میسڕ بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی دەریایی کاردەکات
نیشاندانی پابەندبوونی میسڕ بە ئاسایشی دەریایی، فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی میسڕ لیوای هێزی دەریایی ئەشرەف ئیبراهیم عەتوا لە مانگی نیسانی 2024دا باسی لە ڕێگاکانی پشتگیریکردنی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی ئەوروپا کرد لە باکووری ڕۆژئاوای زەریای هیندی و دەریای سوور.
لیوای هێزی دەریاریی ئەشرەف لەگەڵ لیوای هێزی دەریایی ڤاسیلیۆس گریپاریس، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ئاسپیدس، ئەرکی هێزی دەریایی یەکێتی ئەوروپا لە دەریای سوور کە لە کۆتاییەکانی ساڵی 2023 بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر جوڵەی کەشتیوانی دامەزرا، کۆبووەوە.
تا مانگی نیسانی ساڵی 2024، حەوت وڵات بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی ئەوروپا لە کەناراوەکانی یەمەن لە دەریای سووردا کردووە.
هەردوو فەرماندەکە باسیان لە پێشخستنی هەماهەنگی و هاوبەشی جیهانی، پشتڕاستکردنەوەی سەقامگیری و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پاراستنی ئاسایشی دەریایی لە دەریای سوور و زەریای هیندی کرد.
لیوا ئەشرەف یاوەری میوانەکانی بوو لە گەشتێکدا کە بریتی بوو لە پشکنینی کەشتییە میسڕییەکان بۆ پیشاندانی ئامادەیی، توانا، ئامێرە پێشکەوتووەکان و دەریاوانە مەشقپێکراوەکانیان.
مانگێک پێشتر جێگری فەریق ئیمانوێل سلارس، فەرماندەی هێزی دەریایی فەرەنسا کە لە زەریای هیندی و دەریای سوور جێگیرکراون، لەگەڵ لەگەڵ لیوای هێزی دەریایی ئەشرەف کۆبووەوە. بابەتێکی گەورە هەماهەنگی نێوان هێزە دەریاییەکانی میسڕ و فەرەنسا بوو بۆ ڕاگرتنی دەوڵەتان و کاراکتەرە نادەوڵەتییەکان لە قاچاخچێتی و چالاکییە نایاساییەکانی دیکە.
بەشداریکردنی میسڕ لە ئاسایشی دەریایی ناوچەکەدا درێژدەبێتەوە بۆ هێزە دەریاییە هاوبەشەکان (CMF) کە لە نیسانی 2021 بەشداریکرد. هێزی دەریایی هاوبەش کە 3.2 ملیۆن میل چوارگۆشە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان دەگرێتەوە، چەندین هێزی ئەرکی بەڕێوەدەبات کە دەوریەی هەندێک لە گرینگترین هێڵەکانی کەشتیوانی جیهان دەدەن، لەوانە کەناڵی سوێس، بابلمەندەب و گەرووی هورمز.
بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی دەریایی لە دەریای سوور، بابلمەندەب و کەنداوی عەدەن هێزی دەریایی هاوبەش لە نیسانی 2022ـدا هێزی ئەرکی یەکخراوی 153ـی دامەزراند.
هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییە نێودەوڵەتییەکان، بە بەکارهێنانی چەک و تەکنەلۆژیای دابینکراو لەلایەن ئێرانەوە، زیانیان بە ئابووری میسڕ گەیاندووە. بەپێی وەزارەتی دارایی میسڕ، تا مانگی ئازاری ساڵی 2024، داهاتی کەناڵی سوێس کە 2%ی بەرهەمی ناوخۆیی نیشتمانی وڵاتەکەی پێکدەهێنێت، هەتا ڕێژەی 50% دابەزینی تۆمارکردووە.
Comments are closed.