بە یارمەتیی وڵاتانی هاوبەش، کوەیت لە دوای بەدەستهێنانەوەی سەروەری و سەربەخۆیی خۆی، لە مانگی شوباتی 1991ـەوە سەرقاڵی بنیاتنانەوەی هێزە چەکدارەکانی بووە.
ئەمریکا هاوبەشێکی باڵای کوەیت بووە، کە هاوپەیمانێکی سەرەکیی دەرەوەی ناتۆیە. بۆ نموونە، لە مانگی حوزەیرانی 2025، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەگەری فرۆشتنی سەربازیی بیانی (FMS)ـی بە فرۆشتنی سیستەمی پشتیوانیی بەردەوامی تانکی شەڕی سەرەکیی M1A2 Abrams و ئامێرە پەیوەندیدارەکان بە حکومەتی کوەیت پەسەند کرد. بەهای کڕینەکە 325 ملیۆن دۆلارە، کە پارچەی یەدەگ و دەستەی چاککردنەوەش لەخۆدەگرێت.
بەنامەی FMS بڕی 28 ملیار دۆلاری لە فرۆشتنی بەردەوامی نێوان ئەمریکا و کوەیتدا بەدەستهێناوە، باشترکردنی توانای کوەیت بۆ بەرگریکردن لە سنوورەکانی، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پێشخستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە مسۆگەردەکات.
بە هەمان شێوە، بۆ مانەوەی هاوشان لەگەڵ پەرەسەندنی ئاڵنگارییە ئاسایشییەکان لە ناوچەکەدا، سەرکردایەتیی کوەیت هەوڵی داوە دابینکارانی چەک و تەقەمەنی هەمەچەشن بکات. لە ساڵی 2016، گرێبەستێکی کڕین بە بەهای 8.7 ملیار دۆلار لەگەڵ لیۆناردۆی ئیتاڵی بۆ 28 فڕۆکەی جەنگیی یۆرۆفایتەر تایفون واژۆ کرد. تا مانگی تەمموزی 2025، هێزی ئاسمانیی کوەیت 15 فڕۆکە لە کۆی 28 فڕۆکەی بەدەست گەیشت.
کاتێک کوەیت فڕۆکە نوێیەکانی تایفون و فڕۆکەی F/A-18 Super Hornets دروستکراوی ئەمریکای بەدەست دەگات، پلانیان بۆ لابردن و فرۆشتنی ڕێژەیەکی بەرچاو لە قافڵەی F/A-18 Hornetـی خۆیان داناوە.
هێزە چەکدارەکانی کوەیت لە دوای ئازادکردنی لە ساڵی 1991 لەلایەن هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا، بە پرۆسەیەکی گەورەی پێکهێنانەوەدا تێپەڕی. سەرکردە سەربازییەکانی کوەیت پلانێکی گشتگیر و درێژخایەنیان بۆ داڕشتنەوەی سەربازی پەرەپێدا. بە ڕەنگدانەوەی وانەکانی داگیرکاری و ڕزگاری، پلانەکە زیادکردنی دامەزراندن، مەشق و هاوچەرخکردنی ئامێرەکانی لەخۆگرتبوو.
سەرچاوەکان:CNBC، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، alert5.com،
turdef.com ،overtdefense.com
