جەنگی ئەمریکا ”بۆ پەکخستنی تۆڕە نایاساییەکان و قەدەغەکردنی کەشتییە سزادراوەکان کە پشتیوانیی ماددی بۆ ئێران دابیندەکەن، لە هەر ناوچەیەکی کارکردن،“ هێزەکانی ئەمریکا لە کەنداوی عومان دەستیان بەسەر کەشتییەکی بارهەڵگریی ئێرانیدا گرت کە لە چینەوە بەرەو بەندەرێکی ئێران دەڕۆیشت، بە هەمان شێوە لە ناوچەی زەریای هیندی و هێمن ڕگرییان کرد لە کەشتیگەلێکی نەوتهەڵگرری گوماناوی کە پەیوەندیداربوو بە قاچاخچێتی ئێرانەوە.
کەشتیی تێکشکێنەری هەڵگی موشەکی ئاڕاستەداری هێزی دەریایی ئەمریکا سپروانس ڕێگریی لە کەشتیی م/ڤ تۆوسکای هەڵگری ئاڵای ئێران کرد چونکە گەمارۆی ئەمریکای بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران پێشێلکرد. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، بەرپرسانی ئەمریکا گومانیان لەوە هەبووە کە کەلوپەلی دوو فاقەی بەکارهێنانی هەڵگرتبێت کە دەکرێت لەلایەن سوپای ئێرانەوە بەکاربهێنرێت. کەشتییە بارهەڵگرەکە بەشێکە لە گروپی هێڵی کەشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە ساڵی 2020ـەوە کەوتووەتە ژێر سزا ئابوورییەکانی ئەمریکاوە و وەک ”هێڵی پەسەندکراوی کەشتیوانی بۆ لایەنە بڵاوکەرەوەکانی چەکی کۆمەڵکوژ و بریکارە دابینکەرەکانی ئێران“ لەنێویاندا گواستنەوەی ئەو کەرەستانەی بۆ بەرنامەی مووشەکی بالیستیی ئێران دانراون لەخۆدەگرێت، بەگوێرەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا.
گەمارۆی کەشتیوانیی ئەمریکا بۆ سەر ئێران باری پۆلێنکراو بەکەلوپەلی نایاسایی لەخۆدەگرێت، ئەمەش چەک، تەقەمەنی و بەرهەمە نەوتی خاو و پاڵێراو، بە هەمان شێوە ئاسن، پۆڵا و ئەلەمنیۆم لەخۆدەگرێت. هەر کەشتییەک گومانی ئەوەی لێدەکرێت هەوڵی گەیشتن بە خاکی ئێران بدات، ”ڕێسای مافی ئۆپەراسیۆنی سواربوون و گەڕانی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت،“ هێزی دەریایی ئەمریکا ڕایگەیاند.
لە کۆتایی مانگی ئازاری 2026، زانیارییەکانی مانگی دەستکرد کەشتیی تۆوسکایان لە بەندەری تایکانگی چین لە باکووری شەنگەهای و چوار ڕۆژ دواتر لە بەندەری گاولانی باشووری چین دەستنیشان کرد، دەزگای هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە شیکارییەکانی کۆمپانیای SynMax کە بنکەکەی لە ئەمریکایە هەواڵەکەی بڵاوکردەوە. لە ناوەڕاستی مانگی نیساندا کەشتییەکە لە گاولان و دواتر لە مالیزیا حاویەکانی بارکرد.
