مەشقکردن بەیەکەوە لە پێناو دەریای سەلامەتتر
مەشقی دەریایی نێودەوڵەتی پێداگریی جیهانی لە هێشتنەوەی هێڵە کەشتیوانییەکان بە کراوەیی پیشان دەدات
دەستەی یونیپاس
لە نمایشێکی دەریاییدا کە لە کەنداوی عەرەبییەوە هەتا کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا و لە باکوری بەندەری عەقەبە لەسەر دەریای سوورەوە هەتا کەنداوی عومان درێژ دەبێتەوە، هەزاران دەریاوان و سەربازی هێزی دەریایی لە مانگی ئازاری 2023ـدا بەشدارییان لە مەشقی دەریایی نێودەوڵەتیدا (IMX) کرد.
ئۆپەراسیۆنە دەریاییە ئاساییە بێ کۆتاکانی وەکو مینڕێژکردن، مەشقی تۆپهاوێژی و پالامار، سواربوون، گەڕان و دەستبەسەرداگرتن سیناریۆکانی مەشقەکەیان پێکهێنابوو. بەڵام مەشقی دەریایی نێودەوڵەتی زۆربەی سەرنجی خۆی خستووەتە سەر خودکاری. فراوانی دەریاکان ئەوەندە گەورەن، و لە ڕووی ستراتیژییەوە ئەوەندە گرنگن، کە سیستەمی بێ سەرنشین و زیرەکیی دەستکرد بوونەتە ئامرازێکی گرنگ بۆ درێژکردنەوەی مەودای هێزە دەریاییەکان و پاسەوانانی کەناراوەکان.
مەشقی دەریایی نێودەوڵەتی زیاتر لە 30 سیستەمی بێ سەرنشین و زیرەکیی دەستکردی لە هەردوو دیوی نیمچە دوورگەی عەرەبیدا جێگیر کرد. هەندێکیان بە نزمی دەفڕن وەکو فڕۆکە پەروانەدارەکان. ئەوانی تر لە سەقفی کەشتییەکانەوە دەردەچن وەکو هێلیکۆپەرە بچووکەکان. هەندێکی تریش وەک تۆرپیدۆکان لە ژێر ئاودا دەڕۆیشتن یاخود وەک بەلەمی خێرا بە خێرایی بەسەر ئاوەکەدا دەڕۆیشتن یاخود وەک بەلەمەکان بە کەناراوەکاندا دەجوڵان.
لە کەنداوی عەقەبەدا، کە تێیدا هێزەکانی ئوردن و ئەمریکا درۆنی ئاسمانی و ژێر ئاو و سەر ڕووی ئاوییان ناساندووە بۆ یارمەتیدانی کەشتیگەلە نەریتییەکان، بەشداربووانی مەشقی دەریایی نێودەوڵەتی مەشقی چۆڵکردنی سیناریۆیی دەریاوانە بریندارەکانیان بە بەستنەوەی لاشەیەکی مۆمی بە بەلەمێکی بێ سەرنشینی خێرای جڵەوکراو لە دوورەوە ئەنجامدا.
بە هەمان شێوە ئەمریکا و هاوبەشەکانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی خۆڕاگریان بە ناوی K1000ULE ناساند. بە توانای فڕینی زیاتر لە 26 کاتژمێر بەبێ وەستان، درۆنەکە وەکو بەستەرێکی پەیوەندی لەگەڵ درۆنە ئاوییەکاندا خزمەتی دەکرد کە لە خوارەوە چاودێری دەریاکانیان دەکرد.
“ئەم مەشقە سەکۆیەکی باش بوو بۆ کۆکردنەوەی هێزە دەریاییە ناوچەییەکان لە ژێر یەک سەقفدا. ئێمە تاکتیک و ڕێکاری جیاوازمان هەیە، بەڵام لە میانی مەشقە ڕێکخراو، هاوکاری و هەماهەنگییەکەدا یەک ئامانجمان هەبوو”، ڕائیدی هێزی دەریایی پاکستان نەجەف ڕزوی
ئەمەی ڕاگەیاند.
جگە لە تاقیکردنەوەی سیستەمی بێ سەرنشین لە بارودۆخی ڕاستەقینەدا، مەشقەکە سەرنجەکانی لەسەر یەکگرتنی فەرمان و بەڕێوەبردن، ئاسایشی دەریایی، ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی مین و دەست بەسەرداگرتنی کەشتی و باری نایاسایی و، بەڕێوەبردنی تەندروستیی جیهانی، وەکو ئاماژەیەک بەپەتای جیهانی کۆڤید- 19، چڕکردبووەوە.
