Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      لووتکەی دووڕوویی: پێشێلکارییەکانی ڕژێمی ئێران بەرامبەر بە یاسای نێودەوڵەتی

      November 9, 2026

      یەکڕیزی لەسەر کەنداوی عەرەبی

      November 3, 2026

      دەستێکی هاوکاریی مرۆیی

      November 3, 2026

      بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەت بەها پێشکەش دەکات

      November 3, 2026

      پاراستنی پێگە

      November 3, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

      November 3, 2026

      کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

      November 3, 2026

      ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

      November 3, 2026

      عێراق تیرۆرستە ئازادکراوەکانی لە سوریا دەستگیر کرد

      November 3, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      November 3, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 11, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

      November 3, 2026

      کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

      November 3, 2026

      ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

      November 3, 2026

      عێراق تیرۆرستە ئازادکراوەکانی لە سوریا دەستگیر کرد

      November 3, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    Unipath
    Home » عێراق بەرەنگاری بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەبێتەوە
    بەشەکان

    عێراق بەرەنگاری بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەبێتەوە

    UnipathBy UnipathApril 8, 2025Updated:April 30, 202502 Mins Read
    سەربازانی عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی دژە هۆشبەردا یەکێک لەو چەند بازرگانانەی ماددەی میسامفیتامینیان دەستگیرکرد. AFP/گێتی ئیمەیجس
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    بە لەبەرچاوگرتنی‭ ‬سنوورە‭ ‬درێژ‭ ‬و‭ ‬کەلێندارەکانی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئێران‭ ‬و‭ ‬سوریا،‭ ‬عێراق‭ ‬ڕووبەڕووی‭ ‬پەتایەکی‭ ‬نەخوازراوی‭ ‬ماددە‭ ‬هۆشبەرە‭ ‬نایاساییەکان‭ ‬دەبێتەوە‭.‬

    لە‭ ‬مانگی‭ ‬حوزەیرانی‭ ‬2024،‭ ‬هێزێکی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬بەغداد‭ ‬بە‭ ‬تۆمەتی‭ ‬بازرگانیکردن‭ ‬بە‭ ‬ماددە‭ ‬هۆشبەرەکان‭ ‬و‭ ‬هەڵگرتنی‭ ‬چەکی‭ ‬بێ‭ ‬مۆڵەت‭ ‬18‭ ‬تۆمەتباری‭ ‬دەستگیرکرد‭. ‬ئەوان‭ ‬خاوەنی‭ ‬دڕۆن،‭ ‬ئۆتۆمبێلی‭ ‬تۆمارنەکراو،‭ ‬دۆشکە،‭ ‬چەکی‭ ‬دیکە‭ ‬و‭ ‬جۆرەها‭ ‬ماددەی‭ ‬هۆشبەر‭ ‬بوون‭. ‬

    بەگوێرەی‭ ‬ئاماری‭ ‬دەسەڵاتی‭ ‬گشتیی‭ ‬دژە‭ ‬هۆشبەری‭ ‬عێراق‭ (‬IANGA‭)‬،‭ ‬ماددەی‭ ‬کریستاڵی‭ ‬میسامفیتامین‭ ‬بەربڵاوترین‭ ‬ماددەیە،‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬37‭%‬ـی‭ ‬بەکارهێنەرانی‭ ‬ماددە‭ ‬هۆشبەرەکانی‭ ‬عێراقەوە‭ ‬بەکاردەبرێت،‭ ‬لەکاتێکدا‭ ‬بەکاربەرانی‭ ‬کاپتاگۆن‭ ‬نزیکەی‭ ‬35%ـی‭ ‬بەکاربەرانی‭ ‬ماددە‭ ‬هۆشبەرەکان‭ ‬پێکدەهێنن‭.‬

