Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      یەکڕیزی لەسەر کەنداوی عەرەبی

      November 3, 2026

      دەستێکی هاوکاریی مرۆیی

      November 3, 2026

      بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەت بەها پێشکەش دەکات

      November 3, 2026

      پاراستنی پێگە

      November 3, 2026

      جوڵەی ئیلهامبەخشی 2026

      November 3, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

      November 3, 2026

      کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

      November 3, 2026

      ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

      November 3, 2026

      عێراق تیرۆرستە ئازادکراوەکانی لە سوریا دەستگیر کرد

      November 3, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      November 3, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 11, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

      November 3, 2026

      کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

      November 3, 2026

      ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

      November 3, 2026

      عێراق تیرۆرستە ئازادکراوەکانی لە سوریا دەستگیر کرد

      November 3, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    Unipath
    Home » دانایی لە خزمەتکردنی وڵاتدا
    بەشەکان

    دانایی لە خزمەتکردنی وڵاتدا

    عەمید ڕوکن ڕەزاق ئەل رەواشدە لە کاتە سەختەکاندا سەرکردایەتیی کۆلێژی بەرگریی نیشتمانی شاهانەی ئەردەنی کرد
    By دەستەی یونیپاس | وێنەکان لەلایەن کۆلێژی بەرگریی نیشتمانیی شاهانەی ئەردەنNovember 3, 202605 Mins Read
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    ناسینی‭ ‬کەسانی‭ ‬پیشەیی‭ ‬کە‭ ‬تەواو‭ ‬شارەزابن‭ ‬لە‭ ‬بوارە‭ ‬تایبەتەکانیان،‭ ‬شتێکی‭ ‬باوە‭: ‬ئەندازیار‭ ‬باس‭ ‬لە‭ ‬نوێترین‭ ‬دیزاینەکانی‭ ‬دەکات‭ ‬یاخود‭ ‬فەرماندەی‭ ‬سەربازی‭ ‬سیستەمێکی‭ ‬نوێی‭ ‬چەک‭ ‬شرۆڤە‭ ‬دەکات‭.‬

    کۆبوونەوەی‭ ‬عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬ڕەزاق‭ ‬ئەلرەواشدە،‭ ‬بەڕێوەبەری‭ ‬ئەوکاتەی‭ ‬کۆلێژی‭ ‬بەرگریی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬شاهانەی‭ ‬ئەردەن،‭ ‬زانایەک‭ ‬دەناسیت‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬بابەتگەلی‭ ‬هەمەچەشندا‭ ‬خواستی‭ ‬قووڵی‭ ‬هەیە‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬ناوبراو‭ ‬هاوشێوەی‭ ‬تاکتیک‭ ‬و‭ ‬ستراتیژی‭ ‬سەربازی،‭ ‬ئارەزووی‭ ‬گفتوگۆکردن‭ ‬لەسەر‭ ‬شیعر،‭ ‬فەلسەفە‭ ‬و‭ ‬مێژوو‭ ‬دەکات‭.‬

    هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن،‭ ‬سوپای‭ ‬عەرەب‭ ‬بەهرەمەندییەکانی‭ ‬عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬ئەلرەواشدەی‭ ‬بۆ‭ ‬گرتنەدەستی‭ ‬چەندین‭ ‬پێگەی‭ ‬کاریگەر‭ ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬دەیان‭ ‬ساڵەی‭ ‬ژیانی‭ ‬سەربازییدا‭ ‬بەکارهێنا‭ .‬لە‭ ‬دوای‭ ‬خزمەتکردنی‭ ‬لە‭ ‬کۆلێژی‭ ‬بەرگری،‭ ‬لە‭ ‬کۆتایی‭ ‬ساڵی‭ ‬2026‭ ‬پلەکەی‭ ‬بۆ‭ ‬یاریدەدەری‭ ‬سەرۆکی‭ ‬دەستەی‭ ‬ئەرکانی‭ ‬هاوبەش‭ ‬بۆ‭ ‬ئۆپەراسۆن‭ ‬و‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬بەرزکرایەوە‭ .‬پۆستێکی‭ ‬گرنگی‭ ‬تر‭ ‬نوێنەری‭ ‬باڵای‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬ئەردەن‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لە‭ ‬تامپا،‭ ‬ویلایەتی‭ ‬فلۆریدا،‭ ‬کە‭ ‬تێیدا‭ ‬بەشێک‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬دەستەیەکی‭ ‬ڕاوێژکاریی‭ ‬ئەفسەرانی‭ ‬سەربازی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬جیهانەوە‭ ‬هاتبوون‭.‬

    لیوا یوسف حنێتی، سەرۆکی ئەوکاتەی دەستەی ئەرکانی هاوبەش، چەپ، عەمید ڕوکن ڕەزاق ئەلرەواشدە، ڕاست، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ کۆلێژی بەرگریی نیشتمانی، یاوەریی خاوەن پایە شازادە حەسەن بن تەڵاڵ دەکەن.

