Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      بەهای ئازادکردنەوەی پارێزگای ستراتیژی ئەلحودەیدە

      August 25, 2026

      پێشکەوتنی جەنگاوەرانی ئاڵتوونی

      August 11, 2026

      پێشکەوتنێک لە هەماهەنگیی ستراتیژی

      August 11, 2026

      بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە ئاڵۆزەکان

      August 11, 2026

      ئاڕاستەکردنی ئاڵۆزییەکانی ئاسایشی ناوچەیی

      August 11, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      کوەیت مەشقی سەربازیی چردەکاتەوە

      August 10, 2026

      ھاوبەشیی قەتەڕ و ئەمریکا دەگاتە ئاستی نوێ

      August 10, 2026

      وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست گروپی پەیوەندیی ئەفغانستان پێکدەهێنن

      August 10, 2026

      کۆماری قڕغستان هەوڵی بەدەستهێنانی کورسیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەدات

      August 10, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 11, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 11, 2026

      کوەیت مەشقی سەربازیی چردەکاتەوە

      August 10, 2026

      ھاوبەشیی قەتەڕ و ئەمریکا دەگاتە ئاستی نوێ

      August 10, 2026

      وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست گروپی پەیوەندیی ئەفغانستان پێکدەهێنن

      August 10, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    Unipath
    Home » ئەردەن هاوبەشەکانی لە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکاندا تۆمار دەکات
    بەشەکان

    ئەردەن هاوبەشەکانی لە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکاندا تۆمار دەکات

    UnipathBy UnipathJanuary 13, 2025Updated:January 24, 202502 Mins Read
    سەربازانی ئەردەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕی لە پێگەیەک ھەڵدەدەن کە دەڕوانێتە سنووری سوریا. AFP/گێتی ئیمەیجس
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    لە شەڕی‭ ‬بەردەوامی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬قاچاخچییەکانی‭ ‬ماددە‭ ‬هۆشبەرەکان،‭ ‬شانشینی‭ ‬هاشمی‭ ‬ئەردەن‭ ‬پشتیوانی‭ ‬و‭ ‬هاودەنگی‭ ‬لەلایەن‭ ‬حکومەتە‭ ‬عەرەبییە‭ ‬دراوسێکانیەوە‭ ‬وەرگرتووە‭ ‬کە‭ ‬دان‭ ‬بە‭ ‬سەرکەوتنی‭ ‬شانشینی‭ ‬ئەردەندا‭ ‬دەنێت‭ ‬لە‭ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‭ ‬بازرگانیی‭ ‬ماددە‭ ‬هۆشبەرەکان‭.‬

    لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئازاری‭ ‬2024،‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬هاوکاری‭ ‬کەنداو‭ (‬‏GCC‏‭) ‬ئەنجومەنی‭ ‬وەزاری‭ ‬هاوبەشی‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ئەندام‭ ‬و‭ ‬ئەردەن‭ ‬کۆکردەوە‭ ‬بۆ‭ ‬یارمەتیدانی‭ ‬هەوڵەکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬ماددە‭ ‬هۆشبەرەکان‭. ‬

    لە‭ ‬کۆبوونەوەکەدا‭ ‬بە‭ ‬سەرۆکایەتی‭ ‬شێخ‭ ‬محەمەد‭ ‬بن‭ ‬عەبدولڕەحمان‭ ‬بن‭ ‬جاسم‭ ‬ئال‭ ‬سانی،‭ ‬سەرۆکوەزیران‭ ‬و‭ ‬وەزیری‭ ‬دەرەوەی‭ ‬قەتەڕ،‭ ‬وەزیرانی‭ ‬دەرەوەی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ئەندامی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬هاوکاری‭ ‬کەنداو‭ ‬کۆبوونەوە،‭ ‬لەنێویاندا‭ ‬بەڕێز‭ ‬شازادە‭ ‬فەیسەڵ‭ ‬بن‭ ‬فەرحان‭ ‬بن‭ ‬عەبدوڵڵا‭ ‬ئال‭ ‬سعود،‭ ‬وەزیری‭ ‬کاروباری‭ ‬دەرەوەی‭ ‬شانشینی‭ ‬سعودیە‭.‬

