سەردەمێکی نوێ لە ئاسایش لە کەنداوی عەرەبیدا

تەکنەلۆژیای بێ سەرنشین شۆڕشێکە لەوەی چۆن هاوبەشە ناوچەییەکان چاودێریی زەوی، دەریا و ئاسمانەکان دەکەن

فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬مایکڵ‭ ‬کوڕیڵا‭ ‬فەرماندەی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا

لە شوێنێک‭ ‬لە‭ ‬کەنداوی‭ ‬عەرەبی،‭ ‬نزیکەی‭ ‬50‭ ‬کیلۆمەتر‭ ‬دوور‭ ‬لە‭ ‬کەنارەکە،‭ ‬کەشتییەکی‭ ‬چارۆکەدار‭ ‬لە‭ ‬سەر‭ ‬ڕووی‭ ‬ئاوەکە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬خۆی‭ ‬گرتوەتەبەر‭.‬

لە‭ ‬دەرەوە،‭ ‬ئەم‭ ‬کەشتیە‭ ‬چارۆکەدارە‭ ‬هەر‭ ‬وەکو‭ ‬ئەو‭ ‬هەزارەها‭ ‬کەشتیەی‭ ‬تر‭ ‬دەردەکەوێت‭ ‬کە‭ ‬ڕۆژانە‭ ‬بەناو‭ ‬ئەو‭ ‬دەریایانەدا‭ ‬گەشت‭ ‬دەکەن‭. ‬

بەڵام‭ ‬لێرەدا‭ ‬جیاوازییەک‭ ‬هەیە،‭ ‬ئەم‭ ‬کەشتییە‭ ‬چارۆکەدارە‭ ‬هەزاران‭ ‬کیلۆ‭ ‬لە‭ ‬تەقەمەنی‭ ‬بۆ‭ ‬ناو‭ ‬ناوچەکە‭ ‬دەگوازێتەوە‭. ‬

ئەم‭ ‬تەقەمەنییانە‭ ‬بە‭ ‬هیچ‭ ‬جۆرە‭ ‬وردبوونەوەیەکی‭ ‬دەرەکی‭ ‬نادۆزرێنەوە‭.‬

لە‭ ‬پڕدا،‭ ‬دوو‭ ‬کەشتی‭ ‬بە‭ ‬خێرایی‭ ‬70‭ ‬گرێ‭ ‬بەناو‭ ‬زەریاکەدا‭ ‬دەڕۆن‭.‬

پیاوانی‭ ‬سەر‭ ‬کەشتییە‭ ‬چارۆکەدارەکە‭ ‬بەرلەوەی‭ ‬تێبگەن‭ ‬کە‭ ‬چی‭ ‬ڕوودەدات،‭ ‬گەمارۆ‭ ‬دەدرین‭.‬

کاتێک‭ ‬کەشتییەکان‭ ‬بوارەکانی‭ ‬جوڵەکردن‭ ‬دەگرن،‭ ‬ئەندامانی‭ ‬دەستەی‭ ‬کەشتییە‭ ‬چارۆکەدارەکە‭ ‬سەریان‭ ‬لێ‭ ‬دەشێوێت‭. ‬تا‭ ‬ئەو‭ ‬ڕادەیەی‭ ‬کە‭ ‬بزانن،‭ ‬هیچ‭ ‬مرۆڤێک‭ ‬لەسەر‭ ‬ئەو‭ ‬دوو‭ ‬کەشتییە‭ ‬بوونی‭ ‬نییە‭.‬

لە‭ ‬ماوەی‭ ‬30‭ ‬خولەکدا،‭ ‬کەشتییەکی‭ ‬چاودێری‭ ‬بۆ‭ ‬گەمارۆدان‭ ‬و‭ ‬دەستگیرکردنی‭ ‬دەستەکە‭ ‬دەگاتەجێ‭.‬

ڕێگری‭ ‬لە‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬نایاسایی‭ ‬تەقەمەنییەکان‭ ‬کرا‭.‬

