د. نايف ئەلحەجرەف، سکرتێری گشتیی پێشوو، ئەنجومەنی هاوکاریی وڵاتانی عەرەبیی کەنداو بە درێژایی مێژوو، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکی گرنگی دەستپێشخەرییەکان بووە، بەڵام بە ناکۆکیی مەزن و بەردەوامەوە. من دەمەوێت سەرنج بخەمە سەر دەستپێشخەرییەکی مەزن کە 42 ساڵ لەمەوبەر ڕاگەیەنرا و پاشان جێبەجێ کرا، ئەویش پێکهێنانی ئەنجومەنی هاوکاریی وڵاتانی عەرەبیی کەنداو بوو، کە بە ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو (GCC) ناسراوە. لە 25ـی مانگی ئایاری 1981، ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو (GCC) لەلایەن شەش دەوڵەتە ئەندامەکەیەوە کە بریتیین لە ئیماڕات، شانشینی بەحرەین، شانشینی سعودیە، دەوڵەتی عومان، دەوڵەتی قەتەڕ و دەوڵەتی کوەیت، دامەزرێنرا. ئەوان چوارچێوەیەکی کاری هەماهەنگییان بۆ بەدواداچوون بۆ ئاسایش و خۆشگوزەرانیی هاوبەش و بەرەوپێشبردنی…
Unipath
دەستەی یونیپاس نەخشەی بارودۆخ لە بارەگای سەرەکیی سەربازی، تیشکی سەوزی هەڕەشەئامێزی پرشنگداری کەوانەیی لە بنکە مووشەکییەکانی دوژمن نیشانداوە. ئەوان ڕێڕەوی مووشەکەکان بەرەو دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکان لە کەنداوی عەرەبیدا نیشان دەدەن. بەڵام دوژمن ڕەگەزەکانی جوڵەی خافڵگیری دابوو بەدەستەوە: شوێنهەڵگرتنی مووشەکەکان بریتی بوو لە ئەرکی دەستەیەکی سەربازی کە پێکهاتبوو لە سعودیە، ئیماڕات، قەتەڕ، عومان و کوەیت، کە وەکو بەشێك لە هاوپەیمانی فرەنەتەوەیی ئەرکی پاراستنی ناوچەکەیان پێ سپێردرابوو. بەرپەرچدانەوەکان بە هەمان ڕێژەی جیاوازیی جبەخانەکانی بەرگریی هێزە هاوبەشەکانی سەرانسەری کەنداوی عەرەبی، هەمەچەشن بوون. یەکەکانی دژە مووشەکی پاتریۆتی تەقەکردنی بەرپەرچدانەوەیان دەستپێکرد. بۆ ڕێگریکردن لە هەڕەشەکە، فڕۆکە جەنگییەکان بەخێرایی لە بنکە ئاسمانییەکانەوە فڕینە ئاسمان.…
دەستەی یونیپاس لە نمایشکردنی لێهاتووی سەربازی کە دیزاینکراوە بۆ ڕێگریکردن لە دوژمنان و دڵنیاکردنەوەی هاوبەشەکان، سوپاکانی سعودیە و ئەمریکا هێزێکی گەڕانی وشکانی دەریای لە بەندەری یەنبوع سەر دەریای سوور دابەزاند و بۆ سەدان کیلۆمەتر لەناو وشکانی جوڵەپێکرد. ئەمە دوایین دووبارەبوونەوەی مانۆڕی سەربازیی شێتگیری ڕەسەنی بوو، کە لە مانگی ئابی ساڵی 2022 لە سعودیە بەڕێوەچوو. شێتگیری ڕەسەنی 22 زیاتر تیشکی خستە سەر بواری لۆجیستیی دەریایی بە بەشداری هێزی چەکداری شاهانەی سعودیە و هێزی پیادەی دەریایی ئەمریکا. زیاتر لە 1,000 کارمەندی سەربازی، زۆرێك لە کەشتی، کەشتییە دەریاییەکان، ناوەندەکانی ئۆپەراسیۆنی تاکتیکی و توانا ئەلیکترۆنییەکان بەشداربوون لە هەشتەمین گەڕی مانۆڕەکە لە بەندەرەکانی…
