پەیامی سەرەکیی سەرۆك

بوون بە‭ ‬سەرەڕم‭ ‬بۆ‭ ‬ڕاوەدوونانی‭ ‬پاشماوەکانی‭ ‬قاعیدە‭ ‬لە‭ ‬میزۆپۆتامیا‭ ‬و‭ ‬تێکشکاندنی‭ ‬تۆڕەکانی‭ ‬و‭ ‬کوشتن‭ ‬و‭ ‬دەستگیرکردنی‭ ‬سەرکردەکانی،‭ ‬دەزگای‭ ‬دژەتیرۆری‭ ‬عێراق‭ (‬CTS‭) ‬لە‭ ‬ڕۆژی‭ ‬دامەزراندنییەوە‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2003،‭ ‬ڕۆڵێکی‭ ‬بەرچاوی‭ ‬بینی‭ ‬لە‭ ‬جەنگی‭ ‬دژ‭ ‬بە‭ ‬تاقمە‭ ‬تیرۆرستیەکان‭ ‬و‭ ‬گروپە‭ ‬لە‭ ‬یاسادەرچووەکان‭. ‬ڕۆڵی‭ ‬دەزگای‭ ‬دژەتیرۆر‭ ‬تەنها‭ ‬پەیوەست‭ ‬نەبووە‭ ‬بە‭ ‬جەنگی‭ ‬گروپە‭ ‬چالاکەکانی‭ ‬تیرۆرستان‭ ‬لە‭ ‬ناو‭ ‬عێراق‭ ‬بەڵکو‭ ‬ئەرکی‭ ‬تریشی‭ ‬ئەنجامداوە‭ ‬لە‭ ‬ناویاندا‭ ‬دامرکاندنەوەی‭ ‬توندوتیژیی‭ ‬تایەفی‭ (‬ئاینی‭) ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2006‭. ‬بە‭ ‬یارمەتی‭ ‬هێزە‭ ‬تایبەتەکانی‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬دژەتیرۆری‭ ‬عێراق‭ ‬سەرکەوتووبوو‭ ‬لە‭ ‬دروستکردنی‭ ‬هێزێکی‭ ‬تۆکمە‭ ‬کە‭ ‬بتوانێت‭ ‬ئەکنەلۆژیای‭ ‬سەربازی‭ ‬نوێ‭ ‬بەکاربهێنێت‭ ‬لەگەڵ‭ ‬بەرپەرچدانەوەی‭ ‬هەڵگەڕانەوە‭ ‬و‭ ‬تەکنیکی‭ ‬دژە‭ ‬گەریلا‭.‬

سەرکەوتنەکانی‭ ‬دژەتیرۆری‭ ‬عێراق‭ ‬لە‭ ‬بوارەکەدا‭ ‬دەگەڕێتەوە‭ ‬بۆ‭ ‬توانای‭ ‬پیشەیی،‭ ‬نیشتمانپەروەری،‭ ‬و‭ ‬سەرکردایەتی‭ ‬سەربازەکانمان‭ ‬و‭ ‬بەهێزکردنیان‭ ‬بە‭ ‬مەشقی‭ ‬پێشکەوتوو،‭ ‬ڕێنمایی‭ ‬و‭ ‬دابینکردنی‭ ‬بەردەوامی‭ ‬کەرەستەی‭ ‬پێویست‭ ‬لەلایەن‭ ‬هاوبەشە‭ ‬ئەمریکیەکانەوە‭ ‬کە‭ ‬ئەوان‭ ‬شان‭ ‬بە‭ ‬شانی‭ ‬دژەتیرۆری‭ ‬عێراق‭ ‬بە‭ ‬درێژایی‭ ‬ساڵە‭ ‬دژوارەکان‭ ‬کاریان‭ ‬دەکرد‭. ‬لەم‭ ‬کاتە‭ ‬سەختانەدا‭ ‬هاوڕێکان‭ ‬تاقی‭ ‬دەکرێنەوە‭. ‬

