هێزی جەنگی فڕیووە ئاسمانیەکان

هێزی ئاسمانیی عێراق بەرپرسیاریەتی وەرگرت لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی ئاسمانی دژ بە داعش

عەقید‭ ‬عەمار‭ ‬یاسری،‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬عێراق

لە‭ ‬نیوەی‭ ‬دووەمی‭ ‬ساڵی‭ ‬2021،‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬عێراق‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬سەرەکی‭ ‬خاوەنداریەتی‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬هێرشی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬دژ‭ ‬بە‭ ‬داعش‭ ‬گرتە‭ ‬ئەستۆ‭. ‬لە‭ ‬ڕاستیدا،‭ ‬ئێمە‭ ‬هێرشی‭ ‬زیاترمان‭ ‬ئەنجامدا‭ ‬لەنێوان‭ ‬حوزەیران‭ ‬بۆ‭ ‬کانوونی‭ ‬یەکەمی‭ ‬2021‭ ‬وەك‭ ‬لە‭ ‬هێزی‭ ‬هاوپەیمانانی‭ ‬نا‭-‬عێراقی‭ ‬لە‭ ‬هەمان‭ ‬ماوەی‭ ‬ساڵی‭ ‬2020‭. ‬

ئەم‭ ‬توانای‭ ‬پلاندانان‭ ‬و‭ ‬بەئەنجامدانی‭ ‬ئۆپراسیۆنە‭ ‬سەربەخۆیە‭ ‬هەنگاوێکی‭ ‬گرنگ‭ ‬نیشاندەدات‭ ‬لە‭ ‬بەرەوپێشچوونی‭ ‬توانای‭ ‬پێویستی‭ ‬خۆیی‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬عێراق‭ ‬و‭ ‬زەبری‭ ‬دروستی‭ ‬داینامیکی‭ ‬عێراقی‭ ‬دابین‭ ‬دەکات‭ ‬کە‭ ‬هاوکاردەبێت‭ ‬لە‭ ‬دڵنیاییدان‭ ‬بە‭ ‬سەرکەوتنەکان‭ ‬لەجەنگی‭ ‬بەرەنگاربوونەووی‭ ‬داعش‭.‬

بەڵام‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەمەشدا،‭ ‬سەرکەوتن‭ ‬ئالەنگاری‭ ‬خۆی‭ ‬هەیە‭. ‬وەکو‭ ‬هەر‭ ‬هێزێکی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬پێشکەوتوو‭ ‬لە‭ ‬جیهان،‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمامی‭ ‬عێراق‭ (‬IQAF‭) ‬پێویستە‭ ‬فێری‭ ‬ئەوە‭ ‬ببێت‭ ‬چۆن‭ ‬دەست‭ ‬بە‭ ‬کۆمەڵە‭ ‬کەرەستەیەکی‭ ‬بەهاداری‭ ‬سەربازی‭ ‬بگرێت‭ ‬و‭ ‬مامەڵەی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬بکات‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬بگات‭ ‬بە‭ ‬ئاستی‭ ‬بەرەنگاری‭ ‬هەڕەشە‭ ‬ئاسایشییە‭ ‬هەردەم‭ ‬گۆڕاوەکان‭. ‬وە‭ ‬پێویستە‭ ‬ئەم‭ ‬کارە‭ ‬بکات‭ ‬لە‭ ‬بەرامبەر‭ ‬زیادبوونی‭ ‬ناسەقامگیریی‭ ‬جیهانی‭ ‬و‭ ‬تەوژمی‭ ‬پێچەوانەی‭ ‬ئابووری‭ ‬جیهانی‭.‬