    ”کارەکانم‭ ‬لە‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬بە‭ ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬هەرە‭ ‬گرنگترین‭ ‬ئەرکەکانی‭ ‬ژیانی‭ ‬سەربازیم‭ ‬دادەنێم‭. ‬پەیوەندیکردن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬وڵاتانی‭ ‬دۆست‭ ‬بوارمان‭ ‬پێدەدات‭ ‬ئەزموونی‭ ‬بەرفراوان‭ ‬بەدەستبهێنین‭ ‬و‭ ‬هاوکات‭ ‬پەیوەندییەکانی‭ ‬نێوان‭ ‬وڵاتەکانمان‭ ‬بەهێزتر‭ ‬بکەین،“‭ ‬عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬ئەلرەواشدە‭ ‬ڕایگەیاند‭. ‬

    ”فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬بوارێکی‭ ‬زۆر‭ ‬ئاڵۆزی‭ ‬بەرپرسیارێتی‭ ‬لەخۆدەگرێت؛‭ ‬لە‭ ‬ئەنجامدا،‭ ‬هەندێکجار‭ ‬بەبێ‭ ‬وچان‭ ‬بۆ‭ ‬مسۆگەرکردنی‭ ‬سەقامگیریی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬کارمان‭ ‬دەکرد‭. ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬کۆبوونەوەی‭ ‬ڕۆژانەوە،‭ ‬ئێمە‭ ‬بە‭ ‬تەواوی‭ ‬لەو‭ ‬ڕووداوانەی‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬جیهاندا‭ ‬ڕوودەدەن‭ ‬و‭ ‬کاریگەرییە‭ ‬ڕاستەوخۆکانیان‭ ‬لەسەر‭ ‬ناوچەکانی‭ ‬تر‭ ‬ئاگاداردەکراینەوە‭.‬“

    بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬ئەرکەکانی‭ ‬تریش‭ ‬ئەزموونی‭ ‬جۆراوجۆریان‭ ‬پێشکەش‭ ‬کرد‭: ‬سەرۆکی‭ ‬بەشی‭ ‬تاقیکردنەوە‭ ‬لە‭ ‬بەڕێوەبەرایەتی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬جەنگی؛‭ ‬سەرۆکی‭ ‬بەشی‭ ‬ئۆپەراسیۆن‭ ‬و‭ ‬مەشقکردن‭ ‬لە‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوچەی‭ ‬سەربازیی‭ ‬باکوور؛‭ ‬فەرماندەی‭ ‬کۆلێژی‭ ‬زانستە‭ ‬سەربازییەکان؛‭ ‬فەرماندەی‭ ‬کەرتی‭ ‬60ـی‭ ‬زرێپۆشی‭ ‬شازادە‭ ‬حەسەن‭ ‬بن‭ ‬تەڵاڵ؛‭ ‬و‭ ‬بەڕێوەبەری‭ ‬فەرمانگەی‭ ‬سەربازیی‭ ‬تایبەتی‭ ‬خاوەن‭ ‬شکۆ‭ ‬فەرماندەی‭ ‬باڵا‭.‬

    سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئەردەن سەمیر ئەلریفای، چەپ، سەردانی کۆلێژی بەرگری دەکات.

    لەگەڵ‭ ‬بەرزبوونەوەی‭ ‬بە‭ ‬پلە‭ ‬باڵاکاندا،‭ ‬ناوبراو‭ ‬شکۆی‭ ‬خزمەتکردنی‭ ‬وەک‭ ‬فەرماندەی‭ ‬کۆلێژی‭ ‬بەرگریی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬پێبەخشرا،‭ ‬لەوێ‭ ‬توانی‭ ‬شارەزایی‭ ‬خۆی‭ ‬بۆ‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬ئەفسەرە‭ ‬سەربازییە‭ ‬گەنجەکان‭ ‬هاوبەشپێبکات‭.‬