ئەندامانی‭ ‬دەستەی‭ ‬کەشتییە‭ ‬چارۆکەدارەکە‭ ‬هەرگیز‭ ‬لەوە‭ ‬تێنەگەیشتن‭ ‬کە‭ ‬چۆن‭ ‬ئاشکرابوون‭.‬

ئایا‭ ‬لێرەدا‭ ‬چی‭ ‬ڕوویدا؟

کەشتییە‭ ‬چارۆکەدارەکە‭ ‬لەسەر‭ ‬ڕێڕەوێکی‭ ‬گواستنەوە‭ ‬بوو‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬نەریتی‭ ‬بۆ‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬بار‭ ‬بەکارناهێنرێت‭. ‬ڕێڕەوەکە‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬نەریتی‭ ‬بۆ‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬ماددەی‭ ‬نایاسایی‭ ‬بەکاردەهێنرێت‭.‬

درۆنە‭ ‬سەر‭ ‬ڕووی‭ ‬ئاوییە‭ ‬پێشکەوتووەکان،‭ ‬کە‭ ‬ئامێربەند‭ ‬کراون‭ ‬بە‭ ‬هەستەوەری‭ ‬بەستراو‭ ‬بە‭ ‬خاڵە‭ ‬تیشکدەرە‭ ‬سەر‭ ‬ئاوییەکان‭ ‬و‭ ‬هەستەوەرەکانی‭ ‬ژێر‭ ‬دەریاوە،‭ ‬چاودێری‭ ‬کەنداوی‭ ‬عەرەبی‭ ‬دەکەن‭. ‬هەموو‭ ‬ئەم‭ ‬گرێیانە‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬ڕاستەوخۆ‭ ‬بەیەکەوە‭ ‬بەستراون‭.‬

ئەم‭ ‬درۆنانە‭ ‬لەسەر‭ ‬ئاو‭ ‬و‭ ‬ژێر‭ ‬ئاودا‭ ‬هێڵکاری‭ ‬نەخشەیی‭ ‬زیندەوەران‭ ‬دەکەن‭ ‬و‭ ‬شوێنی‭ ‬کەشتییە‭ ‬ئاسایی‭ ‬و‭ ‬نائاساییە‭ ‬جێ‭ ‬گومانەکانی‭ ‬دەوروبەریان‭ ‬دەستنیشان‭ ‬دەکەن‭. ‬

هەستەوەرە‭ ‬تۆڕییەکان‭ ‬ڕۆژانە‭ ‬شوێنی‭ ‬ئەو‭ ‬هەزاران‭ ‬کەشتییە‭ ‬هەڵدەگرن‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬ڕێڕەوی‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬کەشتیی‭ ‬بازرگانیی‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاستدا‭ ‬تێدەپەڕن‭.‬

بە‭ ‬درێژایی‭ ‬کەناراوەکان،‭ ‬بینایەک‭ ‬بوونی‭ ‬هەیە‭ ‬کە‭ ‬تێیدا‭ ‬14‭ ‬ئەفسەری‭ ‬سوپا‭ ‬و‭ ‬سەربازانی‭ ‬ژن‭ ‬و‭ ‬پیاو‭ ‬لە‭ ‬ناوەندێکی‭ ‬ئۆپەراسیۆندا‭ ‬خزمەت‭ ‬دەکەن‭.‬

یەکخستنی‭ ‬زانیارییەکان‭ ‬و‭ ‬زیرەکیی‭ ‬دەستکرد‭ ‬ڕێگە‭ ‬بەم‭ ‬مرۆڤانە‭ ‬دەدەن‭ ‬لە‭ ‬تێکڕای‭ ‬ئەو‭ ‬زانیاریانە‭ ‬تێبگەن‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬هەموو‭ ‬هەستەوەرەکانیانەوە‭ ‬بە‭ ‬بەردەوامی‭ ‬وەردەگیرێن‭.‬

