وێنەکان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی لوبنان
لە لەناو جوڵەی جەنجاڵی باڵەکانی هێلیکۆپتەر و پەتە هەڵواسراوەکانی نیشتنەوە، هێزەکانی کۆماندۆی لوبنان توانای خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییەکی ڕفێنراو لە دەریای ناوەڕاست نیشاندا.
نمایشی لێهاتوویی سەربازی یەکێک بوو لەو چەندین ئۆپەراسیۆنە زەمینی، دەریایی و ئاسمانییەی کە لە مانگی تشرینی یەکەمی 2025ـدا هێزە دەریاییەکانی لوبنان و ئەمریکای لە مەشقی یەکێتیی یەکلاکەرەوەی 26 بەشدار پێکرد.
بە گرنگیدانێکی بەرچاو بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، مانۆڕەکە بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی هێزە چەکدارەکانی لوبنان بۆ بەرگریکردن لە ناوچە ئاوی و کەناراوەکانی داڕێژرابوو.
هێزی دەریایی لوبنان بە بەشداریی هێزی ئاسمانیی لوبنان و پۆلیسی سەربازی و یەکەکانی ئەندازیاری و کۆماندۆ لە مەشقی یەکێتی نەگۆڕدا ڕۆڵی پێشەنگی گێڕا. هێزی دەریایی هاوبەشی سەر بە هێزی ناوخۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان کە لە ساڵی 2006ـەوە لە پاسەوانیکردنی کەناراوەکانی لوبنان هاوکاریی هێزی دەریایی لوبنانی کردووە.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا (NAVCENT) لە ژێر چاودێریی هێزی ئەرکی 56، کە لەگەڵ هاوبەشە ناوچەییەکان لەسەر تواناکانی وەک لە ناوبردنی کەرەستەی تەقەمەنی، مەلەوانیی ژێر ئاو، وە پەلاماردان، سواربوون، گەڕان و دەستبەسەرداگرتن ڕاهێنان دەکات، کارمەند و کەشتیی بۆ مەشقەکە دابینکرد. بە هەمان شێوە سوپای ئەمریکا و پاسەوانی کەناراوەکان بەشداریان لە یەکێتیی یەکلاکەرەوەی 26ـدا کرد.

سیەکێتیی یەکلاکەرەوەی 26 بواری بۆ ڕەخساندنین زانیاری ئاڵوگۆڕ بکەین، توانا بنیات بنێین و هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشەکانی هێزی دەریایی لوبنان بەهێز بکەین.ز عەقیدی هێزی دەریایی ئەمریکا بڕایان ڕێیتەر، فەرماندەی هێزی ئەرکی 56، ڕایگەیاند. سمەشقکردن پێکەوە لە سەرانسەری چەندین کۆمەڵە ئەرکی جیاواز، کاری تیمی و تواناکانی ئاسایشی دەریایی یەکگرتوومان بەرز دەکاتەوە.ز
سیناریۆکان مەشقی ئاسایشی دەریایی لەخۆگرتبوو. سەربازانی کۆماندۆ ڕێگرییان لە کەشتییەک کرد کە لەلایەن تیرۆریستانەوە ڕفێندرابوو. کەشتییە جەنگییەکان مەشقی تۆپهاوێژیی دەریایییان ئەنجامدا. سەربازانی پزیشک بە هێلیکۆپتەر هاوکارە بریندارەکانیان بۆ چارەسەرکردن لەلایەن خاچی سووری لوبنانەوە دەربازکرد.
لە کۆتایی مەشقەکەدا، لە کۆمەڵگەی کەناراویی باکووری لوبنان لە حەنوش حەمات، هێزەکانی لوبنان لەبەردەم ئامادەبووانی خاوەن پێگەی باڵا لەوانە فەرماندەی بە وەکالەتی سوپای لوبنان، لیوا حەسەن عەودە و بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە لوبنان کێیس هانیگن، نمایشی لەناوبردنی شانەیەکی تیرۆریستییان ئەنجامدا.
گەڕی پێشووی یەکێتیی یەکلاکەرەوە لە مانگی تەمموزی 2023ـ بەڕێوەچوو. دووبارەبوونەوەی هەر دوو ساڵ جارێک، هەماهەنگی بەهێزتر دەکات و هاوئاهەنگی نێوان هێزەکانی ئەمریکا و لوبنان بنیات دەنێت.
