Getting your Trinity Audio player ready...
|
بەهۆی هەڕەشەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە کە هەوڵی بەدەستهێنانی پێگەی خۆیان دەدەن لە کەناراوەکانی دەریای سوور و زەریای هیندی، یەمەن بۆ پووچەڵکردنەوەی پلانەکانی لایەنە خراپەکان کە مەبەستیان ناسەقامگیرکردنی وڵاتەکە بوو، هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی دروستکرد.
بۆ سەرکردایەتیکردنی ئەم یەکە سەربازییە تایبەتمەندانە، وڵاتەکە پێگەی یەکێک لە فەرماندە لێهاتووەکانی خۆی بەرزکردەوە. لیوا ئیسماعیل حەسەن عەبدوڵڵا زەحزووح، کە وەک ئەفسەرێکی هێزی ئاسمانیی یەمەن دەستی بە پیشەکەی کردووە، لە ماوەی شەڕی ناوخۆیی درێژخایەندا کە لەلایەن حوسییەکانی سەر بە ئێرانەوە هەڵگیرسێنرا ئەم ڕۆڵە گرنگەی بۆ پاراستنی وڵات گرتۆتە ئەستۆ.
”هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت توانیویانە مەودای هەڕەشە نێودەوڵەتییەکان کە لەلایەن ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە لە پێگەی یەمەن وەکو ناوەندێکی گواستنەوە و هەناردەکردن بۆ تیرۆریستان سەرچاوە دەگرن کەم بکەنەوە،” لیوا زەحزووح ڕایگەیاند. “قەبارەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لەلایەن هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەتەوە بە هاوکاری لەگەڵ هێزە هاوبەشەکانی یەمەن و برایانی هاوپەیمانی عەرەبیمان ئەنجامدراون، کە حەشارگەکانیان کردووەتە ئامانج و ژمارەیەک لە ئەندامانیانیان دەستگیرکردووە، بچووک کراوەتەوە.”
بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو، ئەرکەکان نەهێشتنی شانە تیرۆریستییەکان، دەستگیرکردنی سەرکردەکانیان و بەرەنگاربوونەوەی تاوانە چەکدارییەکان و قاچاخچێتی کە پشتیوانی، سەرچاوەی دارایی و ئامێر بۆ توندوتیژی توندڕەو دابین دەکەن لەخۆدەگرت.

”ڕۆڵی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت زۆر گرنگە، چونکە یارمەتیدەرن بۆ بنبڕکردنی سەرچاوەی دارایی بۆ گروپی تیرۆریستی حوسی لەڕێگەی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە چەک و ماددە هۆشبەرەکانەوە، دوو لە پشتیوانییە داراییە سەرەکییەکانیان،” لیوا زەحزووح ڕایگەیاند.
لیوا زەحزووح لە شاری حودەیدە لەدایکبووە و دەرچووی ئەکادیمیای هێزی ئاسمانی و بەرگریی یەمەنە و خوێندنی ناو پۆلی بە بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر و کارکردن بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆرا لە پەیمانگای توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی عەرەبی لە میسڕ درێژەپێداوە. لە چوارچێوەی خوێندنەکەیدا وانەکانی نێوەندگیری نێودەوڵەتی و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان وەرگرتووە، وە بابەتگەلێکی پەیوەندیدار بە وڵاتێکەوە کە بەدەست شەڕی ناوخۆوە دەناڵێنێت.
لە هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی یەمەندا پێشکەوت، کە ساڵی 2011 وەکو سەرۆکی بەشی بەریوەبردن و پشکنین دەستی پێکرد. لە ساڵی 2013ـدا، وەکو سەرۆکی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی لیوای یەکەمی پیادەی شاخاویی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت دەستنیشانکرا. سەرکەوتنی لەو ڕۆڵەدا بووە هۆی ئەوەی کە دوای چەند مانگێک پلەی بۆ فەرماندەیی بەشی هەواڵگری و ئاسایش بەرزبکرێتەوە.
لە ساڵی 2015ـدا پلەکەی بەربووەوە بۆ پلەی عەمید ڕوکن، کە هاوکات بوو لەگەڵ دامەزراندنی وەکو بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی هەرێمی 5ـەمی سەربازیی وڵاتەکە، و دوای ساڵێک سەرکەوت بۆ پلەی لیوا.
لە ساڵی 2018، فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی گرتەدەست. دەستکەوتەکانی لەم پێگەیەدا پلەی ئەندامێتی لە لیژنەی باڵای سەربازی و ئاسایشی کۆماری یەمەن پێبەخشی.
پشتگوێخستنی سەرنجە پڕ لە نیگەرانییەکان سەختە کاتێک کە لیوا زەحزووح ئەوە دەهێنێتەوە یاد کە چۆن سەرکەوتنی یەمەن لە لەڕێشەکێشانی گروپە تیرۆریستییەکانی وەکو قاعیدە بەهۆی دەسەڵات گرتنەدەستی میلیشیای حوسییەکان لە سەنعا لە ساڵی 2014شکستی پێهات.

