Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      یەکڕیزی لەسەر کەنداوی عەرەبی

      November 3, 2026

      دەستێکی هاوکاریی مرۆیی

      November 3, 2026

      بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەت بەها پێشکەش دەکات

      November 3, 2026

      پاراستنی پێگە

      November 3, 2026

      جوڵەی ئیلهامبەخشی 2026

      November 3, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

      November 3, 2026

      کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

      November 3, 2026

      ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

      November 3, 2026

      عێراق تیرۆرستە ئازادکراوەکانی لە سوریا دەستگیر کرد

      November 3, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      November 3, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 11, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

      November 3, 2026

      کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

      November 3, 2026

      ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

      November 3, 2026

      عێراق تیرۆرستە ئازادکراوەکانی لە سوریا دەستگیر کرد

      November 3, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    Unipath
    Home » دەستێکی هاوکاریی مرۆیی
    پارستنی سنوورەکان

    دەستێکی هاوکاریی مرۆیی

    هێزە چەکدارەکانی ئەردەن بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکان لە غەززە سنوورەکان تێدەپەڕێنن
    By عەمید ڕووکن مستەفا ئەلحەیاری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی سەربازی، هێزە چەکدارەکانی ئەردەنNovember 3, 202603 Mins Read
    منداڵێکی نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی دەگاتە ئەردەن. گێتی ئیمەیجس
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    لە‭ ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬ئاڵۆزترین‭ ‬قەیرانە‭ ‬مرۆییەکانی‭ ‬سەردەمی‭ ‬هاوچەرخ،‭ ‬شانشینی‭ ‬هاشمیی‭ ‬ئەردەن‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن،‭ ‬سوپای‭ ‬عەرەبەوە‭ ‬نوێنەرایەتی‭ ‬دەکرێت،‭ ‬وەک‭ ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬نموونە‭ ‬هەرە‭ ‬دیارەکانی‭ ‬وەڵامدانەوەی‭ ‬ڕێکخراو‭ ‬و‭ ‬بەردەوام‭ ‬بۆ‭ ‬پشتیوانیکردن‭ ‬لە‭ ‬هاوڵاتیانی‭ ‬مەدەنی‭ ‬لە‭ ‬غەززە‭ ‬دەرکەوتووە‭.‬

    لە‭ ‬ژێر‭ ‬ڕێنمایی‭ ‬ڕاستەوخۆی‭ ‬خاوەن‭ ‬شکۆ‭ ‬پاشا‭ ‬عەبدوڵلای‭ ‬دووەم‭ ‬بن‭ ‬ئەل‭ ‬حوسەین،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬باڵای‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکان،‭ ‬سەربازانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬لەسەر‭ ‬بنەمای‭ ‬ڕێبازێکی‭ ‬مرۆیی‭ ‬تەواو‭ ‬دامەزراو،‭ ‬شکۆی‭ ‬مرۆڤیان‭ ‬لە‭ ‬پێشینە‭ ‬داناوە‭. ‬ئەم‭ ‬پایە‭ ‬بنەڕەتییەی‭ ‬سیاسەتی‭ ‬ئەردەن‭ ‬ئەوە‭ ‬دووپاتدەکاتەوە‭ ‬کە‭ ‬پاراستنی‭ ‬خەڵکی‭ ‬مەدەنی‭ ‬و‭ ‬کەمکردنەوەی‭ ‬ئازارەکانیان‭ ‬بەرپرسیارێتییەکی‭ ‬ئاکارییە‭ ‬کە‭ ‬ناچێتە‭ ‬ژێر‭ ‬ڕەچاوکردنی‭ ‬سیاسی‭ ‬و‭ ‬جوگرافییەوە‭.‬

    هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬نەخۆشخانەیەکی‭ ‬مەیدانی‭ ‬بە‭ ‬توانای‭ ‬41‭ ‬قەرەوێڵە‭ ‬و‭ ‬41‭ ‬ئامێری‭ ‬ئینکوبەیتەری‭ ‬بۆ‭ ‬منداڵانی‭ ‬تازە‭ ‬لەدایک‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬خان‭ ‬یونس‭ ‬لە‭ ‬باشووری‭ ‬غەززە‭ ‬دامەزراند‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬نەخۆشخانەکە‭ ‬جۆرەها‭ ‬نۆڕینگە‭ ‬لەخۆدەگرێت‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬دەستەی‭ ‬پزیشکی‭ ‬تایبەتمەندی‭ ‬سەر‭ ‬بە‭ ‬خزمەتگوزارییە‭ ‬پزیشکییەکانی‭ ‬شاهانەوە‭ ‬بەڕێوەدەبرێن‭. ‬لە‭ ‬سەرەتای‭ ‬جەنگەکەوە،‭ ‬دوو‭ ‬نەخۆشخانەی‭ ‬مەیدانیی‭ ‬ئەردەن‭ ‬لە‭ ‬غەززە‭ ‬نزیکەی‭ ‬879,000‭ ‬حاڵەتیان‭ ‬چارەسەر‭ ‬کردووە،‭ ‬ئەمەش‭ ‬ڕەنگدانەوەی‭ ‬قەبارەی‭ ‬دەستێوەردانی‭ ‬پزیشکی‭ ‬ئەردەنە‭. ‬

    هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬وەک‭ ‬بەشێک‭ ‬لە‭ ‬دەستپێشخەریی ‭”‬گەڕاندنەوەی‭ ‬هیوا‭ “‬دوو‭ ‬نۆرینگەی‭ ‬گەڕۆکی‭ ‬تەواو‭ ‬ئامێربەنکراویان‭ ‬دابینکرد،‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬تیمێکی‭ ‬پزیشکی‭ ‬لە‭ ‬ناوەندی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬بۆ‭ ‬ڕاهێنانەوەی‭ ‬پەل‭ ‬پەڕیوەکان،‭ ‬یاوەریکران‭. ‬نزیکەی‭ ‬770‭ ‬پەلی‭ ‬دەستکردی‭ ‬سەرەوە‭ ‬و‭ ‬خوارەوە‭ ‬بۆ‭ ‬بریندارانی‭ ‬غەززە‭ ‬دانران‭. ‬ئەمەش‭ ‬گۆڕانکاری‭ ‬لە‭ ‬پشتیوانی‭ ‬نیشاندەدات‭ ‬لە‭ ‬هاوکاریی‭ ‬فریاگوزاریەوە‭ ‬بۆ‭ ‬ڕاهێنانەوە‭ ‬و‭ ‬ئاوێتەکردنەوەی‭ ‬ماوە‭ ‬درێژ‭.‬

    بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬دەستپێشخەریی‭ ‬ڕێڕەوی‭ ‬پزیشکیی‭ ‬ئەردەن‭ ‬دڵنیاییدا‭ ‬لە‭ ‬چۆڵکردنی‭ ‬پزیشکی‭ ‬1,807‭ ‬هاوڵاتی‭ ‬لە‭ ‬غەززەوە‭ ‬بۆ‭ ‬نەخۆشخانەکانی‭ ‬ئەردەن،‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬519‭ ‬نەخۆش‭ ‬پێکهاتبوون‭ ‬و‭ ‬لەلایەن‭ ‬1‭,‬288‭ ‬ئەندامانی‭ ‬خێزانەکانیان‭ ‬یاوەری‭ ‬کران‭.‬

    بۆ‭ ‬زاڵبوون‭ ‬بەسەر‭ ‬سەختییەکانی‭ ‬گەیشتن‭ ‬بە‭ ‬غەززە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬ڕێڕەوە‭ ‬زەمینییەکانەوە،‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬چەندین‭ ‬ستراتیژیان‭ ‬بۆ‭ ‬گەیاندنی‭ ‬هاوکاری‭ ‬گرتەبەر،‭ ‬دیارترینیان‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬564‭ ‬خستنەخوارەی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬سەبەتەی‭ ‬خۆراک،‭ ‬پێداویستی‭ ‬پزیشکی‭ ‬و‭ ‬فریاگوزاری‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬غەززە‭. ‬لەو‭ ‬ژمارەیەش،‭ ‬400‭ ‬دانەیان‭ ‬وەک‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬هاوبەش‭ ‬لەگەڵ‭ ‬وڵاتانی‭ ‬دۆست‭ ‬ئەنجامدران‭ ‬و‭ ‬164‭ ‬دانەیان‭ ‬بە‭ ‬تەنها‭ ‬لە‭ ‬لایەن‭ ‬ئەردەنەوە‭ ‬ئەنجامدران. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬بە‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ڕێکخراوی‭ ‬خێرخوازیی‭ ‬هاشمیی‭ ‬ئەردەن‭ ‬و‭ ‬وەزارەتی‭ ‬کاروباری‭ ‬دەرەوە‭ ‬و‭ ‬بیانیەکان،‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکان‭ ‬ئۆپەراسیۆنێکی‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬ئاسمانییان‭ ‬لە‭ ‬فڕۆکەخانەی‭ ‬سەربازیی‭ ‬مارکاوە‭ ‬ئەنجامدا،‭ ‬کە‭ ‬تێیدا‭ ‬102‭ ‬فڕۆکە‭ ‬ڕاستەوخۆ‭ ‬بەرەو‭ ‬غەززە‭ ‬گەشتیان‭ ‬کرد‭. ‬53‭ ‬فڕۆکەی‭ ‬تر،‭ ‬کە‭ ‬نزیکەی‭ ‬125‭ ‬تەن‭ ‬هاوکاریی‭ ‬مرۆیی،‭ ‬دەرمانی‭ ‬بەپەلە‭ ‬و‭ ‬شیری‭ ‬منداڵانیان‭ ‬هەڵگرتبوو،‭ ‬بەرەو‭ ‬فڕۆکەخانەی‭ ‬ئەل‭ ‬عەریش‭ ‬لە‭ ‬میسڕ‭ ‬گەشتیان‭ ‬کرد‭.‬

    هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬بە‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوبەشەکانیدا‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬دەروازە‭ ‬زەمینییەکانەوە‭ ‬201‭ ‬کاروانی‭ ‬هاوکارییان‭ ‬ڕەوانەکرد‭. ‬ئەمانە‭ ‬پێکهاتبوون‭ ‬لە‭ ‬8‭,‬664‭ ‬بارهەڵگر‭ ‬پڕکراو‭ ‬لە‭ ‬111‭,‬361‭ ‬تەن‭ ‬خۆراک،‭ ‬پێداویستی‭ ‬پزیشکی‭ ‬و‭ ‬شوێنی‭ ‬حەوانەوەی‭ ‬سەرەتایی،‭ ‬کە‭ ‬ڕاستەوخۆ‭ ‬بەشدارییان‭ ‬لە‭ ‬کەمکردنەوەی‭ ‬ئازارەکانی‭ ‬دانیشتوانی‭ ‬غەززەدا‭ ‬کرد‭.‬

    هاوکارییەکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬بە‭ ‬تەنها‭ ‬سنووردار‭ ‬نییە‭ ‬بە‭ ‬هەوڵەکانی‭ ‬فریاگوزاریی‭ ‬ڕاستەوخۆ‭. ‬دیپلۆماتکارانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬لە‭ ‬سەکۆ‭ ‬نێودەوڵەتییەکاندا‭ ‬جەختیان‭ ‬لەسەر‭ ‬دۆسیەی‭ ‬فریاگوزاری‭ ‬فەڵەستین‭ ‬کردووەتەوە‭. ‬ئەوان‭ ‬داوای‭ ‬وەستاندنی‭ ‬پێشێلکارییە‭ ‬مرۆییەکانیان‭ ‬کردووە‭ ‬و‭ ‬مافی‭ ‬چارەی‭ ‬خۆنووسینی‭ ‬گەلی‭ ‬فەڵەستین‭ ‬و‭ ‬ڕێگەچارەیەکیان‭ ‬بۆ‭ ‬بەدەوڵەتبوون‭ ‬بەرەوپێش‭ ‬بردووە‭. ‬ئەم‭ ‬ڕێبازە‭ ‬دڵنیای‭ ‬دەدات‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬کارە‭ ‬مرۆییەکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬و‭ ‬هەڵوێستە‭ ‬سیاسییەکەی‭ ‬هاوتەریبن‭.‬

    بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬ئەم‭ ‬نیشاندەرانە‭ ‬ئەوە‭ ‬پشتڕاست‭ ‬دەکەنەوە‭ ‬کە‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬لە‭ ‬غەززەدا‭ ‬کاتی‭ ‬یاخود‭ ‬هەلومەرجی‭ ‬نەبووە،‭ ‬بەڵکو‭ ‬بگرە‭ ‬درێژکراوەی‭ ‬سیاسەتی‭ ‬مرۆیی‭ ‬تەواو‭ ‬دامەزراو‭ ‬بووە‭ ‬لەسەر‭ ‬ڕێنماییە‭ ‬شاهانەییەکان‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬بەهایانەی‭ ‬دەوڵەتی‭ ‬ئەردەنی‭ ‬لەسەر‭ ‬دامەزراوە‭.‬

    لەبەر‭ ‬تیشکی‭ ‬ئەو‭ ‬ئاڵنگارییانەی‭ ‬کە‭ ‬ڕووبەڕووی‭ ‬وەڵامدانەوەی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬بۆ‭ ‬ململانێکان‭ ‬دەبنەوە،‭ ‬ئەزموونی‭ ‬ئەردەن‭ ‬وەک‭ ‬ڕێبازێکی‭ ‬فریاگوزاری‭ ‬مرۆیی‭ ‬ڕێکخراو‭ ‬دەرکەوتووە‭.‬ ئەمە‭ ‬پابەندبوونی‭ ‬شانشینەکە‭ ‬بە‭ ‬بنەما‭ ‬مرۆییەکان‭ ‬و‭ ‬توانای‭ ‬بۆ‭ ‬گێڕانی‭ ‬ڕۆڵێکی‭ ‬چالاکانە‭ ‬کە‭ ‬سنوورە‭ ‬جوگرافییەکان‭ ‬تێدەپەڕێنێت‭ ‬و‭ ‬بەهاکانی‭ ‬هاودەنگی‭ ‬و‭ ‬بەرپرسیارێتی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬بەرەوپێش‭ ‬دەبات،‭ ‬پشتڕاست‭ ‬دەکاتەوە‭.‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleبەرنامەی هاوبەشیی ویلایەت بەها پێشکەش دەکات
    Next Article یەکڕیزی لەسەر کەنداوی عەرەبی

    Related Posts

    یەکڕیزی لەسەر کەنداوی عەرەبی

    November 3, 2026

    بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەت بەها پێشکەش دەکات

    November 3, 2026

    پاراستنی پێگە

    November 3, 2026

    Comments are closed.

    پارستنی سنوورەکان

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.