Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      یەکڕیزی لەسەر کەنداوی عەرەبی

      November 3, 2026

      دەستێکی هاوکاریی مرۆیی

      November 3, 2026

      بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەت بەها پێشکەش دەکات

      November 3, 2026

      پاراستنی پێگە

      November 3, 2026

      جوڵەی ئیلهامبەخشی 2026

      November 3, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

      November 3, 2026

      کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

      November 3, 2026

      ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

      November 3, 2026

      عێراق تیرۆرستە ئازادکراوەکانی لە سوریا دەستگیر کرد

      November 3, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      November 3, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 11, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

      November 3, 2026

      کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

      November 3, 2026

      ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

      November 3, 2026

      عێراق تیرۆرستە ئازادکراوەکانی لە سوریا دەستگیر کرد

      November 3, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    Unipath
    Home » پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی
    لە سەرانسەری ناوچەکە

    پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

    UnipathBy UnipathNovember 3, 202602 Mins Read
    فڕۆکەیەکی UH-60 Black Hawkـی هێزی چەکداری شاهانەی ئەردەن لە میانی نمایشێکی تەقەکردنی ڕاستەوخۆ لە چوارچێوەی مەشقی شێری تامەزرۆدا سەربازانی ئەردەن دادەبەزێنێت. عەریفی دەستە کۆبی ساندەرس/فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    ئەردەن‭ ‬بۆ‭ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‭ ‬هەڕەشە‭ ‬ئاسایشییە‭ ‬هاوچەرخەکان،‭ ‬دەستی‭ ‬کردووە‭ ‬بە‭ ‬پلانێکی‭ ‬گۆڕانکاری‭ ‬بۆ‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭.‬

    لە‭ ‬مانگی‭ ‬کانوونی‭ ‬دووەمی‭ ‬ساڵی‭ ‬2026،‭ ‬خاوەن‭ ‬شکۆ‭ ‬پاشا‭ ‬عەبدوڵلای‭ ‬دووەم‭ ‬بن‭ ‬ئەل‭ ‬حوسەین،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬باڵای‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن،‭ ‬سوپای‭ ‬عەرەب،‭ ‬فەرمانی‭ ‬بە‭ ‬سەرکردە‭ ‬سەربازییەکان‭ ‬کرد‭ ‬کە‭ ‬ستراتیژییەکی‭ ‬گشتگیر‭ ‬بۆ‭ ‬داڕشتنەوەی‭ ‬سەربازی‭ ‬دابڕێژن‭.‬

    ”بە‭ ‬پشت‭ ‬بەستن‭ ‬بە‭ ‬پابەندبوونمان‭ ‬بە‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬تواناکانی‭ ‬سوپای‭ ‬عەرەبیمان‭ ‬و‭ ‬دەستەبەرکردنی‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬بەردەوامی‭ ‬توانا‭ ‬و‭ ‬ئامرازەکانی،‭ ‬ئێمە‭ ‬فەرمانت‭ ‬پێدەکەین‭ ‬بە‭ ‬داڕشتنی‭ ‬ستراتیژییەکی‭ ‬گشتگیر‭ ‬و‭ ‬نەخشەڕێگایەکی‭ ‬ڕوون‭ ‬بۆ‭ ‬بەدیهێنانی‭ ‬گۆڕانکارییەکی‭ ‬پێکهاتەیی‭ ‬لە‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکاندا‭ ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬سێ‭ ‬ساڵی‭ ‬داهاتوودا.‭ ‬“‭ ‬شا‭ ‬لە‭ ‬نامەیەکدا‭ ‬بۆ‭ ‬لیوا‭ ‬یوسف‭ ‬حونێتی،‭ ‬سەرۆکی‭ ‬دەستەی‭ ‬ئەرکانی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬ئەردەن‭ ‬ئاماژەی‭ ‬پێدا‭. ‬

    ستراتیژییەکە‭ ‬تیشک‭ ‬دەخاتە‭ ‬سەر‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬تواناکانی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬لەڕێگەی‭ ‬هاوچەرخکردنی‭ ‬پێکهاتەی‭ ‬ڕێکخراوەیی‭ ‬خۆی‭ ‬تا‭ ‬لەگەڵ‭ ‬پێداویستییەکانی‭ ‬ژینگە‭ ‬جۆراوجۆرەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆن‭ ‬هەنگاوبنێت‭ ‬و‭ ‬باڵادەستبوون‭ ‬لە‭ ‬جەنگی‭ ‬هاوچەرخ،‭ ‬ئاوێتە‭ ‬و‭ ‬نانەریتیدا‭ ‬دەستەبەربکات‭.‬

    نامەکەی‭ ‬شا‭ ‬جەختی‭ ‬لەسەر‭ ‬پێویستی‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬سوپایەکی‭ ‬خۆڕاگر‭ ‬و‭ ‬کارامە‭ ‬کردەوە‭ ‬لە‭ ‬چوارچێوەی‭ ‬چەمکێکی‭ ‬جەنگیدا‭ ‬کە‭ ‬سەربازەکان‭ ‬بۆ‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬بەرگریکردن،‭ ‬هێرشبەردن‭ ‬و‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬ئامادە‭ ‬بکات‭. ‬