بەر لە ڕاپەڕینی حوسییەکان، زۆربەی سەرکردە تیرۆریستییەکان لە یەمەن لەناوبرابوون یاخود دەستبەسەر و زیندانی کرابوون. بە تەنها زیندانی ڕێکخراوی ئاسایشی سیاسی وڵاتەکە 450 ئەندامی قاعیدەی تێدابوو. هەموو ئەوانە لە کاتێکدا کۆتاییان هات کە حوسییەکان زۆربەی ئەو زیندانیانەیان ئازاد کرد بە ڕێنمایی کردنیان بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی دژ بە حکومەتی دەستووری یەمەن.
لە دەرەنجامی هێرشەکانی حوسییەکان و ژێردەستەکانیان، یەمەن کەوتووەتە ناو قەیرانێکی مرۆیی کە هاوشێوەی لە جیهاندا کەمە. ساڵی ڕابردوو پەرەسەندنی هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییە نێودەوڵەتییەکان لە دەریای سوور و نزیک دەریای سوور بۆ زیاتر جێبەجێکردنی کارنامەی خۆیان و ڕژێمی ئێران بەخۆیەوەبینی.
”حوسییەکان هەموو جۆرەکانی تیرۆریزمیان هێنایە کایەوە و هانیان دا، وە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بە سەختی بۆ بەرەوپێشبردنی تەکتیکەکانیان و فراوانکردنی دەستڕاگەیشتنیان بۆ لێکەتەی گەورەترین زیانیان گەیاندن کاریان کردووە، ئەمەش زیانێکی زیاتری بە ناوبانگی یەمەن گەیاندووە.” لیوا زەحزووح ڕایگەیاند.
”هەرچەندە پێشتر هەندێک دەرکەوتەی سەرەتایی توندوتیژی و تیرۆریزم هەبوون، بەڵام بوونی هەندێک توخمی تیرۆریستی لەلایەن حوسییەکانەوە هاندران، وە بە هەمان شێوە گۆڕانی تاوانی چەکداری و کوشتن کە پێشتر بوونیان هەبوو بۆ ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی لەڕێگەی قۆستنەوەی ئایین و پەروەردەکردنی بیروباوەڕی نامۆ کە بە پاڵپشتیی دارایی دەرەکی پشتگیریان لێدەکرا.”
ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی یەمەن بە وریاییەکی زۆرەوە سەربازان هەڵدەبژێرن. پێویستە ئەوان پیاوی هاوسەرنەدار بن، تەمەنیان لە 22 ساڵ زیاتر نەبێت، کەمئەندامیی جەستەیی و دەروونییان نەبێت و پێشینەی تاوانکارییان نەبێت. لە وڵاتێکدا کە بزووتنەوە سیاسییەکان بووەتە هۆی دابەشکردنی کۆمەڵگا، دەبێت ئەم سەربازانە دروشمی حزبی ڕەتبکەنەوە. جگە لە بەدەستهێنانی لێهاتوویی شەڕکردنی هاوبەش بۆ هەر سەربازێک، ئەندامانی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت لە بوارەکانی وەکو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوەی شارەکان ڕاهێنانی تایبەتمەند وەردەگرن.

هێزە چەکدارەکانی یەمەن
بەهۆی ئەوەی حکومەتی دەستووریی یەمەن لەو کاتەی کە حوسییەکان ڕاپەڕینەکەیان دەستپێکرد بەشێکی زۆری ژێرخانی سەربازیی خۆی لەدەستدا، زۆرجار هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی یەمەن بۆ گواستنەوە، پەیوەندییە کۆدکراوەکان و پشتیوانیی ئاسمانی پشت بە هاوبەشی ناوخۆیی و هەماهەنگی لەگەڵ هێزی هاوبەش و هاوپەیمانی عەرەبی دەبەستن.
ئەو کارکردنی پێکەوەییە بواری ئەنجامدانی ئەرکی گرنگی بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی پەنابەران کە لە ناوچەی قۆچی ئەفریقاوە دێن، کارکردن لە پشت هێڵەکانی دوژمن و ئەنجامدانی هێرشی دوورخراوە بۆ سەر بەلەمی قاچاخچییەکان پێبەخشیوون.
لیوا زەحزووح خوازیارە بە هاوکاری زیاتری هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان ڕۆڵێکی فراوانتر بۆ یەکەکانی بەرجەستە بکات. پێویستییەکان بە تەنیا دارایی نین. ئەو پێویستیی بۆ پشتیوانیی لۆژیستی، بنکە و ئامێری نوێ و زیادکردنی مەشقەکان دەربڕی بۆ ئەوەی بوار بە پیاوەکانی بدات ئەرکی ئاڵۆزتر ئەنجام بدەن.
”هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت زۆر پتەون، کوالیتییەک کە لە کاتی بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە گروپە تیرۆریستییەکان بە ئاشکرا دەردەکەوێت،” ناوبراو ڕایگەیاند. “تیمەکان بە نۆرە لە نێوان پێگە جیاوازەکانی شەڕدا دەجوڵێن و بە خێرایی بۆ وەڵامدانەوەی ئاڵنگاری لەناکاو لە کەمترین کاتدا جێگیر دەکرێن.”