هێزی دەریایی ئەمریکا بەشداری لە پاراستنی ژینگەی بەحرەیندا دەکات
دەستەی یونیپاس
وەکو بەشێک لە مەشقێکی ساڵانەی ‘بەرپەرچدانەوەی ڕژانی نەوت’، بەشی ژینگەی بەحرەینی هێزی دەریایی چالاکیی پشتیوانی ئەمریکا (NSA) مانۆڕی پاقژکردنەوە و بەرپەرچدانەوەی پیسبوونیان لە مانگی تشرینی دووەمی 2023 لە بەحرەین ئەنجامدا.
مەشقە سێ ڕۆژییەکە بەرزکردنی ئاستی ئامادەیی بۆ پاراستنی ژینگە، تەندروستیی گشتی و ژیانی دەریایی کردبووە ئامانج. مەشقەکە ئامێری پێشکەوتووی ڕاکێشەری تەنۆلکەی نەوت، ئامێری ئاگرکوژێنەوە، بەلەم و ئامێری تر بۆ بەهێزکردنی مەشقەکەی لەخۆگرتبوو.
چەندین دەزگای بەحرەینی، لەوانە ناوەندی هاوکاریی هاوبەشی فریاگوزاریی دەریایی (MEMAC)، لقی سووتەمەنی بەحرەین، APM تێرمیناڵز بەحرەین، پاسەوانی کەناراو، بەندەر و کارەباری دەریایی بەحرەین، بەشدارییان لە هەوڵەکەدا کرد. بەشداربووان سەردانێک و پوختەیەکیان لەسەر توانا و کارکردنە گشتییەکانی سیستەمە جۆراوجۆرەکانی پاقژکردنەوە وەرگرت.
”ئەم مەشقە پابەندبوونمان بە سەرپەرشتیکردنی ژینگە نیشان دەدات و بۆ پەرەپێدانی هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان هێزی دەریایی ئەمریکا و هاوبەشەکانی وڵاتی میوانداری وەکو ئێمە یارمەتیدەر دەبێت.” عەقیدی هێزی دەریایی عارف ئەلعەوادی، ئەفسەری باڵای بەرپەرچدانەوەی ڕژانی نەوتی بەحرەینی ناوەندی هاوکاری هاوبەشی فریاگوزاریی دەریایی (MEMAC) ئەمەی ڕایگەیاند. “ئەمە مەشقێکی ڕۆتینی گرنگە، کە بۆ دڵنیابوون لە ئامادەیی هەموومان بۆ وەڵامدانەوەیەکی کاریگەر لە بەرامبەر بە ڕژانی نەوت و ڕووداوەکانی تری ماددەی مەترسیدار یارمەتیدەر دەبێت.”
شیان سوک، بەڕێوەبەری ژینگەیی لە هێزی دەریایی چالاکیی پشتیوانی ئەمریکا (NSA)، جەختی لە گرنگیی هاوبەشیی نێوان ئەمریکا و بەحرەین کردەوە.
”بە جێگیرکردنی چالاکانەی ئامێری ڕژاندن، ئێمە دەتوانین شارەزایی تەکنیکی بپارێزین، هاوکاتیش هاوبەشییە درێژخایەنەکەمان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی پاراستنی ژینە لە شانشینی بەحرەیندا بپاریزین،” ناوبراو ڕایگەیاند. “ئاڵوگۆڕی زانیاری، تەکنەلۆژیا و ڕاهێنان لە ئەگەری ڕوداوێکی ڕاستەقینەدا کلیلی وەڵامێکی کاریگەرە.”
ئەمە یەکێکە لەو چەندین چالاکییەی کە کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکا بە بەردەوامی لە بەحرەیندا بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی تواناکان و ئامادەیی بۆ پاراستنی سەلامەتی ژینگەیی و برەودان بە هەوڵەکانی دژ بە پیسبوونی وڵاتی میواندار ئەنجامی دەدات.
Comments are closed.