لە کۆتایی مانگی شوباتی 2026، دوای ئاڵوگۆڕێکی بێ وێنەی هێرشی سنووربەزێن پاکستان دۆخی ”جەنگی کراوەی“ـی لەگەڵ ئەفغانستان ڕاگەیاند.
”پاکستان دەیان هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر دوو گەورەترین شاری ئەفغانستان و ناوچە سنوورییەکان ئەنجامداوە،“ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە. پاکستان ناوی ئۆپەراسیۆنەکەی ناوە غەزەب لیل حەق، یاخود توڕەیی بە ناوی دادپەروەرییەوە.
لە سەرەتادا هێزە چەکدارەکانی پاکستان لە سەرەتای مانگی شوباتدا هێرشیان کردە سەر چەندین دامەزراوە و ژێرخانی تیرۆریستی لە ئەفغانستان، ئەمەش دوای چەندین ساڵێک لە پەرەسەندنی هێرشە سنوورییەکان لەلایەن تیرۆریستانی تەحریکی تاڵیبانی پاکستان) TTP) و ددەوڵەتی ئیسلامیی ویلایەتی خۆراسان (ISKP) کە بنکەکانیان لە ئەفغانستانە.
لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا، هێرشی درۆن و مووشەک بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی پاکستان دەستیپێکرد، ئەمەش وایکرد ئیسلام ئاباد هێرشی ئاسمانی بۆ سەر خاکی ئەفغانستان ئەنجام بدات .بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ئەم شەپۆلەی دووەمی هێرشەکان ”گورزی لە ژێرخانی سەربازیی ئەفغانستان دا“، ئەمە جگە لێدان لە گروپە تیرۆریستییەکان.
پاکستان ڕایگەیاند سەدان تانک، زرێپۆش و تۆپهاێژی تێکشکاندووە و سەدان تیرۆریستیشی کوشتووە، ئەمە جگە لە خاپورکردنی تونێل و ژێرخانی تری تیرۆریستی.
دوای ئەوەی دانوستانەکان بە سەرپەرشتی قەتەڕ و تورکیا شکستیان هێنا لە ڕازیکردنی حکومەتی تاڵیبانی ئەفغانستان بۆ جڵەوکردنی ئەو گروپە تیرۆریستییانەی کە لە خاکەکەیەوە کاردەکەن، وەزارەتی بەرگریی پاکستان فەرمانی هێرشە ئاسمانییە سەرەتاییەکانی دەرکرد.
لە نێوان گەورەترین هێرشە تیرۆریستییەکان لە پاکستان، تەقینەوەی خۆکوژیی مزگەوتێکی ئیسلام ئاباد لە 6ـی مانگی شوباتی 2026 کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە 30 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 160 کەسی تر. ناتالی بەیکەری بەرپرسی کاروباری ئەمریکا هێرشەکەی ئیدانە کرد.
”خەڵکی پاکستان شایەنی سەلامەتی، شکۆ و توانای پەیڕەوکردنی باوەڕەکانیانن بەبێ ترس “.بەیکەر ئاماژەی پێدا. ”ئەمریکا بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی پاکستان بۆ پێشخستنی ئاشتی و ئاسایش و پابەندە بە هاوبەشییەکەمان پێشخستنی سەقامگیریی کردووەتە ئامانج.“
سەرچاوەکان :ناوەندی لێکۆڵینەوە و توێژینەوە ستراتیژییەکان، ئەسۆشەیتد پرێس، نیویۆرک تایمز، نیوز ئینتەرناشناڵ
