هاوبەشە تامەزرۆکان
مەشقی سەربازیی “شێری تامەزرۆ 22” زیاتر لە 5,000 سەربازی بەرەو ئەردەن ئاڕاستەکرد بۆ نیشاندانی توانای سەربازی
دەستەی “یونیپاس”
‘شێری تامەزرۆ 22’ تایبەتمەندیی هێرشێکی چڕی ڕێکخراوی لە سەرانسەری بیابانی درێژبووەوەی تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەخۆگرتووە. دەبابە، تۆپهاوێژی قورس، هێلیکۆپتەری هێرشبردن و فڕۆکەی جەنگی مۆڵگەکانی دوژمنیان خاپورکرد لە بیابانەوە تا ئەوەی تەنها تۆزەکەیان مایەوە.
بەڵام نمایشی ڕێکخراوی هێزی چەکدار تەنها لایەنێکی ‘شێری تامەزرۆ’ بوو، کە ئاهەنگی دەیەمین دووبارەبوونەوەی لە ساڵی 2011ـوە گێڕا، بە شێوەیەکی زیاتر تیشکی لەسەر درۆنە ئاسمانییە کێش سوکەکان، گوێزەرەوەی بێ شۆفێری ژێر ئاو و ئەو هێرشی ئەلیکترۆنیانە بوو کە بە کرتەیەکی کۆمپوتەر ئەمجامدراون.
سیناریۆکانی ‘شێری تامەزرۆ’ هاوتەریبە لەگەڵ ئەوەی کە لە جیهانی ڕاستەقینەدا دەگوزەرێت. لە تەکتیکە ئاساییەکانی بەرەکانی جەنگەوە بۆ شۆڕشی گوێزەوە بێ شۆفێرەکان، ‘شێری تامەزرۆ’ بەردەوام دەبێت لە جەختکردنەوە لە ئاوێتەکردن، ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و یەکێتیی لە ئامانج.
“ئێمە بە یەکگرتوویی هێزی سەربازی خۆمان نیشاندەدەین لە هەموو بارودۆخێکدا،” لیوا ستیڤن دێ میلیانۆ، سەرۆکی پێشووی بەشیڕاهێنانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکی سەرکردە باڵاکان لە ‘شێری تامەزرۆ 22’ ئەمەی ڕاگەیاند.
بیست و هەشت وڵات بەشدارییان لە ‘شێری تامەزرۆ’ـدا کرد، کە لە 5 تا 15 مانگی ئەیلولی ساڵی 2022، لە کۆمەڵێك شوێنگە لە سەرانسەری ئەردەن، لەئەزرەق لە باکورەوە بەرەو عەقەبە لە باشوور بەردەوام بووو. لەگەڵ نزیکەی 2,200 لە سەربازی ئەردەنی و 1,600 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، فەوجە سەربازییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باشوری ئاسیا و ئەوروپاوە گەیشتن.
بەحرەین، عێراق، کازاخستان، کوەیت، لوبنان، عومان، پاکستان و عەرەبستانی سعوودی هەموویان نوێنەرەکانیان نارد بۆ ‘شێری تامەزرۆ’.
ئەوەی جێگەر ئاماژەیە قەبارەی ئەو گروپەی لە سعوودیەوە هاتبوو، دەبابە و یەکەی پیادەی دابینکردبوو لە گەیشتن بە ئامانجی مەشقەکە کەبریتی بوو لە چالاکی تەقەی ڕاستەوخۆ لە ژێر چاودێریی لیوای هێزی سعودییە عادل بن محەمەد بەلاوی، سەرۆکی دەستەی پەروەردە و ڕاهێنانی هێزە چەکدارەکانی سعوودیە. وە هێزی دەریایی شاهانەی سعوودیە بە هەمان شێوە بەشدارییەکی سەرەکییان کرد لە ڕاهێنانی دەریایی لە بنکەی هێزی دەریایی ئەردەن لە عەقەبە.
بە هەمان شێوەی ‘شێری تامەزرۆ’ـی ساڵی 2011، مەشقی ساڵی 2022ـیش سەرنجەکانی خستبووە سەر هەڕەشەکان لە سەر ئاستی بوارەکانی زەمینی، ئاوی، ئاسمانی و هێرشی ئەلیکترۆنی کە پێویستی بە هەماهەنگی و چالاکی پێکەوەیی هەیە لە نێوان هێز فرەنەتەوەییەکان.