‭ ‬پاش‭ ‬داگیرکردنی‭ ‬موسڵ‭ ‬لەلایەن‭ ‬داعشەوە‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2014،‭ ‬دەزگای‭ ‬دژەتیرۆری‭ ‬عێراق‭ ‬وەکو‭ ‬هێزێکی‭ ‬شەڕکەری‭ ‬ستراتیژی‭ ‬دەرکەوت‭ ‬کە‭ ‬توانی‭ ‬شوێنی‭ ‬خۆی‭ ‬بگرێت‭ ‬لە‭ ‬سەربازگەی‭ ‬غەزلانی،‭ ‬سەربازگەی‭ ‬سپایکەر‭ ‬و‭ ‬پاڵاوگەی‭ ‬بێجی‭ ‬و‭ ‬بەرپەرچی‭ ‬هێرشە‭ ‬بێ‭ ‬ئاکامەکانی‭ ‬تێرۆرستان‭ ‬بداتەوە‭. ‬شانازی‭ ‬ئەمە‭ ‬دەگەڕێتەوە‭ ‬بۆ‭ ‬پڕۆسەی‭ ‬هەڵبژاردنی‭ ‬سەربازەکان،‭ ‬باوەڕیان‭ ‬بە‭ ‬دادپەروەری‭ ‬دۆزەکەیان،‭ ‬سەرکردایەتی‭ ‬ئازا،‭ ‬ئاستی‭ ‬بەرزی‭ ‬مەشق‭ ‬و‭ ‬کەل‭ ‬و‭ ‬پەل‭ ‬و‭ ‬پشتگیری‭ ‬دەرونی‭ ‬گەورە‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬گەلی‭ ‬عێراقەوە‭ ‬پێمان‭ ‬بەخشرابوو‭.‬

هێزەکانی‭ ‬دژەتیرۆری‭ ‬عێراق‭ ‬لە‭ ‬پێشەوەی‭ ‬بەرەکانی‭ ‬جەنگدابوون‭ ‬بۆ‭ ‬پاککردنەوەی‭ ‬شارەکان‭ ‬لە‭ ‬چەتە‭ ‬تیرۆرستیەکانی‭ ‬داعش‭. ‬کاتێك‭ ‬تیرۆریستان‭ ‬خۆیان‭ ‬لەنێو‭ ‬دانیشتوواندا‭ ‬قایم‭ ‬کرد،‭ ‬ئەرکی‭ ‬پاککردنەوەی‭ ‬شارەکان‭ ‬سەخت‭ ‬بوو‭ ‬و‭ ‬پێویستی‭ ‬بە‭ ‬وردبوونەوەی‭ ‬زۆر‭ ‬و‭ ‬بەرچاوڕوونی‭ ‬هەبوو‭. ‬بۆ‭ ‬خۆ‭ ‬بەدورگرتن‭ ‬لە‭ ‬کوژرانی‭ ‬هاوڵاتیان‭ ‬ناچاربووین‭ ‬هێرشەکانمان‭ ‬بە‭ ‬هێزی‭ ‬هەڵگری‭ ‬چەکی‭ ‬سوك‭ ‬ئەنجام‭ ‬بدەین‭. ‬دوای‭ ‬ئەمە،‭ ‬هەواڵگری‭ ‬بوو‭ ‬بە‭ ‬هۆکاری‭ ‬سەرەکی‭ ‬تێکشکانی‭ ‬داعش‭ ‬و‭ ‬گروپە‭ ‬تیرۆرستییەکانی‭ ‬تر‭. ‬لەم‭ ‬بوارەدا‭ ‬پێویستە‭ ‬ئێمە‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬گەورەی‭ ‬کۆکردنەوەی‭ ‬زانیاریەکان‭ ‬لەلایەن‭ ‬فڕۆکەوانانی‭ ‬هاوپەیمانانەوە‭ ‬بەرز‭ ‬بنرخێنین‭ ‬بەدەر‭ ‬لە‭ ‬ئەرکە‭ ‬لەپێشینەکانیان‭. ‬

