Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      بەهای ئازادکردنەوەی پارێزگای ستراتیژی ئەلحودەیدە

      August 25, 2026

      پێشکەوتنی جەنگاوەرانی ئاڵتوونی

      August 11, 2026

      پێشکەوتنێک لە هەماهەنگیی ستراتیژی

      August 11, 2026

      بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە ئاڵۆزەکان

      August 11, 2026

      ئاڕاستەکردنی ئاڵۆزییەکانی ئاسایشی ناوچەیی

      August 11, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      کوەیت مەشقی سەربازیی چردەکاتەوە

      August 10, 2026

      ھاوبەشیی قەتەڕ و ئەمریکا دەگاتە ئاستی نوێ

      August 10, 2026

      وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست گروپی پەیوەندیی ئەفغانستان پێکدەهێنن

      August 10, 2026

      کۆماری قڕغستان هەوڵی بەدەستهێنانی کورسیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەدات

      August 10, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 11, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 11, 2026

      کوەیت مەشقی سەربازیی چردەکاتەوە

      August 10, 2026

      ھاوبەشیی قەتەڕ و ئەمریکا دەگاتە ئاستی نوێ

      August 10, 2026

      وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست گروپی پەیوەندیی ئەفغانستان پێکدەهێنن

      August 10, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    Unipath
    Home » سعودیە بواری پەروەردەی سەربازی فراوان دەکات
    بەشەکان

    سعودیە بواری پەروەردەی سەربازی فراوان دەکات

    UnipathBy UnipathApril 8, 2025Updated:April 30, 202502 Mins Read
    هێزەکانی سعودیە ئاسایش بۆ سەردانی ساڵانەی حەجیی پیرۆز دابیندەکەن. AFP/گێتی ئیمەیجس
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    بۆ‭ ‬مانەوەی‭ ‬هاوشان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬پێشکەوتنە‭ ‬سەربازییەکان،‭ ‬خاوەن‭ ‬پایە‭ ‬شازادە‭ ‬خالید‭ ‬بن‭ ‬سەلمان،‭ ‬وەزیری‭ ‬بەرگریی‭ ‬سعودیە،‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬حوزەیرانی‭ ‬2024ـدا‭ ‬بەرنامەیەکی‭ ‬بۆ‭ ‬گۆڕینی‭ ‬کۆلێژی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬و‭ ‬دەستەی‭ ‬ئەرکانی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬سعودیە‭ (‬SAAFCSC‭) ‬بۆ‭ ‬زانکۆی‭ ‬بەرگریی‭ ‬نیشتمانی‭ (‬NDU‭) ‬دەستپێکرد‭. ‬

    ئامانجی‭ ‬بەرنامەکە‭ ‬بریتی‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬زەمینەسازی‭ ‬بۆ‭ ‬زانکۆی‭ ‬بەرگریی‭ ‬نیشتمانی‭ (‬NDU‭)‬،‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬تا‭ ‬ساڵی‭ ‬2030،‭ ‬ببێتە‭ ‬زانکۆیەکی‭ ‬سەربازیی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬پێشەنگ‭ ‬لە‭ ‬ئامادەکردن‭ ‬و‭ ‬شایستەکردنی‭ ‬سەرکردە‭ ‬سەربازی‭ ‬و‭ ‬مەدەنییەکان‭ ‬لە‭ ‬بوارەکانی‭ ‬بەرگری‭ ‬و‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نیشتمانیدا‭.‬

    ‭”‬ئەمە‭ ‬سەرەتای‭ ‬قۆناغێکی‭ ‬نوێیە‭ ‬و‭ ‬دەستپێکێکی‭ ‬پرشنگدارە‭ ‬بەرەو‭ ‬داهاتوویەکی‭ ‬پیشەیی‭ ‬پەروەردەی‭ ‬سەربازی‭ ‬لە‭ ‬شانشینەکەدا،‭” ‬فەریق‭ ‬فەیاز‭ ‬ئەلروەیلی،‭ ‬سەرۆک‭ ‬دەستەی‭ ‬ئەرکانی‭ ‬گشتیی‭ ‬سعودیە‭ ‬ڕایگەیاند‭. “‬زانکۆکە‭ ‬بەرنامەکانی‭ ‬خوێندن‭ ‬پێشکەش‭ ‬دەکات،‭ ‬توانا‭ ‬و‭ ‬لێهاتووییەکان‭ ‬گەشەپێدەدات‭ ‬و‭ ‬وەکو‭ ‬ناوەندێکی‭ ‬توێژینەوە‭ ‬بۆ‭ ‬دەرکردنی‭ ‬بڕیار‭ [‬و‭] ‬چارەسەرکردنی‭ ‬کێشەکان‭ ‬خزمەت‭ ‬دەکات،‭ ‬وە‭ ‬خزمەتگوزاریی‭ ‬کۆمەڵایەتیی‭ ‬کوالیتی‭ ‬بەرزی‭ ‬گونجاو‭ ‬لەگەڵ‭ ‬بەرزترین‭ ‬ستانداردەکان‭ ‬پێشکەش‭ ‬دەکات‭.”‬

