Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      پاداشتکردنی وریایی

      April 28, 2026

      جێگیر لە دەریادا

      April 24, 2026

      ڕێبازی هێزی نەرمی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی توندڕەوەکان

      April 24, 2026

      ڕێنمایی دەستەبژێر

      April 24, 2026

      مەشخەڵی هیوا لە کەنداوی عەرەبی

      April 24, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      عێراق بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان پشتیوانیی دیپلۆماسی دەکات

      April 23, 2026

      کازاخستان و ئەمریکا پەیوەندییەکەیان بەهێزدەکەن

      April 23, 2026

      هێزەکانی ئاسایشی میسڕ هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەی تیرۆریستان

      April 23, 2026

      مەشقی ئاک شومکار پەیوەندیی نێوان قڕغستان و ئەمریکا بەهێز دەکات

      April 23, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      پارێزەری بەندەرەکان

      April 23, 2026

      عێراق بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان پشتیوانیی دیپلۆماسی دەکات

      April 23, 2026

      کازاخستان و ئەمریکا پەیوەندییەکەیان بەهێزدەکەن

      April 23, 2026

      هێزەکانی ئاسایشی میسڕ هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەی تیرۆریستان

      April 23, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    Unipath
    Home » باشترکردنی شیکردنەوەی هەواڵگری
    تایبتمەندیەکان

    باشترکردنی شیکردنەوەی هەواڵگری

    UnipathBy UnipathAugust 28, 202304 Mins Read
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    لە کاتی‭ ‬ڕەچاوکردنی‭ ‬بواری‭ ‬هەواڵگریدا،‭ ‬لێکۆڵینەوە‭ ‬دەروونییەکان‭ ‬ئەوە‭ ‬دەردەخەن‭ ‬کە‭ ‬مێشکی‭ ‬مرۆڤ‭ ‬لە‭ ‬خەباتدایە‭ ‬بۆ‭ ‬پێشکەشکردنی‭ ‬شیکارییەکی‭ ‬بەسوود‭ ‬و‭ ‬بێلایەن،‭ ‬مەگەر‭ ‬بە‭ ‬تەواوی‭ ‬گۆشکرابێت‭ ‬بە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬ئامراز‭ ‬و‭ ‬تەکنیکە‭ ‬پیشەییەکانی‭ ‬زیادکردنی‭ ‬زیرەکی‭.‬

    ئەم‭ ‬ئامرازە‭ ‬بەرجەستە‭ ‬و‭ ‬مەعنەویانە‭ ‬لە‭ ‬کۆتاییدا‭ ‬کاریگەریی‭ ‬خۆیان‭ ‬دەسەلمێنن‭ ‬ئەگەر‭ ‬ئەنجامێکی‭ ‬ئاشکرا‭ ‬و‭ ‬دروست‭ ‬بەرهەم‭ ‬بهێنن‭ ‬کە‭ ‬بەهای‭ ‬هەبێت‭ ‬بۆ‭ ‬بەکارهێنەری‭ ‬ڕاپۆرتە‭ ‬هەواڵگرییەکان‭. ‬ئەم‭ ‬سەردەمە‭ ‬نوێیە‭ ‬لە‭ ‬زانستی‭ ‬هەواڵگریدا‭ ‬پێویستی‭ ‬بە‭ ‬بیری‭ ‬کراوەیی‭ ‬هەیە‭ ‬بۆ‭ ‬زانیاری‭ ‬لە‭ ‬سەرچاوەی‭ ‬زیاتر‭. ‬بیرکردنەوەی‭ ‬ڕەق‭ – ‬قبوڵکردنی‭ ‬تەنها‭ ‬ئەو‭ ‬ڕاستیانەی‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬سەختی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬زانیاریی‭ ‬پێشوخەتدا‭ ‬دەگونجێن‭ – ‬دەبێت‭ ‬بخرێتە‭ ‬لاوە‭. ‬پێویستە‭ ‬شیکەرەوەکان‭ ‬خاوەنی‭ ‬جێگری‭ ‬دەروونی‭ ‬و‭ ‬سۆزدارییە‭ ‬بن‭ ‬بۆ‭ ‬گۆڕینی‭ ‬ڕێڕەو‭ ‬کاتێک‭ ‬بەڵگەیان‭ ‬بۆ‭ ‬بۆ‭ ‬فەراهەم‭ ‬دەکرێت‭ ‬کە‭ ‬دژایەتی‭ ‬گریمانە‭ ‬ئاسوودەکانیان‭ ‬دەکات‭. ‬تەنیا‭ ‬بەم‭ ‬شێوەیە‭ ‬شیکارکەران‭ ‬دەتوانن‭ ‬ڕاپۆرتی‭ ‬هەواڵگری‭ ‬پوخت‭ ‬بکەنەوە‭ ‬کە‭ ‬خاوەن‭ ‬بڕیارەکان‭ ‬بیر‭ ‬ڕۆشن‭ ‬بکەنە‭ ‬لە‭ ‬میانەی‭ ‬بڕیردان‭ ‬لە‭ ‬چارەنووسی‭ ‬کۆمەڵگا‭ ‬و‭ ‬سیاسەت‭.‬

