ڕێگریکردن لە تیرۆریستان

مەشقی سەربازیی جەلموود 3 هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تێرۆری بەحرەین و ئیماڕات نمایش دەکات

دەستەی‭ ‬یونیپاس

بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر‭ ‬پشت‭ ‬بە‭ ‬کاری‭ ‬هەواڵگریی‭ ‬دروست‭ ‬و‭ ‬ئاڵوگۆڕی‭ ‬زانیاریی‭ ‬هاوکات‭ ‬دەبەستێت‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬دەزگاکانی‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬وڵاتانی‭ ‬دۆست‭. ‬لەبەرئەوەی‭ ‬گروپە‭ ‬تیرۆرستییەکان‭ ‬لە‭ ‬ناو‭ ‬خەڵکی‭ ‬ناوخۆییدا‭ ‬خۆیان‭ ‬حەشاردەدەن‭ ‬و‭ ‬هاوڵاتییانی‭ ‬مەدەنی‭ ‬وەکو‭ ‬قەڵغانی‭ ‬مرۆیی‭ ‬بەکاردەهێنن،‭ ‬پێویستە‭ ‬وڵاتان‭ ‬جەخت‭ ‬لەسەر‭ ‬هەوڵەکان‭ ‬بۆ‭ ‬وەڵامدانەوەی‭ ‬بەپەلە‭ ‬و‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬ئاست‭ ‬بەرزی‭ ‬نێوان‭ ‬دەزگاکانی‭ ‬ئاسایش‭ ‬بکەنەوە‭ ‬بۆ‭ ‬پاراستنی‭ ‬ژیانی‭ ‬هاوڵاتییان،‭ ‬پاراستنی‭ ‬موڵک‭ ‬و‭ ‬ماڵی‭ ‬گشتی‭ ‬و‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬گروپە‭ ‬تیرۆرستییەکان‭ ‬لە‭ ‬جێبەجێ‭ ‬کردن‭ ‬پلانەکانیان‭. ‬لەبەر‭ ‬ئەم‭ ‬هۆکارانە‭ ‬بوو‭ ‬جەلموود‭ ‬3،‭ ‬مەشقی‭ ‬ئیماڕاتی‭ ‬بەحرەینی‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆر،‭ ‬لە‭ ‬2022‭ ‬ئەنجامدرا‭.‬

بە‭ ‬ئامادەبوونی‭ ‬فەرماندەی‭ ‬گشتیی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکان‭ ‬خاوەن‭ ‬شکۆ‭ ‬شا‭ ‬حەمەد‭ ‬بن‭ ‬عیسا‭ ‬خەلیفە‭ ‬و‭ ‬سەرۆکی‭ ‬ئیماڕات‭ ‬و‭ ‬فەرماندەی‭ ‬باڵا‭ ‬و‭ ‬خاوەن‭ ‬پایە‭ ‬شێخ‭ ‬محەمەد‭ ‬بن‭ ‬زاید‭ ‬ئەلنەهیان‭ ‬کۆتا‭ ‬قۆناغی‭ ‬مەشقەکە‭ ‬ئەنجامدرا‭. ‬لە‭ ‬گیانێکی‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬نزیکدا‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬چەند‭ ‬دەیەیەکدا‭ ‬دروستکراوە،‭ ‬پاسەوانی‭ ‬شاهانەی‭ ‬بەحرەین‭ ‬و‭ ‬چەندین‭ ‬یەکە‭ ‬لە‭ ‬هێزی‭ ‬بەرگریی‭ ‬بەحرەین‭ (‬BDF‭)‬،‭ ‬وەزارەتی‭ ‬ناوخۆ‭ ‬و‭ ‬دەزگای‭ ‬هەواڵگریی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬شانبەشانی‭ ‬برایانی‭ ‬ئەندام‭ ‬لە‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئیمارات‭ ‬بەشدارییان‭ ‬لە‭ ‬مەشقەدا‭ ‬کرد‭.‬

