Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      یەکڕیزی لەسەر کەنداوی عەرەبی

      November 3, 2026

      دەستێکی هاوکاریی مرۆیی

      November 3, 2026

      بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەت بەها پێشکەش دەکات

      November 3, 2026

      پاراستنی پێگە

      November 3, 2026

      جوڵەی ئیلهامبەخشی 2026

      November 3, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

      November 3, 2026

      کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

      November 3, 2026

      ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

      November 3, 2026

      عێراق تیرۆرستە ئازادکراوەکانی لە سوریا دەستگیر کرد

      November 3, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      November 3, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 11, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

      November 3, 2026

      کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

      November 3, 2026

      ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

      November 3, 2026

      عێراق تیرۆرستە ئازادکراوەکانی لە سوریا دەستگیر کرد

      November 3, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    Unipath
    Home » پەیامی سەرەکیی سەرۆك
    بەشەکان

    پەیامی سەرەکیی سەرۆك

    UnipathBy UnipathNovember 3, 202604 Mins Read
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    من‭ ‬دەمەوێت‭ ‬سوپاسگوزاری‭ ‬خۆم‭ ‬بۆ‭ ‬هاوڕێکانمان‭ ‬لە‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬دەرببڕم‭ ‬بۆ‭ ‬بانگێشتکردنی‭ ‬ئێمە‭ ‬بۆ‭ ‬بەشداریکردن‭ ‬لەم‭ ‬وەشانە‭ ‬گرنگەی‭ ‬یونیپاس،‭ ‬کە‭ ‬تیشک‭ ‬دەخاتە‭ ‬سەر‭ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‭ ‬ئەو‭ ‬هەڕەشە‭ ‬ئاڵۆزانەی‭ ‬هەڕەشە‭ ‬لە‭ ‬سەروەریی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬دەکەن‭.‬ ئێمە‭ ‬لە‭ ‬ئەردەن‭ ‬بەهۆی‭ ‬شوێنکەوتەکەمان‭ ‬لە‭ ‬ناوچەیەکدا‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬دەست‭ ‬چەندین‭ ‬ململانێوە‭ ‬دەناڵێنێت،‭ ‬کە‭ ‬ئەگەر‭ ‬وریایی‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئاسایشمان‭ ‬نەبووایە‭ ‬دەکرا‭ ‬بەسەر‭ ‬سنوورەکانەوە‭ ‬بڕژانەتە‭ ‬ناو‭ ‬وڵاتەوە،‭ ‬سەرمایەیەکی‭ ‬ئەزموونی‭ ‬مەیدانییمان‭ ‬بەدەستهێناوە‭.‬

    هەموومان‭ ‬لەبیرمانە‭ ‬کە‭ ‬چۆن‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2006‭ ‬تیرۆریستان‭ ‬لە‭ ‬عێراقەوە‭ ‬دزەیان‭ ‬کردە‭ ‬ناو‭ ‬ئەردەن‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬تەقاندنەوەی‭ ‬هۆتێلەکان‭ ‬کۆمەڵکوژییان‭ ‬ئەنجامدا‭.‬ ئەو‭ ‬هێرشانە‭ ‬لەلایەن‭ ‬قاعیدەوە‭ ‬کە‭ ‬ناوچەکانی‭ ‬باکور‭ ‬و‭ ‬ڕۆژئاوای‭ ‬بەغدای‭ ‬کۆنترۆڵکردبوو،‭ ‬لە‭ ‬عێراق‭ ‬پلانی‭ ‬بۆ‭ ‬داڕێژرابوو‭. ‬هەرکاتێک‭ ‬ژینگەیەکی‭ ‬سەلامەت‭ ‬بۆ‭ ‬تیرۆر‭ ‬هەبوو،‭ ‬ئەوا‭ ‬دەبێتە‭ ‬شوێنی‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬هێرش‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬وڵاتانی‭ ‬دراوسێ‭ ‬یاخود‭ ‬ئەودیوی‭ ‬زەریاکان‭. ‬

