چاوی هەڵۆ ئاسمانەکان دەپشکنێت
سعودیە لەگەڵ دەوڵەتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو و فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا میوانداریی مانۆڕی سەربازیی پێداگریی هەڵۆی 23 (Eagle Resolve 23) دەکات
دەستەی یونیپاس
نەخشەی بارودۆخ لە بارەگای سەرەکیی سەربازی، تیشکی سەوزی هەڕەشەئامێزی پرشنگداری کەوانەیی لە بنکە مووشەکییەکانی دوژمن نیشانداوە. ئەوان ڕێڕەوی مووشەکەکان بەرەو دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکان لە کەنداوی عەرەبیدا نیشان دەدەن.
بەڵام دوژمن ڕەگەزەکانی جوڵەی خافڵگیری دابوو بەدەستەوە: شوێنهەڵگرتنی مووشەکەکان بریتی بوو لە ئەرکی دەستەیەکی سەربازی کە پێکهاتبوو لە وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو (GCC)، کە وەکو بەشێك لە هاوپەیمانی فرەنەتەوەیی ئەرکی پاراستنی ناوچەکەیان پێ سپێردرابوو.
بەرپەرچدانەوەکان بە هەمان ڕێژەی جیاوازیی جبەخانەکانی بەرگریی هێزە هاوبەشەکانی سەرانسەری کەنداوی عەرەبی، هەمەچەشن بوون. یەکەکانی دژە مووشەکی پاتریۆتی تەقەکردنی بەرپەرچدانەوەیان دەستپێکرد. بۆ ڕێگریکردن لە هەڕەشەکە، فڕۆکە جەنگییەکان بەخێرایی لە بنکە ئاسمانییەکانەوە فڕینە ئاسمان. سەبارەت بەو موشەکانەی کە شاشەی پارێزگاریکردنیان تێپەڕاند، هێزە زەمینییەکان بۆ کەمکردنەوەی هەر زیانێك بە پەلە بەرەو شوێنە بەرکەوتەکان بەڕێکەوتن.
بەرگریی هەماهەنگی لەڕێگەی هێزی فرەنەتەوەیی هاوبەش: ئەوە بابەتێکی سەرەکیی پێداگریی هەڵۆی 23 بوو، وەك چۆن وڵاتی سعودیەی میواندار بۆ ماوەی نزیکەی دوو هەفتە لە مانگی ئایار و حوزەیرانی 2023ـدا سەدان سەربازی لە وڵاتانی هاوبەشەوە بۆ گۆڕەپانەکانی مەشقکردنی خۆی بانگهێشت کردبوو. پێداگریی هەڵۆ هەموو دوو ساڵ جارێك لە نێوان ئەمریکا و ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداودا بەڕێوەدەچێت.
سەدان بەشداربووی پێداگریی هەڵۆ، کە لە نێوان هێزە مەیدانییەکانی بەرپەڕچدانەوەی دۆخی فریاگوزاریی خەیاڵی و کۆمەڵەیەکی فەرماندان بۆ چڕکردنەوەی تواناکان لە وەڵامدانەوەی قەیرانە کەڵەکەبووەکان دابەشکران، هەڕەشە تایبەتەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان ئەزموون کرد. ئەرکەکە خستنە خوارەوەی مووشەك و درۆنەکان، پوچەڵکردنەوەی تەقەمەنیەکان، ڕاگرتنی هەڕەشەکانی چەکی کیمیایی، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستە چەکدارەکان، داماڵینی مینە ژێر ئاوەییەکان، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی کۆکردنەوەی زانیاری و ڕزگارکردنی سەربازە نەخۆش و بریندارەکانی لەخۆگرت.
”هاوبەشییە ستراتیژییەکانمان لە ناوچەکە، بۆ لەخۆگرتنی هاوبەشی لە مێژینەمان لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی سعودیە و وڵاتانی دیکەی هاوبەشی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو (GCC)، بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە زۆر گرنگن،” فەریقی یەکەم مایکڵ “ئێریك” کوڕیڵا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند. “وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو (GCC) سیستەمی چەکی پیشکەوتوو و لێهاتووی جەنگی ئاست بەرزیان هەیە.”