بەگوێرەی وتەی بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا، کۆمپانیا چینییەکان ماددە کیمیاییەکان، سووتەمەنی و پێکهاتەکانیان بۆ بەکارهێنانی سەربازی ڕەوانەی ئێران کردووە. هەروەها گومان لە چین دەکرێت ئەو مووشەکانەی لەسەر سەرشان دەتەقێنرێن بۆ ئێران بگوازێتەوە
دوای ئەوەی تیمی کەشتییەکە بەدرێژایی شەش کاتژمێر پابەند نەبوون بە هۆشدارییە دووبارەبووەکان، هێزەکانی ئەمریکا سیستەمی پاڵنانی کەشتیی تۆوسکایان لەکارخست، بەگوێرەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا. هێزی دەریایی ئەمریکا بۆ پشکنینی 5,000 حاویەی گواستراوە چوونە ناو کەشتیەکە. لە دەستپێکی گەمارۆدانی دەرەوەی گەرووی هورمز لە سەرەتای ئەو مانگەوە هەتا 20ـی مانگی نیسان، هێزی دەریایی ئەمریکا 27 کەشتییان گەڕاندە دواوە کە هەوڵی چوونە ناو بەندەرەکانی ئێران یاخود دەرچوونیان دەدا. تووسکا یەکەم کەشتی بوو هەوڵی تێپەڕاندنی ئەو گەمارۆیە بدا کە کەنداوی عومان، دەریای عەرەبی لە ڕۆأهەڵاتی گەرووەکە و تەواوی کەناراوەکانی ئێران لەخۆدەگرێت.
دوو ڕۆژ دوای ڕێگریکردن لە تۆوسکا، ئەمریکا ڕایگەیاند بەگوێرەی ماددەی 110ـی یاسای دەریایی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسای گومرکی نێودەوڵەتی، لە ناوچەی بەرپرسیارێتی فەرماندەیی هیندستان و زەریای هێمن، مافی سواربوونی کەشتیی م/ت تیفانیی بێ وڵاتی ئەنجامداوە. لە ساڵی 2025ـەوە بەهۆی بەشداریکردنی لە قاچاخچێتی نەوتی خاوی ئێران و پشتیوانیکردنی تۆڕە نایاساییەکانی ئێران، کەشتیی تیفانی کەوتوەتە ژێر سزا ئابوورییەکانی ئەمریکاوە. کەشتییەکە، کە پەیوەستبوو بە گواستنەوەی ملیۆنان بەرمیل نەوت لە ئێرانەوە، گومانی ئەنجامدانی گواستنەوەی کەشتی بۆ کەشتی بۆ گەیاندنی کاڵاکان بۆ شوێنە قەدەغەکراوەکانی لێدەکرێت.
قەدەغەکردنەکان جەخت لەسەر ئەرکی ئەمریکا دەکەنەوە بۆ پەکخستنی چالاکیی دەریایی نایاساییپەیوەندیدار بەو دەوڵەت و بکەرانەی سزای ئابوورییان لەسەرە. هاوپەیمانان و هاوبەشان ئۆپەراسیۆنی هاوشێوەیان ئەنجامداوە. بۆ نموونە، لە مانگی شوباتی 2026، پاسەوانی کەناراوەکانی هیندستان تۆڕێکی نێودەوڵەتی قاچاخچێتی نەوتی هەڵوەشاندەوە و لە نزیکەی 100 میلی دەریایی لە ڕۆژئاوای مومبای دەستی بەسەر سێ کەشتیدا گرت. وەزارەتی بەرگریی هیندستان ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنەکە ”تۆڕێکی ئاڵۆزی تێوەگلاو لە گواستنەوەی نایاسایی بڕێکی زۆر لە نەوت و باری بنچینە نەوتی لە ناوچە پڕ لە ململانێکانەوە هەڵوەشاندەوە.“
بە هەمان شێوە لەم دواییانەدا ئەمریکا دەستی بەسەر چەندین کەشتیی نەوتیی هەڵگری نەوتی نایاسایی فەنزوێلادا گرت.
“ئاوەکانی نێودەوڵەتی پەناگەیەک نین بۆ کەشتییە سزادراوەکان.“ وەزارەتی جەنگی ئەمریکا لە دوای ڕێگریکردن لە تیفانی ئاماژەی پێدا. ئەمریکا ”لە ڕەتکردنەوەی مانۆڕکردنی ئازادی بکەرە نایاساییەکان و کەشتییەکانیان لە بواری دەریایی بەردەوام دەبێت.“
