Getting your Trinity Audio player ready...
|
لە یادی دەیەمین ساڵیادی ڕاوێژکارییە دیپلۆماسییە فەرمییەکان سەبارەت بە پرسەکانی ئاسایشی ناوچەکە، تورکمانستان و ئەمریکا پابەندبوونی خۆیان بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ڕێکخستنی ئاڵوگۆڕی پەروەردەیی و کلتووری، برەودان بە مافەکانی مرۆڤ و فراوانکردنی بازرگانی و وەبەرهێنان دووپاتکردەوە.
گفتوگۆی دوولایەنەی ساڵانە، کە لە مانگی نیسانی 2024 لە ئەشقئابادی پایتەختی تورکمانستان بەڕێوەچوو، لەلایەن ڕەشید مێرێدۆڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکمانستان، بەڕێوەبرا. جۆن مارک پۆمەرشایم، یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری باشووری ئاسیا و ناوەڕاستی ئاسیا، نوێنەرایەتی ئەمریکای کرد.
مێریدۆڤ و پۆمێرشایم پرسە پەیوەندیدارەکان بە بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە ئاسایشییە ناوچەیی و جیهانییەکانیان تاوتوێکرد، لەوانە تیرۆریزمی نێونەتەوەیی کە تا ئێستاش وەک مەترسییەک بۆ سەر سەقامگیری لە ناوچەی ئاسیای ناوەڕاستدا ماوەتەوە. هەروەها یاسا نوێیەکەی تورکمانستانیان بۆ کەمکردنەوەی دەرهاویشتەکانی میسان کە وەکو بەرهەمێکی لاوەکی پیشەسازیی غازی وڵاتەکە تاوتوێکرد.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر گرنگیی سەکۆی دیپلۆماسی “C5+1”، کە پێنج دەوڵەتی ئاسیای ناوەڕاست و ئەمریکا کۆدەکاتەوە ئەمەش دوای سەرکەوتنی یەکەمین لوتکەی سەرۆکایەتیی “C5+1” کە لە مانگی ئەیلوولی 2023 ئەنجامدرا، هەردوو وڵات پشتیوانیی خۆیان بۆ ئەم دەستپێشخەرییە ناوچەییە کە وەکو کۆڕبەندێک بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییە ئاسایشییە هاوبەشەکان کاردەکات، دووپاتکردەوە.
هەردوو وڵات نیازی خۆیان بۆ ئەنجامدانی خولی داهاتووی ڕاوێژکاریی دولایەنەی ساڵانە لە ساڵی 2025 لە واشنتۆن دی سی، دەربڕی.
سەرچاوەکان: Turkmenistan.gov، دەنگی ئەمریکا