سەڕەڕای‭ ‬بەردەوامی‭ ‬چاودێریکردنی‭ ‬پاشماوەکانی‭ ‬داعش،‭ ‬هێزی‭ ‬دژەتیرۆری‭ ‬عێراق‭ ‬لە‭ ‬ئەرکەکانی‭ ‬ڕۆژانەی‭ ‬بەردەوام‭ ‬بوو‭ ‬کە‭ ‬بریتی‭ ‬بوون‭ ‬لەمەشق‭ ‬و‭ ‬پێشخستنی‭ ‬تواناکانی‭ ‬جەنگ‭ ‬لەسەر‭ ‬ئاستی‭ ‬تاك‭ ‬و‭ ‬یەکەکاندا‭.‬

بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬توندڕەوەکان‭ ‬پڕۆسەیەکی‭ ‬ئاڵۆزە‭ ‬و‭ ‬پێویستی‭ ‬بە‭ ‬چارەسەری‭ ‬بنەڕەتی‭ ‬هەیە‭ ‬بۆ‭ ‬دەستنیشانکردنی‭ ‬هۆکارەکان‭. ‬ناتوانرێت‭ ‬تەنها‭ ‬لەلایەن‭ ‬سوپاوە‭ ‬چارەسەر‭ ‬بکرێت‭. ‬پاش‭ ‬سەرکەوتنە‭ ‬گەورەکە‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬عێراقەوە‭ ‬بەدەست‭ ‬هات،‭ ‬دەستمان‭ ‬کرد‭ ‬بە‭ ‬پێشخستنی‭ ‬ستراتیژی‭ ‬دژەتیرۆر،‭ ‬بەستنی‭ ‬کۆنفڕانس‭ ‬و‭ ‬دەستنیشانکردنی‭ ‬ستراتیژی‭ ‬بنیاتنراو‭ ‬لەسەر‭ ‬لێکۆڵینەوەی‭ ‬ئەکادیمی‭ ‬و‭ ‬زانستی‭ ‬لە‭ ‬پێناو‭ ‬تێگەیشتنی‭ ‬هۆکارە‭ ‬ڕاستەکانی‭ ‬توندوتیژی‭ ‬توندڕەوەکان‭. ‬

کارکردن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬سەرکردەکان‭ ‬و‭ ‬نوێنەرانی‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬مەدەنی‭ ‬و‭ ‬خەڵكدا‭ ‬بۆ‭ ‬ڕێگەگرتن‭ ‬لە‭ ‬توندڕەوەکان‭ ‬بۆ‭ ‬جێخۆشکردن‭ ‬و‭ ‬ڕاکێشانی‭ ‬سۆزی‭ ‬خەڵک‭ ‬لەناو‭ ‬کۆمەڵگەدا‭. ‬

دوای‭ ‬ئەزموونێکی‭ ‬درێژخایەن‭ ‬لە‭ ‬شەڕکردن‭ ‬بەرامبەر‭ ‬بە‭ ‬چەتەکانی‭ ‬تیرۆرستان‭ ‬و‭ ‬لەناوبردنی‭ ‬سەرکردایەتییان،‭ ‬ئێمە‭ ‬ئەوەمان‭ ‬زانی‭ ‬کە‭ ‬سەرەکیترین‭ ‬خاڵ‭ ‬بۆ‭ ‬ئەم‭ ‬ئۆپراسیۆنانە‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬هێزێکی‭ ‬یەکخراو،‭ ‬چالاك‭ ‬و‭ ‬خێرا‭ ‬جوڵەکەر‭ ‬لەبەرئەوەی‭ ‬گروپە‭ ‬تیرۆرستییەکان‭ ‬پشت‭ ‬بەخێرایی‭ ‬جوڵەکانیان‭ ‬و‭ ‬توانای‭ ‬خۆحەشاردانیان‭ ‬دەبەستن‭. ‬ئەمە‭ ‬وادەکات‭ ‬لەناوبردنیان‭ ‬سەخت‭ ‬بێت‭ ‬لەژێر‭ ‬شێوازە‭ ‬سەربازییە‭ ‬نەریتییەکان‭ ‬بە‭ ‬شوێنهەڵگرتنی‭ ‬ئامانج‭ ‬و‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬سەرەتایی‭ ‬لەڕێگەی‭ ‬هێزە‭ ‬سەرەکیەکانی‭ ‬سوپا‭ ‬لەو‭ ‬ناوچانەی‭ ‬کە‭ ‬دەکرێنە‭ ‬ئامانج‭.‬

