پەروەردەکردنی سەرکردەکانی داهاتووی لوبنان

عەمید حەسەن جونی، جێگری سەرۆکی دەستەی ئۆپەراسیۆنەکان لە هێزە چەکدارەکانی لوبنان، بەشێکی زۆری تەمەنی پیشەیی خۆی لە چەسپاندنی نیشتمانپەروەری لە ناخی ئەفسەرانی لاودا بەسەربردووە

عەمید حەسەن‭ ‬جونی،‭ ‬تا‭ ‬ئەم‭ ‬دواییانە‭ ‬فەرماندەی‭ ‬کۆلێژی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬و‭ ‬دەستەی‭ ‬فوئاد‭ ‬شەهابی‭ ‬لوبنان،‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬ئارامیی‭ ‬و‭ ‬خۆنەویستانە‭ ‬ناسراوە،‭ ‬ڕێزی‭ ‬خوێندکاران‭ ‬و‭ ‬پرۆفیسۆرەکانی‭ ‬بەدەستهێناوە‭.‬

پێدەچێت‭ ‬ئەو‭ ‬خاسێتە‭ ‬نایابانەی‭ ‬لە‭ ‬چەندین‭ ‬ئەزموونی‭ ‬کەڵەکەبووی‭ ‬خۆی‭ ‬لە‭ ‬خزمەتکردن‭ ‬لە‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬لوبنان‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬خولیا‭ ‬دڵخوازەکەیەوە،‭ ‬کە‭ ‬شەترەنجە،‭ ‬بەدەستهێنابێت،‭ ‬کە‭ ‬تێیدا‭ ‬بەر‭ ‬لە‭ ‬بەدەستهێنانی‭ ‬پاڵەوانیەتی‭ ‬شەتڕەنجی‭ ‬سوپا،‭ ‬چەندین‭ ‬جەنگی‭ ‬لەسەر‭ ‬بۆردەکە‭ ‬ئەنجامدا‭.‬

لە‭ ‬دوای‭ ‬خزمەتکردنی‭ ‬چەند‭ ‬ساڵە‭ ‬وەکو‭ ‬سەرۆکی‭ ‬کۆلێژی‭ ‬فەرماندە،‭ ‬عەمید‭ ‬حەسەن‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2023‭ ‬پلەی‭ ‬بەرزکرایەوە‭ ‬بۆ‭ ‬جێگری‭ ‬سەرۆکی‭ ‬دەستەی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬لوبنان‭. ‬ژیانی‭ ‬پیشەیی‭ ‬ئەو‭ ‬ڕێزلێنانێکە‭ ‬بۆ‭ ‬خۆڕاگرییەکەی‭. ‬لە‭ ‬کاتێکی‭ ‬سەختدا‭ ‬پەیوەندی‭ ‬بە‭ ‬سوپاوە‭ ‬کرد‭ ‬کە‭ ‬تائیفەگەری‭ ‬و‭ ‬گروپە‭ ‬چەکدارەکان‭ ‬کاریان‭ ‬بۆ‭ ‬تێکدانی‭ ‬دەوڵەت‭ ‬دەکرد‭.‬

‭”‬من‭ ‬لە‭ ‬لوتکەی‭ ‬شەڕی‭ ‬ناوخۆ‭ ‬لە‭ ‬لوبنان‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1984‭ ‬لە‭ ‬کاتێکدا‭ ‬کە‭ ‬کلتوری‭ ‬حزب‭ ‬و‭ ‬میلیشیایی‭ ‬و‭ ‬تائیفگەری‭ ‬لەسەرانسەری‭ ‬وڵاتدا‭ ‬بوونی‭ ‬هەبوو،‭ ‬ناوی‭ ‬خۆم‭ ‬لە‭ ‬کۆلێژی‭ ‬جەنگ‭ ‬تۆمارکرد،‭ ‬بەڵام‭ ‬من‭ ‬دەستووریەت،‭ ‬دەوڵەت‭ ‬و‭ ‬یاسام‭ ‬هەڵبژارد‭ ‬لەبەرئەوەی‭ ‬وەکو‭ ‬بەها‭ ‬بنچینەییەکانی‭ ‬ژیانی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬باوەرم‭ ‬پێیان‭ ‬هەیە،‭” ‬ناوبراو‭ ‬ڕایگەیاند‭. “‬بۆیە‭ ‬خۆم‭ ‬لەوەدا‭ ‬بینییەوە‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬دەروازەکانی‭ ‬کۆلێژی‭ ‬جەنگەوە‭ ‬بۆ‭ ‬پەیوەندیکردن‭ ‬بە‭ ‬سوپای‭ ‬خاوەن‭ ‬شکۆ،‭ ‬قوربانی‭ ‬و‭ ‬دڵسۆزی‭ ‬لە‭ ‬دەرگای‭ ‬نیشتمان‭ ‬دەدەم‭.”‬