ئەم کارکردنە هاوبەشە نەك تەنها ئۆپراسیۆنی نێوان سوپای وڵاتە جیاوازەکان دەگرێتەوە بەڵکو بە هەمان شێوەش دەزگا سەربازی و مەدەنییەکانی ناو حکەمەتی ئەردەنیش دەگرێتەوە. بۆیە کاتێك هێزە فرەنەتەوەییەکان بەشداری دەکەن لە سیناریۆکانی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی بەلەمی خێرا لە کەنداوی عەقەبە و شوێنکەوتنی تیرۆرستان بەرەو ناو لادێیەك، ناوەندی نیشتمانی ئەردەن بۆ بەڕێوەبردنی ئاسایش و قەیران هاوکاری دەکرد لە هەموو وەڵامەکانی حکومەت لە بەرامبەر هێرشە بە نمایشییەکە بۆ سەر ئەردەن.
سەربازەکان هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی دوژمنە خەیاڵییەکەیان پوچەڵکردەوە، بەرگرییان لە سنورە ئاوی و زەمینییەکانیانکرد، بەرەنگاری درۆنەکانی دوژمن بوونەوە، بەرپەرچی هێرشێکی چەکی تیشکدەریان دایەوە و هاوکاری مرۆییان دابینکرد.
سیناریۆکانی ‘شێری تامەزرۆ 22’ لەسەر ژینگەی ستراتیژیی ئێستا و بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ناو ئەو ژینگەیە دروستکرابوون، لە دۆخێکدا ئەگەر هەڕەشەی ئاسایی یان نا ئاسایی بن لە وڵاتانی کیشوەریەوە یاخود گروپە تیرۆرستیەکانەوە،” عەمیدی هێزە چەکدارەکانی ئەردەن موحەمەد بن سەمەدی ئەمەی ڕاگەیاند، کە سەرۆکی فەرمان و بەڕێوەبردنی بەشداربووانی ناوەندی مەشقەکە بوو.
“لە ڕێگەی ئەو سیناریۆیانەی کە بۆ ئەم مەبەستە داهێنرابوون، ئەم هەڕەشانە لە ئۆپراسیۆنێکی ژینگەی پێکەوەیی هاوبەشی چەندین وڵات و گروپی سەربازی بەرپەرچدرانەوە کە گوجاوبوون لەگەڵ بنەما سەربازییە بەکارهاتووەکان لەلایەن وڵاتانی بەشداربووەوە. هەندێك وڵات بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و چالاك بەشدارییان لە ئۆپراسیۆنەکاندا کرد، وەکو ئەردەن، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، سعوودیە و عێراق، لە کاتێکدا ئەوانی تر وەکو چاودێر بەشداریان کرد لە مەشقەکەدا کرد بۆ بەدەستخستنی ئەزموون لە بارودۆخی گشتیی مەشقەکە.”
لە ناوەڕاستی مەشقەکە، سەرکردەیەکی باڵای سیمینارەکە سەرنجی فەرماندە باڵا بەشداربووەکانی لە دەیان وڵاتەوە بەلای خۆیدا ڕاکێشا. گفتوگۆکان سەرنجیان دەخستە سەر پرسە گرنگەکان لە سەنگەری پێشەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
کوەیتییەکان سەرنجیان خستە سەر ئاوێتەکردنی بەرگری ئاسمانی و بەرگری موشەکی، سعودییەکانیش لەسەر وەستاندنی ئامێرەکانی بۆمبی چێنراو و موشەکە بالیستیکیەکان، و ئەردەنیەکانیش لەسەر بەرقەرارکردنی ئاسایشی سنور لە هەمبەر قاچاخچێتیی ماددەی هۆشبەر و هەڕەشەکانی تر بۆ سەر ئاسایشی وڵات.
لیوای هێزی دەریایی کێرت ڕێنشاو، بەڕێوەبەری ئۆپراسیۆنەکانی فەرماندەیی ناوەندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، گفتوگۆیەکی بەڕێوەبرد لەسەر بەرگریکردن دژ بە سیستەمی ئاسمانی خودکار (UAS), ساڵانە سەدان جۆر لەمانە بەرهەم دەهێنرێن.
خێرایی بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆژی لە بواری سیستەمی ئاسمانی خودکاردا ئەوە دەگەیەنێت کە سوپاکان ناتوانن گوێی خۆیانی لێ بخەوێنن لە هەمبەر بەرگریکردن لە دژیان، ئەمە قسەی ئەو بوو. نیگەرانییەکی دیاریکراو بریتییە لە درۆنە قورسە خێرا و بەرزفڕەکان کە دەتوانن باری کوشندە هەڵبگرن.
“سیستەمە ئاسمانییە خودکارەکان گرانبەها نین و دەکرێت بە خێرایی بڵاوببننەوە،” ڕێنشاو ئەمەی وت.
