دەسەڵاتدارانی سعودییە ڕێگری لە ڕەوتی بازرگانیی ماددە هۆشبەرەکان دەکەن
لە یەکێک لە گەورەترین دەستبەسەرداگرتنەکان لە شانشینی سعودیەدا، کە تێیدا هێزەکانی ئاسایش لە مانگی ئابی 2022ـدا دەستیان گرت بەسەر نزیکەی 47 ملیۆن حەبی کاپتاگۆن ئەمفیتامینیان.
حەبەکان لەناو بارێکی ئارددا شاردرابوونەوە، کە لە بەندەری وشکەی ڕیازەوە بەرەو کۆگایەک لە ڕیاز دەڕۆیشت.
دەسەڵاتی زەکات، باخ و گومرک ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئاسایش هەشت پیاویان دەستگیرکرد کە لە سعودیەدا بۆ بەشداربوون لە ئۆپەراسیۆنە قاچاخچێتییەکە نیشتەجێ ببوون: شەش سوریی و دوو پاکستانی.
”بڕی ماددە هۆشبەرە دەستبەرداگیراوەکان لەم ئۆپەراسیۆنەدا کە یەکێکە لە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی قاچاخی هاوردەکردن بۆ ناو سعودیە،” عەمید محەمەد ئەلنوجادی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەڕێوەبردنی ماددەی هۆشبەری سعودیە ڕایگەیاند.
لە مانگی تەمموزی ساڵی 2022، هێزە ئەمنییەکانی سعودیە دەستیان بەسەر نزیکەی 15 ملیۆن حەبی کاپتاگۆندا گرت، کە لە ڕێگەی بەندەری جەددەوە بە قاچاخ هێنرابوونە ناو وڵاتەکەوە. ئەو حەبانە لە ناو ئامێرێکدا کە بلۆکی کۆنکرێت لە قاڵب دەدات حەشاردرابوون.
سعودیە کە خاوەنی گەورەترین ئابووریە لە جیهانی عەرەبی، یەکێکە لە گەورەترین دوا وێستەگەکانی کاپتاگۆن لە ڕۆژهەکاتی ناوەڕاست و ئەو حەبانەی کە لە سوریا و لوبنانەوە دێن بە بەردەوامی دەستیان بەسەردا دەگیرێت. هێورکەرەوەکان دەرمانێکی کات بەسەربردنی بەربڵاون لە ناوچەکە.
هێزە چەکدارەکانی لوبنان و ئەردەن وەکو هەڕەشەی باڵا بۆ سەر ئاسایش لە قاچاخچێتی ماددەی هۆشبەر دەڕوانن و سنورە نیشتمانییەکانیان لە پێناو وەستاندنی توندتر کردووە.
لە ساڵی 2021، بازرگانیی حەبی کاپتاگۆن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە بڕی 5.7 ملیار دۆلاری ئەمریکی خەمڵێنرا. لە هەمان ساڵدا، دەسەڵاتی زەکات، باج و گومرک ڕایگەیاند کە دەسەڵاتدارانی سعودیە دەستیان بەسەر 119 ملیۆن حەبدا گرتووە.
جگە لە زیانە ئاشکرایەکەی بۆ سەر تەندروستی بەهۆی ماددە هۆشبەرەکان، قاچاخچێتیی ماددەی هۆشبەر بڕە پارەیەکی ئێجگار زۆر بۆ ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان پەیدا دەکات بۆ پاڵپشتیکردنی دارایی توندوتیژیی توندڕەو.
بۆ نمونە، داعش نەک بە تەنها لە ڕێگەی دابینکردنی کاپتاگۆنەوە بۆ ئەندامەکانیان، ورەیان بۆ هێرشەکان پێدەبەخشین، بەڵکو داهاتە پەیداکراوەکەی لە فرۆشتنیەوە بۆ کڕینی چەک بەکاردەهێنا.
بەهەمهێنانی حەبی کاپتاگۆن بۆ هەندێک لە دەوڵەتە پشتیوانکەرەکانی تیرۆریزم بووە بە سەرچاوەیەکی داهات. بەگوێرەی دامەزراوەی وێستگەی هەواڵ بۆ ستراتیژی و سیاسەت، بەرهەم هێنانی کاپتاگۆن لە چالاکی بچووکی ناوچە گەمارۆکانەوە بۆ ئۆپەراسیۆنی پیشەسازی لە ناو خاکی ڕژێمەکانی ناوچەکە گۆڕدرا.
Comments are closed.