وە‭ ‬کاتێک‭ ‬کەشتییە‭ ‬چارۆکەدارەکە‭ ‬لە‭ ‬هێڵکاریی‭ ‬کەشتیی‭ ‬بازرگانی‭ ‬دەرچوو،‭ ‬ئەو‭ ‬بەرنامەی‭ ‬زیرەکیی‭ ‬دەستکردەی‭ ‬کە‭ ‬ئەوان‭ ‬بەکاریدەهێنن،‭ ‬دەستنیشانی‭ ‬کرد‭. ‬تیمی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکان‭ ‬ئاماژەیەکی‭ ‬دەستبەجێیان‭ ‬پێگەیشت‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬درۆنەکانیش‭ ‬وە‭ ‬بەبێ‭ ‬هیچ‭ ‬فەرمانێک‭ ‬و‭ ‬تەنانەت‭ ‬بەبێ‭ ‬ئەوەی‭ ‬تیمەکە‭ ‬لە‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکاندا‭ ‬پەنجە‭ ‬بە‭ ‬هیچ‭ ‬دوگمەیەکدا‭ ‬بنێن،‭ ‬نزیکترین‭ ‬درۆن‭ ‬وێنەکانی‭ ‬گرت‭.‬

ئەو‭ ‬وێنانە‭ ‬یەکسەر‭ ‬گواسترانەوە‭ ‬بۆ‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکان‭.‬

کارمەندانی‭ ‬ناو‭ ‬ناوەندەکە‭ ‬دۆخەکەیان‭ ‬هەڵسەنگاند‭ ‬و‭ ‬بڕیاری‭ ‬ئەوەیاندا‭ ‬کە‭ ‬چی‭ ‬بکەن‭. ‬

ئێستا‭ ‬با‭ ‬بچینە‭ ‬سەر‭ ‬تەوەرێکی‭ ‬تر‭. ‬لە‭ ‬شوێنێکی‭ ‬تری‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست،‭ ‬داواکارییەک‭ ‬بۆ‭ ‬دووبارە‭ ‬دابینکردنەوەیەکی‭ ‬گەورەی‭ ‬تەقەمەنی‭ ‬و‭ ‬پارچەی‭ ‬یەدەگ‭ ‬دەگات‭. ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬سی‭ ‬خولەک،‭ ‬پێنج‭ ‬ئۆتۆمبێل‭ ‬لە‭ ‬ناوچەی‭ ‬پشتیوانی‭ ‬لیوایەکەوە‭ ‬بەرەو‭ ‬ناوچەیەکی‭ ‬پشتیوانی‭ ‬کەرت‭ ‬بەڕێدەکەون‭.‬

کەشتییەکی درۆنی بێ سەرنشینی سەر ڕووی ئاو لە کەنداوی عەقەبە دەریاوانی دەکات.ئەفسەری پلە نزم ئاستی دوو داوسەن ڕوس/ هێزی دەریایی ئەمریکا

کاتێک‭ ‬کە‭ ‬ئۆتۆمبێلی‭ ‬سەرەکی‭ ‬بنکەی‭ ‬سەربازی‭ ‬جێدەهێڵێت،‭ ‬چوار‭ ‬ئۆتۆمبێل‭ ‬شوێنی‭ ‬دەکەون‭. ‬لەکاتێکدا‭ ‬کاروانە‭ ‬پێنج‭ ‬ئۆتۆمبێلییەکە‭ ‬دەچنە‭ ‬ناو‭ ‬گۆڕەپانی‭ ‬دیدەنی‭ ‬سەربازییەوە،‭ ‬لایەنی‭ ‬ئاسایش‭ ‬بە‭ ‬سەرسوڕمانەوە‭ ‬پێشوازیان‭ ‬لێدەکەن‭. ‬دەزانیت،‭ ‬بە‭ ‬تەنها‭ ‬ئۆتۆمبێلی‭ ‬یەکەم‭ ‬تیمێکی‭ ‬مرۆڤی‭ ‬تێدایە؛‭ ‬چوار‭ ‬دانەکەی‭ ‬تر‭ ‬ئۆتۆمبێلی‭ ‬بێ‭ ‬سەرنشیننن‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬زیرەکیی‭ ‬دەستکردەوە‭ ‬کاریان‭ ‬پێدەکرێت‭.‬