مێژوو‭ ‬و‭ ‬پاشخان

هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬عێراقی‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1931‭ ‬دامەزرێندرا،‭ ‬لەماوەی‭ ‬دەسەڵاتی‭ ‬بەڕیتانییەکان‭ ‬لە‭ ‬عێراق‭ ‬دوای‭ ‬جەنگی‭ ‬جیهانیی‭ ‬یەکەم‭. ‬ئەم‭ ‬هێزە‭ ‬ئاسمانیە‭ ‬بەردەوام‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬گەشەسەندن‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1930ـوە‭ ‬بۆ‭ ‬1990،‭ ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬جەنگی‭ ‬درێژخایەنی‭ ‬ئێران‭ – ‬عێراق‭ ‬گەیشت‭ ‬بەوپەڕی‭ ‬ئاستی،‭ ‬کاتێک‭ ‬کەهێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬عێراقی‭ ‬پێکهاتبوو‭ ‬لە‭ ‬1‭,‬029‭ ‬فرۆکە،‭ ‬کە‭ ‬550‭ ‬لەوانە‭ ‬فڕۆکەی‭ ‬جەنگی‭ ‬بوون‭. ‬ئەمە‭ ‬وایکرد‭ ‬لەوکاتەدا‭ ‬ببێتە‭ ‬گەورەترین‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکە‭.‬

جەنگی‭ ‬ساڵی‭ ‬2003‭ ‬ژێرخان‭ ‬و‭ ‬موڵکەکانی‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬خاپوورکرد‭. ‬ئەنجامی‭ ‬کەمبوونەووی‭ ‬ئامێرەکان‭ ‬و‭ ‬هێزی‭ ‬مرۆیی‭ ‬گەورەترین‭ ‬ئاڵنگاریی‭ ‬دەردەخەن‭ ‬بۆ‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬عێراقی‭ ‬و‭ ‬هاوپەیمانان‭. ‬لەو‭ ‬کاتەوە،‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬عێراقی‭ ‬دەستکردووە‭ ‬بە‭ ‬کەمپینێکی‭ ‬بنیاتنانەوەی‭ ‬قورس‭ ‬و‭ ‬زۆر‭ ‬گرانبەها‭ ‬لە‭ ‬ڕووی‭ ‬داراییەوە‭ ‬لە‭ ‬لایەن‭ ‬فڕۆکەوانە‭ ‬ئەزمووندارەکانی‭ ‬عێراق‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدرێت‭. ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬عێراقی‭ ‬زۆربەی‭ ‬ڕاهێنانەکان‭ ‬و‭ ‬فرۆکەکانی‭ ‬لەلایەن‭ ‬ویلایەتە‭ ‬یەکگرتووەکانی‭ ‬ئەمەریکاوە‭ ‬بەدەست‭ ‬دەگات‭.‬

لە‭ ‬ئێستادا،‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬عێراقی‭ ‬پێکهاتووە‭ ‬لە‭ ‬175‭ ‬فرۆکە‭ ‬و‭ ‬وەکو‭ ‬هێزی‭ ‬پشتوانی‭ ‬بۆ‭ ‬سوپای‭ ‬عێراق‭ ‬و‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئەرکەکانی‭ ‬ئەنجامدەدات،‭ ‬کە‭ ‬بواریان‭ ‬پێدەدات‭ ‬بە‭ ‬خێرای‭ ‬هێزەکانیان‭ ‬جێگیر‭ ‬بکەن‭.‬

بەڕێوەبەرانی هێرشی تەکنیکی لە بنکەی ئاسمانی ئەسەد ڕاهێنان دەکەن. بە دابینکردنی بەئامانجگرتنی بنکەی زەمینی، هێزی ئاسمانیی عێراق توانای کرداری دەستەی فڕۆکەوانی بەرەوپێش دەبات.
سەرۆك عەریفی دەستە جۆسێ ئە. تۆرێس/سوپای ئەمریکا