    SAAFCSC‭ ‬بۆ‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬شەش‭ ‬دەیە‭ ‬ئەکادیمیای‭ ‬باڵای‭ ‬سەربازیی‭ ‬وەزارەتی‭ ‬بەرگریی‭ ‬سعودیە‭ ‬بووە،‭ ‬کە‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬بە‭ ‬ئەفسەرانی‭ ‬دەستەبژێری‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکان‭ ‬و‭ ‬دەزگا‭ ‬ئاسایشییەکانی‭ ‬تری‭ ‬سعودیە‭ ‬و‭ ‬وڵاتانی‭ ‬هاوبەش‭ ‬کردووە‭.‬

    لە‭ ‬بەرواری‭ ‬دامەزراندنیەوە‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1958،‭ ‬SAAFCSC‭ ‬بەشێوەیەکی‭ ‬بەردەوام‭ ‬نوێگەری‭ ‬و‭ ‬هاوچەرخکردنی‭ ‬تێدا‭ ‬ئەنجامدراوە،‭ ‬پێداچوونەوەی‭ ‬بە‭ ‬ستراتیژ،‭ ‬شێواز‭ ‬و‭ ‬مەنهەجەکاندا‭ ‬کردووە‭ ‬تا‭ ‬لەگەڵ‭ ‬پێشکەوتنەکانی‭ ‬زانستی‭ ‬سەربازی،‭ ‬ئاڵنگارییەکانی‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬تەکتیکی‭ ‬جەنگدا‭ ‬هەنگاوبنێت‭.‬

    SAAFCSC‭ ‬بەرنامەی‭ ‬خوێندنی‭ ‬پێشکەوتوو‭ ‬پێشکەش‭ ‬دەکات،‭ ‬لەوانە‭ ‬بڕوانامەی‭ ‬ماستەر‭ ‬لە‭ ‬توێژینەوەی‭ ‬ستراتیژی‭ ‬و‭ ‬زانستی‭ ‬سەربازی،‭ ‬خولێکی‭ ‬پلاندانانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬هاوبەشەکان،‭ ‬وە‭ ‬هەروەها‭ ‬چەندین‭ ‬بڕوانامە‭ ‬لە‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نیشتمانی،‭ ‬سەرکردایەتی‭ ‬ستراتیژی،‭ ‬زانیاری‭ ‬سەربازی‭ ‬و‭ ‬یاسای‭ ‬مرۆیی‭ ‬نێودەوڵەتی‭. ‬

    NDU‭ ‬دەبێت‭ ‬بە‭ ‬ئاستبەرزترین‭ ‬دامەزراوەی‭ ‬سەربازی‭ ‬کە‭ ‬پەروەردەیەکی‭ ‬کوالیتی‭ ‬بەرز‭ ‬لە‭ ‬خوێندنی‭ ‬سەربازیدا‭ ‬بە‭ ‬نزیکەی‭ ‬280,000‭ ‬کەس‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬خزمەتگوزارییە‭ ‬سەربازییەکانی‭ ‬سعودیە‭ ‬خزمەت‭ ‬دەکەن،‭ ‬پێشکەش‭ ‬بکات،‭ ‬لەنێویاندا‭ ‬هێزە‭ ‬وشکانییەکانی‭ ‬شاهانەی‭ ‬سعودیە،‭ ‬هێزە‭ ‬ئاسمانییەکان،‭ ‬هێزە‭ ‬دەریاییەکان،‭ ‬هێزەکانی‭ ‬بەرگریی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬و‭ ‬هێزەکانی‭ ‬مووشەکی‭ ‬ستراتیژی‭.‬

    سەرچاوەکان‭: ‬al-Arabiya.net،‭ ‬ئەشرەق‭ ‬ئەلئەوسەت،‭ ‬elaph.com

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleسەرکەوتن بەسەر حوسییەکاندا بۆ پاراستنی ناوچەکە
    Next Article عێراق بەرەنگاری بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەبێتەوە

    Related Posts

    پەیامی سەرەکیی سەرۆك

    August 11, 2026

    کوەیت مەشقی سەربازیی چردەکاتەوە

    August 10, 2026

    ھاوبەشیی قەتەڕ و ئەمریکا دەگاتە ئاستی نوێ

    August 10, 2026

    Comments are closed.

    چاپی تایبەت | بەرگی 14 بەهاری 2026

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.