ئەو‭ ‬سیناریۆیانە‭ ‬ساڵانێکی‭ ‬زۆریان‭ ‬پێناچێت‭ ‬تا‭ ‬دەبن‭ ‬بە‭ ‬ڕاستی‭. ‬لە‭ ‬ڕاستیدا،‭ ‬ئەو‭ ‬تەکنەلۆژیایەی‭ ‬کە‭ ‬من‭ ‬باسمکرد،‭ ‬لەم‭ ‬ڕۆژەدا‭ ‬بوونی‭ ‬هەیە،‭ ‬وە‭ ‬ئێمە‭ ‬لێرە‭ ‬لە‭ ‬بەحرەین‭ ‬هێزێکی‭ ‬ئەرکی‭ ‬دەریاییمان‭ ‬هەیە،‭ ‬هێزی‭ ‬ئەرکی‭ ‬59،‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬ناوچەکە‭ ‬بەکاری‭ ‬دەهێنین‭ ‬و‭ ‬برەوی‭ ‬پێدەدەین‭.‬

ئێمە‭ ‬توانای‭ ‬تەکنەلۆژیمان‭ ‬هەیە‭ ‬بۆ‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬خێرای‭ ‬هۆشیاریی‭ ‬بواری‭ ‬دەریایی‭ ‬و‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬تۆڕێکی‭ ‬ئاوێتەی‭ ‬بێ‭ ‬سەرنشین‭ ‬و‭ ‬زیرەکیی‭ ‬دەستکرد‭ ‬لەپێناو‭ ‬فەراهەمکردنی‭ ‬دەریای‭ ‬سەلامەتتر‭ ‬و‭ ‬پاراستنی‭ ‬بازرگانیی‭ ‬جیهانی‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬بەهێزتر‭.‬

لە‭ ‬دەریادا،‭ ‬ئێمە‭ ‬لەسەر‭ ‬ئەو‭ ‬سامانەی‭ ‬هەمانە‭ ‬بنیاتنان‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدەین‭ ‬و‭ ‬تۆڕێکی‭ ‬هاوئاهەنگی‭ ‬پێکەوەبەستراو‭ ‬لە‭ ‬هەستەوەرەکان‭ ‬دروست‭ ‬دەکەین‭ ‬کە‭ ‬زانیاریی‭ ‬هاوکات‭ ‬بگوازێتەوە‭. ‬هەموو‭ ‬ئەم‭ ‬زانیارییانە،‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬یەکخستنی‭ ‬زانیاری‭ ‬و‭ ‬سەکۆکانی‭ ‬زیرەکیی‭ ‬دەستکردەوە‭ ‬دەنێردرێن،‭ ‬لە‭ ‬دروستکردنی‭ ‬وێنەیەکی‭ ‬ڕوونتر‭ ‬لە‭ ‬ژینگەی‭ ‬کارکردندا‭ ‬یارمەتیدەر‭ ‬دەبن‭.‬

لەمەش‭ ‬گرنگتر،‭ ‬لەم‭ ‬ڕێگەیەدا‭ ‬هاوبەشە‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬و‭ ‬ناوچەییەکانمان‭ ‬پاڵپشتمانن،‭ ‬بە‭ ‬تایبەتی‭ ‬بەحرەین‭. ‬ساڵی‭ ‬ڕابردوو،‭ ‬هێزی‭ ‬ئەرکی‭ ‬59‭ ‬لەگەڵ‭ ‬بەحرەیندا‭ ‬یەکیان‭ ‬گرت‭ ‬و‭ ‬لێرە‭ ‬ڕایەڵێکی‭ ‬زانیاریمان‭ ‬دامەزراندووە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬دانەیەک‭ ‬لە‭ ‬عەقەبە،‭ ‬ئوردن‭.‬