    لەگەڵ‭ ‬هەڵگیرسانی‭ ‬شەڕی‭ ‬ناوخۆ‭ ‬لە‭ ‬سووریا‭ ‬و‭ ‬لەدەستدانی‭ ‬کۆنتڕۆڵی‭ ‬چەندین‭ ‬شار‭ ‬لەلایەن‭ ‬حکومەتەوە،‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬تیرۆریستییەکان‭ ‬زەمینەیەکی‭ ‬بەپیتیان‭ ‬بۆ‭ ‬دروستکردنی‭ ‬بۆمب‭ ‬و‭ ‬دامەزراندن‭ ‬و‭ ‬ئامێربەندکردنی‭ ‬بۆمبە‭ ‬خۆکوژەکان‭ ‬دۆزیەوە‭. ‬ئەو‭ ‬وڵاتانەی‭ ‬ئەجێندای‭ ‬کاری‭ ‬خراپەکارانەیان‭ ‬هەیە،‭ ‬لە‭ ‬هەوڵدا‭ ‬بۆ‭ ‬تێکدانی‭ ‬سەقامگیریی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬پشتیوانی‭ ‬بەشێک‭ ‬لەم‭ ‬گرووپانە‭ ‬دەکەن‭.‬ ئەردەن‭ ‬لە‭ ‬سەر‭ ‬سنوورەکانی‭ ‬سوریا‭ ‬تووشی‭ ‬قاچاخچێتیی‭ ‬بەرفراوانی‭ ‬ماددەی‭ ‬هۆشبەر‭ ‬بووەوە‭ .‬زۆرینەی‭ ‬ئەو‭ ‬ماددە‭ ‬هۆشبەرانە‭ ‬لەلایەن‭ ‬ڕژێمی‭ ‬پێشوو‭ ‬و‭ ‬میلیشیا‭ ‬پشتیوانلێکەرەکانییەوە‭ ‬بۆ‭ ‬دابینکردنی‭ ‬دارایی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانیان،‭ ‬بەدەستهێنانی‭ ‬چەکی‭ ‬پێشکەوتوو‭ ‬و‭ ‬لەناوبردنی‭ ‬پێکهاتەکانی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬بەڕێوەدەبران‭ .‬دۆخەکە‭ ‬بۆ‭ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‭ ‬گەورەی‭ ‬سەربازی‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬و‭ ‬قاچاخچییەکانی‭ ‬ماددەی‭ ‬هۆشبەر‭ ‬پەرەی‭ ‬سەند،‭ ‬وە‭ ‬سەربازەکانمان‭ ‬دوژمنیان‭ ‬تێکشکاند‭.‬

    لەگەڵ‭ ‬کابینە‭ ‬و‭ ‬حکومەتێکی‭ ‬نوێ‭ ‬لە‭ ‬سوریا،‭ ‬لەو‭ ‬باوەڕەدام‭ ‬کە‭ ‬ئێمە‭ ‬دەچینە‭ ‬قۆناغێکی‭ ‬جیاوازەوە‭ ‬کە‭ ‬ئاماژەی‭ ‬ئەرێنی‭ ‬نیشان‭ ‬دەدات‭. ‬قاچاخچێتیی‭ ‬بەرفراوان‭ ‬کەمی‭ ‬کردووە‭ ‬و‭ ‬سنووردارکراوە‭ ‬بۆ‭ ‬ژمارەیەکی‭ ‬کەمی‭ ‬قاچاخچی‭ .‬سەرەڕای‭ ‬ئەوەش،‭ ‬ناتوانرێت‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬تەواوەتیی‭ ‬سنوورەکان‭ ‬لە‭ ‬شەوێکدا‭ ‬بەدی‭ ‬بهێنرێت‭.‬

    چیتر‭ ‬بەناو‭ ‬ئیخوان‭ ‬موسلیمین‭ ‬بریتی‭ ‬نییە‭ ‬لە‭ ‬چوارچێوەیەکی‭ ‬کار‭ ‬بۆ‭ ‬کردەوەی‭ ‬گشتیی‭ ‬ڕاستەقینە‭. ‬بەڵکو،‭ ‬بووەتە‭ ‬قەوارەیەکی‭ ‬دەرەوەی‭ ‬یاسا‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬نهێنی‭ ‬جوڵە‭ ‬دەکات‭ ‬و‭ ‬ڕاستەوخۆ‭ ‬هەڕەشە‭ ‬لە‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬یەکڕیزیی‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬دەکات‭ .‬بوونی‭ ‬چەک‭ ‬و‭ ‬تەقەمەنی‭ ‬و‭ ‬چالاکییە‭ ‬نهێنییەکانیان‭ ‬لە‭ ‬گەڕەکەکانی‭ ‬نیشتەجێبووندا‭ ‬جێگەی‭ ‬پەسەندکردن‭ ‬نییە‭.‬ هیچ‭ ‬دەوڵەتێکی‭ ‬خاوەن‭ ‬سەنگ‭ ‬ڕێگە‭ ‬بە‭ ‬وەفاداریی‭ ‬دوو‭ ‬لایەنە‭ ‬نادات،‭ ‬وە‭ ‬هیچ‭ ‬قەوارەیەکیش‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬دەرەوەی‭ ‬دامەزراوە‭ ‬دەستوورییەکان‭ ‬کاربکات‭.‬