مەشقی دەریایی نێودەوڵەتی 18 ڕۆژی بەردەوامیی خۆی لەگەڵ مەشقێکی دەریایی تەواوکەری ڕۆژهەڵاتی ئەفریقادا بە ناوی خەنجەری خێرا هاوبەشی پێکرد. هێزە نێودەوڵەتییە بەشدارووەکان بەسەر پێنج هێزی ئەرکی ئۆپەراسیۆنیدا دابەشکران کە بە کۆی گشتی دەگەیشتنە 35 کەشتی، کە باڵیان کێشابوو بەسەر کەنداوی عەرەبی، دەریای عەرەبی، کەنداوی عومان، کەنداوی عەدەن، دەریای سوور، زەریای هیندی و ناوچە کەنارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقادا.
فەرماندان و بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی ڕاهێنان خرابووە ئەستۆی ناوەندێکی ئەرکی ئۆپەراسیۆن لە بارەگای کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکا لە شاری مەنامە لە بەحرەین. بەشداربووانی فرەنەتەوەیی بۆ شوێنهەڵگرتنی جوڵەی کەشتییە بازرگانی و سەربازییەکان لە سەرانسەری ڕێڕەوە ئاوییە ناوچەییەکادا، شان بە شانی یەکتر لەسەر شاشەکان دانیشتن.
ناوەندی بەڕێوەبردن لە مەنامە سەربازانی بەحرەینی، میسری، بەریتانی، لوبنانی، پاکستانی، قەتەری، ئیماراتی، ئەمریکی و یەمەنی تێدابوو. مەشقەکە سەربازانی فرەنەتەوەی لەخۆگرتبوو بۆ دەستبەکاربوون لە چەندین ناوەندی بەڕێوەبردن.
جێگری فەریقی هێزی دەریایی ئەمریکا بڕاد کووپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەکو فەرماندەی مەشەقەکە دەستبەکاربوو. ئەفسەرانی هاوتا لە ئیماڕات، فەڕەنسا، پاکستان و میسڕەوە وەکو جێگری فەرماندە، فەرماندەی جێگر، سەرۆکی دەستە و بەڕێوەبەری ناوەندی ئۆپەراسیۆن دەستبەکاربوون.
پێنج هێزە ئەرکییەکانی مەشقی دەریایی نێودەوڵەتی، کە پێکهاتبوون لە نزیکەی 7,000 بەشداربوو، بە یەکسانی بەسەر نەتەوەکاندا دابەشبوون. ئەوان لەلایەن ئەفسەرانی بەحرەین، ئەردەن، سعودیە، کینیا و ئەمریکاوە فەرمانیان پێدەکرا.
”ئاستە ناوازەکەی بەشداریی نێودەوڵەتی بەراستی جێگەی سەرنجە،” جێگری فەریق کووپەر ئەمەی ڕاگەیاند. “کاتێک ئێمە بەیەکەوە کاردەکەین و سەرکردایەتی دەکەین، ئەوا هێزە دەریاییەکانمان هەمیشە لە باشترین ئاستدا دەبن.”
چاودێریکردنی دەریاکان بۆ قاچاخچێتی مادەی هۆشبەر و چەک ڕاستییەکە ژیان سەر کەشتییە دەریایی و پاسەوانی کەناراوەکانەا کە لە ئاوەکانی دەوروبەری نیمچە دوورگەی عەرەبیدا خزمەت دەکەن. مەشقی دەریایی نێودەوڵەتی دڵنیایی داوە لە ئاوێتەکردنی ئەم جۆرە سیناریۆیانە لە چالاکییەکانی ڕاهێناندا.
سەربازە فرەنەتەوەییەکان لە کۆگاکاندا دەستیان بە ڕێنماییەکانیان کرد. ئەوان لە وانەکانی پۆلدا تەکنیک و تەکتیکەکانیان وەرگرتووە، ڕاهێنانی کرداری باڵادەستی بۆ سەر گومانلێکراوانیان ئەجامداوە و مەشقی هەڵکوتانە سەر حاوەییە داخراوەکانی گواستنەوە، کە بەڕێکی لەسەر سەقف و کابینە و شوێنی هەڵگرتنی باری کەشتییەکان دانرابوون، لە کۆگای مەشقی تیمی دەستتێوەردانی دەریایی پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمریکا ئەنجامدا.
لە بنکەی ئاسمانیی بەحرەین، ئەردەنییەکان لە یەک وانە، ئیماڕاتییەکان، سەنگافورییەکان و بەڕیتانییەکان لە دانیەکی تر، و کازاخییەکان، ئازەربایجانییەکان و یەمەنییەکان لە سێهەمدا وەرگیران.