لەم‭ ‬دواییانەدا‭ ‬بەحرەین‭ ‬لە‭ ‬کەنداودا‭ ‬بەشداری‭ ‬لە‭ ‬مەشقێکی‭ ‬دەریاییدا‭ ‬کرد،‭ ‬کە‭ ‬تێیدا‭ ‬حەوت‭ ‬کەشتیی‭ ‬دەستەی‭ ‬سعودیە،‭ ‬بەحرەین،‭ ‬بەریتانیا‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لەگەڵ‭ ‬سیستەمی‭ ‬بێ‭ ‬سەرنشیندا‭ ‬یەکیان‭ ‬گرت‭. ‬ئەمە‭ ‬یەکێکە‭ ‬لەو‭ ‬نمونە‭ ‬زۆرانەی‭ ‬کە‭ ‬جەخت‭ ‬دەکەنەوە‭ ‬لەوەی‭ ‬هێزەکانمان‭ ‬لە‭ ‬ئێستادا‭ ‬درک‭ ‬بە‭ ‬داهاتوو‭ ‬دەکەن،‭ ‬و‭ ‬پێکەوە‭ ‬مەشقەکە‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدەن‭.‬

لە‭ ‬کۆتایی‭ ‬ساڵی‭ ‬2023ـدا،‭ ‬هێزی‭ ‬ئەرکی‭ ‬59‭ ‬کەشتیگەلێکی‭ ‬دەریای‭ ‬پێکهاتوو‭ ‬لە‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬100‭ ‬کەشتیی‭ ‬بێ‭ ‬سەرنشینی‭ ‬سەر‭ ‬ڕووی‭ ‬ئاوی‭ ‬و‭ ‬ژێر‭ ‬دەریایی‭ ‬بنیات‭ ‬دەنێت‭ ‬کە‭ ‬پێکەوە‭ ‬کاردەکەن،‭ ‬پەیوەندی‭ ‬دەبەستن‭ ‬و‭ ‬هۆشیاریی‭ ‬بواری‭ ‬دەریایی‭ ‬بۆ‭ ‬هەموو‭ ‬سوپا‭ ‬بەشداربووەکان‭ ‬دابین‭ ‬دەکەن‭. ‬بەلایەنی‭ ‬کەمەوە‭ ‬80‭%‬ـی‭ ‬ئەم‭ ‬کەشتییە‭ ‬بێ‭ ‬سەرنشینانە‭ ‬لەلایەن‭ ‬هێزە‭ ‬هاوبەشەکانمانەوە‭ ‬دابین‭ ‬دەکرێن‭. ‬ژمارەی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬هاوبەش‭ ‬بەردەوام‭ ‬لە‭ ‬زیادبووندایە،‭ ‬و‭ ‬ئەوان‭ ‬بەشێکن‭ ‬لە‭ ‬هێز‭ ‬و‭ ‬دەستەی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬هێزی‭ ‬ئەرکی‭ ‬59‭. ‬

لە‭ ‬هەمان‭ ‬کاتدا،‭ ‬هێزی‭ ‬ئەرکی‭ ‬39،‭ ‬کە‭ ‬هێزی‭ ‬ئەرکی‭ ‬داهێنانی‭ ‬زەمینیی‭ ‬ئێمەیە،‭ ‬چەمک‭ ‬و‭ ‬تەکنەلۆژیا‭ ‬بە‭ ‬ئاڕاستەی‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬قافڵەی‭ ‬گوێزەرەوەی‭ ‬بێ‭ ‬سەرنشینی‭ ‬زەمینی‭ ‬تاقی‭ ‬دەکاتەوە‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬بوارمان‭ ‬پێبدات‭ ‬گوێزەرەوە‭ ‬سەرنشینییە‭ ‬زەمینییەکانمان‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬کاریگرتر‭ ‬بەکاربهێنین‭.‬

جگە‭ ‬لە‭ ‬هێزی‭ ‬ئەرکی‭ ‬39‭ ‬و‭ ‬هێزی‭ ‬ئەرکی‭ ‬59،‭ ‬ئێمە‭ ‬هێزی‭ ‬ئەرکی‭ ‬99ـمان‭ ‬هەیە‭ ‬کە‭ ‬بنکەکەی‭ ‬لە‭ ‬قەتەرە‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬بواری‭ ‬ئاسمانیدا‭ ‬کاردەکات‭. ‬هێزی‭ ‬ئەرکی‭ ‬99‭ ‬هەوڵەکانی‭ ‬هێزی‭ ‬ئەرکی‭ ‬59‭ ‬دووبارە‭ ‬دەکاتەوە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬سیستەمێکی‭ ‬درۆنی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬کە‭ ‬باری‭ ‬تایبەتمەند‭ ‬هەڵدەگرن‭ ‬و‭ ‬توانای‭ ‬دیکەیان‭ ‬هەیە‭.‬

