لە کاتێکدا ئەمریکا لەگەڵ ئاسیای ناوەڕاستدا بەشداری دەکات، ئۆزبەکستان بۆ فراوانکردنی هاوبەشیی ستراتیژیی خۆی، بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە خۆی بە گفتوگۆی سیاسیی ”بەرەوپێشبراو” ناوی دەبات سەبارەت بە پرسە دوولایەنە و ناوچەییەکان و هەماهەنگیی ئاسایشی، تامەزرۆیی خۆی پیشان دا.
لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تامی بروس، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە مانگی شوباتی 2025 لەگەڵ بەختیۆر سەیدۆڤ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئۆزبەکستان، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پشتیوانی ئەمریکای بۆ سەربەخۆیی، سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکە دووپاتکردەوە.
ئەوان گفتوگۆیان سەبارەت هەوڵێکی هاوبەش کرد لە ڕێگەی سەکۆی دیپلۆماسی C+5 کە نزیکەی دە ساڵ لەمەوبەر لە نێوان واشنتۆن و پێنج کۆماری ئاسیای ناوەڕاست دەستیپێکرد. سەیدۆڤ گفتوگۆکانی لەگەڵ ڕۆبیۆ بە ”ڕاشکاوانە و بەرهەمدار” وەسف کرد، کە ئامانج لێی فراوانکردنی ”هاوبەشیی ستراتیژی نێوان وڵاتەکانمانە لە هەموو بوارەکاندا بەبێ جیاوازی. دروستکردنی پردی بەهێز لە نێوان کۆمەڵگە بازرگانییەکان، زیادکردنی قەبارەی بازرگانی بە هەردوو ئاڕاستەکەدا، گەشەسەندنی خۆشگوزەرانی لە ئاسیای ناوەڕاست مسۆگەر دەکات.”
سوپای ئۆزبەکستان لەگەڵ پاسەوانی نیشتمانی میسیسیپیدا وەکو بەشێک لە بەرنامەی هاوبەشی ویلایەتیی پاسەوانی نیشتمانی ئەمریکا هاوبەشە. لە سەرەتای ساڵی 2025، لە ئاهەنگێکی ڕۆژی هێزە چەکدارەکانی ئۆزبەکستان لە باڵیۆزخانەی ئۆزبەکستان لە واشنتۆن، فورقات سیدیکۆڤ باڵیۆزی ئۆزبەکستان ڕایگەیاند کە هێزەکانی وڵاتەکەی ”بە باشترین شێوە شان بە شانی پاسەوانی نیشتمانیی میسیسیپی وەستاون”.
”ئێمە هاوبەشێکی متمانەپێکراوی ئەمریکاین لە ناوچەکە،” جەنابی باڵوێز ئاماژەی بەوەشدا.
لە ساڵی 2012ـەوە، هاوبەشییەکە ئاسانکاری بۆ زیاتر لە 170 بەشداریکردنی نێوان سەربازانی ئەمریکا و ئۆزبەکستان کردووە، ئەمەش وەڵامدانەوەی کارەسات و ئامادەیی بەهێزتر کردووە. ”پابەندبوونی ئۆزبەکستان بە سەقامگیریی ناوچەکە و بەشداریکردنی لە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسایشی سنوورەکان، توانای هێزە چەکدارەکانی نیشاندەدات.” لیوا بۆبی گین، یاریدەدەری پاسەوانی نیشتمانیی میسیسیپی ڕایگەیاند.
عەمیدی هێزی دەریایی ئەمریکا ئیرین ئۆسبۆرن، لە وتارێکی هەمان کۆبوونەوەدا ڕایگەیاند، هاوبەشییەکە لە ”دەستپێشخەرییەکانی بنیاتنانی توانا و هاوبەشپێکردنی زانیاری هەواڵگری بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە هاوبەشەکان” ڕەنگدانەوەی هەبووە. ئەمریکا ”بۆ مسۆگەرکردنی سەقامگیری و سەروەریی وڵاتەکە، بە هەمان شێوە سەقامگیری و سەروەری تەواوی ناوچەی ئاسیای ناوەڕاست” پابەندە بە کارکردن لەگەڵ ئۆزبەکستان، ئاماژەی بەوەشکرد.