جەنگی‭ ‬نەوەی‭ ‬چوارەم‭ ‬ئالەنگاری‭ ‬نوێ‭ ‬بەسەر‭ ‬سوپاکاندا‭ ‬سەپاند‭ ‬بە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬تێچوو‭ ‬کەم‭ ‬بۆ‭ ‬لێدانی‭ ‬ئامانجە‭ ‬تێچوو‭ ‬زۆرەکان‭. ‬تیرۆرستەکان‭ ‬سەرنجیان‭ ‬خستووەتە‭ ‬سەر‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬درۆنی‭ ‬بچووك‭ ‬بۆ‭ ‬بە‭ ‬ئامانجکردنی‭ ‬دامەزراوە‭ ‬گرنگە‭ ‬سەربازی‭ ‬و‭ ‬ئابووریەکان‭. ‬بەردەستبوونی‭ ‬ئەم‭ ‬تەکنەلۆژیایانە‭ ‬لەسەر‭ ‬بازاڕی‭ ‬کراوە‭ ‬و‭ ‬ماڵپەڕە‭ ‬بازرگانییەکان‭ ‬ڕێگە‭ ‬بە‭ ‬گروپە‭ ‬تیرۆرستەکان‭ ‬دەدات‭ ‬درۆنەکان‭ ‬بکڕن‭ ‬و‭ ‬گۆڕانکاریان‭ ‬تێدا‭ ‬بکەن‭ ‬بۆ‭ ‬هەڵگرتنی‭ ‬بار‭ ‬و‭ ‬کامێرا‭ ‬هەواڵگرییەکان،‭ ‬دامەزراندنی‭ ‬پێشبڕکێیەکی‭ ‬چەکداری‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬سوپاکان‭ ‬بۆ‭ ‬پتەوکردنی‭ ‬بەرگریی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬لە‭ ‬دژی‭ ‬ئەم‭ ‬هەڕەشە‭ ‬دەرکەوتووە‭ ‬و‭ ‬گرووپە‭ ‬تیرۆرستییەکان‭ ‬لە‭ ‬بەرەوپێشبردنی‭ ‬ئەم‭ ‬چەکانە‭ ‬بۆ‭ ‬لێدانی‭ ‬بەرگریی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬سوپا‭ ‬ئاساییەکان‭. ‬

لە‭ ‬جەنگی‭ ‬موسڵدا،‭ ‬ئێمە‭ ‬ئەو‭ ‬ئاستەنگانەمان‭ ‬چارەسەرکرد‭ ‬بو‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬تەکتیکی‭ ‬جامکردنی‭ ‬ئەلیکترۆنی‭ ‬و‭ ‬تەقەکردنی‭ ‬دەقیقی‭ ‬مەودا‭ ‬نزیك‭. ‬لە‭ ‬ئەنجامدا،‭ ‬درۆنەکان‭ ‬هیچ‭ ‬سوودێکی‭ ‬تەکتیکییان‭ ‬بە‭ ‬دوژمن‭ ‬نەبەخشی‭. ‬سەڕەڕای‭ ‬ئەمەش،‭ ‬هێرشەکەی‭ ‬ساڵی‭ ‬2019‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬پاڵاوتگەکانی‭ ‬نەوت‭ ‬لە‭ ‬سعوودیە‭ ‬ڕاتەکانێك‭ ‬بوو‭ ‬بۆ‭ ‬جیهان‭ ‬و‭ ‬تیشکی‭ ‬خستە‭ ‬سەر‭ ‬ئەو‭ ‬ئامێرە‭ ‬بەدەستکەوتووە‭ ‬ئاڵۆزەکانی‭ ‬چەک‭ ‬و‭ ‬تەقەمەنی‭ ‬لەلایەن‭ ‬گروپە‭ ‬تیرۆرستییەکانەوە‭ ‬کە‭ ‬هەڕەشەن‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬یاسایشی‭ ‬نیشتمانی‭. ‬