ئامانجەکانی‭ ‬شانشینی‭ ‬بەحرەین‭ ‬و‭ ‬ئیماڕات‭ ‬پەیوەندیی‭ ‬هاوکاتی‭ ‬لەسەر‭ ‬ئاستی‭ ‬ستراتیژی،‭ ‬ئاڵوگۆڕی‭ ‬دەستبەجێی‭ ‬ڕاپۆرتی‭ ‬هەواڵگریی‭ ‬پەیوەندیدار‭ ‬بە‭ ‬چالاکی‭ ‬تیرۆریستی‭ ‬کە‭ ‬هەڕەشە‭ ‬دروست‭ ‬دەکات‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ناوچەکە،‭ ‬وەڵامدانەوەی‭ ‬بەپەلەی‭ ‬هەڕەشە‭ ‬تیرۆریستییەکان‭ ‬و‭ ‬هەماهەنگیکردن‭ ‬لە‭ ‬ژینەیەکی‭ ‬ئۆپەراسیۆنیدا‭ ‬لە‭ ‬خۆگرتبوو‭.‬

بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬شانشینی‭ ‬بەحرەین‭ ‬تیشکی‭ ‬خستبووە‭ ‬سەر‭ ‬کاتەکانی‭ ‬وەڵامدانەوەی‭ ‬بەپەلە‭ ‬و‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬یەکگرتوویی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬وەزارەتی‭ ‬ناوخۆ،‭ ‬هێزی‭ ‬بەگری‭ ‬بەحرەین‭ ‬و‭ ‬دامەزراوەکانی‭ ‬تری‭ ‬دەوڵەت،‭ ‬وە‭ ‬جێگیرکردنی‭ ‬هەموو‭ ‬دەزگا‭ ‬ئاسایشییە‭ ‬بەشداربووەکان‭ ‬و‭ ‬تیمەکانی‭ ‬فریاکەوتن‭ ‬لە‭ ‬ژێر‭ ‬یەک‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬مەیدانی‭ ‬و‭ ‬یەک‭ ‬فەرماندە‭.‬

ئیمارات‭ ‬جەختی‭ ‬لە‭ ‬جێگیری‭ ‬و‭ ‬خێرایی‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬یەکە‭ ‬تایبەتەکانی‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆر‭ ‬و‭ ‬ئامێرەکانیان‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬ئاسمانییەوە‭ ‬کردەوە‭ ‬و‭ ‬بەشداری‭ ‬لە‭ ‬ئەرکێکدا‭ ‬کرد‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬دەرەوەی‭ ‬سنوورەکانی‭ ‬وڵاتەکەدا‭ ‬بوو‭. ‬چاودێرانی‭ ‬سەربازی‭ ‬سوپاسگوزاریی‭ ‬خۆیان‭ ‬بۆ‭ ‬خێرایی‭ ‬ئیماڕاتییەکان‭ ‬لە‭ ‬بەدیهێنانی‭ ‬بڵاوەپێکردنی‭ ‬هێزی‭ ‬تەکتیکی‭ ‬یەکخراو‭ ‬بۆ‭ ‬مەیدانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکان‭ ‬هاوشان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬برا‭ ‬بەحرەینییەکان‭ ‬نیشاندا‭.‬

سەربازەکان لە میانی مەشقە سەربازییەکەی نێوان بەحرەین و ئیماڕات زانیارییەکیان پێدەگات. وەزارەتی بەرگریی بەحرەین

لە‭ ‬نێوان‭ ‬ئامانجەکانیدا،‭ ‬جەلموود‭ ‬3‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬مەشق‭ ‬و‭ ‬ڕاهێنانەوە‭ ‬بۆ‭ ‬ژمارەیەک‭ ‬دەزگا‭ ‬و‭ ‬تاقیکردنەوەی‭ ‬تواناکانیان‭ ‬و‭ ‬هەروەها‭ ‬سیستەمەکانی‭ ‬پەیوەندی‭ ‬ستراتیژی‭ ‬و‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬برەوی‭ ‬بە‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬سەربازی‭ ‬دا‭. ‬هێزەکانی‭ ‬لە‭ ‬بواری‭ ‬لۆژیستیکی‭ ‬پەیوەست‭ ‬بە‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆر‭ ‬ڕاهێنا‭ ‬و‭ ‬کارکردنی‭ ‬یەکە‭ ‬تایبەتمەندەکانی‭ ‬ستاندارد‭ ‬کرد‭ ‬بۆ‭ ‬دڵنیابوون‭ ‬لە‭ ‬توانای‭ ‬کردارییان‭ ‬بۆ‭ ‬پێکەوە‭ ‬کارکردن‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬پیشەیی‭. ‬هەروەها‭ ‬هەوڵیدا‭ ‬زۆرترین‭ ‬سوود‭ ‬لە‭ ‬توانا‭ ‬و‭ ‬شارەزایی‭ ‬بەردەستی‭ ‬هەردوولادا‭ ‬بەدەستبهێنێت‭ ‬و‭ ‬بناغە‭ ‬بۆ‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬زیاتر‭ ‬دابنێت‭.‬