لەناوبردنی‭ ‬داعش

لە‭ ‬مانگی‭ ‬حوزەیرانی‭ ‬ساڵی‭ ‬2014،‭ ‬داعش‭ ‬بەشێکی‭ ‬زۆری‭ ‬لە‭ ‬خاکی‭ ‬عێراق‭ ‬و‭ ‬سوریا‭ ‬داگیر‭ ‬کرد‭. ‬نزیکەی‭ ‬30%‭ ‬ی‭ ‬پارێزگاکانی‭ ‬کۆماری‭ ‬عێراق‭ ‬کەوتە‭ ‬ژێر‭ ‬دەسەڵاتی‭ ‬داعشەوە‭. ‬لەگەڵ‭ ‬ئەوەشدا،‭ ‬ڕوانگەی‭ ‬ناسەقامگیری‭ ‬و‭ ‬قەیرانی‭ ‬مرۆیی‭ ‬بەرفراوان‭ ‬وای‭ ‬لە‭ ‬نەتەوەکانی‭ ‬عێراق‭ ‬کرد‭ ‬بە‭ ‬خێرایی‭ ‬دەست‭ ‬بەکاربن‭.‬

چۆن‭ ‬عێراق‭ ‬دەتوانێت‭ ‬گڕوتینی‭ ‬داعش‭ ‬لەناوببات‭ ‬و‭ ‬دواتر‭ ‬شکست‭ ‬بە‭ ‬ڕێکخراوەکە‭ ‬بهێنێت‭ ‬بەبێ‭ ‬زیانی‭ ‬وێرانکەر،‭ ‬کە‭ ‬بەشێکی‭ ‬وەها‭ ‬گەورەی‭ ‬خاکەکەی‭ ‬داگیرکردبوو؟‭ ‬وەڵامەکە‭ ‬بەزووی‭ ‬ئاشکرابوو،‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانی‭.‬

سەڕەڕای‭ ‬هەموو‭ ‬ئاستەنگە‭ ‬تەکنیکی‭ ‬و‭ ‬لۆجیستیکییەکان،‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬عێراقی‭ ‬بەرپرسیاریەتی‭ ‬خۆی‭ ‬وەرگرت‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هێزەکانی‭ ‬هاوپەیمانان‭ ‬بۆ‭ ‬پاڵپشتیکردنی‭ ‬هێزە‭ ‬زەمینییەکانی‭ ‬عێراق‭. ‬فڕۆکەکان‭ ‬پێداویستی‭ ‬مرۆییان‭ ‬دابین‭ ‬دەکرد،‭ ‬ئەرکی‭ ‬سیخوڕیی‭ ‬ئاسمانیان‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدا،‭ ‬بریندارە‭ ‬سەربازی‭ ‬و‭ ‬مەدەنییەکانیان‭ ‬دەگواستەوە،‭ ‬و‭ ‬هێرشیان‭ ‬دەکردە‭ ‬سەر‭ ‬موڵك‭ ‬و‭ ‬ژێرخانی‭ ‬داعش‭.‬

هەموو‭ ‬ئەم‭ ‬چالاکیانە‭ ‬پرۆسەی‭ ‬لەناوبردنی‭ ‬یەکێكە‭ ‬لە‭ ‬هەرە‭ ‬دوژمنە‭ ‬هاوچەرخە‭ ‬بێ‭ ‬بەزەییەکان‭ ‬کە‭ ‬تا‭ ‬ئێستا‭ ‬دروستبووبێت‭ ‬بۆ‭ ‬چەوساندنەوەی‭ ‬شارستانییە‭ ‬دێرینەکەمان‭.‬

سوپای‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬هاوپەیمانەکانی‭ ‬کە‭ ‬پێکهاتبوون‭ ‬لە‭ ‬29‭ ‬وڵات،‭ ‬پاڵپشتیی‭ ‬سەربازیان‭ ‬پێشکەش‭ ‬دەکرد‭ ‬بە‭ ‬دابینکردنی‭ ‬هەواڵگری‭ ‬بەنرخ‭ ‬و‭ ‬هێرشی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬وورد‭. ‬بەکورتی،‭ ‬عێراق‭ ‬بەبێ‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬هێزەکانی‭ ‬هاوپەیمانان‭ ‬نەیدەتوانی‭ ‬ناوچە‭ ‬لەدەستچووەکانی‭ ‬لە‭ ‬داعش‭ ‬وەربگرێتەوە‭.‬