لە‭ ‬هێرشەکەی‭ ‬سعوودیە،‭ ‬درۆنەکان‭ ‬بە‭ ‬مەودای‭ ‬100‭ ‬کیلۆمەتر‭ ‬گەشتیان‭ ‬کرد،‭ ‬ئەمەش‭ ‬ئاماژەیە‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬درۆنانە‭ ‬هەم‭ ‬نوێیە‭ ‬و‭ ‬هەم‭ ‬جیاوازە‭ ‬لەوانەی‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2017‭ ‬ڕووبەڕووی‭ ‬بوونەتەوە‭. ‬سپۆنسەرەکانی‭ ‬تری‭ ‬تیرۆر‭ ‬دەتوانن‭ ‬ئەم‭ ‬چەکانە‭ ‬پەرەپێبدەن‭ ‬بۆ‭ ‬هەڵگرتنی‭ ‬کەرەستە‭ ‬بایۆلۆجی‭ ‬و‭ ‬کیمیاییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬زیادکردنی‭ ‬ژمارەی‭ ‬قوربانییە‭ ‬مەدەنییەکان‭. ‬

پێویستە‭ ‬جیهان‭ ‬زۆر‭ ‬بە‭ ‬توندی‭ ‬یەکبگرێت‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬ئەم‭ ‬ئالەنگارییە‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬دەوڵەتانە‭ ‬بە‭ ‬بەرپرسیار‭ ‬دابنێت‭ ‬کە‭ ‬ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬تەکنەلۆژیانەبۆ‭ ‬گروپە‭ ‬تیرۆرستیەکان‭ ‬دابین‭ ‬دەکەن‭. ‬هەروەک‭ ‬چۆن‭ ‬گەواهی‭ ‬وەڵامدانەوەی‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬بووین‭ ‬بۆ‭ ‬داعش،‭ ‬گەلانی‭ ‬جیهان‭ ‬کە‭ ‬خەمی‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆریانە،‭ ‬دەبێت‭ ‬زانیاریی‭ ‬هەواڵگری‭ ‬کۆبکەنەوە‭ ‬و‭ ‬بەدوای‭ ‬ئەو‭ ‬گروپە‭ ‬تیرۆریستیانەدا‭ ‬بگەڕێن‭ ‬کە‭ ‬درۆنی‭ ‬خۆکوژی‭ ‬بەکاردەهێنن‭ ‬بۆ‭ ‬دەستپێکردنی‭ ‬هێرشەکانیان‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬خەڵکی‭ ‬مەدەنی‭ ‬و‭ ‬دەستڕاگەیشتن‭ ‬بە‭ ‬دامەزراوەکانی‭ ‬حکومەت‭ ‬بە‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬سەربازیی‭ ‬پێشکەوتووی‭ ‬هاوشێوە‭.‬

وڵاتانی‭ ‬دۆست‭ ‬و‭ ‬هاوپەیمان‭ ‬پێویستە‭ ‬زۆر‭ ‬کاربکەن‭ ‬بۆ‭ ‬هاوبەشکردنی‭ ‬زانیاری‭ ‬هەواڵگری‭ ‬بۆ‭ ‬وەستاندنی‭ ‬هێرشەکان‭. ‬ئەوەش‭ ‬ئەو‭ ‬وڵاتانە‭ ‬دەگرێتەوە‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬چوارچێوەی‭ ‬سیستەمێکی‭ ‬بەرگریی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬یەکگرتوودا‭ ‬کاردەکەن‭ ‬بۆ‭ ‬پاراستنی‭ ‬دامەزراوە‭ ‬گرنگەکان‭ ‬و‭ ‬پاراستنی‭ ‬سەروەریی‭ ‬ئاسمانی‭.‬

فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬عەبدولوەهاب‭ ‬سەعیدی

فەرماندەی‭ ‬دەزگای‭ ‬دژەتیرۆری‭ ‬عێراق‭ ‬

Comments are closed.