سەرنجی فەرمانیی هەڵۆ بریتی بوو لە ئەو هەڕەشانەی لە لایەن درۆن، مووشەکە کروس و بالیستیکییەکان و ئامێرەکانی بۆمبی چێنراو دروست دەبن. لە ئەنجامی ئەم هەڕەشانە، داهێنانی تەکنەلۆژی لەسەر وڵاتانی کەنداو بوو بە پێویستی، بە دیاریکراوی درۆنە ئاسمانی، سەر ڕووی ئاوی و ژێرئاوییە ڕێبەریکراوەکان بە زیرەکی دەستکرد بۆ دابینکردنی قەڵغانی ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت.
هیزی دەریایی ئەمریکا لە بەکارهێنانی سیستەمە بەرگرییە بێ سەرنشینەکان بۆ بەکارهێنان وەکو چاودێر لە ناوچەکانی وەکو کەنداوی عەرەب و دەریای سور پێشەنگ بووە. زانیارییە کۆکراوەکان لەلایەن تۆڕەکانی درۆنەوە بۆ ناوەندەکانی ئۆپەراسیۆنی دەریایی لە سەرانسەری ناوچەکە دەگوازرێنەوە. بە هەمان شێوە سیستەمە بێ سەرنشینەکان لە دەستنیشانکردنی کەشتییە گۆمانلێکراوەکان لە دەریا فراوانەکاندا کە ناتوانرێت بە تەنها لە ڕێگەی کەشتییە جەنگییەکانەوە چاودێری بکرێن، ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە.
بە یارمەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو (GCC) بنیاتنانی سیستەمی بەرگریی یەکانگیری مووشەکی و ئاسمانی (IMAD) بۆ ڕێگریکردن، دەستنیشانکردن و تێکشکاندنی هەڕەشە ئاسمانییەکان لەبەرچاودەگرن. پێداگریی هەڵۆ وەکو تاقیکردنەوەی ئەزموونی سەرەتایی هێزە هەماهەنگەکانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو ئەنجامدرا.
سەڕەڕای ئەوەی فڕۆکە جەنگییە لەناوبەرەکان و یەکەکانی مووشەکی پاتریۆت زۆربەی مووشەکە هێرشییەکان و درۆنە بۆمب هەڵگرەکانیان لە مەشقە سیناریۆییەکاندا تێکشکاند، داڕێژەرانی پێداگریی هەڵۆ ڕێگەیان بە هەندێك لە هێرشە خەیاڵییەکاندا تۆڕی بەرگری ببەزێنن. ئامانج لەمە بریتی بوو لە تاقیکردنەوەی توانای بەشداربووانی مەشقەکە لە هەماهەنگیی وەڵامدانەوەی کارەساتەکان لەگەڵ دەزگا مەدەنییەکانی سعودیە.
سیستەمە مووشەکی و ئاسمانییە بێ سەرنشینەکان نەك تەنها دەتوانن تەقەمەنیی ئاسایی هەڵبگرن، بەڵکو بە هەمان شێوە ماددە کیمیایی و بایۆلۆژییەکانیش کە دەکرێت ببنە هۆی زیانی گیانیی بەکۆمەڵ ئەگەر ڕانەگیرێن یاخود دانەماڵدرێن. لە سیناریۆ خەیاڵییەکاندا، هێرشەکانی دوژمن فڕۆکەکانی سەر زەوییان تێکشکاند، وێستگەیەکی ڕاداریان پەکخست، کارگەیەکی کلۆرینیان خاپورکرد و ماددەی ژەھراویی ڕیسینیان بڵاوکردەوە.
زیاتر لە 300 سەرباز و مەدەنی بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەکی کیمیایی، بایۆلۆژی، تیشکی و ئەتۆمی (CBRN) بەشداریان لە یەک ڕاهێنانی مانۆڕی پێداگریی هەڵۆدا کرد. ئەمە گەورەترین مانۆڕی چەکی کیمیایی، بایۆلۆژی، تیشکی و ئەتۆمی (CBRN) بوو کە تا ئێستا لەلایەن فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە یەکێك لە مەشقە سەربازییەکانیدا ئەنجامدرابێت.
