حوسییەکان بەردەوامن لە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان
لەڕێگەی زەوتکردنی مافە مرۆییەکانی خەڵکی یەمەن و هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان کە بە گەرووی باب ئەل مەندەب و دەریای سووردا تێدەپەڕن.
گروپیی تیرۆریستی حوسی لە مانگی تەمموزی ساڵی 2025ـدا لە دەریای سووردا هێرشی کردە سەر کەشتی بارهەڵگری ئیتێرنتی سی کە ئاڵای لیبریای لەسەر بوو و نوقمیان کرد، بەهۆیەوە چوار دەریاوان کوژران و 15ـی دیکەش بێسەروشوێن بوون. حوسییەکان 11 ئەندامی ڕزگاربووی تیمەکەیان بە بارمتە گرت. بە هەوڵەکانی حکومەتی عومان لە مانگی کانوونی دووەمی 2025 ئازاد کران.
ژووری نێودەوڵەتیی کەشتیوانی و ئەنجومەنی دەریایی باڵتیک و نێودەوڵەتی، کۆمەڵەیەکی جیهانی کەشتیوانییە و نوێنەرایەتی خاوەن کەشتی، بەگەڕخە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تری پیشەسازیی دەریایی دەکات، سەرکۆنەی هێرشەکەیان کرد و داوای زیادکردنی ئاسایشی دەریاییان لە ناوچەکەدا کرد.
”بە بێ بایەخییەکی بێبەزەییانە بۆ ژیانی دەریاوانە مەدەنییە بێتاوانەکان هێرشیان کراوەتە سەر ئەم کەشتییانە،“ ئاماژەیان بە ئەوە کرد.
”ئەم کارەساتە تیشک دەخاتە سەر پێویستیی وڵاتان بۆ پشتیوانکردنی بەهێزی بەردەوام لە پاراستنی کەشتیوانی و ڕێڕەوی دەریایی گرنگدا.“
لە نێوان مانگی تشرینی دووەمی 2023 و کانونی دووەم 2025، حوسییەکان زیاتر لە 100 هێرشیان ئەنجامداوە کە کەشتییە بازرگانییەکانیان کردە ئامانج، دوو کەشتییان نوقم کرد و دەستیان بەسەر کەشتییەکی تردا گرت و دەریاوانەکانیان کوشت.
لە ئەنجامی ململانێی بەردەوام و دڕندەیی حوکمڕانیی حوسییەکان، گەلی یەمەن تووشی دابڕاندن، ئاوارەبوون، سنووردارکردنی جووڵە و پێشێلکارییەکانی تری مافەکانی مرۆڤ بوون.
تا مانگی ئازاری 2025، زیاتر لە 4.5 ملیۆن هاوڵاتیی یەمەنی، واتە 14%ـی دانیشتووانی یەمەن، لە ناوخۆی وڵاتدا ئاوارە بوون. بە وتەی کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ماوەی چەند ساڵێکدا زۆربەیان چەندین جار ئاوارە بوون. زیاتر لە 18.2 ملیۆن کەس، زیاتر لە نیوەی دانیشتووان، پێویستییەکی زۆریان بە هاوکاریی مرۆیی هەیە. زیاتر لە 5 ملیۆن یەمەنی بە تووشی بەدخۆراکی توند بوون.
حوسییەکانی هاوپەیمانی ئێران، کە لەلایەن ئەمریکاوە بە گرووپێکی تیرۆریستی دەستنیشانکراون، لە ساڵی 1990 لە ژێر ناوی ئەنسار الله لە باکووری یەمەن سەریان هەڵدا. لە دوای ئەنجامدانی کودەتایەک لە دژی حکومەتی دەستووریی یەمەن و کۆنترۆڵکردنەوەی سەنعای پایتەخت لە مانگی ئەیلوولی 2014، حوسییەکان جەنگێکی ناوخۆیی وێرانکەریان لە یەمەن بەرپاکردووە و وەک بەکرێگیراوێکی ئێران لە ناوچەکەدا کاری کردووە. سەرچاوەکان: ئەل جەزیرە، BBC ،UNCHR