ئەو‭ ‬ساتانەی‭ ‬هەوڵدان‭ ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬دەرچوون‭ ‬لە‭ ‬کۆلێژی‭ ‬سەربازی،‭ ‬مولازم‭ ‬حەسەنی‭ ‬گەنجی‭ ‬دروست‭ ‬کرد‭.‬

ڕۆڵی‭ ‬ئەو‭ ‬و‭ ‬برا‭ ‬ئەفسەرەکانی‭ ‬بریتی‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬چەسپاندنی‭ ‬دەسەڵاتی‭ ‬دەوڵەت‭ ‬لە‭ ‬ژینگەیەکی‭ ‬حکومڕانیکراو‭ ‬لەلایەن‭ ‬میلیشیاکان‭ ‬و‭ ‬ئەجێندا‭ ‬بیانییەکان‭ ‬بەمەبستی‭ ‬کۆتایی‭ ‬هێنان‭ ‬بە‭ ‬دەوڵەتەکە‭. ‬ئازایەتی‭ ‬و‭ ‬نیشتمانپەروەریی‭ ‬ئەم‭ ‬ئەفسەرە‭ ‬گەنجانە‭ ‬بەسەر‭ ‬دڕندەیی‭ ‬بکوژان‭ ‬و‭ ‬ئەجێندای‭ ‬میلیشیاکاندا‭ ‬سەرکەوت‭ ‬تا‭ ‬ئاڵای‭ ‬لوبنان‭ ‬لە‭ ‬داروپەردووەکانەوە‭ ‬بەرز‭ ‬بکرێتەوە‭ ‬و‭ ‬سەروەریی‭ ‬یاسا‭ ‬و‭ ‬ئاشتی‭ ‬باڵادەست‭ ‬بێت‭.‬

ئەفسەرانی سوپای لوبنان لە وەستانی بەیانیاندا لە کۆلێژی فەرماندەیی و دەستەی فوئاد شەهاب سوپای لوبنان

‭”‬یەکەم‭ ‬ئەزموونی‭ ‬جەنگی‭ ‬من‭ ‬تەنها‭ ‬دوای‭ ‬دوو‭ ‬مانگ‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬دەرچوونم،‭ ‬لە‭ ‬دژی‭ ‬میلیشیا‭ ‬ڕێکخراوەکان،‭” ‬ناوبراو‭ ‬ڕایگەیاند‭. “‬جەنگەکە،‭ ‬کە‭ ‬خۆم‭ ‬لە‭ ‬ناوەڕاستیدا‭ ‬بینییەوە،‭ ‬زۆر‭ ‬چڕ‭ ‬بوو‭ ‬و‭ ‬هێشتا‭ ‬ئەزموونی‭ ‬کرداریم‭ ‬نەبوو،‭ ‬وە‭ ‬تەمەنم‭ ‬نزیکەی‭ ‬21‭ ‬ساڵ‭ ‬بوو‭. ‬هەر‭ ‬لە‭ ‬سەرەتاوە‭ ‬ئەم‭ ‬شەڕە‭ ‬منی‭ ‬بە‭ ‬سروشتی‭ ‬کارەکەم‭ ‬وەکو‭ ‬ئەفسەری‭ ‬جەنگ‭ ‬و‭ ‬پیشەی‭ ‬ڕاستەقینەی‭ ‬خۆم‭ ‬ناساند‭. ‬من‭ ‬خۆم‭ ‬خستە‭ ‬بەردەم‭ ‬ئاڵنگاری‭ ‬و‭ ‬بەرپرسیارییەتییەکی‭ ‬گەورە‭ ‬کە‭ ‬وایکرد‭ ‬بۆ‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬لێهاتووییە‭ ‬پێویستییە‭ ‬جەنگییەکانم‭ ‬بە‭ ‬سەختی‭ ‬کاربکەم‭.”‬