هێزی ئاسمانی کوەیت برەو دەدات بە دروستکردنی سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانیی هاوبەش لە کەنداوی عەرەبدا. سیستەمێکی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختی هاوبەش ڕوماڵێکی 360 پلەیی دابین دەکات بۆ بەرگریکردن نەك بە تەنها دژ بە درۆنەکان بەڵک بە هەمان شێوە موشەکە کروزی و بالیستیکییەکانیش.
وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو (GCC) دەستیانکردووە بە پڕۆسەی یەکخستنی سەربازی، عەمید شیران ئەمەی وت. ئەو ئاماژەی بە ئۆپراسیۆنە دەریاییە فرەنەتەوەییەکان کرد لە کەنداوی عەرەبیدا، وەکو بەشێك لە هێزە دەریاییە یەکخراوەکانی سەر بە بنکەی بەحرەین و هێزی قەڵغانی نیمچەدورگەی یەکگرتووی پەرەپێدراو لەلایەن ئەنجەمەنی هاوکاریی کەنداوەوە.
گفتوگۆکان سەبارەت بە تەقینەوەی چێندراوی نەتەقیوە و موشەکە بالیستیکییەکان لەو وانانەی لە شەڕی ناوخۆی یەمەنەوە فێربوون. بەرپرسانی سعوودیە ڕایانگەیاند کە 471 موشەکی بالیستی لەلایەن یاخیبووانی حوسسیەکانەوە لە یەمەنەوە هاوێژراون، سنوری ئاسمانی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداویان بەزاندووە. زۆربەیان خراونەتە خوارەوە، بەڵام هەندێکیان بەر پاڵاوتگەکانی نەوت، فڕۆکەخانەکان و وێستگەکانی کارەبا کەوتوون.
بەرنامەیەکی پاککردنەوە لە مین لە وڵاتی یەمەن کە ناسراوە بە مەسام و سپۆنسەرکراوە لەلاین وڵاتی سعوودیەوە، زیاتر لە 345,000 بۆمبی نەتەقیوی هەڵگرتووەتەوە.
دەربارەی پرسەکانی ئاسایشی سنور و ڕێگریکردن لە گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر، فەرماندەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە ماددەی هۆشبەرلە سوودە داراییەکەی ئابووری تیرۆریستان دابین دەکات. عەمید دێ میلیانۆ داوای هۆشیاری هاوبەشی گشتیی کرد بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان لە ئاسایشی سنوردا کە قاچاخچییەکان بەکاریاندەهێنن.
فەریق موحەمەد وەسیم ئەشرەفی پاکستانی، جێگری سەرۆکی بارەگای سەرەکیی دەستەی هاوبەشی پاکستان ئاماژەی بەوەکرد کە وڵاتەکەی بەدروستکردنی پەرژینێکی سنوری 2,200 کیلۆمەتری لەسەر سنورەکانی ئەفغانستان و ئێران توانیویەتی بە ڕێژەی 83% جوڵەی فیزیکی نایاسایی لەسەر سنورەکان کەم بکاتەوە.
بەربەستەکە لەگەڵ بازگەکانی چاودێری لە هەر 2 کیلۆمەترێکدا، بە ڕادەیەکی زۆر قاچاخچێتی ماددەی هۆشبەر و چەکی کەمکردووەتەوە، لەوانە بۆمبی چێنراو IED کە بەرپرسیارە لە 70%ی قوربانییەکان لە نێو سەربازەکانیدا کە پارێزگاری کە سنوری باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە دەکەن.
“ئەمە چیرۆکی سەرکەوتنە،” فەریق وەسیم ئەمەی وت.
زیاتر لە دەیەیەکە ‘شێری تامەزرۆ’ لە لایەن ئەردەنەوە بەڕێوەدەبرێت، بەردەوامە لە بەرەوپێشبردنی هاوکاری و ئامادەکاری لەنێوان هاوبەشە فرەنەتەوەکان لە هەردوو بواری کۆن و نوێدا: بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ئاسایشی سنور، درۆنەکان، هێرشی ئەلیکترۆنی و بەرەنگاربوونەوەی چەکی کۆمەڵکوژ.
“ئێمە لە جیهانێکدا دەژین کە ڕووبەڕووی هەڕەشەکان دەبینەوە کە دەتوانن بە سنور و کیشوەرەکاندا تێپەڕن، وەک ڤایرۆسێک لە جەستەدا بڵاودەبنەوە.” عەمید قەیاد جەڕاد، بەڕێوەبەری مەشقی سەربازی پێشووی هێزە چەکدارەکانی ئەردەن، ئەمەی ڕاگەیاند. “هیچ وڵاتێک ناتوانێت خۆی لەم هەڕەشانە بەدووربگرێت.”
Comments are closed.