    ”لە‭ ‬کۆلێژی‭ ‬بەرگریی‭ ‬نیشتمانی،‭ ‬ئێمە‭ ‬مەترسییە‭ ‬ئاسایشییەکان‭ ‬شی‭ ‬دەکەینەوە‭ ‬و‭ ‬هەوڵ‭ ‬بۆ‭ ‬چەسپاندنی‭ ‬چارەسەری‭ ‬بەردەوام‭ ‬دەدەین‭. ‬ئێمە‭ ‬کاردەکەین‭ ‬بۆ‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬سەرکردەی‭ ‬داهاتووی‭ ‬خاوەن‭ ‬توانای‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬قەیرانەکانیان‭ ‬لە‭ ‬ژێر‭ ‬سەختترین‭ ‬بارودۆخدا،“‭ ‬ناوبراو‭ ‬ئاماژەی‭ ‬پێدا‭. ‬

    ”بێگومان،‭ ‬لە‭ ‬ژێر‭ ‬ڕۆشنایی‭ ‬ئەو‭ ‬ڕووداوە‭ ‬جدییانەی‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬ناوچەکەدا‭ ‬ڕوودەدەن،‭ ‬دەبێت‭ ‬سەرکردەی‭ ‬خاوەن‭ ‬توانای‭ ‬ناوازە‭ ‬دروست‭ ‬بکەین،‭ ‬سەرکردەیەک‭ ‬کە‭ ‬بتوانێت‭ ‬ئەم‭ ‬ئاڵنگارییانە‭ ‬بەڕێوەببات،‭ ‬پارێزگاری‭ ‬لە‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬بکات‭ ‬و‭ ‬بەرژەوەندییەکانی‭ ‬میللەت‭ ‬بپارێزێت‭.‬“

    عەمید ڕوکن ئەلرەواشدە لە کۆلێژەکەدا بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی بەرنامەیەکی نوێ دەکات.

    بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬خۆی‭ ‬بۆ‭ ‬پێگەکانی‭ ‬ئاستی‭ ‬باڵای‭ ‬سەرکردایەتی‭ ‬ئامادە‭ ‬بکات،‭ ‬عەمید‭ ‬ڕووکن‭ ‬ئەلرەواشدە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬کۆمەڵێک‭ ‬مەشقی‭ ‬مەیدانی‭ ‬و‭ ‬خولی‭ ‬خوێندنەوە‭ ‬خۆی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬زۆربەی‭ ‬لایەنەکانی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬ئاشنا‭ ‬کرد‭.‬

    خوێندنی‭ ‬سەربازی‭ ‬ناوبراو‭ ‬بریتی‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬خولی‭ ‬ئەفسەرانی‭ ‬پلە‭ ‬نزم،‭ ‬مەشقی‭ ‬تایبەتی‭ ‬پەرەشوتوان،‭ ‬مەشقی‭ ‬تایبەت‭ ‬بە‭ ‬کۆماندۆ،‭ ‬جەنگی‭ ‬زرێپۆش،‭ ‬جەنگی‭ ‬کیمیایی،‭ ‬شەڕی‭ ‬ناو‭ ‬شار،‭ ‬تاکتیکی‭ ‬پیادە،‭ ‬هەواڵگریی‭ ‬سەنگەر،‭ ‬سەرکردایەتیی‭ ‬ستراتیژی‭ ‬و‭ ‬شیکردنەوەی‭ ‬زانیاریی‭ ‬هەواڵگریی‭ ‬هاوبەش‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬خوێندنی‭ ‬سەربازیی‭ ‬پێشکەوتووی‭ ‬لە‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬بەڕیتانیا‭ ‬و‭ ‬ڕۆمانیا‭ ‬ئەنجامداوە‭.‬

    عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬ئەلرەواشدە‭ ‬باوەڕی‭ ‬وایە‭ ‬کە‭ ‬دەبێت‭ ‬ئەفسەرانی‭ ‬فەرماندە‭ ‬و‭ ‬سەربازەکانیان‭ ‬پەیوەندییەک‭ ‬دروست‭ ‬بکەن‭ ‬لەسەر‭ ‬متمانە‭ ‬و‭ ‬ڕێز‭ ‬بنیات‭ ‬نرابێت‭.‬

