ئەرکێکی فرەنەتەوەیی لەپێناو ئاشتی

سەربازانی کازاخستان، قرغستان، مەنگۆلیا، پاکستان، تاجاکستان و ئۆزبەکستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی سەر سنوور پێکەوە ڕاهێنان دەکەن

دەستەی‭ ‬یونیپاس‭  |  ‬وێنەکان‭ ‬لەلایەن‭ ‬عەریفی‭ ‬پلە‭ ‬یەک‭ ‬تێررا‭ ‬گاتی‭/‬پاسەوانی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬سوپای‭ ‬ئەمریکا

وڵاتی دۆنۆڤیا،‭ ‬کە‭ ‬وا‭ ‬بڕیارە‭ ‬گۆرگاسی‭ ‬دراوسێی‭ ‬ناسەقامگیربکات‭ ‬و‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬دووپات‭ ‬بکاتەوە،‭ ‬دەست‭ ‬دەکات‭ ‬بە‭ ‬هەڵمەتێکی‭ ‬جەنگیی‭ ‬ناهاوسەنگ‭: ‬ئەنجامدانی‭ ‬تیرۆرکردن،‭ ‬وەستاندنی‭ ‬بۆڕییەکانی‭ ‬گاز،‭ ‬پاڵپشتیکردنی‭ ‬دارایی‭ ‬هێزە‭ ‬بەکرێگیراوەکان‭ ‬و‭ ‬دروستکردنی‭ ‬قەیرانی‭ ‬پەنابەران‭. ‬

بەڵام‭ ‬لە‭ ‬ناوەندی‭ ‬ناسەقامگیریی‭ ‬دروستکراوی‭ ‬دۆنۆڤیا،‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬دەستدرێژیی‭ ‬چەکداری‭ ‬بە‭ ‬درێژایی‭ ‬ڕوبارێکدا‭ ‬دەگاتە‭ ‬لوتکە،‭ ‬حەوت‭ ‬وڵات‭ ‬بۆ‭ ‬دووبارە‭ ‬بنیاتنانەوەی‭ ‬ئاشتی‭ ‬لەسەر‭ ‬سنورە‭ ‬پەشێوەکە‭ ‬هێزەکانیان‭ ‬یەکدەخەن‭.‬

هەر‭ ‬یەک‭ ‬لە‭ ‬کازاخستان،‭ ‬قرغستان،‭ ‬مەنگۆلیا،‭ ‬پاکستان‭ ‬و‭ ‬تاجاکستان‭ ‬بۆ‭ ‬پێکهێنانی‭ ‬هێزی‭ ‬ئەرکی‭ ‬نیشتمانپەروەر‭ ‬لە‭ ‬ژێر‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬یەکگرتووی‭ ‬ئەفسەرانی‭ ‬باڵای‭ ‬خۆیان،‭ ‬کەرتێک‭ ‬دابین‭ ‬دەکەن‭. ‬ئۆزبەکستان‭ ‬هێزێکی‭ ‬ئەرکی‭ ‬سەربەخۆ‭ ‬بۆ‭ ‬پاراستنی‭ ‬ئاشتی‭ ‬بە‭ ‬درێژایی‭ ‬سنورەکە‭ ‬ڕەوانە‭ ‬دەکات‭. ‬هێزی‭ ‬ئاسمانی،‭ ‬ئەگەر‭ ‬پێویست‭ ‬بێت،‭ ‬ئەوا‭ ‬لەلایەن‭ ‬ئەمریکاوە‭ ‬دابین‭ ‬دەکرێت‭. ‬

هەماهەنگیی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬23،‭ ‬کە‭ ‬مەشقێکی‭ ‬کۆمەڵیی‭ ‬نمایشییە،‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئابی‭ ‬2023ـدا‭ ‬بۆ‭ ‬هاوبەشە‭ ‬سەربازییەکانیی‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬و‭ ‬باشوری‭ ‬ئاسیا‭ ‬ڕێکخرا،‭ ‬نواندنێکی‭ ‬ڕۆڵگێڕانی‭ ‬بە‭ ‬ئامانجێکی‭ ‬توندگیر‭ ‬پێشکەش‭ ‬کرد‭.‬

