کوەیت بەنیازە وەبەرهێنان لە نوێکردنەوەی سیستەمی مووشەکی پاتریۆت کە لەلایەن ئەمریکاوە دروستکراوە بۆ بەرگریکردن لە هێرشە ئاسمانییەکان، ئەنجام بدات.
کوەیت هاوپەیمانێکی سەرەکیی ئەمریکایە لە دەرەوەی ناتۆ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش بە بەهای 800 ملیۆن دۆلار بەرەپێشبردنی یەکەکانی پاتریۆتی کوەیت کە پارچەی یەدەگ، چاککردنەوە، شوێنپێهەڵگرتنی ڕاداری پێشکەوتوو و مەشقکردن بۆ کارمەندان لەخۆدەگرێت، پەسەند کردووە.
پاتریۆت ئامێرێکی بەرپەچدەرەوەی گەڕۆکی سەر ڕووی زەوییە بۆ ئاسمان، بەگشتی لەسەر پشتی بارهەڵگرێک جێگیردەکرێت، بۆ خستنەخوارەوەی فڕۆکەکانی دوژمن و مووشەکی بالیستی دروستکراوە. کوەیت لە مانگی ئازاری ،2026 بۆ خستنەخوارەوەی مووشەکە بالیستییەکانی ئێران کە بنکەی ئاسمانیی عەلی سالمیان کردبووە ئامانج، بەشێک لە پاتریۆت هاوێژەکانی چالاک کرد.
کوەیت لە دوای بەدەستهێنانی سەربەخۆیی لە بەریتانیا لە ساڵی ،1961 پەیوەندییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ ئەمریکادا پاراستووە .بەڵام دوای ئەوەی ئەمریکا لە ساڵی 1991 بۆ ڕزگارکردنی کوەیت سەرکردایەتیی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی کرد، هاوبەشیی نێوان هەردوو وڵات قووڵتر بووەوە.
لەو کاتەوە کوەیت وەک ناوەندێکی لۆژیستی بۆ هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە کاری کردووە، سەربازانی ئەمریکا لە کەمپەکانی عاریفجان و بۆورڕنگ، هەروەها عەلی ئەل سالم، جێگیرکراون.
بە هەمان شێوە دەوڵەتەکەی کەنداوی عەرەبی میوانداری بارەگای پێشەوەی هێزی ئەرکیی یەکخراوی هاوبەش، ئۆپەراسیۆنی چارەسەری بنەڕەتی دەکات. ئەو سەربازانەی ئەمریکا کە لەم شوێنانە جێگیرکراون، بنکەیەکی ئۆپەراسیۆنی پێشەوە بۆ فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا پێکدەهێنن بۆ برەودان بە ئاسایش و سەقامگیری لەڕێگەی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە عێراق، سوریا و ناوچەکانی تر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بە ئامانجی بەرزکردنەوەی توانای هەماهەنگی، ئاسایشی دەریایی و توانای بەرگریی ئاسمانی، هەردوو وڵات مەشقی هاوبەش، لەنێویاندا بەرگریکاری تامەزرۆ و قەڵغانی پارێزەر ئەنجام دەدەن.
سەرچاوەکان: دەزگای هەماهەنگیی ئاسایشی بەرگریی ئەمریکا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، defensehere.com