    ”پێویستە‭ ‬ئەفسەرێک‭ ‬وەک‭ ‬کوڕێک‭ ‬یان‭ ‬برایەکی‭ ‬بچووک‭ ‬مامەڵە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬سەربازەکانیدا‭ ‬بکات؛‭ ‬بێگومان،‭ ‬ئەفسەرێکی‭ ‬سەرکەوتوو‭ ‬دەرگاکەی‭ ‬بە‭ ‬کراوەیی‭ ‬دەهێڵێتەوە،‭ ‬گوێ‭ ‬لە‭ ‬نیگەرانییەکانی‭ ‬سەربازەکانی‭ ‬دەگرێت‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬دۆزینەوەی‭ ‬چارەسەر‭ ‬کار‭ ‬دەکات‭.‬ هەر‭ ‬ئەم‭ ‬ڕێبازەیە‭ ‬کە‭ ‬یەکڕیزیی‭ ‬لەناو‭ ‬یەکەیەکی‭ ‬سەربازیدا‭ ‬پەروەردە‭ ‬دەکات،‭ ‬ئەمەش‭ ‬وای‭ ‬لێدەکات‭ ‬کە‭ ‬ئەرکەکەی‭ ‬بە‭ ‬کاریگەرترین‭ ‬شێوە‭ ‬جێبەجێ‭ ‬بکات،“‭ ‬ناوبراو‭ ‬ڕایگەیاند‭. ‬”دڵسۆزی‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬ڕێزگرتنەوە‭ ‬بەدەست‭ ‬دەهێنرێت،‭ ‬نەک‭ ‬تۆقاندن‭.‬“

    ئەو‭ ‬هەستی‭ ‬دڵسۆزی‭ ‬و‭ ‬سەرسامبوونە‭ ‬بۆ‭ ‬فەرماندەی‭ ‬گشتی،‭ ‬خاوەن‭ ‬شکۆ‭ ‬شا‭ ‬عەبدوڵلای‭ ‬دووەم‭ ‬بن‭ ‬حوسێن‭ ‬درێژدەبێتەوە‭.‬

    ”فەرماندەی‭ ‬سەربازیی‭ ‬سەرکەوتوو‭ ‬ئەو‭ ‬کەسەیە‭ ‬کە‭ ‬وڵاتەکەی‭ ‬لە‭ ‬وێرانکارییەکانی‭ ‬جەنگ‭ ‬بەدوور‭ ‬دەگرێت،‭ ‬ئەو‭ ‬کەسەیە‭ ‬کە‭ ‬بەرلەوەی‭ ‬ناچاربێت‭ ‬پەلاپیتکەکە‭ ‬بتەقێنێت،‭ ‬سەرکەوتن‭ ‬بەدەستبهێنێت‭. ‬ئەمە‭ ‬ڕێک‭ ‬ئەوەیە‭ ‬کە‭ ‬من‭ ‬لە‭ ‬خاوەن‭ ‬شکۆ‭ ‬شا‭ ‬عەبدوڵلای‭ ‬دووەمدا‭ ‬دەیبینم،“‭ ‬عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬ئەلرەواشدە‭ ‬ئاماژەی‭ ‬پێدا‭.‬

    ”کاتێک‭ ‬مرۆڤ‭ ‬چاودێریی‭ ‬ناسەقامگیری،‭ ‬جەنگ‭ ‬و‭ ‬وێرانکارییەکانی‭ ‬دەوروبەری‭ ‬ئەردەن‭ ‬دەکات،‭ ‬بۆی‭ ‬دەردەکەوێت‭ ‬کە‭ ‬شانشینەکە،‭ ‬سوپاس‭ ‬بۆ‭ ‬خودا‭ ‬و‭ ‬سەرکردایەتی‭ ‬ژیرانەی‭ ‬خاوەن‭ ‬شکۆ،‭ ‬لە‭ ‬پاراستنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نیشتمانیدا‭ ‬لە‭ ‬بەرامبەر‭ ‬هەر‭ ‬پێشێلکارییەکدا‭ ‬جێگیرە‭ .‬دەستکەوتێکی‭ ‬گەورەیە‭ ‬بۆ‭ ‬سەرکردەیەک‭ ‬کە‭ ‬بتوانێت‭ ‬لەو‭ ‬ململانێ‭ ‬ناوچەییانەی‭ ‬لە‭ ‬سنوورەکانەوە‭ ‬درێژدەبنەوە،‭ ‬یاخود‭ ‬لە‭ ‬هەوڵی‭ ‬هەندێک‭ ‬وڵات‭ ‬خواست‭ ‬خراپ‭ ‬بۆ‭ ‬ڕاکێشانی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬سەلامەت‭ ‬بۆ‭ ‬ناو‭ ‬پشێوی،‭ ‬وڵاتەکەی‭ ‬بپارێزێت‭.‬“