    نوێنەرایەتی‭ ‬ئەردەن‭ ‬دکتۆر‭ ‬ئەیمەن‭ ‬سەفادی‭ ‬جێگری‭ ‬سەرۆک‭ ‬وەزیران‭ ‬و‭ ‬وەزیری‭ ‬دەرەوە‭ ‬بوون‭.‬

    جاسم‭ ‬محەمەد‭ ‬ئەلبودەیوی،‭ ‬سکرتێری‭ ‬گشتیی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬هاوکاریی‭ ‬کەنداو،‭ ‬جەختی‭ ‬لە‭ ‬بەهێزی‭ ‬پەیوەندییە‭ ‬هاوبەشەکانی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬هاوکاریی‭ ‬کەنداو‭ ‬و‭ ‬ئەردەن‭ ‬کردەوە‭ ‬و‭ ‬پشتیوانی‭ ‬خۆی‭ ‬بۆ‭ ‬ئەردەن‭ ‬دەربڕی‭ ‬لە‭ ‬هەموو‭ ‬ئەو‭ ‬ڕێوشوێنانەی‭ ‬کە‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆر‭ ‬و‭ ‬چالاکییە‭ ‬نایاساییەکان‭ ‬گیراونەتەبەر،‭ ‬لەوانەش‭ ‬بازرگانیکردن‭ ‬بە‭ ‬ماددە‭ ‬هۆشبەرەکان‭.‬

    هەروەها‭ ‬وەزیرانی‭ ‬ناوخۆی‭ ‬ئەردەن،‭ ‬عێراق،‭ ‬لوبنان‭ ‬و‭ ‬سوریا‭ ‬لە‭ ‬کۆتایی‭ ‬کۆبوونەوەیەکدا‭ ‬لە‭ ‬عەممان‭ ‬لە‭ ‬شوباتی‭ ‬2024،‭ ‬لەسەر‭ ‬دامەزراندنی‭ ‬شانەیەکی‭ ‬پەیوەندی‭ ‬هاوبەش‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬قاچاخچییەتی‭ ‬ماددە‭ ‬هۆشبەرەکان‭ ‬لە‭ ‬سنوورەکانی‭ ‬نێوان‭ ‬ئەو‭ ‬چوار‭ ‬وڵاتە‭ ‬ڕێککەوتن‭.‬

    بە‭ ‬وتەی‭ ‬مازن‭ ‬ئەلفارەیا‭ ‬وەزیری‭ ‬ناوخۆی‭ ‬ئەردەن،‭ ‬شانەی‭ ‬پەیوەندییەکان‭ ‬لە‭ ‬ئەفسەرانی‭ ‬پەیوەندییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬هاوبەشکردنی‭ ‬شارەزایی،‭ ‬ڕاهێنان،‭ ‬تواناکان‭ ‬پێکدێت‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬هەمووی‭ ‬گرنگتر‭ ‬زانیاری‭ ‬دەربارەی‭ ‬ئەو‭ ‬بارانەی‭ ‬کە‭ ‬گومانی‭ ‬هەڵگرتنی‭ ‬مادەی‭ ‬هۆشبەریان‭ ‬لەسەرە‭ ‬کاتێک‭ ‬هەریەکێک‭ ‬لەو‭ ‬وڵاتانە‭ ‬بەجێدەهێڵن،‭ ‬شوێنی‭ ‬کۆتایی‭ ‬بە‭ ‬ئامانجکراو،‭ ‬ڕێگاکانی‭ ‬قاچاخچییەتی،‭ ‬تۆڕەکان‭ ‬و‭ ‬پەیوەندییەکانی‭ ‬سنوور‭ ‬بەزاندن‭ ‬دەگرێتەوە‭.‬

