بەحرەین هێزی ئاسمانی هاوچەرخ دەکات

بەحرەین‭ ‬بۆ‭ ‬دڵنیابوونەوە‭ ‬لە‭ ‬ئاسایشی‭ ‬کەنداوی‭ ‬عەرەبی،‭ ‬خۆی‭ ‬بە‭ ‬فڕۆکەی‭ ‬جەنگیی‭ ‬پێشکەوتووی‭ ‬دروستکراوی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬ئامێربەند‭ ‬دەکات‭.‬

لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئازاری‭ ‬2023،‭ ‬ئەفسەرانی‭ ‬بەحرەینی‭ ‬ئاهەنگی‭ ‬گەیشتنی‭ ‬یەکەم‭ ‬فڕۆکە‭ ‬لە‭ ‬16‭ ‬فڕۆکەی‭ ‬جەنگیی‭ ‬F-16‭ ‬Block 70‭ ‬دەگێڕنن‭. ‬ڕێوڕەسمەکە‭ ‬لە‭ ‬کارگەی‭ ‬بەرهەمهێنەری‭ ‬کۆمپانیای‭ ‬لۆکهید‭ ‬مارتن‭ ‬لە‭ ‬ویلایەتی‭ ‬کارۆلینای‭ ‬باشور‭ ‬لە‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بەڕێوەچوو‭. ‬

بەحرەین‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2024،‭ ‬یەکەم‭ ‬دەستەی‭ ‬نوێترین‭ ‬فڕۆکەکانی‭ ‬F-16ـی‭ ‬بەدەستدەگات‭ ‬و‭ ‬ئەوانی‭ ‬تر‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2025‭ ‬وەردەگرێت‭. ‬بەحرەینییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬یەکەمجار‭ ‬فڕۆکەوانیی‭ ‬فرۆکە‭ ‬جەنگییەکەیان‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬کانونی‭ ‬دووەمی‭ ‬2023‭ ‬لە‭ ‬بنکەی‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬ئێدواردس‭ ‬لە‭ ‬کالیفۆڕنیا‭ ‬ئەنجامدا‭.‬

Block 70/72‭ ‬تایبەتمەندییەکانی‭ ‬سیستەمی‭ ‬ئەلیکترۆنیی‭ ‬پێشکەوتووی‭ ‬فڕۆکەوانی،‭ ‬ڕادارێکی‭ ‬چالاکی‭ ‬پشکنەری‭ ‬ئەلیکترۆنی،‭ ‬تانکی‭ ‬سووتەمەنی‭ ‬یەدەگیی‭ ‬نزیک‭ ‬بە‭ ‬لاشەی‭ ‬سەرەکی،‭ ‬کابینەی‭ ‬فڕۆکەوانی‭ ‬هاوچەرخ‭ ‬بە‭ ‬تایبەتمەندیی‭ ‬سەلامەتیی‭ ‬نوێ،‭ ‬درێژکردنەوەی‭ ‬تەمەنی‭ ‬خزمەتگوزاری‭ ‬پێکهاتەیی‭ ‬12,000‭ ‬کاتژمێر،‭ ‬چەکی‭ ‬پێشکەوتوو‭ ‬و‭ ‬باشترکردنی‭ ‬کارایی‭ ‬بزوێنەر‭ ‬لەخۆدەگرێت‭. ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬تواناکانیدا‭ ‬توانای‭ ‬شوێنهەڵگرتن‭ ‬و‭ ‬تێکشکاندنی‭ ‬درۆنەکانی‭ ‬هەیە‭. ‬

‭”‬ئەم‭ ‬توانا‭ ‬پێشکەوتووە‭ ‬بەشداریکردنی‭ ‬بەحرەین‭ ‬لە‭ ‬هاوپەیانێتی‭ ‬نێودەوڵەتیدا‭ ‬زیاد‭ ‬دەکات،‭ ‬کە‭ ‬ڕۆڵێکی‭ ‬گرنگ‭ ‬لە‭ ‬پاراستنی‭ ‬ئاشتی‭ ‬و‭ ‬سەقامگیریدا‭ ‬دەگێڕێت،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬شاهانەی‭ ‬بەحرەین‭ ‬لیوا‭ ‬شێخ‭ ‬حەمەد‭ ‬بن‭ ‬عەبدوڵڵا‭ ‬ئەلخەلیفە‭ ‬ڕایگەیاند‭. ‬“هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬شاهانە‭ ‬شانازی‭ ‬دەکات‭ ‬بەوەی‭ ‬کە‭ ‬یەکەم‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانییە‭ ‬ببێت‭ ‬بە‭ ‬خاوەنی‭ ‬فڕۆکەی‭ ‬جەنگیی‭ ‬Block 70‭.‬”‭ ‬

بەحرەین‭ ‬دەبێتە‭ ‬یەکەم‭ ‬وڵاتە‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکە،‭ ‬کە‭ ‬ئەو‭ ‬فڕۆکە‭ ‬جەنگییە‭ ‬ئاڵۆزانە‭ ‬بەدەستدەهێنێت‭. ‬ئەردەن‭ ‬لەم‭ ‬دواییانە‭ ‬دواکاری‭ ‬بۆ‭ ‬کرینی‭ ‬12‭ ‬دانە‭ ‬لەو‭ ‬F-16ـانەی‭ ‬پێشکەش‭ ‬کرد‭.‬

‭”‬سەرنجی‭ ‬ئێمە‭ ‬لەسەر‭ ‬هاوبەشییە‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکە‭ … ‬هیچ‭ ‬ڕێگەیەکی‭ ‬باشتر‭ ‬بۆ‭ ‬دەستبەرکردنی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬وەک‭ ‬لە‭ ‬ناساندنی‭ ‬فرۆکەی‭ ‬جەنگی‭ ‬F-16‭ ‬ـی‭ ‬Block 70‭ ‬بوونی‭ ‬نییە‭. ‬ئەمە‭ ‬تەنها‭ ‬توانایەکی‭ ‬مەبەستدار‭ ‬نییە‭ ‬بۆ‭ ‬بەحرەین؛‭ ‬بەڵکو‭ ‬ئێستا‭ ‬ئەمە‭ ‬وەبەرهینانێکە‭ ‬لە‭ ‬هاوبەشییەکی‭ ‬درێژخایەن‭. ‬ئیمە‭ ‬بەهۆی‭ ‬ئەم‭ ‬کڕینەوە‭ ‬لە‭ ‬تواناماندا‭ ‬دەبێت‭ ‬بۆ‭ ‬چەندین‭ ‬دەیەی‭ ‬داهاتوو‭ ‬هاوکاری‭ ‬و‭ ‬هەمانگییان‭ ‬لەگەڵدا‭ ‬بکەین،‭” ‬فەریق‭ ‬ئەلێکسس‭ ‬گرینکویچ،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬ناوەندی‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬نۆیەم‭ ‬و‭ ‬هێزە‭ ‬ئاسمانییەکانی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

بە‭ ‬لەخۆگرتنی‭ ‬کەشتیگەلی‭ ‬پێنجەمی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬هێزە‭ ‬دەریاییە‭ ‬یەکخراوکانی‭ ‬38‭ ‬وڵات،‭ ‬بەحرەین‭ ‬هاوبەشییەکی‭ ‬تایبەتی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەمریکادا‭ ‬هەیە‭. ‬

سەرچاوەکان: ئەلوەتەن، فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا

Comments are closed.