    لە‭ ‬ساڵی ‭ ‬،‭2020 ‬دامەزراوە‭ ‬نەوتییەکانی‭ ‬سعودیە‭ ‬لەلایەن‭ ‬ڕەوێک‭ ‬درۆنی‭ ‬هێواش‭ ‬و‭ ‬نزم‭ ‬فڕەوە‭ ‬کە‭ ‬ڕادار‭ ‬و‭ ‬بەرگریی‭ ‬ئاسمانییان‭ ‬تێپەڕاند،‭ ‬هێرشیان‭ ‬کرایە‭ ‬سەر‭.‬ ئەم‭ ‬هێرشانە‭ ‬ئابوریی‭ ‬جیهانییان‭ ‬پەکخست‭ ‬و‭ ‬وڵاتانیان‭ ‬ناچار‭ ‬کرد‭ ‬ستراتیژی‭ ‬بەرگریی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬خۆیان‭ ‬بگۆڕن‭ .‬دوای‭ ‬ڕووداوەکانی‭ ‬7ـی‭ ‬مانگی‭ ‬تشرینی‭ ‬یەکەمی ‭ ‬،2023 ‬ڕووخانی‭ ‬ڕژێمی‭ ‬ئەسەد‭ ‬لە‭ ‬سوریا‭ ‬و‭ ‬کەمبوونەوەی‭ ‬کاریگەریی‭ ‬میلیشیاکانی‭ ‬سەر‭ ‬بە‭ ‬ئێران،‭ ‬جیهان‭ ‬شێوازێکی‭ ‬نوێی‭ ‬جەنگی‭ ‬نانەریتیی‭ ‬بەخۆیەوە‭ ‬بینی‭ ‬کە‭ ‬چەمکی‭ ‬شەڕکردنی‭ ‬ئاسایی‭ ‬گۆڕیووە‭ .‬ئێستا‭ ‬ئێمە‭ ‬خۆمان‭ ‬لە‭ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‭ ‬هەڕەشەی‭ ‬نوێدا‭ ‬دەبینینینەوە‭ ‬کە‭ ‬جیاوازن‭ ‬لەوانەی‭ ‬لە‭ ‬20‭ ‬ساڵی‭ ‬ڕابردوودا‭ ‬ڕووبەڕوویان‭ ‬بووینەتەوە‭. ‬

    جیهان‭ ‬سەری‭ ‬لە‭ ‬توانای‭ ‬مووشەکیی‭ ‬ڕێکخراوی‭ ‬تیرۆریستی‭ ‬حوسی‭ ‬سوڕما،‭ ‬کە‭ ‬هێرشی‭ ‬کردە‭ ‬سەر‭ ‬کەشتییە‭ ‬بازرگانییەکان‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬گەرووی‭ ‬باب‭ ‬ئەل‭ ‬مەندەبەوە‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬جیهیانیی‭ ‬ئیفلیج‭ ‬کرد‭.‬ سەرەڕای‭ ‬هێرشە‭ ‬ئاسمانییە‭ ‬کوشندەکان‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬حوسییەکان،‭ ‬ئەوان‭ ‬توانای‭ ‬هەڵدانی‭ ‬مووشەکی‭ ‬بالیستییان‭ ‬لەدەست‭ ‬نەداوە‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬هەڕەشەکردن‭ ‬لە‭ ‬ئازادیی‭ ‬کەشتیوانی‭ ‬بەردەوامن‭. ‬هیچ‭ ‬گومانێک‭ ‬لە‭ ‬ئارادانییە‭ ‬کە‭ ‬ئەو‭ ‬تەکنەلۆژیایانەی‭ ‬لەبەردەستی‭ ‬حوسییەکاندان‭ ‬لە‭ ‬ناوخۆدا‭ ‬بەرهەم‭ ‬نەهێنراون،‭ ‬بەڵکو‭ ‬لەلایەن‭ ‬ئەو‭ ‬وڵاتانەی‭ ‬خاوەنی‭ ‬ئەم‭ ‬توانایانەن‭ ‬دابینکراون‭. ‬ئێمە‭ ‬ستایشی‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬برایان‭ ‬و‭ ‬دۆستانمان‭ ‬دەکەین‭ ‬لە‭ ‬ئاڵوگۆڕکردنی‭ ‬زانیاریی‭ ‬هەواڵگری‭ ‬و‭ ‬سەپاندنی‭ ‬سزای‭ ‬دارایی‭ ‬بەسەر‭ ‬ئەو‭ ‬تۆڕانەی‭ ‬پاڵپشتی‭ ‬دارایی‭ ‬و‭ ‬پشتیوانی‭ ‬بۆ‭ ‬ئەم‭ ‬بۆ‭ ‬ئەم‭ ‬دێوەزمە‭ ‬تیرۆریستییە‭ ‬دابین‭ ‬دەکەن‭ ‬و‭ ‬وەک‭ ‬بەرەی‭ ‬پێشەوەی‭ ‬جوڵە‭ ‬دەکەن‭. ‬