سیناریۆکانی‭ ‬سەقامگیرکردنی‭ ‬سنور‭ ‬کە‭ ‬قەیرانە‭ ‬سەربازی،‭ ‬سیاسی‭ ‬و‭ ‬مەدەنییەکانی‭ ‬لەخۆگرتبوو،‭ ‬کە‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬ئەفسەرانی‭ ‬دەستەی‭ ‬فرەنەتەوەیی‭ ‬بۆ‭ ‬زاڵبوون‭ ‬بەسەر‭ ‬جیاوازییەکانی‭ ‬زمان،‭ ‬کلتووری‭ ‬سەربازی‭ ‬و‭ ‬ڕواڵەتی‭ ‬نەتەوەیی‭ ‬کردبوو‭ ‬بە‭ ‬پێویستییەک‭. ‬

نزیەکی‭ ‬200‭ ‬سەربازی‭ ‬کازاخی،‭ ‬قڕغی،‭ ‬مەنگۆلی،‭ ‬پاکستانی،‭ ‬ئەمریکی‭ ‬و‭ ‬ئۆزبەکی‭ ‬پلاندانان،‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکان‭ ‬و‭ ‬کۆکردنەوەی‭ ‬زانیاریی‭ ‬هەواڵگرییان‭ ‬لە‭ ‬ناوەندێکی‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬لە‭ ‬هێلێنا،‭ ‬لە‭ ‬مۆنتانا‭ ‬هاوکات‭ ‬کردبوو،‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬ناوەندێکی‭ ‬پەخشکردنی‭ ‬هاوبەش‭ ‬و‭ ‬کۆمپیوتەری‭ ‬پێکەوە‭ ‬بەستراو‭ ‬ئامێربەندکرابوون‭ ‬بۆ‭ ‬نوێنەرایەتیکردنی‭ ‬بارەگایەکی‭ ‬سەربازی‭.‬

ئەفسەرانی باڵای کازاخستان، قرغستان، مەنگۆلیا، پاکستان و تاجاکستان لە هەماهەنگیی ناوچەیی 23 ئامادەی کۆبوونەوەیەک دەبن.

لەبری‭ ‬ئەوەی‭ ‬کە‭ ‬سەربازەکان‭ ‬بەگوێرەی‭ ‬نەتەوایەتییان‭ ‬جیابکرێنەوە،‭ ‬ئەفسەران‭ ‬دوایان‭ ‬لە‭ ‬هەموو‭ ‬بەشداربووان‭ ‬کرد‭ ‬لە‭ ‬پێناو‭ ‬بەرژەوەندیی‭ ‬پێکهێنانی‭ ‬تیم،‭ ‬لە‭ ‬تەنیشت‭ ‬هاوتاکانیان‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ترەوە‭ ‬هاتوون‭ ‬دابنیشن‭. ‬

‭”‬ئێمە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هەموو‭ ‬دراوسێکانمان‭ ‬لە‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬ئەمریکا‭ ‬کاردەکەین‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬ئەمەیش‭ ‬ئێمە‭ ‬زۆر‭ ‬شت‭ ‬فێردەبین‭. ‬هەتا‭ ‬دوایین‭ ‬سەرباز،‭ ‬هەریەکێک‭ ‬ئەرکێکی‭ ‬دیاریکراوی‭ ‬پێسپێردراوە‭” ‬عەقیدی‭ ‬تاجیکی‭ ‬نورزۆدا‭ ‬نورایل،‭ ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬پلە‭ ‬بەرزترین‭ ‬ئەفسەرانی‭ ‬وڵاتەکەی‭ ‬لە‭ ‬مەشقەکەدا،‭ ‬ڕایگەیاند‭. ‬

لە‭ ‬2001ـەوە‭ ‬نزیکەی‭ ‬هەموو‭ ‬ساڵێک‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬ڕێکدەخرێت،‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هەر‭ ‬دووبارەبووونەوەیەکدا‭ ‬زۆر‭ ‬پوختتر‭ ‬دەبێت‭. ‬سەرەڕای‭ ‬ئەوەی‭ ‬ڕێچکەی‭ ‬چیرۆکی‭ ‬مەشقەکان‭ ‬نمایشیین،‭ ‬بەڵام‭ ‬قەیرانە‭ ‬ڕاستەقینەکانی‭ ‬جیهان‭ ‬بە‭ ‬گشتی‭ ‬لە‭ ‬ناوەڕۆکەکەدا‭ ‬ڕەنگدەداتەوە‭. ‬