دەستەی “یونیپاس” لە نێوان زۆربەی ئەو کارە دڕندەییانەی کە داعش بەسەر عێڕاقیدا هێنا، تیرۆرستەکان لە ساڵی 2016 شارۆچکەی ‘تازە’ـیان لە نزیك پارێزگای کەرکوك تۆپباران کرد بە بەکارهێنانی تۆپهاوێژ و موشەکی دروستکراوی پڕکراو بە گازی خەردەل و کلۆرین. لە نێوان 45,000 دانیشتووی شارۆچکەی تازە، 1,800 هاوڵاتی بوونە قوربانی ئەو چەکە قەدەغەکراوانە، و زۆرێکی تر بە دەست ئازاری سوتانەوەی پیست و سییەکانەوە دەناڵێنن. خواستی داعش بۆ چەکی کۆمەڵکوژ (WMD) – هەروەها تیرۆریستەکان هەوڵیاندا بۆمبی تیشکدەری کوشندە لە ماددە دزراوەکانی نەخۆشخانە و تاقیگەکانی توێژینەوە دروستبکەن – ئەمانە هۆشیارکردنەوەیەکی ڕاستەوخۆ بوو بۆ بەرپرسانی ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبارەی هەڕەشەی گەورەتر بۆ سەر ناوچەکە.…
دەستەی “یونیپاس” لە کاتژمێر 6:07 ئێوارە لە 4ی مانگی ئابی ساڵی 2020، هەورێکی قارچکی گەورە لەسەر بەندەری بەیروت دروست بوو. شەپۆلە ڕاتەکێنەرەکە لە بنەڕەتەوە – بەهۆی تەقینەوەی 2,750 تەن نیتراتی ئەلەمینیۆمی عەمبارکراوە دروستبوو – تەواوی گەڕەکەکانی پایتەختی لوبنانی خاپورکرد. کارەساتەکە زیانی بە زیاتر لە 40,000 خانوو، شوقە، دوکان و نوسینگە گەیاند کە چی دیکە بۆ ژیان لەبار نەبوون. جگە لەمە، تەقینەوەکە 218 کوژراو، 6,500 برینداری دانیشووی بەیروتی لێکەتەوە لەگەڵ ئاوەرەبوونی 300,000 کەس لە ماڵ و شوێنی کاریان. چوار نەخۆشخانە کە خزمەتی سەدان هەزار کەسیان دەکرد، لە کارکردن کەوتن. بینای سەرەکیی وەزارەتی تەندروستیی گشتی لوبنان لەگەڵ چەند ناوەندێکی تری تەندروستی وێران…
عەقید عەمار یاسری، هێزی ئاسمانیی عێراق لە نیوەی دووەمی ساڵی 2021، هێزی ئاسمانیی عێراق بە شێوەیەکی سەرەکی خاوەنداریەتی ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی دژ بە داعش گرتە ئەستۆ. لە ڕاستیدا، ئێمە هێرشی زیاترمان ئەنجامدا لەنێوان حوزەیران بۆ کانوونی یەکەمی 2021 وەك لە هێزی هاوپەیمانانی نا-عێراقی لە هەمان ماوەی ساڵی 2020. ئەم توانای پلاندانان و بەئەنجامدانی ئۆپراسیۆنە سەربەخۆیە هەنگاوێکی گرنگ نیشاندەدات لە بەرەوپێشچوونی توانای پێویستی خۆیی هێزی ئاسمانیی عێراق و زەبری دروستی داینامیکی عێراقی دابین دەکات کە هاوکاردەبێت لە دڵنیاییدان بە سەرکەوتنەکان لەجەنگی بەرەنگاربوونەووی داعش. بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا، سەرکەوتن ئالەنگاری خۆی هەیە. وەکو هەر هێزێکی ئاسمانی پێشکەوتوو لە جیهان، هێزی ئاسمامی عێراق…
ناوەندی دەرایای ئەمریکا بۆ کاروباری گشتی بۆ پاراستنی دەریای سور لە تیرۆرستان و تاوانباران ئامانجی هێزێکی دەریایی نێودەوڵەتی نوێیە کە لە مانگی ئابی ساڵی 2022 دامەزرا وەکو بەشێك لە هێزە دەریاییە یەکگرتووەکانی (CMF) بەحرەین لە ماوەی ڕێوڕەسمەکە لە بارەگای سەرەکی هێزی دەریای ئەمریکا لە بەحرەین، براد کووپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکان، 5ـهەم کەشتیگەلی ویلایەتە یەکگرتووەکان و هێزە دەریاییە یەکگرتووەکان (CMF)، هێزی ئەرکی تێکەڵی ڕاسپێردراوی (CTF 153). “ئەمە نیشاندانی بەرجەستە و مانادارە بۆ پابەندبوونمان بە دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری دەریایی ناوچەکە لە ڕێگەی هاوکاری نێودەوڵەتییەوە،” کوپەر ئەمەی وت. وەک چوارەمین هێزی ئەرکی CMF ،CTF 153 سەرنج دەخاتە سەر…
