کۆماری قڕغستان هەماهەنگیی ئاسایش لەگەڵ هاوبەشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان زیاد دەکات. بە لەبەرچاوگرتنی شوێنی ستراتیژیی وڵاتەکە لە نێوان ئاسیا و ئەوروپا، حکومەتی قڕغستان بەدوای کۆمەڵێک هاوبەشی ئاسایشی هەمەچەشندا دەگەڕێت، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ڕێبازە هاوسەنگەکەیەتی بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.
دەزگا ئاسایشییەکانی قڕغستان بە بەردەوامی لەگەڵ نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری نەتەوە یەکگرتووەکان ،(UNOCT) بە پلەی یەکەم لەسەر بابەتە تەکنیکی و ڕێکخراوەییەکان، لە پەیوەندیدان .بۆ نموونە، ناوەندی دژە تیرۆری قڕغستانی سەر بە لیژنەی دەوڵەت بۆ ئاسایشی نیشتمانی لە مانگی ئایاری 2025ـدا بە هەماهەنگی لەگەڵ نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری نەتەوە یەکگرتووەکان (UNOCT) نوێنەرانی دەزگاکانی ئاسایشی لە سەرانسەری حکومەتی وڵاتەکەی بۆ وۆرک شۆپێک کۆکردەوە.
ئەم بەرنامەیە، لەلایەن بەرنامەی جیهانیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە تیرۆریستییەکان دژ بە ئامانجە لاوازەکان پەرەی پێدراوە و پشتیوانی دەکرێت، یارمەتی دەزگا نیشتمانییەکان دەدات بۆ پاراستنی ژێرخانی گرنگ لە هێرشە تیرۆریستییەکان، چوارچێوەی کاری ڕێکخراوەیی دروست بکەن.
لە مانگی شوباتی ،2026 وەزارەتی بەرگری قڕغستان بۆ هەماهەنگیی چالاکیی مەشقی سەربازی و هاوکاریکردن بۆ ماوەی ساڵانی 2026 و 2027 ، میوانداری گفتوگۆکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا کرد. دەستەکانی ئەمریکا نوێنەرانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، هێزی ئاسمانیی ئەمریکا، پاسەوانی نیشتمانیی مۆنتانا و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بیشکێک لەخۆگرتبوو.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەکانی سوپاسی وەزارەتی بەرگریی قڕغستانی کرد، ئاماژەی بەوەشکردووە کە ”بەشداربووان بۆ بەرەوپێشبردنی ئامانجە ناوچەییەکانمان کە بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری کردبووە ئامانج، هێزەکانیان یەکخست.“
لە نموونەیەکی ئەم دواییەی ئەم هاوبەشییە ئاسایشییە، کارمەندانی پاسەوانی نیشتمانیی مۆنتانا و هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە کۆتایی 2025 لە کۆماری قڕغستان، بەشدارییان لە مەشقی ئاک شومکاری 2025ـدا کرد. هەماهەنگیی سەرکەوتووی نێوان هێزە چەکدارەکانی قڕغستان و پاسەوانی نیشتمانیی مۆنتانا، کە بەشێکە لە بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەتی نووسینگەی پاسەوانی نیشتمانیی ئەمریکا،
لە 2026 ئاهەنگی یادی 30 ساڵەی دامەزراندنی بەڕێوەدەبات.
بە هەمان شێوە لەسەر ئاستی ناوچەییش کۆماری قڕغستان پەیوەندیی ئاسایشی بەهێزی لەگەڵ دراوسێکانی لە ئاسیای ناوەڕاستدا پاراستووە. لە مانگی شوباتی ،2026 کازاخستان بەرنامەیەکی هەماهەنگیی سەربازی ڕاگەیاند کە بەهێزکردنی هەماهەنگیی بەرگری لە نێوان وڵاتانی دراوسێ و پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی هاوچەرخکردنی کردۆتە ئامانج. ئەم هەماهەنگییە کلیلی بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییە ناسەقامگیرکەرەکانی توندڕەوبوون، تیرۆر و تاوانی ڕێکخراوە.
سەرچاوەکان :نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ڕۆژنامەی تایمزی ئاسیای ناوەڕاست، دەزگای هەواڵی نێودەوڵەتیی کازینفۆرم
