هێزە چەکدارەکانی لوبنان بەردەوامی بە ئەرکەکەیان دەدەن

دەستەی‭ ‬یونیپاس

بۆ‭ ‬سووککردنی‭ ‬سەختیی‭ ‬دارایی‭ ‬ئەزموونکراو‭ ‬لە‭ ‬لایەن‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬لوبنانەوە،‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬نیسانی‭ ‬2023‭ ‬بەرنامەیەکی‭ ‬پاڵپشتیی‭ ‬کاتییان‭ ‬بۆ‭ ‬یارمەتیدانی‭ ‬بەردەوامبوونی‭ ‬دامەزراوە‭ ‬سەربازییەکانی‭ ‬وڵاتەکە‭ ‬خستە‭ ‬بواری‭ ‬جێبەجێ‭ ‬کردنەوە‭.‬

بە‭ ‬بەهای‭ ‬72‭ ‬ملیۆن‭ ‬دۆلاری‭ ‬ئەمریکی،‭ ‬پاڵپشتییە‭ ‬داراییەکە‭ ‬دەبەخشرێتە‭ ‬ئەندامانی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬لوبنان‭ ‬و‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ناوخۆی‭ ‬لوبنان‭.‬

باڵوێزخانەی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لە‭ ‬بەیروت‭ ‬بەیاننامەیەکی‭ ‬سەبارەت‭ ‬بە‭ ‬پێویستبوونی‭ ‬پارەکە‭ ‬بڵاوکردەوە‭: “‬ئەم‭ ‬بەرنامەیە‭ ‬لە‭ ‬ئاسانکردنی‭ ‬بەشێک‭ ‬لەو‭ ‬سەختییە‭ ‬داراییەی‭ ‬کارمەندانی‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ناوخۆی‭ ‬لوبنان‭ ‬ڕوبەڕووی‭ ‬بوونەتەوە‭ ‬کە‭ ‬ئەوپەڕی‭ ‬هەوڵی‭ ‬خۆیان‭ ‬بۆ‭ ‬خزمەتکردنی‭ ‬وڵاتەکەیان‭ ‬گەل‭ ‬و‭ ‬دانیشتووانی‭ ‬سەر‭ ‬خاکەکەیان‭ ‬دەدەن‭ ‬یارمەتیدەر‭ ‬دەبێت،‭ ‬وە‭ ‬لە‭ ‬کۆتاییدا‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬گشتی‭ ‬بەشداردەبێت‭ ‬لە‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬سەقامگیری‭ ‬وڵاتەکە‭.” ‬

لاوازبوونی‭ ‬ئابووریی‭ ‬لوبنان،‭ ‬بەهۆی‭ ‬کۆڤید‭-‬19،‭ ‬تەقینەوەکەی‭ ‬مانگی‭ ‬ئابی‭ ‬2020‭ ‬لە‭ ‬بەندەری‭ ‬بەیروت‭ ‬و‭ ‬داگیرکاریی‭ ‬ڕووسیا‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬ئۆکرانیا،‭ ‬دامەزراوە‭ ‬سەربازی‭ ‬و‭ ‬ئاسایشییەکانی‭ ‬وڵاتەکەیان‭ ‬خستووەتە‭ ‬ژێر‭ ‬فشارەوە‭. ‬

فەرماندەی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬لوبنان‭ ‬فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬جۆسێپ‭ ‬عەون‭ ‬ستایشی‭ ‬هاوبەشیی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬فرەنەتەوەیی‭ ‬کرد،‭ ‬لە‭ ‬نێوانیاندا‭ ‬ئامادەبوونی‭ ‬هێزی‭ ‬ناوخۆیی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬لە‭ ‬لوبنان‭ ‬لە‭ ‬باشوری‭ ‬وڵاتەکە‭.‬

‭”‬ئەو‭ ‬ڕاستییەی‭ ‬کە‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬دەیەوێت‭ ‬دامەزراوە‭ ‬سەربازییەکان‭ ‬بپارێزێت‭ ‬سەلمێنەری‭ ‬ئەوەیە‭ ‬کە‭ ‬ڕێگە‭ ‬بە‭ ‬شکستی‭ ‬لوبنان‭ ‬لە‭ ‬لایەنی‭ ‬ئاسایشەوە‭ ‬نادات،‭” ‬فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬عەون‭ ‬ڕایگەیاند‭. ‬

سەرەڕای‭ ‬ئەرکی‭ ‬پاراستنی‭ ‬سنوری‭ ‬لوبنان‭ ‬لە‭ ‬دژی‭ ‬دزەکردنی‭ ‬تیرۆرست‭ ‬و‭ ‬تاوانباران،‭ ‬سوپای‭ ‬لوبنان‭ ‬یەکگرتوویی‭ ‬نەژادی،‭ ‬ئاینی‭ ‬و‭ ‬ئایدیۆلۆژی‭ ‬لە‭ ‬وڵاتێکی‭ ‬فرەچەشندا‭ ‬دەپارێزێت‭.‬

وەکو‭ ‬دەرەنجام،‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬وەکو‭ ‬هاوبەشێکی‭ ‬متمانەپێکراو‭ ‬بۆ‭ ‬یارمەتیدان‭ ‬لە‭ ‬پاراستنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬دەڕوانێتە‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬لوبنان‭.‬

Comments are closed.