لە‭ ‬بەرژەوەندیی‭ ‬بەرەوپێشبردنی‭ ‬ئەم‭ ‬پەیوەندییەدا،‭ ‬خاوەن‭ ‬پایە‭ ‬لیوا‭ ‬شێخ‭ ‬ناسر‭ ‬بن‭ ‬حەمەد‭ ‬ئەلخەلیفە،‭ ‬ڕاوێژکاری‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬و‭ ‬فەرماندەی‭ ‬پاسەوانی‭ ‬شاهانە‭ ‬لە‭ ‬شانشینی‭ ‬بەحرەین،‭ ‬وە‭ ‬ئەندازیار‭ ‬لیوا‭ ‬عیسا‭ ‬سەیف‭ ‬بن‭ ‬عەبلان‭ ‬ئەلمەزروعی،‭ ‬جێگری‭ ‬سەرۆکی‭ ‬دەستەی‭ ‬ئەرکانی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئیمارات،‭ (‬لەو‭ ‬کاتەوەی‭ ‬پلەی‭ ‬بەرزکراوەتەوە‭ ‬بۆ‭ ‬سەرۆکی‭ ‬دەستە‭)‬،‭ ‬یاداشتێکی‭ ‬لێکتێگەیشتنیان‭ ‬سەبارەت‭ ‬بە‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆر‭ ‬واژۆ‭ ‬کرد‭.‬

بەشداربووانی‭ ‬مەشقەکە‭ ‬ئەرکەکانیان‭ ‬بە‭ ‬کارامەیی‭ ‬ئاست‭ ‬بەرزی‭ ‬شەڕ‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬ئەدای‭ ‬کرداریی‭ ‬مەیدانی‭ ‬ئەنجامدا،‭ ‬کە‭ ‬ڕەنگدانەوەی‭ ‬ئامادەیی‭ ‬و‭ ‬توانای‭ ‬کارکردن‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬چوارچێوەی‭ ‬سیناریۆ‭ ‬ڕاستەقینەدا،‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬شیکاری‭ ‬بارودۆخی‭ ‬ناوچەیی،‭ ‬مەترسی‭ ‬و‭ ‬ئاڵنگارییەکانەوە‭ ‬پەرەی‭ ‬سەندبوو‭.‬

سەرکەوتنی‭ ‬مەشقەکە‭ ‬لە‭ ‬بەدیهێنانی‭ ‬ئامانجەکانی‭ ‬وەکو‭ ‬ئەنجامی‭ ‬پلاندانان‭ ‬و‭ ‬ئامادەکاریی‭ ‬ورد‭ ‬لە‭ ‬هەموو‭ ‬ئاستەکاندا‭ ‬بەدیهات‭. ‬لیژنەی‭ ‬باڵا‭ ‬کە‭ ‬مەشقەکەی‭ ‬داڕشتبوو‭ ‬و‭ ‬سەرپەرشتی‭ ‬ئامادەکارییەکانی‭ ‬دەکرد‭ ‬لە‭ ‬پێناو‭ ‬کارایی‭ ‬و‭ ‬شارەزایی‭ ‬ئاست‭ ‬بەرز‭ ‬زوو‭ ‬زوو‭ ‬کۆدەبوونەوە‭.‬

سیناریۆی‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬سەرەکیی‭ ‬مەشقەکە‭ ‬لەسەر‭ ‬گریمانەی‭ ‬سەر‭ ‬مەترسی‭ ‬بۆ‭ ‬وڵاتێکی‭ ‬سەقامگیر‭ ‬لەلایەن‭ ‬تیرۆریستە‭ ‬ڕاهێنراوە‭ ‬دزەکردووەکانەوە،‭ ‬کە‭ ‬هەوڵدەدەن‭ ‬زۆرترین‭ ‬ژمارەی‭ ‬قوربانی‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬هاوڵاتیانی‭ ‬مەدەنی‭ ‬و‭ ‬دامەزراوە‭ ‬حکومییەکان‭ ‬دروستبکەن،‭ ‬هەروەها‭ ‬گۆڕینی‭ ‬هەواڵەکان‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬تیڕە‭ ‬کۆمەڵایەتییەکانەوە‭ ‬بۆ‭ ‬بڵاوکردنەوەی‭ ‬تیرۆر‭ ‬لە‭ ‬کۆمەڵگە‭ ‬و‭ ‬وڵاتانی‭ ‬دیکەی‭ ‬ناوچەکەدا،‭ ‬داڕێژرابوو‭.‬