هاوپەیمانانی‭ ‬عێراق،‭ ‬لە‭ ‬ناوەوە‭ ‬و‭ ‬دەرەوەی‭ ‬وڵاتەکە‭ ‬جێگیر‭ ‬بوون،‭ ‬زانیاری،‭ ‬توانا‭ ‬و‭ ‬ئەزموونیان‭ ‬بە‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسنانی‭ ‬عێراق‭ ‬بەخشی‭ ‬تا‭ ‬پێشڕەوی‭ ‬بکەن‭ ‬لە‭ ‬جەنگی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬دژ‭ ‬بە‭ ‬داعش‭.‬

هێزەکانی‭ ‬هاوپەیمانان‭ ‬بڕێکی‭ ‬ئێجگار‭ ‬زۆر‭ ‬لە‭ ‬پاڵپشتیی‭ ‬لۆجیستیکی‭ ‬و‭ ‬ئۆپراسیۆنیان‭ ‬بۆ‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬عێراق‭ ‬دابین‭ ‬کرد،‭ ‬و‭ ‬فڕۆکەوانەکانی‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬عێراقی‭ ‬لە‭ ‬بەهێزەوە‭ ‬بۆ‭ ‬بەهێزتر‭ ‬هەنگاویاننا‭ ‬لە‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬تواناکانیان‭.‬

تا‭ ‬ساڵی‭ ‬2021،‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬عێراقی‭ ‬بوو‭ ‬بە‭ ‬بناغەی‭ ‬هێزی‭ ‬هێرشبەری‭ ‬وڵاتەکە،‭ ‬کوشتن‭ ‬و‭ ‬لەناوبردنی‭ ‬پاشماوەکانی‭ ‬داعش‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬کەلەبەرانەی‭ ‬کە‭ ‬خۆیان‭ ‬تێدا‭ ‬حەشاردابوو‭.‬

سەربازێکی عێراقی لەگەڵ هاوبەشێکی ئەمریکی هەماهەنگی دەکات لە هێرشێکی ئاسمانیدا لەماوەی ڕاهێنانی سەربازی نزیك لە بەنداوی موسڵ لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2021.
چاودێر تریڤۆر فرانکلیم/سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

برەودان‭ ‬بە‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانی

هێزی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬یەکلاکەرەوە‭ ‬دەبینێت‭ ‬لە‭ ‬جەنگی‭ ‬هاوچەرخدا؛‭ ‬ئۆپراسیۆنی‭ ‬چڕی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬شکتهێنانی‭ ‬دوژمن‭ ‬خێراتر‭ ‬دەکات‭. ‬ئۆپراسیۆنی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬یەکخراو‭ – ‬بە‭ ‬واتایەکی‭ ‬تر،‭ ‬یەکخستنی‭ ‬توانای‭ ‬هەموو‭ ‬هاوبەشەکان‭ – ‬زۆر‭ ‬گرنگە‭ ‬بک‭ ‬کەمکردنەوەی‭ ‬زیانەکان‭ ‬لە‭ ‬کاتیجەنگدا‭. ‬

ئەمە‭ ‬ئەوە‭ ‬دەگەیەنێت‭ ‬کە‭ ‬پێویستە‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬عێراق‭ ‬بەردەوامبێت‭ ‬لە‭ ‬نوێگەری‭ ‬کردن‭ ‬و‭ ‬هەنگاونان‭ ‬شان‭ ‬بە‭ ‬شان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هەڕەشەکانی‭ ‬سەر‭ ‬ناوچەکە‭. ‬