    ناتوانرێت‭ ‬بە‭ ‬جەنگی‭ ‬نەریتی‭ ‬و‭ ‬نە‭ ‬بە‭ ‬یەک‭ ‬وڵات‭ ‬ئەم‭ ‬هەڕەشە‭ ‬ئاڵۆزانە‭ ‬تێکبشکێنرێن،‭ ‬بەبێ‭ ‬گوێدانە‭ ‬توانا‭ ‬سەربازییەکانی‭. ‬بەڵکو،‭ ‬پێویستیان‭ ‬بە‭ ‬هەوڵی‭ ‬یەکخراوی‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬هەواڵگریی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬دۆست‭ ‬هەیە‭.‬ ئەگەر‭ ‬سزا‭ ‬نێودەوڵەتییە‭ ‬سەپێنراوەکانی‭ ‬سەر‭ ‬تۆڕەکانی‭ ‬پاڵپشتیی‭ ‬دارایی‭ ‬نەبوونایە،‭ ‬ئەوا‭ ‬نەماندەتوانی‭ ‬سەرچاوەکانی‭ ‬پاڵپشتیی‭ ‬دارایی‭ ‬تیرۆریستان‭ ‬بنبڕ‭ ‬بکەین‭.‬ ئەگەر‭ ‬هەماهەنگییەکان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬وڵاتانی‭ ‬دۆست‭ ‬نەبوونایە،‭ ‬ئەوا‭ ‬نەماندەتوانی‭ ‬ئەو‭ ‬لایەنگرانەی‭ ‬ناوی‭ ‬خوازراو‭ ‬لە‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ناوچەکەدا‭ ‬بەکاردەهێنن‭ ‬و‭ ‬خاوەنی‭ ‬بەرەگەلێکن‭ ‬کە‭ ‬پشتیوانیی‭ ‬تیرۆر‭ ‬دەکەن‭ ‬بەڵام‭ ‬وەک‭ ‬بازرگانی‭ ‬ئاسایی‭ ‬لە‭ ‬ناو‭ ‬خەڵک‭ ‬دەردەکەون،‭ ‬دەستگیربکەین‭. ‬

    هاووڵاتیبوونی‭ ‬ڕاستەقینە‭ ‬بەردی‭ ‬بناغەی‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬دەوڵەتێکی‭ ‬بەهێزی‭ ‬ئەردەنە‭ ‬کە‭ ‬بتوانێت‭ ‬ڕووبەڕووی‭ ‬ئاڵنگاریی‭ ‬و‭ ‬قەیرانەکان‭ ‬ببێتەوە،‭ ‬جا‭ ‬هەر‭ ‬شێوەیەکیان‭ ‬هەبێت‭. ‬ئەمەش‭ ‬تەنها‭ ‬سنووردار‭ ‬نییە‭ ‬بە‭ ‬هەڵگرتنی‭ ‬ناسنامەی‭ ‬نیشتمانی،‭ ‬بەڵکو‭ ‬پابەندبوونێکی‭ ‬کرداری‭ ‬و‭ ‬بەرپرسیارێتییەکی‭ ‬نیشتمانییە‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ئاکاری‭ ‬ڕۆژانەی‭ ‬تاک‭ ‬و‭ ‬دڵسۆزییان‭ ‬بۆ‭ ‬وڵاتەکەیان‭ ‬ڕەنگدەداتەوە‭. ‬هەموو‭ ‬هاووڵاتییانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬مافی‭ ‬یەکسانیان‭ ‬هەیە،‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬بەرامبەردا‭ ‬ئەرکی‭ ‬پەیوەندیدار‭ ‬بە‭ ‬پاراستنی‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬سەقامگیری‭ ‬نیشتمان‭ ‬و‭ ‬پاراستنی‭ ‬یەکڕیزی‭ ‬وڵاتەکەیان‭ ‬لە‭ ‬ئەستۆدایە‭. ‬