لە کەناوی عەرەبیدا، دەستەی کەشتیی جەنگیی HMS Tabukـی مووشەك هەڵگری هێزی دەریایی شاهانەی سعودیە شان بە شانی درۆنی سەر ڕووی ئاویی ئەمریکیی دروستکراو بۆ زیادکردنی مەودای هەستەوەرەکانی پاسەوانەکانی دەریایی مەشقیان ئەنجامدا. لەسەر زەمین، هێزی دەریایی ئەمریکا بەکارهێنانی چەکی سەرشان هەڵگر و مووشەکی ئاسمانیان بۆ تێکشکاندنی درۆنە ئاسمانییەکان نیشاندا.
”سیناریۆی ڕاهێنانە ڕاستەقینەکراوەکان و مەشقە ئاڵۆزەکانی هاوشێوەی ئەوانەی پێداگریی هەڵۆ توانا و بەرپەڕچدانەکانمان لە ژینگەیەکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش تاقیدەکاتەوە و بۆ لەناوبردنی هەڕەشەکان ئامادەمان دەکات،” فەریقێکی یەکەمی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو (GCC) لەماوەی مەشقەکەدا ئەم لێدوانەی دا.
لایەنێکی تری بەرچاوی پێداگریی هەڵۆ بریتی بوو لە کۆڕێکی سەرکردە باڵاکان کە تێیدا فەرماندە ناوچەییەکان پاڵپشتی خۆیان بۆ هاوکاریی سەربازیی مەزنتر لە کەنداوی عەرەبی دەربڕی.
خاڵی دووپاتکراوە بریتی بوو لە ویست بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگریی زیاتر لە نێوان وڵاتانی هاوبەش بۆ پێشلێگرتنی هەڕەشەکان.
یەکێك لە فەرماندە سەربازییەکانی کەنداوی عەرەبی ئاماژەی بەوەدا کە چۆن جەنگی ناهاوسەنگ، بە بەکارهێنانی چەکی دەستکەوتووی هەرزان لە لایەن ئەو لایەنانەی کە بایەخێكی ئەوتۆ بە یاسای نێودەوڵەتی نادەن، شوێنی جەنگی ئاسایی گرتووەتەوە.
”هەڕەشەکە پەرەی سەندووە و لە ڕووی دەستنیشانکردنی ئامانج و بەرنامەداڕێژییەوە زۆر ئاڵۆزبووە،” ئەو ڕایگەیاند. “وەك چۆن هاوڕێکانم ئاماژەیان پێکرد، ئەم جەنگە پێویستی بە هەوڵی پێکەوەیی هەیە و دەبێت ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگری بە بڕبڕەی ئەم هەوڵە دابنرێت.”
جێگری فەریق بڕاد کووپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، 5ـهەم کەشتیگەلی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هێزە دەریایی یەکگرتووەکان، دەرفەتەکەی قۆستەوە بۆ باسکردنی داهێنانەکانی تەکنەلۆژی و ڕاهێنان کە وایان کردووە ناوچەکە سەلامەتتر بێت.
لە مانگی ئایاری 2023، ڕاستەوخۆ بەر لە دەستپێکردنی پێداگریی هەڵۆ، هێزە دەریاییە یەکگرتووەکان هێزی ئەرکی 154ـی لە بەحرەین دامەزراند. ئەرکەکەی بریتییە لە مەشقپێکردنی دەریایی هاوبەشەکان لەسەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر نوێترین داهێنانەکان لە تەکنەلۆژیا و تەکتیکدا.
هەروەها کووپەر ئەفسەرانی پلە نزمی ناوچەکەی بۆ خزمەتکردن لە ناوەندی ئۆپەراسیۆنی ڕۆبۆتیی بنکەی بەحرەین بانگهێشتکرد بۆ کامڵبون لە بەکارهێنانی سیستەمە بێ سەرنشینەکان و زیرەکیی دەستکرد لە دەریادا.
”هێزە دەریاییەکانمان لەوپەڕی ئامادەباشیدان کاتێك ئێمە مەشق، ئۆپەراسیۆن و ئەرك بەیەکەوە ئەنجام دەدەین،” کووپەر ئەمەی بە هاوتا فەرماندەکانی وت.
Comments are closed.