    چاوەڕوان‭ ‬دەکرێت‭ ‬شیکارکەران‭ ‬هەواڵگری‭ ‬لە‭ ‬ئەرکی‭ ‬مرۆیی‭ ‬خۆیان‭ ‬تێبگەن‭ ‬و‭ ‬پابەندبن‭ ‬بەم‭ ‬بنەمایانەی‭ ‬خوارەوە‭:‬

    پێویستە شیکەرەوەکانی هەواڵگری زانیاری جێمتمانە، هاوکات و بەسوود دابین بکەن بۆ سیاسەتمەداران.

    سەرنجدان‭ ‬لەسەر‭ ‬گەیشتن‭ ‬بە‭ ‬ئامانجەکە‭ ‬بەگوێرەی‭ ‬سیاسەتی‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬میکانیزمی‭ ‬ورد‭ ‬لە‭ ‬شیکارییەکەدا‭. ‬ئەمە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬بزواندنی‭ ‬مێشک‭ ‬کە‭ ‬شیکارکەر‭ ‬بەکاریدەهێنێت‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬پرۆسەی‭ ‬شیکارییەکە‭ ‬دروست‭ ‬بێت‭.‬

    دروستکردنی‭ ‬ڕاپۆرتی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬کە‭ ‬پابەند‭ ‬بێت‭ ‬بە‭ ‬سیاسەتی‭ ‬ڕێکخراوەکە‭ ‬یان‭ ‬دەوڵەت‭ ‬پەسەندکردنی‭ ‬دەستبەجێ‭ ‬وەردەگرێت‭ ‬و‭ ‬شیکەرەوەکە‭ ‬پاداشتی‭ ‬گونجاوی‭ ‬پێدەدرێت‭. ‬ئەو‭ ‬ڕاپۆرتە‭ ‬ئاسایشیانەی‭ ‬کە‭ ‬پێچەوانەی‭ ‬سیاسەتی‭ ‬داواکراون،‭ ‬پشتگوێ‭ ‬دەخرێن‭.‬

    شیکارە‭ ‬داواکراوەکان‭ ‬بگەیەنە‭ ‬بەکارهێنەر‭ ‬و‭ ‬باوەڕیان‭ ‬پێبهێنە‭ ‬کە‭ ‬ئەمە‭ ‬جێی‭ ‬متمانەتیە،‭ ‬و‭ ‬دڵنیابەرەوە‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬بەکارهێنەر‭ ‬بەپێی‭ ‬ئەوە‭ ‬کار‭ ‬دەکات‭.‬

    هەروەها‭ ‬شیکەرەوەکانی‭ ‬هەواڵگری‭ ‬ڕووبەڕووی‭ ‬چەندین‭ ‬ئالەنگاری‭ ‬دەبنەوە،‭ ‬لەوانە‭:‬

    شیکەرەوەکان‭ ‬پێویستیان‭ ‬بە‭ ‬هەستێکی‭ ‬باشی‭ ‬کاتی‭ ‬هەیە‭ ‬لە‭ ‬پێشکەشکردنی‭ ‬شیکارییەکەدا‭.‬

    شیکارکەران‭ ‬نابێت‭ ‬هیچ‭ ‬کێشەیەکیان‭ ‬هەبێت‭ ‬لە‭ ‬بەرگریکردن‭ ‬لە‭ ‬ڕاپۆرتەکانیان‭ ‬و‭ ‬وەک‭ ‬ئەوەی‭ ‬پارێزەربن‭ ‬و‭ ‬بەرگری‭ ‬لە‭ ‬خاڵێکی‭ ‬یاسایی‭ ‬بکەن‭. ‬