هێزە هاوبەشەکانی بەرەنگاربوونەوەی ترۆر لە میانی هەڵمەتێکی نمایشییدا لە جەلموود 3، هەڵدەکوتنە سەر “تەلارێک”. وەزارەتی بەرگریی بەحرەین

سیناریۆکە‭ ‬بە‭ ‬چاودێریکردنی‭ ‬سەردانی‭ ‬بریکارێک‭ ‬کە‭ ‬بەناوی‭ ‬وڵاتێکەوە‭ ‬کاردەکات‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬دامەزراندنی‭ ‬گروپە‭ ‬تیرۆرستییەکان‭ ‬پاڵپشتی‭ ‬چالاکییە‭ ‬زیانبەخشەکان‭ ‬دەکات‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکەدا،‭ ‬لەلایەن‭ ‬دەزگاکانی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬بەحرەینەوە‭ ‬دەستی‭ ‬پێکرد‭. ‬دەزگاکانی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬بەحرەین‭ ‬کۆبوونەوەیەکی‭ ‬نهێنیان‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬بریکارەکە‭ ‬و‭ ‬ئەندامێکی‭ ‬گروپی‭ ‬تیرۆریستیی‭ ‬ناوخۆیی‭ ‬داواکراو‭ ‬لەلایەن‭ ‬یاساوە‭ ‬ئاشکراکرد‭. ‬بۆ‭ ‬برەودان‭ ‬بە‭ ‬تەڵەکەیان،‭ ‬دەزگاکانی‭ ‬ئاسایش‭ ‬بواریان‭ ‬بە‭ ‬بریکارە‭ ‬بیانییەکە‭ ‬دا‭ ‬ڕابکات‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬دەستگیرکردنی‭ ‬تیرۆریستە‭ ‬ناوخۆییەکە‭ ‬بەبێ‭ ‬وروژاندنی‭ ‬گومان‭ ‬لە‭ ‬گروپەکەدا،‭ ‬وەستانێکی‭ ‬ڕۆتینی‭ ‬هاتوچۆیان‭ ‬بەکارهێنا‭.‬

لێکۆڵینەوەیەک‭ ‬پلانێکی‭ ‬نهێنیی‭ ‬تیرۆریستی‭ ‬دژ‭ ‬بە‭ ‬بەرژەوەندییەکانی‭ ‬ئیماڕات‭ ‬لە‭ ‬بەحرەین‭ ‬دەرخست،‭ ‬وە‭ ‬دەزگاکانی‭ ‬ئاسایش‭ ‬بە‭ ‬خێرایی‭ ‬دەستیان‭ ‬بە‭ ‬جوڵە‭ ‬کرد‭. ‬لەبەرئەوەی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تیرۆریستەکە‭ ‬دەستی‭ ‬پێکردبوو،‭ ‬ئیماڕات‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬فڕۆکەی‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬C-17ـەوە‭ ‬هێزەکانی‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬ترۆری‭ ‬بۆ‭ ‬بەحرەین‭ ‬ڕەوانەکرد‭. ‬سەربازەکان‭ ‬بەخێرایی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هێلیکۆپتەرەکان‭ ‬و‭ ‬ئۆتۆمبێلە‭ ‬زرێپۆشەکان‭ ‬بەزویی‭ ‬گەیشتنە‭ ‬بنکەیەکی‭ ‬سەربازیی‭ ‬بەحرەین‭.‬