‭”‬ئەمە‭ ‬بە‭ ‬تێپەڕبوونی‭ ‬کات‭ ‬لە‭ ‬مەشقێکی‭ ‬چڕکراوە‭ ‬لە‭ ‬پاراستنی‭ ‬ئاشتییەوە‭ ‬بۆ‭ ‬مەشقێک‭ ‬کە‭ ‬سەرنج‭ ‬دەخاتە‭ ‬سەر‭ ‬کێشە‭ ‬ناوچەییەکان‭ ‬کە‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆر،‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬سەقامگیری،‭ ‬هاوکاریی‭ ‬مرۆیی‭ ‬و‭ ‬کەسانی‭ ‬ئاوارەبوو‭ ‬لە‭ ‬خۆدەگرێت،‭ ‬پەرەی‭ ‬سەند،‭” ‬گای‭ ‬زیڕۆ،‭ ‬جێگری‭ ‬بەڕێوەبەری‭ ‬مەشقەکانی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

هەماهەنگیی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬23‭ ‬زنجیرەیەکی‭ ‬لە‭ ‬وروژاندنی‭ ‬پەرەسەندووی‭ ‬بۆ‭ ‬باشترکردنی‭ ‬چۆنیەتیی‭ ‬کاردانەوەی‭ ‬سەربازە‭ ‬فرەنەتەوەییەکان‭ ‬وەکو‭ ‬تیمێک‭ ‬بەرامبەر‭ ‬بە‭ ‬سیناریۆ‭ ‬جیاوازەکان‭ ‬دابینکرد‭. ‬دەستەیەکی‭ ‬تاوانبار‭ ‬سەرۆک‭ ‬شارەوانیی‭ ‬ناوچەیەکیان‭ ‬کوشت‭ ‬و‭ ‬ماددەی‭ ‬هۆشبەریان‭ ‬بە‭ ‬سنوورەکەدا‭ ‬بە‭ ‬قاچاخ‭ ‬گواستەوە‭. ‬کەمپێکی‭ ‬خەڵکی‭ ‬ئاوارە،‭ ‬بوو‭ ‬بە‭ ‬گۆڕپانێکی‭ ‬شاراوەی‭ ‬دۆزینەوەی‭ ‬ئەندام‭ ‬بۆ‭ ‬تیرۆریستان‭. ‬بارهەڵگرێکی‭ ‬دەست‭ ‬بەسەرداگیراوی‭ ‬دزراو‭ ‬چەکی‭ ‬کیمیایی‭ ‬مەترسیداری‭ ‬تێدایە‭. ‬یاخیبووانی‭ ‬دوژمن‭ ‬بە‭ ‬دانانی‭ ‬پردی‭ ‬سەرئاوکەوتوو‭ ‬بەسەر‭ ‬ڕووبارێکدا،‭ ‬یاسای‭ ‬نێودەوڵەتییان‭ ‬پێشێل‭ ‬کرد‭.‬

ئەرکەکانی‭ ‬لەناوبردن‭ ‬و‭ ‬دەستگریکردنی‭ ‬تاوانبارێکی‭ ‬داواکراو‭ ‬یان‭ ‬تیرۆریستێک‭ ‬بە‭ ‬ڕادەیەکی‭ ‬زۆر‭ ‬دەگەڕێنەوە‭ ‬بۆ‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەت‭ ‬کە‭ ‬جیاواز‭ ‬لە‭ ‬هێزە‭ ‬ئەرکییە‭ ‬سەرەکییەکان‭ ‬لە‭ ‬ژێر‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬خۆیاندا‭ ‬کاردەکەن‭. ‬

وەک‭ ‬هاوشێوەی‭ ‬جیهانی‭ ‬ڕاستەقینە،‭ ‬ئەفسەرانی‭ ‬دەستە‭ ‬کە‭ ‬ڕۆژانە‭ ‬زانیاری‭ ‬بە‭ ‬فەرماندەکانیان‭ ‬دەدەن،‭ ‬پێویستبوو‭ ‬وەڵامی‭ ‬کەموکوڕییەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆن‭ ‬بدەنەوە‭. ‬بۆ‭ ‬نمونە،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬هێزی‭ ‬ئەرک‭ ‬سەبارەت‭ ‬بە‭ ‬نەبوونی‭ ‬پەیوەندی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هێزی‭ ‬ئەرکی‭ ‬ئۆزبەکستان‭ ‬بۆ‭ ‬داخستنی‭ ‬کەلێنێک‭ ‬لە‭ ‬بەرگرییە‭ ‬سنورییەکان،‭ ‬پرسیاری‭ ‬لە‭ ‬ژێردەستەکانی‭ ‬کرد‭. ‬