دەستەی “یونیپاس” ‘شێری تامەزرۆ 22’ تایبەتمەندیی هێرشێکی چڕی ڕێکخراوی لە سەرانسەری بیابانی درێژبووەوەی تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەخۆگرتووە. دەبابە، تۆپهاوێژی قورس، هێلیکۆپتەری هێرشبردن و فڕۆکەی جەنگی مۆڵگەکانی دوژمنیان خاپورکرد لە بیابانەوە تا ئەوەی تەنها تۆزەکەیان مایەوە. بەڵام نمایشی ڕێکخراوی هێزی چەکدار تەنها لایەنێکی ‘شێری تامەزرۆ’ بوو، کە ئاهەنگی دەیەمین دووبارەبوونەوەی لە ساڵی 2011ـوە گێڕا، بە شێوەیەکی زیاتر تیشکی لەسەر درۆنە ئاسمانییە کێش سوکەکان، گوێزەرەوەی بێ شۆفێری ژێر ئاو و ئەو هێرشی ئەلیکترۆنیانە بوو کە بە کرتەیەکی کۆمپوتەر ئەمجامدراون. سیناریۆکانی ‘شێری تامەزرۆ’ هاوتەریبە لەگەڵ ئەوەی کە لە جیهانی ڕاستەقینەدا دەگوزەرێت. لە تەکتیکە ئاساییەکانی بەرەکانی جەنگەوە بۆ شۆڕشی گوێزەوە بێ شۆفێرەکان، ‘شێری…
عەمید قەیاد جەڕاد، بەڕێوەبەری پێشووی بەشی مەش و ڕاهێنانی هێزە چەکدارەکانی ئەردەن ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لە سەرکەوتنی مەشقی سەربازیی ‘شێری تامەزرۆ 22’ کە لە ئەردەن لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2022 بەڕێوەچوو. “یونیپاس” لەبارەی گرنگیی ڕاهێنانی سەربازی لە ئالەنگارییە ئاسایشییە هاوچەرخەکان چاوپێکەوتنی لەگەڵدا کرد: “یونیپاس”: ئایا مەشقی ‘شێری تامەزرۆ’ تا چەند گرنگە بۆ سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە؟ عەمید قەیاد جەڕاد: سەرەتا بەر لە هەر شتێك، سوپاستان دەکەم بۆ ئەم چاوپێکەتنە. من دەمەوێت جەخت لەسەر قووڵیی پەیوەندییە دوو قۆڵیەکانی نێوان ئەردەن و ئەمریکا بکەمەوە، وە بە هەمان شێوە لەسەر دۆستایەتی قووڵی بەشداریکردنی هەردوو وڵات لە مەشقی ئەمساڵیش. بارودۆخی ستراتیژی گۆرانکارییەکی خێرای بەخۆیەوە…
لیوای ئەردەنی (خانەنشین) عەودە شوزەیفات سەڕەڕای هەموو بەخشینەکانی کە مرۆڤایەتی بەهادار کردووە، تەکنەلۆژیا بریتییە لە شمشێرێکی دوو سەر، ژیان وێران دەکات ئەگەر بەوجۆرانە بەکاربهێنرێت کە بە هیچ جۆرێك یارمەتی مرۆڤ نەدات. مرۆڤی خراپەکار تەکنەلۆژیا بۆ خزمەتکردنی ئامانجە و مەبەستە خراپەکانی خۆی بەکاردەهێنێت. هەموو شتێك یاسایی دەبێت بۆ بەدەستهێنانی ئامانجی کەسانی نائاسایی، توندڕەو، بازرگانانی ماددەی هۆشبەت، فێڵکەران وساختەکاران، و ئەو کەسانەی کە کاری تیرۆرستی دەکەن لە هەر شێوازێژدا بێت. ئایا چەندێك لە تاوانەکان بە بەشداری درۆنەکان ئەنجامدراون، چەند کەسی گیانی لەدەستداوە، چەندێك خوێن ڕژاوە، شەرەفی چەندێك لەکەدار کراوە و چەندێك موڵك خاپورکراوە؟ تیرۆریزمی مەودا درێژ بووە بە جۆرێکی دەستپێگەیشتوو و هەرزان،…