    ‭”‬هەموومان‭ ‬درکمان‭ ‬بەوە‭ ‬کرد‭ ‬کە‭ ‬کێشەیەکی‭ ‬گەورە‭ ‬هەیە،‭ ‬ئەویش‭ ‬تاعونی‭ ‬ماددە‭ ‬هۆشبەرەکانە،‭ ‬هەروەها‭ ‬هەموو‭ ‬کۆمەڵگاکانمان‭ ‬بەدەست‭ ‬تاعونێکی‭ ‬لەو‭ ‬شێوەیە‭ ‬دەناڵێنن،‭ ‬بۆیە‭ ‬ئەمڕۆ‭ ‬ڕێککەوتین‭ ‬کە‭ ‬بەبێ‭ ‬هەوڵی‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬وڵاتە‭ ‬یەکگرتووەکانمان‭ ‬هیچ‭ ‬ئەنجامێک‭ ‬لەوەی‭ ‬دەمانەوێت‭ ‬بەدەست‭ ‬نایەت‭.” ‬ئەلفەڕەیا‭ ‬ڕایگەیاند،‭ “‬هەروەها‭ ‬لەسەر‭ ‬ئاستی‭ ‬وەزاری‭ ‬و‭ ‬تەکنیکی‭ ‬ڕێککەوتین‭ ‬لەسەر‭ ‬بەردەوامیدان‭ ‬بەم‭ ‬کۆبوونەوانە‭.”‬

    بەپێی‭ ‬ئاژانسی‭ ‬ڕۆیتەرز،‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬شاهانەی‭ ‬ئەردەن‭ ‬بە‭ ‬چڕکردنەوەی‭ ‬هەڵمەتێک‭ ‬دژی‭ ‬بازرگانانی‭ ‬ماددە‭ ‬هۆشبەرەکان،‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬یەکی‭ ‬ساڵی‭ ‬2024دا‭ ‬لە‭ ‬ناوخۆی‭ ‬سوریا‭ ‬هێرشی‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬کێڵگە‭ ‬و‭ ‬حەشارگە‭ ‬گومانلێکراوەکانی‭ ‬قاچاخچییەکانی‭ ‬ماددە‭ ‬هۆشبەرەکان‭ ‬ئەنجامدا‭ ‬کە‭ ‬پەیوەندییان‭ ‬بە‭ ‬ئێران‭ ‬هەیە‭. ‬هێرشەکان‭ ‬شارۆچکەکانی‭ ‬شەعب‭ ‬و‭ ‬ئارمان‭ ‬و‭ ‬کێڵگەیەکی‭ ‬نزیک‭ ‬گوندی‭ ‬مەلاحی‭ ‬سەر‭ ‬بە‭ ‬پارێزگای‭ ‬سویدە‭ ‬لە‭ ‬نزیک‭ ‬سنووری‭ ‬ئەردەن‭ ‬و‭ ‬سوریا‭ ‬کردە‭ ‬ئامانج‭.‬

    لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئایاری‭ ‬2024،‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬بەرپەرچی‭ ‬قاچاخچییە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬دایەوە‭ ‬کە‭ ‬هەوڵی‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬ماددە‭ ‬هۆشبەرەکانیان‭ ‬بەسەر‭ ‬سنوورەکان‭ ‬دەدا‭ ‬لە‭ ‬ناوچەی‭ ‬سەربازیی‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ئەردەن‭.‬

    ‭”‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬هەموو‭ ‬تواناکان‭ ‬بەکاردەهێنن‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬بە‭ ‬مشتێکی‭ ‬پۆڵایین‭ ‬لە‭ ‬هەرکەسێک‭ ‬بدەن‭ ‬کە‭ ‬بوێرێت‭ ‬دەست‭ ‬بۆ‭ ‬تێکدانی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نەتەوەیی‭ ‬ئەردەن‭ ‬بەرێت‭.” ‬سوپای‭ ‬ئەردەن‭ ‬لە‭ ‬بەیاننامەیەکدا‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleمیسڕ بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی دەریایی کاردەکات
    Next Article ئیماڕات بەهۆی لێهاتوویی پۆلیس خەڵاتی جیهانی بەدەستهێنا

    Related Posts

    پەیامی سەرەکیی سەرۆك

    August 11, 2026

    کوەیت مەشقی سەربازیی چردەکاتەوە

    August 10, 2026

    ھاوبەشیی قەتەڕ و ئەمریکا دەگاتە ئاستی نوێ

    August 10, 2026

    Comments are closed.

    چاپی تایبەت | بەرگی 14 بەهاری 2026

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.