لەگەڵ ئەوەی کە گروپە چەکدارەکان بەپەلە بەرەو ناوەوەی کەشتییەک دەڕۆیشتن، فیشەکی پلاستیکی لە لایەکانی حاوییەکانی گواستنەوەوە دەتەقێنرانە دەرەوە. ئەو سەربازانەی کە چاوەڕوانی نۆرەی خۆیان دەکرد لەسەر تەختێکی 20 تەلەفیزیۆنیی کامێرای چاودێری کە جوڵەکانی لە گۆشەی جیاوازەوە دەگواستەوە تێبینی هێرشەکەیان دەکرد.
کەشتی چارۆکەداری عەرەبی لە کۆگای ڕاهێنانی پاسەوانی کەنارەکانی ئەمریکا بواری بە مەشقکەران بەخشی کە بۆ گەڕان و دەست بەسەرداگرتنی باری نایاسایی مەشقی کرداری بکەن. بۆ نمونە، سەربازەکان فێری ئەوە بوون کە چۆن ناوپۆشی کەشتیەکان بۆ دۆزینەوەی ژووری شاراوە بپشکنن.
کاتێک کە شارەزایییان لە مەشقی تاقیکارییدا لەگەڵ کەشتی چارۆکەدار و حاویەکانی گواستنەوەدا بەدەستهێنا، سەربازەکان دەگوازرێنەوە بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە سەر ئاوییە ڕاستەقینەکان، و ئەو چالاکییانەی کە بەبێ کێشە تێکەڵ بە سیناریۆی ڕاهێنانی مەشقی دەریایی نێودەوڵەتی بوون. بنکەی دەریایی لویس بی. پولەری هێزی دەریایی ئەمریکا کە لە کەنداوی عەرەبیدا ئەرکی چاودێریکردنی ئەنجام دەدا، لە ژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەرانی هێزی پیادەی دەریایی ئەمریکا و پاسەوانی کەناراوەکاند میوانداری هەندێک لە تیمەکانی کرد.
”من ئەم کۆکردنەوەیەم بەدڵبوو چونکە نێودەوڵەتی بوو. بەیەکەوە نەبەردین، بە دابەشبوون شکست دەهێنین،” فەرماندەی پاسەوانی کەناراوەکانی یەمەن فەوزی سوڵتان، کە پیاوەکانی لە پەلاماردان، سواربوون، گەڕان و دەستبەسەرداگرتندا ڕاهێنانیان ئەنجامدا، ئەمەی وت. “ئەم مەشقە گرنگییەکی زۆری بۆ هەموو وڵاتانە بەشداربووەکان هەیە لەبەرئەوەی ئەمە هەلێک بوو بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموون و فێربوون لە یەکتری.”
مەشقی دەریایی نێودەوڵەتی 23 سەرکەوتوو لە ئامانجەکانی لە پاڵپشتیکردنی یاساکان لەسەر پەیڕەوی نێودەوڵەتی بۆ دڵنیابوونەوە لە ڕێچکەی ئازادیی بازرگانی لە هەندێک لە قەڵەباڵغترین هێڵەکانی گواستنەوەی دەریا و بۆ ڕێگریکردن لەو کەشتیانەش کە دەیانەوێت ئەم یاسایانە پێشێل بکەن.
پابەندبوونی ئاسایش بۆ ماوەی ساڵێک لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە دەریاییە یەکخراوەکانەوە بەردەوام دەبێت، کە بریتییە لە هاوپەیمانێتیی هێزی دەریایی 34 وڵات و بارەگاکەی لە بەحرەینە. هێزەکانی ئەرک، کە بە بەردەوام لە ڕێگەی جێگیرکردنی سیستەمە بی سەرنشینییەکانەوە بەهێزدەکرێن، بۆ هەمان ئەو ڕێگا ئاوییانەی کە لەلایەن مەشقی دەریایی نێودەوڵەتییەوە ناسێنراون ئاسایش دابین دەکەن.
”من لە پڕۆسەی بڕیار دەرکردندا فێری زۆر شت بووم، بەتایبەتی لە ڕێگەی ڕاهینانی بارودۆزی جۆراجۆرەوە کە هاوکات ڕوویان دەدا،” بەشداربووی مەشقی دەریایی نێودەوڵەتی فەرماندەی هێزی دەریایی میسڕ محەمەد غەربییە ئەمەی وت. “وای کرد بتوانم لە دەرەوەی چوارچێوەکەدا بیربکەمەوە.”
Comments are closed.