    پێویستە‭ ‬هاووڵاتیان‭ ‬بۆ‭ ‬بوون‭ ‬بە‭ ‬ئەندامی‭ ‬بەرهەمدار‭ ‬و‭ ‬کارا‭ ‬لە‭ ‬کۆمەڵگادا،‭ ‬کار‭ ‬لەسەر‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬خۆیان‭ ‬و‭ ‬تواناکانیان‭ ‬بکەن‭ .‬زۆر‭ ‬گرنگە‭ ‬جەخت‭ ‬لەسەر‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬خێزان‭ ‬لە‭ ‬پەروەردەکردنی‭ ‬نەوەیەک‭ ‬بکرێتەوە‭ ‬کە‭ ‬بەها‭ ‬نیشتمانییەکان‭ ‬بەرجەستە‭ ‬بکات‭ ‬و‭ ‬باوەڕی‭ ‬بە‭ ‬کار‭ ‬و‭ ‬دەستکەوتی‭ ‬ڕاستگۆیانە‭ ‬هەبێت‭ .‬بەهای‭ ‬هاوڵاتییەک‭ ‬بە‭ ‬کاری‭ ‬ئەرێنی‭ ‬و‭ ‬ئاکاری‭ ‬شارستانی‭ ‬دەپێورێت،‭ ‬نەک‭ ‬بە‭ ‬پەیوەندیی‭ ‬خێڵەکی‭ ‬یاخود‭ ‬ناوچەیی‭. ‬پێویستە‭ ‬کار‭ ‬بۆ‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬یەکڕیزیی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬و‭ ‬یەکخستنی‭ ‬ڕیزەکانمان‭ ‬بکەین‭ ‬لە‭ ‬بەرامبەر‭ ‬هەوڵەکانی‭ ‬چاندنی‭ ‬ناتەبایی‭ ‬یاخود‭ ‬ڕق‭ ‬و‭ ‬کینە‭.‬

    بە‭ ‬دڵنیاییەوە،‭ ‬لە‭ ‬ژێر‭ ‬سەرکردایەتیی‭ ‬خاوەن‭ ‬شکۆ‭ ‬شا‭ ‬عەبدوڵڵای‭ ‬دووەم‭ ‬بن‭ ‬حوسێن‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬هەوڵ‭ ‬و‭ ‬کۆششی‭ ‬گەلی‭ ‬ئەردەن،‭ ‬ئەردەن‭ ‬لە‭ ‬سایەی‭ ‬ئەو‭ ‬هاووڵاتیانەی‭ ‬باوەڕیان‭ ‬بە‭ ‬نیشتمانی‭ ‬خۆیان‭ ‬هەیە‭ ‬بە‭ ‬بەهێزی‭ ‬و‭ ‬یەکگرتوویی‭ ‬دەمێنێتەوە‭.‬

    مازن‭ ‬ئەل‭ ‬فاریا،‭ ‬وەزیری‭ ‬ناوخۆی‭ ‬شانشینی‭ ‬هاشمیی‭ ‬ئەردەن

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleمیسڕ و فەڕەنسا ئاسایشی دەریایی بەهێز دەکەن
    Next Article دانایی لە خزمەتکردنی وڵاتدا

    Related Posts

    دەستێکی هاوکاریی مرۆیی

    November 3, 2026

    بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەت بەها پێشکەش دەکات

    November 3, 2026

    پاراستنی پێگە

    November 3, 2026

    Comments are closed.

    پارستنی سنوورەکان

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.