ئەفسەرانی پاکستان، قرغستان، تاجاکستان و کازاخستان لەمیانی مەشقی پاراستنی سنور لە هەماهەنگیی ناوچەیی 23 دەڕواننە نەخشەیەک.

‭”‬مەشقەکە‭ ‬نەک‭ ‬تەنها‭ ‬بە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬سەرمایەی‭ ‬خۆمان‭ ‬بەڵکو‭ ‬ئەوانەی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬بەشداربووش،‭ ‬دەرفەت‭ ‬بۆ‭ ‬بەرگریکردن‭ ‬دژ‭ ‬بە‭ ‬دوژمنان‭ ‬دەڕەخسێنێت،‭” ‬عەقیدی‭ ‬ئۆزبەکی‭ ‬تاهیر‭ ‬جەبارۆڤ‭ ‬ڕایگەیاند‭. “‬ئێمە‭ ‬توانای‭ ‬هەمووان‭ ‬لە‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬بۆ‭ ‬کارکردن‭ ‬بەیەکەوە‭ ‬لەڕووبەڕووبوونەوەی‭ ‬شەڕانگێزی‭ ‬یەکدەخەین‭.” ‬

بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬هەلێکی‭ ‬بۆ‭ ‬سوپاکانی‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬بۆ‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوتا‭ ‬ئەمریکییەکانیان‭ ‬دابینکرد،‭ ‬کە‭ ‬وەکو‭ ‬بەشێک‭ ‬لە‭ ‬بەرنامەی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬پاسەوانی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬ویلایەتیی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬یەکخراون‭.‬

کازاخستان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬پاسەوانی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬مۆنتانا،‭ ‬ئۆزبەکستان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬پاسەوانی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬میسیسیپی،‭ ‬قرغستان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬پاسەوانی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬ئاریزۆنا‭ ‬و‭ ‬تاجاکستان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬پاسەوانی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬ڤێرجینیادا‭ ‬هاوبەشن‭. ‬تورکمانستان،‭ ‬کە‭ ‬چاودێری‭ ‬بۆ‭ ‬مەشقەکە‭ ‬ڕەوانەکرد،‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬هاوبەشی‭ ‬پاسەوانی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬مۆنتانایە‭. ‬

ئەنتۆنی‭ ‬لێیتۆ‭ ‬لە‭ ‬دامەزراوەی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬پاراستنی‭ ‬ئاشتی‭ ‬و‭ ‬سەقامگیریی‭ ‬کۆلێژی‭ ‬سەربازیی‭ ‬جەنگیی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لە‭ ‬داڕشتنی‭ ‬سیناریۆکانی‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬ڕۆڵێکی‭ ‬مەزنی‭ ‬گێرا‭.‬

لەبەرئەوەی‭ ‬پاراستنی‭ ‬مەدەنییەکان‭ ‬لە‭ ‬زیان‭ ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬ململانێی‭ ‬چەکداریی‭ ‬ستراتیژی‭ ‬لەپێشینەی‭ ‬ئەمریکایە،‭ ‬لێیتۆ‭ ‬دڵنیاییدا‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬سیناریۆکانی‭ ‬مەشقەکەدا‭ ‬ئەمە‭ ‬بوونی‭ ‬دەبێت‭ ‬بۆ‭ ‬ڕەنگدانەوەی‭ ‬ڕاستییەکان‭ ‬لە‭ ‬شوێنەکانی‭ ‬وەک‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاست،‭ ‬وەکو‭ ‬بڵاوبوونەوەی‭ ‬نەخۆشی‭ ‬لە‭ ‬کەمپێکی‭ ‬پەنابەراندا‭. ‬