    هەوڵەکانی‭ ‬هاوچەرخکردن‭ ‬بریتین‭ ‬لە‭ ‬وەبەرهێنان‭ ‬لە‭ ‬تەکنەلۆژیا‭ ‬پێشکەوتووەکانی‭ ‬وەک‭ ‬ژیریی‭ ‬دەستکرد،‭ ‬لەپێشینەدانانی‭ ‬بەرگریی‭ ‬ئەلیکترۆنی‭ ‬و‭ ‬دامەزراندنی‭ ‬سیستەمی‭ ‬فەرماندەیی،‭ ‬بەڕێوەبردن‭ ‬و‭ ‬پەیوەندیی‭ ‬پارێزراو‭ ‬و‭ ‬متمانەپێکراو‭.‬

    بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬شا‭ ‬عەبدوڵڵا‭ ‬جەختی‭ ‬لە‭ ‬فراوانکردنی‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬نووسینگەی‭ ‬دیزاین‭ ‬و‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬کردەوە،‭ ‬ئەمەش‭ ‬دەیکات‭ ‬بە‭ ‬ناوکێک‭ ‬بۆ‭ ‬توێژینەوە،‭ ‬پەرەپێدان‭ ‬و‭ ‬دروستکردنی‭ ‬سیستەمی‭ ‬بەرگریی‭ ‬پێشکەوتوو‭ ‬بەگوێرەی‭ ‬بەرزترین‭ ‬ستانداردە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭. ‬

    بە‭ ‬هاوبەشی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬ئەردەن‭ ‬بە‭ ‬پشت‭ ‬بەستن‭ ‬بە‭ ‬پێشکەوتنە‭ ‬تەکنەلۆژییەکان‭ ‬لە‭ ‬بواری‭ ‬جەنگیدا‭ ‬گرنگی‭ ‬بە‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬دەدات‭. ‬بۆ‭ ‬یارمەتیدانی‭ ‬پاسەوانیکردنی‭ ‬کەنداوی‭ ‬عەقەبە،‭ ‬شوێنی‭ ‬بەندەری‭ ‬سەرەکی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئەردەن،‭ ‬وڵاتەکە‭ ‬لەسەر‭ ‬درۆنی‭ ‬بێ‭ ‬کارمەندی‭ ‬سەر‭ ‬ڕووی‭ ‬ئاو‭ ‬و‭ ‬ژێر‭ ‬دەریایی‭ ‬مەشقی‭ ‬ئەنجام‭ ‬داوە‭. ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬چاودێریکردنی‭ ‬سنوورەکان‭ ‬لە‭ ‬میانی‭ ‬شەڕی‭ ‬ناوخۆی‭ ‬سوریادا‭ ‬لە‭ ‬پێشینەدا‭ ‬بوو،‭ ‬وە‭ ‬بەرپەرچدانەوەی‭ ‬درۆنی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬بووەتە‭ ‬پایە‭ ‬بنەڕەتیی‭ ‬ڕاهێنانکردن‭ ‬لە‭ ‬میانی‭ ‬مەشقەکانی‭ ‬وەک‭ ‬شێری‭ ‬تامەزرۆ‭. ‬

    لیوای‭ ‬خانەنشینکراوی‭ ‬ئەردەنی‭ ‬ڕەزاق‭ ‬ئەلخەوالدە‭ ‬جەختی‭  ‬لەسەر‭ ‬گرنگیی‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬کردەوە‭. ‬ناوبراو‭ ‬ئاماژەی‭ ‬بە‭ ‬دەستپێکردنی‭ ‬هێرشی‭ ‬ئەلیکترۆنیی‭ ‬پێشوەختە‭ ‬کرد‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬نەیاران‭ ‬بۆ‭ ‬پەکخستنی‭ ‬هێرشە‭ ‬ئەگەرییەکان‭.‬

    ”ئێمە‭ ‬ناوەندێکی‭ ‬ھاوشێوەکردنمان‭ ‬ھەیە‭ ‬کە‭ ‬جەنگەکانی‭ ‬داهاتوو‭ ‬هاوشێوە‭ ‬دەکات،‭ ‬وە‭ ‬منیش‭ ‬لەو‭ ‬باوەڕەدام‭ ‬کە‭ ‬کارمەندانی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکان‭ ‬بۆ‭ ‬ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬جەنگ‭ ‬مەشقیان‭ ‬پێکراوە.‭ ‬“‭ ‬ناوبراو‭ ‬ئاماژەی‭ ‬پێدا‭. ‬

    سەرچاوەکان‭: ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن، ‭ ‬alarabiya.net‭ ‬،kingabdullah.jo‭ ‬،jordanpulse.com

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleکازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن
    Next Article جوڵەی ئیلهامبەخشی 2026

    Related Posts

    کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

    November 3, 2026

    ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

    November 3, 2026

    عێراق تیرۆرستە ئازادکراوەکانی لە سوریا دەستگیر کرد

    November 3, 2026

    Comments are closed.

    پارستنی سنوورەکان

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.