    ‭ “‬دەسەڵاتی‭ ‬گشتیی‭ ‬دژە‭ ‬هۆشبەر‭ ‬لە‭ ‬وەزارەتی‭ ‬ناوخۆ،‭ ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬نیوەی‭ ‬یەکەمی‭ ‬ساڵی‭ ‬2024،‭ ‬چەندین‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬پێشوەختەییان‭ ‬دژی‭ ‬بازرگانانی‭ ‬ماددەی‭ ‬هۆشبەر‭ ‬و‭ ‬فرۆشیارانی‭ ‬ماددەی‭ ‬هۆشبەر‭ ‬و‭ ‬هەموو‭ ‬ئەوانەی‭ ‬دەستیان‭ ‬لەم‭ ‬جۆرە‭ ‬تاوانانەدا‭ ‬هەیە‭ ‬ئەنجامداوە‭.” ‬حوسێن‭ ‬ئەلتەمیمی،‭ ‬ئەفسەری‭ ‬کاروباری‭ ‬گشتی‭ ‬ڕایگەیاند‭. ‬

    ‭”‬ئەم‭ ‬ئۆپەراسیۆنانە‭ ‬بوونە‭ ‬هۆی‭ ‬هەڵوەشاندنەوەی‭ ‬تۆڕە‭ ‬گەورەکانی‭ ‬بازرگانیکردن‭ ‬بە‭ ‬ماددەی‭ ‬هۆشبەر،‭ ‬دەستبەسەرداگرتنی‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬یەک‭ ‬تەن‭ ‬و‭ ‬نیو‭ ‬لە‭ ‬جۆرەهاماددەی‭ ‬هۆشبەر‭ ‬و‭ ‬نزیکەی‭ ‬10‭ ‬تەن‭ ‬لە‭ ‬دەرمانە‭ ‬دەروون‭ ‬شێوێنەکان،‭ ‬وە‭ ‬دەستگیرکردنی‭ ‬نزیکەی‭ ‬7,000‭ ‬هەزار‭ ‬کەسی‭ ‬تێوەگلاو‭ ‬لە‭ ‬تاوانەکانی‭ ‬ماددەی‭ ‬هۆشبەر‭.”‬

    دەزگا‭ ‬ئاسایشییەکانی‭ ‬عێراق‭ ‬بۆ‭ ‬کەمکردنەوەی‭ ‬بەکارهێنان‭ ‬و‭ ‬بازرگانیکردن‭ ‬بە‭ ‬ماددەی‭ ‬هۆشبەر‭ ‬بە‭ ‬تەنها‭ ‬پشتیان‭ ‬بە‭ ‬ڕێوشوێنی‭ ‬سزادان‭ ‬نەبەستووە‭. ‬بەڵکو‭ ‬وەزارەتی‭ ‬ناوخۆ‭ ‬16‭ ‬ناوەندی‭ ‬چاکسازیی‭ ‬لە‭ ‬پارێزگاکانی‭ ‬عێراقدا‭ ‬بۆ‭ ‬کەمکردنەوەی‭ ‬کاریگەریی‭ ‬ماددە‭ ‬هۆشبەرەکان‭ ‬لەسەر‭ ‬کۆمەڵگا‭ ‬کردەوە‭. ‬

    کریستاڵی‭ ‬مێسامفیتامین‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬سنووری‭ ‬باشووری‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬عێراق‭ ‬بە‭ ‬قاچاخ‭ ‬لە‭ ‬ئێرانەوە‭ ‬دەهێنرێتە‭ ‬عێراق،‭ ‬لە‭ ‬کاتێکدا‭ ‬حەبی‭ ‬کاپتاگۆنی‭ ‬هێورکەرەوە‭ ‬لە‭ ‬سوریاوە‭ ‬لە‭ ‬سنووری‭ ‬باکووری‭ ‬ڕۆژئاوای‭ ‬عێراقەوە‭ ‬دەهێنرێتە‭ ‬ناوەوە‭.‬

    بەرزبوونەوەی‭ ‬ئاستی‭ ‬بەرهەمهێنان‭. ‬بازرگانیکردنی‭ ‬نایاسایی‭ ‬و‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬ماددە‭ ‬هێورکەرەوەکانی‭ ‬جۆری‭ ‬ئەمفیتامین‭ ‬لە‭ ‬شێوەی‭ ‬حەبی‭ ‬کاپتاگۆن‭ ‬و‭ ‬کریستاڵی‭ ‬میسامفیتامین،‭ ‬نەک‭ ‬تەنها‭ ‬بۆ‭ ‬حکومەتی‭ ‬عێراق‭ ‬بەڵکو‭ ‬بۆ‭ ‬حکومەت‭ ‬و‭ ‬کۆمەڵگاکانیش‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاستدا‭ ‬جێگەی‭ ‬نیگەرانییەکی‭ ‬زۆرە‭.‬