‭”‬ئێمە‭ ‬لەوانەوە‭ ‬فێردەبین‭ ‬و‭ ‬ئەوانیش‭ ‬لە‭ ‬ئێمەوە‭ ‬فێردەبن،‭” ‬لێیتۆ‭ ‬سەبارەت‭ ‬بە‭ ‬هاوبەشەکانی‭ ‬لە‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاست،‭ ‬پاکستان‭ ‬و‭ ‬مەنگۆلیا‭ ‬ئەمەی‭ ‬ڕاگەیاند‭. ‬

فێربوون‭ ‬لە‭ ‬هاوبەشەکانەوە‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬هاندەرێکی‭ ‬سەرەکی‭ ‬بوو‭ ‬بۆ‭ ‬عەقید‭ ‬دانیار‭ ‬عیساکۆڤ،‭ ‬جێگری‭ ‬فەرماندەی‭ ‬هێزی‭ ‬ئەرکی‭ ‬فرەنەتەوەیی‭ ‬لە‭ ‬مەشقەکە‭. ‬سەرەڕای‭ ‬ئەوەی‭ ‬کازاخستان‭ ‬مەشقی‭ ‬کۆمەڵیی‭ ‬نمایشیی‭ ‬خۆی‭ ‬ئەنجامدا،‭ ‬عەقید‭ ‬عیساکۆڤ‭ ‬بۆ‭ ‬ئاشنابوون‭ ‬بەوەی‭ ‬کە‭ ‬چۆن‭ ‬سوپاکانی‭ ‬تر‭ ‬مامەڵە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەو‭ ‬دۆخە‭ ‬دەکەن،‭ ‬بەپەرۆش‭ ‬بوو‭. ‬

بەشێوەیەکی‭ ‬فراوان‭ ‬عەقید‭ ‬شاندە‭ ‬16‭ ‬کەسییەکەی‭ ‬لە‭ ‬ئەفسەرانی‭ ‬پلە‭ ‬نزم‭ ‬پێکهێنابوو‭ ‬بە‭ ‬ئومێدی‭ ‬ئەوەی‭ ‬لە‭ ‬ئەزموونکردنی‭ ‬کەسیی‭ ‬لە‭ ‬بوارەکانی‭ ‬کۆکردنەوەی‭ ‬زانیاریی‭ ‬هەواڵگری‭ ‬و‭ ‬پلاندانانی‭ ‬سەربازی‭ ‬سوود‭ ‬وەربگرن‭.‬

‭”‬لێرە‭ ‬لە‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬هەموو‭ ‬بەشداربووان‭ ‬لە‭ ‬فەرماندەی‭ ‬باڵاوە‭ ‬بۆ‭ ‬ئەفسەرانی‭ ‬پلە‭ ‬نزم‭ ‬ئەوە‭ ‬دەزانن‭ ‬کە‭ ‬ئەو‭ ‬چی‭ ‬دەکات‭ ‬بۆ‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬ئەرکەکانی،‭” ‬عەقید‭ ‬عیساکۆڤ‭ ‬ڕایگەیاند‭. ‬

عەقیدی‭ ‬کازاخی‭ ‬کاناتبێک‭ ‬ئەسیمۆڤ‭ ‬زۆربەی‭ ‬مەشقەکەی‭ ‬وەکو‭ ‬بەشێک‭ ‬لە‭ ‬تیمی‭ ‬ئەفسەرانی‭ ‬باڵا‭ ‬لە‭ ‬ڕێبەریکردنی‭ ‬200‭ ‬بەشداربووەکە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬سیناریۆکانی‭ ‬ڕاهێنانەوە،‭ ‬بەسەربرد‭. ‬هەماهەنگیی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬سەکۆیەکی‭ ‬نمونەیی‭ ‬بۆ‭ ‬بەشداریکردنی‭ ‬ڕووبەڕووی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەفسەرانی‭ ‬شەش‭ ‬وڵاتە‭ ‬بەشداربووەکانی‭ ‬تر‭ ‬دابینکرد،‭ ‬ناوبراو‭ ‬ڕایگەیاند‭. ‬دۆستایەتییەکە‭ ‬زۆر‭ ‬زووتر‭ ‬دەستی‭ ‬پێکرد‭ ‬کاتێک‭ ‬تیمە‭ ‬فرەنەتەوەییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬داڕشتنی‭ ‬پلان‭ ‬بۆ‭ ‬هاوکاریی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬کۆبوونەوە‭. ‬

ئەنجامدانی ڕاهێنان لە هەماهەنگیی ناوچەیی مامەڵەی لەگەڵ قەیرانە ئاسایشییە نمایشییەکان دەکرد، کە توانای سەربازانی لە پێکەوە کارکردن وەکو دەستەی بارەگای سەربازی تاقیکردەوە.