هێزی‭ ‬ئەرکی‭ ‬99ـی‭ ‬قافڵەی‭ ‬فڕۆکەی‭ ‬بێ‭ ‬فڕۆکەوان‭ ‬هەڵبژاردنی‭ ‬ناچاری‭ ‬بەسەر‭ ‬نەیارەکانماندا‭ ‬دەسەپێنێت‭ ‬و‭ ‬هەڕەشەکان‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬سیستەمەکانمان‭ ‬و‭ ‬هاوبەشەکانمان‭ ‬دەستنیشان‭ ‬دەکەن‭ ‬و‭ ‬تێکیان‭ ‬دەشکێنن‭.‬

هەستەوەرەکان‭ ‬لەسەر‭ ‬ئەم‭ ‬سیستەمە‭ ‬بێ‭ ‬سەرنشینانە‭ ‬بەردەوام‭ ‬زانیاری‭ ‬هەڵدەگرن،‭ ‬لە‭ ‬هەموو‭ ‬کاتێکدا‭ ‬لە‭ ‬دەریا،‭ ‬لە‭ ‬سەر‭ ‬زەوی‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬ئاسماندا‭ ‬چاو‭ ‬و‭ ‬گوێمان‭ ‬پێدەبەخشن‭.‬

ئەم‭ ‬سیستەمە‭ ‬بێ‭ ‬سەرنشینانە‭ ‬بە‭ ‬یەکەوە‭ ‬لەسەر‭ ‬هەمان‭ ‬تۆڕی‭ ‬هاوئاهەنگ‭ ‬کاردەکەن،‭ ‬کۆمەڵێک‭ ‬زانیاری‭ ‬دەخەنە‭ ‬ناو‭ ‬بەرنامەیەکی‭ ‬زیرەکی‭ ‬دەستکرد‭ ‬کە‭ ‬هەمووی‭ ‬شیکاردەکات،‭ ‬واتای‭ ‬پێدەبەخشێت‭ ‬و‭ ‬هاوکات‭ ‬زانیاریی‭ ‬گرنگ‭ ‬بۆ‭ ‬شیکەرەوەکان‭ ‬دەنێرێت‭.‬

ئەو‭ ‬شیکەرەوانە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هێزە‭ ‬هاوبەشەکاندا‭ ‬ئەم‭ ‬زانیاریانە‭ ‬هاوبەشی‭ ‬پێدەکەن،‭ ‬کە‭ ‬هەر‭ ‬هەموویان‭ ‬هەمان‭ ‬وێنەی‭ ‬هەڕەشە‭ ‬و‭ ‬هەمان‭ ‬زانیارییان‭ ‬لەبەردەست‭ ‬دەبێت‭.‬

ئا‭ ‬لێرەدایە‭ ‬کە‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بەرەو‭ ‬داهێنان‭ ‬هەنگاودەنێت‭.‬

جگە‭ ‬لەو‭ ‬بەرنامانە،‭ ‬ئێمە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوبەشەکانماندا‭ ‬لێرە‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاستدا‭ ‬بەرنامەیەکی‭ ‬تاقیکردنەوە‭ ‬بۆ‭ ‬شکستپێهێنانی‭ ‬درۆنی‭ ‬نەیارەکان‭ ‬دادەڕێژین‭. ‬لەگەڵ‭ ‬پێشکەوتنی‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬درۆن،‭ ‬ئێستا‭ ‬درۆنی‭ ‬نەیارەکان‭ ‬وەک‭ ‬گەورەترین‭ ‬هەڕەشەی‭ ‬تەکنەلۆژی‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬لە‭ ‬کاردان‭.‬