    ژیانی‭ ‬سەربازیی‭ ‬عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬ئەلرەواشدە‭ ‬پڕە‭ ‬لە‭ ‬دەستکەوت‭ ‬و‭ ‬خەڵاتی‭ ‬ڕێزلێنان‭.‬ ئەمانە‭ ‬ڕێزلێنانی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬وەک‭ ‬مەدالیای‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬و‭ ‬مەدالیای‭ ‬بەشداریکردن‭ ‬لە‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئاشتیپارێزیی‭ ‬نێودەوڵەتی،‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬خەڵاتی‭ ‬ڕێزلێنانی‭ ‬ئەردەنیی‭ ‬وەک‭ ‬خەڵاتی‭ ‬شا‭ ‬عەبدوڵڵای‭ ‬دووەم‭ ‬بۆ‭ ‬باشترین‭) ‬پلەی‭ ‬یەک)‭ ‬و‭ ‬باجی‭ ‬خزمەتی‭ ‬زۆر‭ ‬و‭ ‬دڵسۆز‭ ‬لەخۆدەگرن‭.‬

    بە‭ ‬ڕەنگدانەوەی‭ ‬سەرکردایەتیکردنی‭ ‬ناوبراو‭ ‬لە‭ ‬کۆلێژی‭ ‬بەرگریی‭ ‬نیشتمانی،‭ ‬عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬لە‭ ‬چوارچێوەی‭ ‬ئەو‭ ‬دامەزراوە‭ ‬بەناوبانگەی‭ ‬کە‭ ‬40‭ ‬ساڵ‭ ‬لەمەوبەر‭ ‬لەلایەن‭ ‬خاوەن‭ ‬شکۆ‭ ‬شا‭ ‬حسێن‭ ‬بن‭ ‬تەڵاڵی‭ ‬کۆچکردووەوە‭ ‬دامەزرابوو،‭ ‬تێڕوانینێکی‭ ‬فراوانتر‭ ‬لەسەر‭ ‬پێگەی‭ ‬خۆی‭ ‬وەردەگرێت‭.‬

    ”من‭ ‬کارەکەم‭ ‬لە‭ ‬کۆلێژەکەدا‭ ‬بە‭ ‬خاڵێکی‭ ‬دەستپێکردن‭ ‬دەزانم‭ ‬کە‭ ‬ئەفسەرێک‭ ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬کارکردنیدا‭ ‬ڕادەوەستێت‭ ‬تا‭ ‬لەسەر‭ ‬دەستکەوتەکانی‭ ‬کەسانی‭ ‬پێش‭ ‬خۆی‭ ‬بنیاتنان‭ ‬ئەنجام‭ ‬دات.”‭‬‭ ‬عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬ئەلرەواشدە‭ ‬ڕایگەیاند‭. ‬ ”دەبێت‭ ‬بەوپەڕی‭ ‬خۆتەرخانکردنەوە‭ ‬کار‭ ‬بۆ‭ ‬جێهێشتنی‭ ‬جێ‭ ‬پەنجەی‭ ‬جیاوازی‭ ‬خۆی‭ ‬لەسەر‭ ‬کۆلێژەکە‭ ‬بکات‭ ‬بەرلەوەی‭ ‬بەرپرسیارێتییەکە‭ ‬ڕادەستی‭ ‬کەسی‭ ‬دوای‭ ‬خۆی‭ ‬بکات‭.‬

    ”من‭ ‬شانازی‭ ‬بە‭ ‬هەموو‭ ‬پێگەیەکەوە‭ ‬دەکەم‭ ‬کە‭ ‬هەمبووە؛‭ ‬هەریەکەیان‭ ‬جێگەیەکی‭ ‬تایبەتیان‭ ‬لە‭ ‬دڵمدا‭ ‬هەیە،‭ ‬لەگەڵ‭ ‬یادەوەرییە‭ ‬بەنرخەکان‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬هاوکارانەی‭ ‬لەگەڵیاندا‭ ‬خزمەتم‭ ‬کردووە‭.‬“

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleپەیامی سەرەکیی سەرۆك
    Next Article بەرنامەی هاوچەرخکردنی خوازراوی بەرگریی سعودیە

    Related Posts

    پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

    November 3, 2026

    کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

    November 3, 2026

    ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

    November 3, 2026

    Comments are closed.

    پارستنی سنوورەکان

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.