بۆ‭ ‬بڵاوکردنەوەی‭ ‬تیرۆر‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬هاوڵاتیان‭ ‬و‭ ‬سەرلێشێواندنی‭ ‬دەزگاکانی‭ ‬ئاسایش،‭ ‬گروپە‭ ‬تیرۆرستییەکە‭ ‬پلانی‭ ‬بۆ‭ ‬هێرشکردنە‭ ‬سەر‭ ‬بنکەیەکیی‭ ‬دیپلۆماسی،‭ ‬قوتابخانەیەک‭ ‬و‭ ‬تەلارێکی‭ ‬نیشتەجێبوونی‭ ‬نزیک‭ ‬داڕشتبوو‭. ‬بەڵام‭ ‬گەیشتنی‭ ‬بەپەلەی‭ ‬تیمی‭ ‬وەڵامدەرەوەی‭ ‬یەکەمی‭ ‬وەزارەتی‭ ‬ناوخۆیی‭ ‬بەحرەین‭ ‬ئەوانی‭ ‬وەستان‭. ‬پۆلیس‭ ‬بۆی‭ ‬دەرکەوت‭ ‬کە‭ ‬تیرۆریستەکان‭ ‬توانیبوویان‭ ‬هاوڵاتیان‭ ‬بە‭ ‬بارمتە‭ ‬بگرن‭ ‬کاتێک‭ ‬کە‭ ‬پلانەکانیان‭ ‬پوچەڵ‭ ‬کرابووەوە‭. ‬یەکەی‭ ‬دژە‭ ‬تیرۆری‭ ‬وەزارەتی‭ ‬ناوخۆ‭ ‬هێنرایە‭ ‬ناو‭ ‬کارەکەوە‭. ‬بە‭ ‬لەبەرچاوگرتنی‭ ‬توندگیریی‭ ‬بارودۆخەکە‭ ‬و‭ ‬زانیارییە‭ ‬بەردەستەکان‭ ‬سەبارەت‭ ‬بە‭ ‬نیازی‭ ‬گروپە‭ ‬تیرۆریستییەکە،‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نەتەوەیی‭ ‬بەحرەین‭ ‬هێزە‭ ‬تایبەتەکانی‭ ‬پاسەوانی‭ ‬شاهانەی‭ ‬بۆ‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬کردنی‭ ‬ئەو‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬مەیدانییەی‭ ‬ڕاسپارد‭. ‬فەرماندەیی‭ ‬مەیدانی‭ ‬لە‭ ‬پێناو‭ ‬دەستەبەرکردنی‭ ‬ئازادیی‭ ‬دەستبەسەرکراوان‭ ‬داوای‭ ‬پاڵپشتی‭ ‬لە‭ ‬چەندین‭ ‬یەکەی‭ ‬BDF،‭ ‬وەزارەتی‭ ‬ناوخۆ‭ ‬و‭ ‬تیمێکی‭ ‬دانووستانی‭ ‬بارمتە‭ ‬کرد‭.‬

فەرماندەی‭ ‬ئەرکەکە‭ ‬بەهۆی‭ ‬ئامێر‭ ‬بەندکردن‭ ‬بە‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬پێشکەوتووی‭ ‬پەیوەندیکردن‭ ‬و‭ ‬چاودێریکردن‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬سیستەمی‭ ‬سەکۆیی‭ ‬بەڕێوەبردنەوە،‭ ‬لەگەڵ‭ ‬سەرکردەکانی‭ ‬تیمە‭ ‬بەشداربووەکان‭ ‬کۆبووەوە‭. ‬لە‭ ‬نمایشێکی‭ ‬دروست‭ ‬و‭ ‬خێرادا،‭ ‬ئەو‭ ‬پاسەی‭ ‬کە‭ ‬بارمتە‭ ‬مەدەنییەکانی‭ ‬هەڵگرتبوو‭ ‬هێرش‭ ‬کرایە‭ ‬سەری،‭ ‬بەلەمێکی‭ ‬بچووکی‭ ‬پڕ‭ ‬لە‭ ‬ماددەی‭ ‬تەقەمەنی‭ ‬کە‭ ‬نیازی‭ ‬هێرشکردنە‭ ‬سەر‭ ‬ئامانجە‭ ‬گرنگەکان‭ ‬بوو‭ ‬لێیدرا‭ ‬و‭ ‬هێزەکانی‭ ‬دژە‭ ‬تیرۆری‭ ‬ئیمارات‭ ‬دەستیان‭ ‬بەسەر‭ ‬بینایەکی‭ ‬دیپلۆماسیدا‭ ‬گرت‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬تیرۆریستانەوە‭ ‬داگیرکرابوو،‭ ‬لە‭ ‬پڕدا‭ ‬دەستگیریان‭ ‬کردن‭.‬

فەرماندە بەحرەینی و ئیماڕاتییەکان یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لەسەر هەماهەنگی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر واژۆدەکەن. وەزارەتی بەرگریی بەحرەین

