بە گرنگیدان بە وەڵامدانەوەی خێرای هەڕەشە تیرۆریستییەکان لەسەر سنووری تاجاکستان و ئەفغانستان، سەربازانی وەزارەتی ناوخۆی تاجاکستان و هێزەکانی پاسەوانی سنوور و سەربازانی پاسەوانی نیشتمانیی ڤێرجینیا پێکەوە مەشقیان ئەنجام دا.
مەشقەکە، بەشێکە لە بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەتی نووسینگەی پاسەوانی نیشتمانیی ئەمریکا، لە مانگی کانوونی دووەمی 2026 لە فۆرت پیکێت، ڤێرجینیا، ئەنجامدرا. هەروەها لە مەشقەکەدا بۆ یەکخستنی هەوڵەکانی سەربازانی وەزارەتی ناوخۆ و پاسەوانی سنوور لە بەرامبەر هەڕەشەیەکی تیرۆریستی کە سنوورەکان دەبەزێنێت و تەواوی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە، تیشک خرایە سەر هەماهەنگیی نێودەزگایی تاجاستان.
باڵادەستی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسایشی سنوورەکان مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ هێزە چەکدارەکان و دەزگاکانی ئاسایشی تاجاکستان. هەڵکەوتەی وڵاتەکە لە نزیک ناوچەی بەیەکگەیشتنی ئاسیا و ئەوروپا، وە سنوورە درێژەکەی لەگەڵ ئەفغانستان، دەیخاتە بەرەکانی پێشەوەی جەنگی دژ بە تاوانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و تیرۆر.
بۆ سەرکەوتن لەم شەڕە پەیوەندیدارانەدا، هێزە سەربازی و ئاسایشییەکانی تاجاکستان پشت بە کۆمەڵێک پەیوەندیی نێودەوڵەتی و ناوچەیی دەبەستن. هاوبەشیی هێزە چەکدارەکانی تاجاکستان و پاسەوانی نیشتمانیی ڤێرجینیا کە لە دوای دەستپێکردنیەوە لە 2003 زیاتر لە 200 بەشداریی سەربازی بۆ سەربازی ئەنجامدراوە، وەک پەیوەندییەکی سەرەکی بۆ هەردوولا دەردەکەوێت.
ئەم ئاڵوگۆڕی شارەزاییەی سوودبەخشە هاوبەشە یارمەتیدەر بووە ”لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ڕێگریکردن لە توندڕەویی توندوتیژ، فراوانکردنی تواناکانی وەڵامدانەوەی فریاگوزاری، پەرەپێدانی پیشەیی لە نێوان سەرکردەکان و کارمەندانی دەستە و برەودان بە بەها هاوبەشەکان لە سەروەری و ئاسایشی نیشتمانیدا“ یارمەتیدەر بووە، فەرمانگەی کاروباری دەرەوەی پاسەوانی نیشتمانیی ڤێرجینیا ئاماژەی پێدا.
لە دوایین بەشداریکردن لەم هاوبەشییەدا، چەندین فڕۆکەوانی پاسەوانی نیشتمانیی ڤێرجینیا لە مانگی شوباتی 2026 بۆ مەشقی شەڕ کە تیایدا تیشکیان خستە سەر بەڕێوەبردنی هەژانی دەروونی سەنگەرەکان و پلاندانانی چۆڵکردنی پزیشکی، گەشتیان بۆ دوشانبێ، تاجاکستان کرد.
سەرچاوە :پاسەوانی نیشمانیی ڤێرجینیا