    پێویستە‭ ‬شیکارکەران‭ ‬سەرنجی‭ ‬داڕێژەرانی‭ ‬سیاسەت‭ ‬بەلای‭ ‬خۆیاندا‭ ‬ڕابکێشن‭ ‬بەبێ‭ ‬ئەوەی‭ ‬متمانەی‭ ‬خۆیان‭ ‬بکەنە‭ ‬قوربانی‭.‬

    بڕیاردەرانی‭ ‬سیاسی‭ ‬دەیانەوێت‭ ‬گوێبیستی‭ ‬پوختە‭ ‬و‭ ‬دەرەنجامگەلێکی‭ ‬ئاشکرابن‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬کۆتاییدا‭ ‬خزمەت‭ ‬بە‭ ‬بەرژەوەندیی‭ ‬گشتی‭ ‬دەکەن،‭ ‬شێواندنی‭ ‬شیکاری‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬بەرژەوەندییەکی‭ ‬گشتی‭ ‬یان‭ ‬تایبەتدا‭ ‬بگونجێت،‭ ‬نائەخلاقی‭ ‬و‭ ‬ناپڕۆفیشناڵە‭. ‬

    وەزیری دەرەوەی عێراق فواد حوسەین لە کۆنفرانسی دیالۆگی مەنامە بۆ ئاسایش قسەدەکات. بەحرەین پێگەی خۆی بەزردەکاتەوە بە میوانداریکردنی دیپلۆمات و وەزیرانی نێودەوڵەتی لە هەموو ساڵێکدا. AFP/گێتی ئیمەیجس

    ئەگەر‭ ‬شیکارکەرێك‭ ‬ئامانجی‭ ‬گۆڕینی‭ ‬بڕیارێکی‭ ‬سیاسی‭ ‬هەبوو‭ ‬سەبارەت‭ ‬بە‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نیشتمانی،‭ ‬ئەوا‭ ‬دەبێت‭ ‬بەڵگەی‭ ‬بەرجەستەی‭ ‬متمانەپێکراو‭ ‬بخاتەڕوو‭. ‬باشترین‭ ‬جۆری‭ ‬بەڵگە‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬ئامرازە‭ ‬پیشەییەکانی‭ ‬هاوچەرخەکان‭.‬

    ڕاپۆرتەکان‭ ‬دەبێ‭ ‬پوخت‭ ‬بن‭ – ‬ڕەنگە‭ ‬یەک‭ ‬یان‭ ‬دوو‭ ‬لاپەڕە‭ – ‬بۆ‭ ‬ڕێزگرتن‭ ‬لە‭ ‬سەرقاڵیی‭ ‬داڕێژەرانی‭ ‬سیاسەت‭.‬

    باشتر‭ ‬وایە‭ ‬کێشە‭ ‬ئاڵۆزەکان‭ ‬دابەش‭ ‬بکرێن‭ ‬بۆ‭ ‬بەشی‭ ‬بچووکتر،‭ ‬تا‭ ‬بتوانرێت‭ ‬بە‭ ‬وردی‭ ‬و‭ ‬شارەزایانە‭ ‬تر‭ ‬شیکارییان‭ ‬بۆ‭ ‬بکرێت‭ ‬کە‭ ‬دەرەنجامەکەی‭ ‬دروستبوونی‭ ‬وێنەیەکی‭ ‬یەکگرتوو‭ ‬بێت‭.‬

    یەکێک‭ ‬لە‭ ‬گرنگترین‭ ‬کارەکانی‭ ‬شیکارکەر‭ ‬گەیاندنی‭ ‬خێرای‭ ‬ڕاپۆرتی‭ ‬نووسراو‭ ‬یان‭ ‬زارەکییە،‭ ‬کە‭ ‬پێویستە‭ ‬لەسەر‭ ‬بنەمای‭:‬

    هەستیاریی‭ ‬ئەو‭ ‬لایەنەی‭ ‬زانیاری‭ ‬وەردەگرێت‭. ‬ئەوە‭ ‬زۆر‭ ‬گرنگە‭ ‬کە‭ ‬سەرۆکی‭ ‬دەستەیەکی‭ ‬حکومەت‭ ‬لەکاتی‭ ‬بڕیاردان‭ ‬کە‭ ‬کاریگەری‭ ‬لەسەر‭ ‬وەزارەتەکەی‭ ‬هەیە،‭ ‬نهێنی‭ ‬و‭ ‬مەترسیەکان‭ ‬بزانێت‭.‬

    پێویستە‭ ‬زانیاریەکان‭ ‬بە‭ ‬خێرایی‭ ‬و‭ ‬بەبێ‭ ‬هیچ‭ ‬بەربەستێکی‭ ‬ڕەسمییان‭ ‬بگەنە‭ ‬سەرکردایەتی‭.‬

