هێزە چەکدارەکانی لوبنان بەردەوامی بە ئەرکەکەیان دەدەن
دەستەی یونیپاس
بۆ سووککردنی سەختیی دارایی ئەزموونکراو لە لایەن هێزە چەکدارەکانی لوبنانەوە، ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی نیسانی 2023 بەرنامەیەکی پاڵپشتیی کاتییان بۆ یارمەتیدانی بەردەوامبوونی دامەزراوە سەربازییەکانی وڵاتەکە خستە بواری جێبەجێ کردنەوە.
بە بەهای 72 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، پاڵپشتییە داراییەکە دەبەخشرێتە ئەندامانی هێزە چەکدارەکانی لوبنان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی لوبنان.
باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەیروت بەیاننامەیەکی سەبارەت بە پێویستبوونی پارەکە بڵاوکردەوە: “ئەم بەرنامەیە لە ئاسانکردنی بەشێک لەو سەختییە داراییەی کارمەندانی هێزی ئاسایشی ناوخۆی لوبنان ڕوبەڕووی بوونەتەوە کە ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان بۆ خزمەتکردنی وڵاتەکەیان گەل و دانیشتووانی سەر خاکەکەیان دەدەن یارمەتیدەر دەبێت، وە لە کۆتاییدا بە شێوەیەکی گشتی بەشداردەبێت لە ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکە.”
لاوازبوونی ئابووریی لوبنان، بەهۆی کۆڤید-19، تەقینەوەکەی مانگی ئابی 2020 لە بەندەری بەیروت و داگیرکاریی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، دامەزراوە سەربازی و ئاسایشییەکانی وڵاتەکەیان خستووەتە ژێر فشارەوە.
فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی لوبنان فەریقی یەکەم جۆسێپ عەون ستایشی هاوبەشیی ئاسایشی فرەنەتەوەیی کرد، لە نێوانیاندا ئامادەبوونی هێزی ناوخۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان لە باشوری وڵاتەکە.
”ئەو ڕاستییەی کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەیەوێت دامەزراوە سەربازییەکان بپارێزێت سەلمێنەری ئەوەیە کە ڕێگە بە شکستی لوبنان لە لایەنی ئاسایشەوە نادات،” فەریقی یەکەم عەون ڕایگەیاند.
سەرەڕای ئەرکی پاراستنی سنوری لوبنان لە دژی دزەکردنی تیرۆرست و تاوانباران، سوپای لوبنان یەکگرتوویی نەژادی، ئاینی و ئایدیۆلۆژی لە وڵاتێکی فرەچەشندا دەپارێزێت.
وەکو دەرەنجام، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەکو هاوبەشێکی متمانەپێکراو بۆ یارمەتیدان لە پاراستنی ئاسایشی ناوچەیی دەڕوانێتە هێزە چەکدارەکانی لوبنان.
Comments are closed.