمەکەیان بە بارمتە گرت. بە هەوڵەکانی حکومەتی عومان لە مانگی کانوونی دووەمی 2025 ئازاد کران. ژووری نێودەوڵەتیی کەشتیوانی و ئەنجومەنی دەریایی باڵتیک و نێودەوڵەتی، کۆمەڵەیەکی جیهانی کەشتیوانییە و نوێنەرایەتی خاوەن کەشتی، بەگەڕخە و لایەنە…
سعودیە لەسەر بنەمای شوێنی ستراتیژی، ڕوانگەی سەرکردایەتی، هێزی ئابووری و ڕۆڵی پاشاکەی وەک پارێزەری دوو مزگەوتی پیرۆز، بەردی بناغەی سەقامگیریی ناوچەیی و جیهانییە. هێزە چەکدارەکانی سعودیە لە ڕێگەی ڕێگریی کاریگەر، ئامادەیی بەرز و هاوبەشیی بەردەوامەوە ئەم بەرپرسیارێتییە لە ئەستۆ دەگرن، وە بە پابەندبوونێکی تەواو بە پیشەییبوون و بنەما مرۆییەکان ڕێنمایی دەکرێن. وەک بەشێک لە بەرپرسیارێتیی هاوبەش لەپێناو ئاسایشی ناوچەیی و جیهانی، سعودیە لە پابەندبوون بە پەرەپێدانی توانا هاوبەشەکان بەردەوام دەبێت تا بتوانێت بۆ کارکردن لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوبەشەکان لەنزیکەوە هەماهەنگیی ئەنجام بدات. هەر لەبەر ئەمەش یەکخستنی هێزەکان، ڕێگریکردنی یەکخراو و چالاکیی پێکەوەیی لە داهاتوودا بۆ پاراستنی سەقامگیری و پارێزگاریکردن…
من دەمەوێت سوپاسی هاوڕێکانمان بکەم لە فەرماندەﯾﯽ ناوەندی ئەمریکا بۆ بانگێشتکردنی ئێمە بۆ نووسین لەم وەشانەی گۆڤاری ‘یونیپاس’، کە تیشک دەخاتە سەر هەماهەنگیی نێودەوڵەتی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر. هێزەکانی ئاسایشی عێراق ئەزموونێکی بەرچاویان لە بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بەدەستهێناوە. لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا، عێراق بەهۆی چەندین هێرشی تیرۆریستی ئەو گرووپ و ڕێکخراوە چەکدارانەوە ناڵاندوویەتی کە پڕۆژەی دیموکراسییان کردۆتە ئامانج و هەوڵی گەمارۆدانی عێراق و گۆڕینی بۆ سوڕێک لە ململانێ و توندوتیژی دەدەن. بەشێک لەو گروپانە لەلایەن وڵاتانێکی خاوەن ئەجێندا و نیاز خراپەوە پاڵپشتی دەکرێن، لە کاتێکدا ئەوانی تر لەسەر ململانێی تیرەگەری گەشەدەکەن. ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان چیتر بەو جۆرە نەماون کە لە…
حەزدەکەم تێڕوانینێک سەبارەت بە داهاتووی جەنگی ئاسمانی، کە بە خێرایی نزیک دەبێتەوە پێشکەش بکەم. پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو مەترسییەکانی سەر فڕۆکەی فڕۆکەواندار زیاد کردووە. ئەم هەڕەشانە لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی زەمینییەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە فڕۆکە جەنگییەکانی نەوەی پێنجەم کە هەڵگری مووشەکی دوور مەودای ئاسمان بۆ ئاسمانیان هەڵگرتووە. بۆ ئەو فڕۆکەوان و بەگەڕخەرانەی کە دەبێت ئەم هەڕەشانە لە کاتێکدا بەڕێوەببەن کە ئەرکەکان بە شێوەیەکی پیشەیی و کاریگەر ئەنجام دەدەن، بواری بڕیاردانیان بە تەواوی تەسککراوەتەوە. کاتیک کە مەترسییەکە ئێجگار گەورەیە و پێویستی هەستەوەر و چەک بە قەبارەیەکی زۆر لەئارادایە، ئەوا یەکێک لە ڕێگاکانی کەمکردنەوەی هەڕەشەکان لەسەر فڕۆکە فڕۆکەواندارەکان و فراوانکردنی…
لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا لە مانگی ئازاری 2025 بە سەرۆکایەتی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی پاکستان، دەیان تیرۆریست لەناوبران و سەدان بارمتە لە شەمەندەفەرێک کە 440 سەرنشینی هەڵگرتبوو ڕزگارکران. ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنەکە لەسەر ڕێبازێکی نوێ داڕێژرا. لە ساڵی 2024، لەدوای چەندین ساڵ لە زیادبوونی هێرشە تیرۆریستییەکان، سەرۆک وەزیرانی پاکستان، شەهباز شەریف، ستراتیژییەکی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری “دووبارە بەهێزکراو”ـی ڕاگەیاند کە ئۆپەراسیۆنە هەواڵگرییە چڕکراوەکان بۆ ڕیشەکێشکردنی توندڕەوانی توندوتیژ لەخۆدەگرێت. گروپێکی تیرۆریستی بە ناوی سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچستان (BLA) بە تەقاندنەوەی هێڵی شەمەندەفەر لە بەردەم فارگۆنی شۆفێریکردنەکەیدا، بۆسەیان بۆ شەمەندەفەری جەفار ئێکسپرێس دانا کە بەرەو شاری پەشاوەر دەڕۆیشت. لەکاتێکدا شەمەندەفەرەکە ناچار بوو لە ناوچەیەکی دوور بوەستێت، چەندین کەس…
کاتێک تاجاکستان هەوڵیدا هەنگاوەکانی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەهێز بکات، لەوانەش توندکردنی ئاسایشی سنوورەکان، هانای بۆ وڵاتێکی ڕووبەر بچووکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێنا کە خاوەنی ئەزموونە لە بوارەکەدا: کوەیت. کۆنفرانسێکی مانگی تشرینی دووەمی 2024 بەناونیشانی “بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێودەوڵەتیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بنیاتنانی میکانیزمی چالاکی ئاسایشی سنوور” بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایشی ئاسیای ناوەڕاست، سەدان وەزیری حکومەت، سەرۆکی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و پسپۆڕانی بابەتەکانی پەیوەندیدارەکانی بەرەو شاری کوەیت هێنا. لایەنێکی گرنگی لوتکەکە بریتی بوو لە ڕاوێژی نێوان سیراجەدین موهرەدینی وەزیری دەرەوەی تاجاکستان، عەبدوڵڵا عەلی ئەل یەحیای وەزیری دەرەوەی کوەیت و بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان. کۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری شاری کوەیت هێمای پەرەسەندنی پەیوەندییە ئاسایشی، ئابووری و…
خاوەن شکۆ پاشا عەبدوڵلای دووەم بن ئەل حوسەینی ئەردەن لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت، کە لە زیاتر لە 60 وڵاتەوە هاتبوون، لە هەفتەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەت لە ئەمریکا لە مانگی ئایاری 2025، تێڕوانینەکانی خۆی باس کرد. کۆنگرەی ساڵانە، کە لەلایەن دامەزراوەی جیهانیی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت (SOF) و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ئەمریکاوە سەرپەرشتی دەکرێت، گرنگی بە پێشکەوتنە تاکتیکی، ستراتیژی و تەکنەلۆژییەکان دەدات لە بواری جەنگی پێشکەوتوودا. ئامادەبوون سەرووی 20,000 کەسی تێپەڕاند. لە میانی گفتوگۆکانی دیدارەکە، پێشانگەی چەکی پێشکەوتوو و سیمینارەکاندا، هەزاران سەردانکەر لە سەرانسەری جیهانەوە لەگەڵ هاوکارەکانیان لە ناوەندی کۆنگرەی تامپا لە فلۆریدا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد. ئامانجی هاوبەشیان بریتیی بوو…