ئەو‭ ‬لە‭ ‬چەندین‭ ‬شەڕدا‭ ‬بەشداری‭ ‬کرد‭ ‬و‭ ‬ئەزموونی‭ ‬مەیدانی‭ ‬بە‭ ‬درێژایی‭ ‬39‭ ‬ساڵی‭ ‬ژیانی‭ ‬سەربازیی‭ ‬بەدەستهێنا‭. ‬لە‭ ‬چەندین‭ ‬پێگەی‭ ‬جیاواز‭ ‬لە‭ ‬سوپادا‭ ‬بەرزبووەوە،‭ ‬لێهاتووییەکانی‭ ‬لە‭ ‬بوارەکانی‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬و‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬هەواڵگریدا‭ ‬چڕتر‭ ‬کردەوە‭. ‬لە‭ ‬کۆتاییدا‭ ‬پیشەکەی‭ ‬خۆی‭ ‬لە‭ ‬کۆلێژی‭ ‬دەستە‭ ‬دۆزییەوە،‭ ‬کە‭ ‬تێیدا‭ ‬ئەزموونەکانی‭ ‬چرکردەوە‭ ‬بۆ‭ ‬وانەی‭ ‬تەکتیکی‭ ‬و‭ ‬ستراتیژی‭ ‬کە‭ ‬سود‭ ‬بە‭ ‬دامەزراوەیەک‭ ‬دەگەیەنێت‭ ‬بە‭ ‬ناوی‭ ‬کارگەی‭ “‬فەرماندەکان‭.” ‬بەر‭ ‬لەوەی‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2019‭ ‬ببێت‭ ‬بە‭ ‬فەرماندەی‭ ‬کۆلیژ،‭ ‬بۆ‭ ‬ماوەی‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬شەش‭ ‬ساڵ‭ ‬وەکو‭ ‬پرۆفیسۆری‭ ‬وانەبێژی‭ ‬تەواو‭ ‬خزمەتی‭ ‬کرد‭.‬

فەیلەقی‭ ‬ئەفسەرانی‭ ‬تەواو‭ ‬فێرکراو‭ ‬و‭ ‬ڕاهێنراو‭ ‬بەردی‭ ‬بناغەی‭ ‬هێزێکی‭ ‬تۆکمەیە‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬توانایدا‭ ‬بێت‭ ‬ئەرکە‭ ‬سەختەکان‭ ‬بە‭ ‬ئەنجام‭ ‬بگەیەنێت،‭ ‬عەمید‭ ‬حەسەن‭ ‬ڕایگەیاند‭. ‬بە‭ ‬دەستهێنانی‭ ‬متمانە‭ ‬و‭ ‬ڕیزی‭ ‬سەبازەکان‭ ‬زۆر‭ ‬کاریگەرترە‭ ‬وەک‭ ‬لە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬دەسەڵات‭ ‬بۆ‭ ‬ناچارکردنی‭ ‬ملکەچ‭ ‬بوون‭.‬

‭”‬ڕەهەندی‭ ‬بیرمەندی‭ ‬سەرکردایەتی‭ ‬و‭ ‬گەشەپێدان‭ ‬و‭ ‬پەرەسەندنی‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬بوارە‭ ‬جیاوازەکان‭ ‬توانا‭ ‬بە‭ ‬سەرکردە‭ ‬دەدات‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬سەروەریی‭ ‬بیرمەندی‭ ‬بخاتە‭ ‬ژێر‭ ‬ڕکێفی‭ ‬خۆیەوە‭ ‬بەرلەوەی‭ ‬پەنا‭ ‬بۆ‭ ‬ڕێسا‭ ‬و‭ ‬یاسایەکان‭ ‬ببات،‭ ‬کە‭ ‬پابەندیان‭ ‬دەکات‭ ‬بۆ‭ ‬ملکەچبوونی‭.” “‬لەژێر‭ ‬ڕۆشنایی‭ ‬پەرەسەندنی‭ ‬دەروونی‭ ‬مرۆڤ‭ ‬کە‭ ‬زیاتر‭ ‬سەربەست‭ ‬بووە،‭ ‬سەرکردایەتی‭ ‬هاوچەرخ‭ ‬لە‭ ‬ئێستادا‭ ‬زیاتر‭ ‬پێویستی‭ ‬بە‭ ‬بیروباوەڕ‭ ‬هەیە‭ ‬وەک‭ ‬لە‭ ‬هێز‭. ‬ئەمە‭ ‬ئەو‭ ‬ئاستەیە‭ ‬کە‭ ‬هاندان‭ ‬تێیدا‭ ‬بوونی‭ ‬هەیە،‭ ‬لەبەرئەوەی‭ ‬گوێڕایەڵی‭ ‬قایلبوو‭ ‬هاندراوە‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬بەرامبەردا‭ ‬پێویستە‭ ‬قایلنەبوو‭ ‬هانبدرێت‭.”‬