    پێویستە‭ ‬زانیاریەکان‭ ‬ڕوون‭ ‬و‭ ‬دروست‭ ‬بن،‭ ‬دوور‭ ‬بکەونەوە‭ ‬لە‭ ‬زیادەڕەوی‭ ‬یان‭ ‬بەکەمزانین‭.‬

    لەبەر‭ ‬ئەوەی‭ ‬کات‭ ‬کەمە‭ ‬و‭ ‬سەرکردەکانی‭ ‬حکومەت‭ ‬بە‭ ‬گشتی‭ ‬سەرقاڵن،‭ ‬پێویستە‭ ‬شیکارکەرانی‭ ‬هەواڵگری‭ ‬هاوسەنگییەک‭ ‬دروست‭ ‬بکەن‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬سەرکوتکردنی‭ ‬بڕیاردەرەکان‭ ‬بە‭ ‬زانیاری‭ ‬زۆر‭ ‬و‭ ‬پێدانی‭ ‬زۆر‭ ‬کەم‭. ‬

    ئەوە‭ ‬گرنگە‭ ‬کە‭ ‬دڵنیا‭ ‬بین‭ ‬لەوەی‭ ‬ڕاپۆرتەکان‭ ‬دژیەك‭ ‬نین‭ ‬یان‭ ‬زانیاری‭ ‬دووبارەی‭ ‬ناپێویست‭ ‬پێشکەش‭ ‬ناکەن‭. ‬

    بۆ‭ ‬بەدەستهێنانی‭ ‬ئەو‭ ‬پێویستیانە،‭ ‬دەبێت‭ ‬دەزگای‭ ‬هەواڵگری‭ ‬و‭ ‬دەسەڵاتی‭ ‬حکومی‭ ‬کە‭ ‬پێویستی‭ ‬بە‭ ‬هەواڵگرییە،‭ ‬کەناڵە‭ ‬ڕوونەکانی‭ ‬پەیوەندی‭ ‬و‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬بپارێزێت‭. ‬پێویستە‭ ‬زانیاریەکان‭ ‬تا‭ ‬دەتوانرێت‭ ‬بە‭ ‬ئاسانی‭ ‬لەناو‭ ‬پێکهاتە‭ ‬و‭ ‬پلەبەندییە‭ ‬کارگێڕییەکاندا‭ ‬بڵاوبکرێنەوە‭.‬

    بە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬ئەو‭ ‬ڕێوشوێنانەی‭ ‬لەم‭ ‬وتارەدا‭ ‬باسکراون،‭ ‬دەتوانرێت‭ ‬شیکاریی‭ ‬باشتر‭ ‬بکرێت‭ ‬بۆ‭ ‬ووردبینیی‭ ‬زیاتر،‭ ‬سەرەڕای‭ ‬ئەو‭ ‬زانیارییانەی‭ ‬هەندێکجار‭ ‬ناڕوونانن‭ ‬کە‭ ‬شیکەرەوەکانی‭ ‬هەواڵگری‭ ‬کاریان‭ ‬پێدەکەن‭. ‬هەرچەندە‭ ‬شکستەکانی‭ ‬هەواڵگری‭ ‬هەرگیز‭ ‬بەتەواوەتی‭ ‬بنەبڕ‭ ‬نابن،‭ ‬بەڵام‭ ‬ئەم‭ ‬ڕێوشوێنانە‭ ‬ئەگەری‭ ‬ئەوە‭ ‬باشتر‭ ‬دەکەن‭ ‬کە‭ ‬بڕیاردەران‭ ‬بە‭ ‬باشی‭ ‬ئاگادار‭ ‬بکرێنەوە‭ ‬لەکاتی‭ ‬بڕیاردان‭ ‬لەسەر‭ ‬ئەوەی‭ ‬کام‭ ‬سیاسەت‭ ‬پەیڕەو‭ ‬بکەن‭.   ‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleفەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا سواری ژێردەریایی وێست ڤێرجینیای ئەمریکی هەڵگری موشەکی بالیستی دەبێت
    Next Article پەیامی سەرەکیی سەرۆك

    Related Posts

    پاداشتکردنی وریایی

    April 28, 2026

    جێگیر لە دەریادا

    April 24, 2026

    ڕێبازی هێزی نەرمی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی توندڕەوەکان

    April 24, 2026

    Comments are closed.

    ئاشتی و ئاشتەوایی | بەرگی 13، ژمارە 4 زستانی 2026

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.