    لە‭ ‬مانگی‭ ‬شوباتی‭ ‬2024‭. ‬ئەردەن‭ ‬میوانداریی‭ ‬کۆبوونەوەیەکی‭ ‬بۆ‭ ‬وەزیرانی‭ ‬ناوخۆی‭ ‬عێراق،‭ ‬ئەردەن،‭ ‬سوریا‭ ‬و‭ ‬لوبنان‭ ‬سازکرد،‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬پێکهێنانی‭ ‬شانەیەکی‭ ‬پەیوەندیی‭ ‬هاوبەش‭ ‬بۆ‭ ‬هەماهەنگی،‭ ‬یەکخستنی‭ ‬هەوڵەکان‭ ‬و‭ ‬ئاڵوگۆڕی‭ ‬زانیاری‭ ‬لەسەر‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬بازرگانیکردنی‭ ‬سنووریی‭ ‬بە‭ ‬ماددە‭ ‬هۆشبەرەکان‭ ‬کۆتایی‭ ‬هات‭.‬

    ‭”‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬پێنج‭ ‬ساڵی‭ ‬ڕابردوودا‭ ‬عێراق‭ ‬و‭ ‬وڵاتانی‭ ‬دراوسێ‭ ‬زیادبوونی‭ ‬بەرچاوی‭ ‬بازرگانیکردن‭ ‬و‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬حەبی‭ ‬کاپتاگۆنیان‭ ‬بە‭ ‬بەڵگە‭ ‬کردووە‭ … ‬دەستبەسەرداگرتنی‭ ‬حەبی‭ ‬کاپتاگۆنەکان‭ ‬لە‭ ‬عێراق‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2019‭ ‬هەتا‭ ‬2023‭ ‬نزیکەی‭ ‬لەسەدا‭ ‬3‭,‬380‭ ‬زیادی‭ ‬کردووە‭”‬،‭ ‬نووسینگەی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬بۆ‭ ‬ماددە‭ ‬هۆشبەرەکان‭ ‬و‭ ‬تاوانەکان‭ ‬بڵاویکردووەتەوە‭.‬

    بە‭ ‬پابەندبوون‭ ‬بە‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬سەقامگیری‭ ‬عێراق،‭ ‬نووسینگەی‭ ‬نێودەوڵەتیی‭ ‬ماددە‭ ‬هۆشبەرەکان‭ ‬و‭ ‬کاروباری‭ ‬چەسپاندنی‭ ‬یاسای‭ ‬سەر‭ ‬بە‭ ‬وەزارەتی‭ ‬دەرەوەی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بۆ‭ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‭ ‬تاوانە‭ ‬ڕێکخراوەکان‭ ‬و‭ ‬بازرگانیکردن‭ ‬بە‭ ‬ماددە‭ ‬هۆشبەرەکان‭ ‬هاوکاریی‭ ‬تەکنیکی‭ ‬پێشکەش‭ ‬بە‭ ‬دەزگاکانی‭ ‬چەسپاندنی‭ ‬یاسای‭ ‬عێراق‭ ‬کردووە‭. ‬

    سەرچاوەکان‭: ‬ئەشرەق‭ ‬ئەلئەوسەت،‭ ‬baghdadtoday.news،‭ ‬سکای‭ ‬نیوز،‭ .‬U.N‭ ‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleسعودیە بواری پەروەردەی سەربازی فراوان دەکات
    Next Article ئۆزبەکستان ڕێکەوتننامەی هاوکاریی سەربازیی لەگەڵ ئەمریکا پەسەند کرد

    Related Posts

    پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

    November 3, 2026

    کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

    November 3, 2026

    ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

    November 3, 2026

    Comments are closed.

    پارستنی سنوورەکان

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.