تایبەتمەندیی‭ ‬هەرە‭ ‬گرنگی‭ ‬سەرکردەیەکی‭ ‬ناوازەی‭ ‬هاوچەرخ‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬توانای‭ ‬بیرکردنەوەی‭ ‬هەستیار‭ ‬و‭ ‬جێگیریی‭ ‬بۆ‭ ‬تێگەیشتن‭ ‬لە‭ ‬خەڵکی،‭ ‬بارودۆخ‭ ‬و‭ ‬هەڵوێستەکان‭ ‬لە‭ ‬گۆشە‭ ‬جیاوازەکانەوە،‭ ‬عەمید‭ ‬ڕایگەیاند‭. ‬سەرکردەی‭ ‬ڕاستەقینە‭ ‬ئەو‭ ‬کەسەیە‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬کاتی‭ ‬گۆڕانکاریی‭ ‬بارودۆخ‭ ‬لە‭ ‬مەیداندا،‭ ‬هانی‭ ‬دەستپێشخەریی‭ ‬پلەکانی‭ ‬خوارتر‭ ‬دەدات‭.‬

خولیای‭ ‬ئەو‭ ‬بۆ‭ ‬شەترەنج‭ ‬لێهاتوویەکەی‭ ‬لە‭ ‬پلاندانانی‭ ‬ستراتیژی‭ ‬وەکو‭ ‬فەرماندەیەکی‭ ‬سەربازی‭ ‬چڕتر‭ ‬کردووەتەوە‭. ‬ئەمە‭ ‬ئارامگرتن‭ ‬و‭ ‬دەنگی‭ ‬حوکم‭ ‬دەچێنێت‭ ‬و‭ ‬تواناکانی‭ ‬بۆ‭ ‬تێگەیشتن‭ ‬لە‭ ‬مەبەستەکانی‭ ‬دوژمن‭ ‬باشتر‭ ‬دەکات‭. ‬

‭”‬شەتڕەنج‭ ‬بواری‭ ‬زۆر‭ ‬و‭ ‬قووڵی‭ ‬زۆری‭ ‬هەیە‭ ‬لەوەی‭ ‬تەنها‭ ‬یارییەک‭ ‬بێت‭. ‬بەڵکو‭ ‬بەشێکی‭ ‬خەباتی‭ ‬بیرمەندیی‭ ‬چڕە‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬دوو‭ ‬یاریزان‭ ‬کە‭ ‬تێیدا‭ ‬جەنگێکی‭ ‬سەخت‭ ‬هەڵدەگیرسێت،‭ ‬کە‭ ‬هیچ‭ ‬خوێنێکی‭ ‬تێدا‭ ‬ناڕژێت‭ ‬و‭ ‬تەنها‭ ‬چەکیش‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬توانای‭ ‬بیرکردنەوەی‭ ‬کەسەکە،‭” ‬عەمید‭ ‬حەسەن‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

‭”‬هەرە‭ ‬گرنگترین‭ ‬شت‭ ‬لە‭ ‬شەترەنجدا‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬توێژینەوە‭ ‬و‭ ‬شیکارکردنی‭ ‬بژاردەکان،‭ ‬هەرە‭ ‬گونجاوترین‭ ‬بڕیار‭ ‬بدە،‭ ‬باشترین‭ ‬جوڵە‭ ‬دەستنیشان‭ ‬بکە‭ ‬و‭ ‬بەرگەی‭ ‬دەرەنجامەکان‭ ‬بگرە‭. ‬ئەمە‭ ‬هەرە‭ ‬گرنگترین‭ ‬ئەرکی‭ ‬هەر‭ ‬سەرکردەیەکە‭. ‬ئا‭ ‬لێرەدا‭ ‬پەیوەندی‭ ‬نێوان‭ ‬شەترەنج‭ ‬و‭ ‬فەرماندەی‭ ‬سەربازی‭ ‬دەردەکەوێت‭.”‬

سەربازان لەگەڵ پۆلی پیادەی کۆماندۆی هێزی دەریایی لوبنان لە میانی مەشقی شێری تامەزرۆی 22 لە عەقەبە، ئەردەن، لە مانگی تشرینی یەکەمی 2022 ڕاهێنان دەکەن. پسپۆڕ جۆن ڕەسڵ/ سوپای ئەمریکا

لە‭ ‬سەر‭ ‬ئاستی‭ ‬کەسی،‭ ‬عەمید‭ ‬پاڵەوانیەتی‭ ‬شەترەنجی‭ ‬سوپای‭ ‬بەدەستهێناوە‭ ‬و‭ ‬وەکو‭ ‬سەرۆکی‭ ‬تیمی‭ ‬شەترەنجی‭ ‬سوپا‭ ‬ماوەتەوە‭. ‬بەشداریکردنی‭ ‬لە‭ ‬پاڵەوانیەتییە‭ ‬لوبنانی‭ ‬و‭ ‬جیهانییەکان‭ ‬پلەبەندیی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬پێبەخشیووە‭. ‬