ئەزموونی‭ ‬هاوبەشمان‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاستدا‭ ‬بۆ‭ ‬شکستپێهێنانی‭ ‬ئەو‭ ‬سیستەمانە،‭ ‬تیشک‭ ‬دەخاتە‭ ‬سەر‭ ‬توانای‭ ‬نوێ،‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬نوێ‭ ‬و‭ ‬تەکنیکی‭ ‬نوێ‭. ‬

هەموو‭ ‬ئەم‭ ‬توخمانە‭ ‬لە‭ ‬ژێر‭ ‬چەتری‭ ‬کلتوری‭ ‬داهێناندان‭ ‬کە‭ ‬ئێمە‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکادا‭ ‬بنیاتیان‭ ‬دەنێین‭. ‬داهێنان‭ ‬بوارمان‭ ‬پێدەدات‭ ‬ئەو‭ ‬هاوبەشییە‭ ‬مەزنانەی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬بنیاتمان‭ ‬ناوە،‭ ‬فراوانتر‭ ‬بکەین‭. ‬بوارمان‭ ‬پێدەدات‭ ‬بەهای‭ ‬کارپێکردنی‭ ‬سیستەمە‭ ‬سەرنشینییەکانمان‭ ‬زیاتر‭ ‬بکەین‭.‬

بۆ‭ ‬ئێمە‭ ‬داهێنان‭ ‬تەنها‭ ‬بە‭ ‬زیرەکیی‭ ‬دەستکرد‭ ‬و‭ ‬فێربوونی‭ ‬ئامێر‭ ‬و‭ ‬وزەی‭ ‬ئاراستەکراوەوە‭ ‬پەیوەست‭ ‬نییە‭. ‬هەروەها،‭ ‬بە‭ ‬تەنها‭ ‬پەیوەندی‭ ‬بە‭ ‬بەکارخستنی‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬نوێوە‭ ‬نییە‭.‬

کلتوری‭ ‬داهێنانی‭ ‬ئێمە‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬کارکردن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوبەشەکان‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکەدا‭ ‬لەسەر‭ ‬پرۆسەی‭ ‬نوێ،‭ ‬شێوازی‭ ‬نوێی‭ ‬بیرکردنەوە‭ ‬لە‭ ‬ئاسایش،‭ ‬ڕێکاری‭ ‬نوێ،‭ ‬بیری‭ ‬نوێ،‭ ‬و‭ ‬چەمکی‭ ‬نوێ‭ … ‬و‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬نوێ

تواناکانی‭ ‬ئەم‭ ‬کلتورە‭ ‬لە‭ ‬داهێنان‭ ‬ئێجگار‭ ‬مەزنە‭. ‬داهێنان‭ ‬بوارمان‭ ‬پێدەدات‭ ‬باشتر‭ ‬دۆخی‭ ‬هێزەکانمان‭ ‬جێگیربکەین،‭ ‬باشتر‭ ‬هەست‭ ‬بە‭ ‬ژینگەکە‭ ‬بکەین‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬کاریگەرتر‭ ‬هەڕەشەی‭ ‬لایەنەکان‭ ‬ڕابگرین‭ ‬و‭ ‬شکستیان‭ ‬پێبهێنین‭. ‬

ئەو‭ ‬گەلانەی‭ ‬لەم‭ ‬ژوورەدا‭ ‬نوێنەرایەتی‭ ‬دەکرێن،‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬نوێیان‭ ‬قۆرخ‭ ‬نەکردووە‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬نەیارەکانمان‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاستدا‭ ‬سیستەم‭ ‬و‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬نوێ‭ ‬لە‭ ‬دژمان‭ ‬بەکاردەهێنن‭. ‬

هەر‭ ‬بۆیە‭ ‬پێویستمان‭ ‬بە‭ ‬هەموو‭ ‬هاوبەشەکانی‭ ‬ناوچەکەیە‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئێمەدا‭ ‬داهێنان‭ ‬بکەن‭. ‬بە‭ ‬یەکەوە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬داهێنانەوە،‭ ‬هەموومان‭ ‬لەپێناو‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬سەقامگیریی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬دەتوانین‭ ‬کاری‭ ‬زۆر‭ ‬زیاتر‭ ‬ئەنجام‭ ‬بدەین‭. 

Comments are closed.