‭”‬زۆر‭ ‬باش‭ ‬ڕێکخرابوو‭ ‬و‭ ‬ئامادەکاریی‭ ‬بۆ‭ ‬کرابوو،‭” ‬عەقید‭ ‬ئەسیمۆڤ‭ ‬بەو‭ ‬شێوەیە‭ ‬باسی‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬23‭ ‬ـی‭ ‬کرد‭. ‬

‭”‬ئێمە‭ ‬هیوادارین‭ ‬ئەم‭ ‬مەشقە‭ ‬لە‭ ‬باشترکردنی‭ ‬سەقامگیری‭ ‬لە‭ ‬وڵاتەکانی‭ ‬خۆماندا‭ ‬یارمەتیمان‭ ‬بدات‭.”‬

عەمید‭ ‬حەماد‭ ‬ڕەزا،‭ ‬بەڕێوەبەری‭ ‬جەنگیی‭ ‬هاوبەش‭ ‬لە‭ ‬بارەگای‭ ‬دەستەی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬پاکستان،‭ ‬سەرۆکی‭ ‬شاندی‭ ‬15‭ ‬ئەفسەری‭ ‬پاکستان‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬ناوچەیی‭. ‬ئەو‭ ‬وەک‭ “‬بێ‭ ‬کەموکوڕ‭” ‬ستایشی‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬مەشقەکەی‭ ‬کرد‭.‬

‭”‬ئەم‭ ‬مەشقە‭ ‬هاوبەشە‭ ‬دوو‭ ‬هەفتەییە‭ ‬بە‭ ‬دابینکردنی‭ ‬دەرفەتێکی‭ ‬ناوازە‭ ‬بۆ‭ ‬تێگەیشتن‭ ‬لە‭ ‬دوایین‭ ‬ئاڵنگارییە‭ ‬ئاسایشییەکان،‭ ‬ئێمەی‭ ‬لە‭ ‬هاوبەشەکانمان‭ ‬نزیک‭ ‬کردەوە،‭” ‬عەمید‭ ‬ڕەزا‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

‭”‬ئەم‭ ‬مەشقە‭ ‬سروشتی‭ ‬تێگەیشتنی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬پەرەسەندنی‭ ‬هەڕەشەکان،‭ ‬کاریگەرییە‭ ‬ڕاستەوخۆ‭ ‬و‭ ‬ناڕاستەوخۆکان‭ ‬لەسەر‭ ‬دانیشتوانی‭ ‬مەدەنی،‭ ‬یاسا‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬لە‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬سەروەریی‭ ‬نەتەوەکان،‭ ‬وە‭ ‬گرنگی‭ ‬پلاندانی‭ ‬هاوبەش‭ ‬و‭ ‬پڕۆسەی‭ ‬دەرکردنی‭ ‬بڕیاری‭ ‬سەربازی‭ ‬زیاتر‭ ‬بەرەوپێشبرد‭.”‬

لایەنێکی‭ ‬مەشقەکە‭ ‬بریتی‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬پشکنین‭ ‬لەلایەن‭ ‬فەرماندەکانی‭ ‬یەکەکانی‭ ‬پاسەوانی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬کە‭ ‬هاوبەشیی‭ ‬سەربازانی‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬دەکەن‭. ‬عەمید‭ ‬جەیمس‭ ‬ڕینگ،‭ ‬سەرۆکی‭ ‬پاسەوانی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬ڤێرجینیا،‭ ‬بە‭ ‬گەرمی‭ ‬پێشوازی‭ ‬لە‭ ‬کەسایەتییە‭ ‬ئاشناکانی‭ ‬پاکستانی‭ ‬وڵاتی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬خۆی‭ ‬کرد‭. ‬

‭”‬ئێمە‭ ‬ناتوانین‭ ‬لە‭ ‬گرنگی‭ ‬ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬مەشقانە‭ ‬کەمبکەینەوە،‭” ‬عەمید‭ ‬ڕینگ‭ ‬ئەمەی‭ ‬ڕاگەیاند‭.  

Comments are closed.