لە‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬شێوازی‭ ‬سەرکردایەتیکردنی‭ ‬سەربازی،‭ ‬عەمید‭ ‬حەسەن‭ ‬لە‭ ‬کەسایەتییە‭ ‬مێژووییەکانەوە‭ ‬سەرچاوەی‭ ‬گرتووە‭. ‬

‭”‬من‭ ‬هەمیشە‭ ‬سەرسامی‭ ‬ئەو‭ ‬کەسایەتییە‭ ‬دانایانەبووم‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬قووڵی‭ ‬لە‭ ‬فەلسەفەی‭ ‬جەنگ‭ ‬و‭ ‬بژاردە‭ ‬سەربازییەکانیان‭ ‬ڕوانیووە‭ ‬و‭ ‬ئەوانەی‭ ‬کە‭ ‬ڕەهەندی‭ ‬ئاکاریی‭ ‬بەهێز‭ ‬و‭ ‬دەروونزانیان‭ ‬پێبەخشیوون‭. ‬دەکرێت‭ ‬هەرە‭ ‬گرنگترینی‭ ‬ئەو‭ ‬کەسایەتییانە‭ ‬بیرمەندی‭ ‬سەربازیی‭ ‬و‭ ‬ستراتیژیی‭ ‬ڕووسەکان‭ ‬لیوا‭ ‬کارل‭ ‬ڤۆن‭ ‬کڵاوشویتز‭ ‬بێت،‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬توێژینەوە‭ ‬و‭ ‬دەستنیشانکردنی‭ ‬پەیوەندیی‭ ‬نێوان‭ ‬جەنگ،‭ ‬سیاسەت‭ ‬و‭ ‬کۆمەڵەگەدا‭ ‬کامڵبوو،‭” ‬ناوبراو‭ ‬ڕایگەیاند‭. ‬

ئەو‭ ‬بۆ‭ ‬ئامۆژگاریکردنی‭ ‬ئەو‭ ‬ئەفسەرە‭ ‬گەنجانەی‭ ‬کە‭ ‬بەرپرسیارێتی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬لە‭ ‬ئەستۆ‭ ‬دەگرن،‭ ‬سوود‭ ‬لە‭ ‬مێژوو‭ ‬و‭ ‬کولتوری‭ ‬سەربازیی‭ ‬وەردەگرێت‭. ‬یەکەم‭ ‬پایەی‭ ‬سەرکردایەتی‭ ‬سەربازیی‭ ‬ئەو‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬کامڵی‭ ‬لە‭ ‬بەدواداچوونی‭ ‬زانستە‭ ‬سەربازی‭ ‬و‭ ‬ناسەربازییەکان‭. ‬بەڵام‭ ‬بە‭ ‬لەبیربوونی‭ ‬ساتە‭ ‬سەختەکانی‭ ‬سەرەتاکانی‭ ‬پیشەی‭ ‬سەربازیی‭ ‬خۆی،‭ ‬کاتێک‭ ‬میلیشیاکان،‭ ‬تەقینەوەکان‭ ‬و‭ ‬شەڕی‭ ‬کۆڵانەکان‭ ‬دەستیپێکرد،‭ ‬عەمید‭ ‬حەسەن‭ ‬لەو‭ ‬باوەڕەدایە‭ ‬کە‭ ‬خوێندکاران‭ ‬بۆ‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬گەڕانەوەی‭ ‬ئەو‭ ‬ڕۆژە‭ ‬ڕەشانە،‭ ‬پێویستە‭ ‬کوالێتییەکانی‭ ‬تریش‭ ‬بچەسپێنن‭.‬

‭” ‬من‭ ‬بەردەوام‭ ‬بە‭ ‬ئەفسەرانی‭ ‬کۆلێژی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬و‭ ‬دەستەی‭ ‬فوئاد‭ ‬شەهاب‭ ‬دەڵێم‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬هەر‭ ‬شتێکدا‭ ‬سێ‭ ‬بنەمای‭ ‬سەرەکی‭ ‬بپارێزن،‭ ‬ئاخۆ‭ ‬پیشەیی‭ ‬یاخود‭ ‬کەسیی‭ ‬بێت‭. ‬ئەوانیش‭ ‬مرۆڤایەتی،‭ ‬ویژدان‭ ‬و‭ ‬نیشتمانپەروەریین‭.”‬

Comments are closed.