نمایشی‭ ‬مەشقەکە‭ ‬تیمارکردنی‭ ‬بریندارەکانی‭ ‬لە‭ ‬لایەن‭ ‬دەستەی‭ ‬پزیشکان‭ ‬و‭ ‬پەرستارانی‭ ‬بەحرەینی‭ ‬لە‭ ‬نەخۆشخانەی‭ ‬مەیدانی‭ ‬لەخۆگرتبوو،‭ ‬ئەمە‭ ‬جگە‭ ‬لە‭ ‬تیمێکی‭ ‬نەشتەرگەری‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ئیماڕاتەوە‭ ‬هاتبوون‭. ‬کارمەندانی‭ ‬تەندروستی‭ ‬دۆخی‭ ‬بریندارە‭ ‬سەختەکانیان‭ ‬جێگیر‭ ‬کرد،‭ ‬خوێنبەربوونەکانیان‭ ‬وەستاند‭ ‬و‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬خوێنیان‭ ‬ئەنجامدا‭ ‬بەرلەوەی‭ ‬بریندارەکان‭ ‬ڕەوانەی‭ ‬نەخۆشخانە‭ ‬تایبەتمەندەکان‭ ‬بکەن‭. ‬پزیشکە‭ ‬مەیدانییەکان‭ ‬لە‭ ‬پێناو‭ ‬بەردەوامبوونی‭ ‬چارەسەرکردنی‭ ‬بێ‭ ‬پچڕان،‭ ‬خشەی‭ ‬تەندروستیی‭ ‬نەخۆشەکانیان‭ ‬بۆ‭ ‬هاوکارەکانیان‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬نەخۆشخانەکان‭ ‬چاوەڕوانبوون،‭ ‬ڕەوانە‭ ‬دەکرد‭.‬

بەرنامە‭ ‬داڕێژەرانی‭ ‬مەشقەکە‭ ‬جەختیان‭ ‬لە‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬مافەکانی‭ ‬مرۆڤ‭ ‬کردەوە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬دابینکردنی‭ ‬فریاگوزاریی‭ ‬سەرەتایی‭ ‬بۆ‭ ‬تیرۆریستە‭ ‬بریندارەکان‭ ‬لە‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکەدا‭. ‬فەرمانگەی‭ ‬داواکاری‭ ‬گشتی‭ ‬بەڵگەکانی‭ ‬کۆکردەوە‭ ‬و‭ ‬لێکۆڵینەوەی‭ ‬مەیدانیی‭ ‬ئەنجامدا‭. ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬26‭ ‬چاودێری‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬خاوەن‭ ‬شارەزایی‭ ‬جۆراوجۆر‭ ‬لە‭ ‬نێوانیاندا‭ ‬چالاکوانانی‭ ‬سەربازی،‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬مافەکانی‭ ‬مرۆڤ‭ ‬لە‭ ‬بەحرەین،‭ ‬ئیماڕات،‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬بەڕیتانیا‭ ‬و‭ ‬ئوستڕالیاوە‭ ‬ئەدای‭ ‬کرداریی‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئاسایشیان‭ ‬لە‭ ‬مامەڵەکردن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬تیرۆرستە‭ ‬دەستبەرکراوەکان‭ ‬هەڵسەنگاند‭ ‬تا‭ ‬ئەوەی‭ ‬کە‭ ‬بزانن‭ ‬هاوتای‭ ‬ڕێککەتننامە‭ ‬نیودەوڵەتییەکانی‭ ‬مافەکانی‭ ‬مرۆڤن‭.‬

جەلموود‭ ‬3‭ ‬بواری‭ ‬بە‭ ‬دەزگاکانی‭ ‬ئاسایش‭ ‬بەخشی‭ ‬لێهاتوویی‭ ‬تەکتیکی‭ ‬و‭ ‬ستراتیژی‭ ‬بەدەستبهێنن‭ ‬و‭ ‬پردی‭ ‬متمانە‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬هاوکارەکانی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬برای‭ ‬نزیک‭ ‬دروست‭ ‬بکەن‭. ‬فەرماندەکان‭ ‬هیواخوازبوون‭ ‬کە‭ ‬کەلێن‭ ‬و‭ ‬هەڵەکان‭ ‬لە‭ ‬گۆڕەپانی‭ ‬مەشقدا‭ ‬دەستنیشان‭ ‬بکەن‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬لە‭ ‬مەیدانی‭ ‬جەنگدا‭ ‬ڕوونەدەن‭. 

Comments are closed.