لە‭ ‬ڕوانگەی‭ ‬کردارییەوە،‭ ‬پێویستە‭ ‬عێراق‭ ‬فرۆکەی‭ ‬جەنگیی‭ ‬ئاست‭ ‬بەرز‭ ‬و‭ ‬سیستەمی‭ ‬بەرگریی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬یەکخراو‭ ‬دەستەبەر‭ ‬بکات‭. ‬پیویستە‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬بەشداری‭ ‬بکات‭ ‬لە‭ ‬مەشقی‭ ‬سەربازیی‭ ‬هێزەکانی‭ ‬هاوپەیمانان‭. ‬ڕەنگە‭ ‬هەرە‭ ‬گرنگترین‭ ‬بریتی‭ ‬بێت‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬عێراق‭ ‬تواناکانی‭ ‬پوخت‭ ‬تر‭ ‬بکات‭ ‬لەڕێگەی‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬و‭ ‬خولە‭ ‬پێشنیازکراوەکان‭ ‬لە‭ ‬لایەن‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ئەندامی‭ ‬هاوپەیمانیی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬جیهانی‭.‬

هەندێك‭ ‬لە‭ ‬نوێگەرییەکانی‭ ‬ئەم‭ ‬دواییانە‭ ‬توانای‭ ‬کرداری‭ ‬هێزەکانمانی‭ ‬بەرەپێش‭ ‬بردووە‭. ‬یەکەم‭ ‬شت‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬پێکهێنانی‭ ‬“هۆبەی‭ ‬هەوایی”‭ ‬بە‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬کردن‭ ‬لە‭ ‬چالاکییەکانی‭ ‬نێوان‭ ‬هێزی‭ ‬بەرگریی‭ ‬ئاسمانی،‭ ‬فرگەکانی‭ ‬سوپا‭ ‬و‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانی‭.‬

بەڕێوەبەرانی‭ ‬هێرشی‭ ‬تەکنیکی‭ ‬عێراق‭ ‬یان‭ ‬ITAC،‭ ‬بریتین‭ ‬کە‭ ‬ئەفسەرانی‭ ‬یەکەی‭ ‬دژەتیرۆری‭ ‬عێراق‭ ‬کە‭ ‬ڕاهێنراون‭ ‬بۆ‭ ‬ئاڕاستەکردنی‭ ‬هێرشی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژ‭ ‬و‭ ‬شەودا‭ ‬بە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬ئامێری‭ ‬گفتوگۆی‭ ‬گەڕۆک‭. ‬ئەم‭ ‬هێزە‭ ‬تابەتمەدانە‭ – ‬کە‭ ‬ژمارەیان‭ ‬لە‭ ‬هەشت‭ ‬بۆ‭ ‬10‭ ‬یەکەی‭ ‬هێزی‭ ‬ئۆپراسیۆنە‭ ‬تایبەتەکانی‭ ‬عێراق‭ – ‬10‭ ‬هەفتەی‭ ‬مەشقکردنیان‭ ‬پێدەدرێت‭.‬

پێویستە‭ ‬کەمێك‭ ‬ڕوونکردنەوە‭ ‬بدەین‭ ‬لەسەر‭ ‬ئەوەی‭ ‬کە‭ ‬تا‭ ‬ئێستا‭ ‬دەیزانین،‭ ‬ئەیش‭ ‬ئەوەیە‭ ‬کە‭ ‬ئالەنگارییە‭ ‬مەترسیدارەکانی‭ ‬ئەمڕۆ‭ ‬تاڕادەیەک‭ ‬جیهانییە‭ ‬کە‭ ‬ئەمانە‭ ‬دەگرنەوە‭: ‬پەتای‭ ‬کۆڕۆنا،‭ ‬قەیرانی‭ ‬کۆچبەران،‭ ‬ناجێگیری‭ ‬گۆڕانکاری‭ ‬ئابووری‭ ‬و‭ ‬ناکۆکی‭ ‬توندوتیژی‭ ‬توندڕەوە‭ ‬جیهانییەکان‭.‬

هەموو‭ ‬ئەم‭ ‬ئالەنگارییانە‭ ‬پێویستیان‭ ‬بە‭ ‬بەرژەوەندیی‭ ‬هاوبەشە‭ ‬لەنێوان‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئاسایش‭ ‬لە‭ ‬چالاکی‭ ‬هەماهەنگ‭ ‬و‭ ‬پێکەوەیی‭. 

Comments are closed.