بابەتی ئاسایشی ئابووری لە گفتوگۆکانی قڕغستان و ئەمریکا
دەستەی یونیپاس
لە میانی سەردانەکەیدا بۆ قڕگستان لە مانگی تشرینی یەکەمی 2022، ئێلیزابێس ترودۆ یاریدەدەری وەزیری کاروباری گشتیی جیهانی بە وەکالەت جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا هاوبەشێکی بەهێز لە قرغزستاندا بەدی دەکات. ئەو بۆ تاوتوێکردنی گرنگیی ئازادیی ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن و گوێگرتن لە گەلی قڕغ و حکومەت سەبارەت بەوەی کە چۆن دەڕواننە داهاتووی پەیوەندییەکانی قڕغستان و ئەمریکا، سەردانی وڵاتەکەی کرد.
لە ماوەی دیدارەکەیدا لەگەڵ دایربێک ئۆرونبیکۆڤ، بەرپرسی خزمەتگوزاریی سیاسەتی زانیاریی ئیدارەی سەرۆکایەتی قڕغزستان، خاتوو ترودۆ سەرسامی خۆی بە ئازادیی ڕۆژنامەنووسی لە قڕغزستان دەربڕی و وەک ڕووناکییەکی گەش لە ناوچەکەدا وەسفی کرد.
”ئێوە دەستڕاگەیشتنێکی ئازادانەتان بۆ ڕۆژنامەنووسان، نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دابینکردووە. ئێمە سوپاسی ئەو ڕێبازە لەبەرچاوگیراوە هێمنە دەکەین کە قڕغستان بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە گرتوویەتیەبەر”، ناوبراو لە دیدارەکەدا ئاماژەی بەوەدا.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆی ئازاتیک، ترودۆ ڕایگەیان کە ئەمریکا ئامادەبوو بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتننامەیەکی هەماهەنگیی دوو لایەنە (BCA)ـی نوێ لەگەڵ قڕغستان. لە سەردانێکیدا بۆ قڕغستان لە مانگی نیسانی 2022، ئوزرا زێیا، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئاسایشی مەدەنی، دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ لێدوانێکی هاوشێوەی دا.
ڕێککەوتننامەی هەماهەنگیی دوو لایەنەی پێشوو زیاتر لە حەوت ساڵ لەمەوبەر کۆتایی هات. ئەمریکا ئارەزووی قووڵکردنەوەی هەماهەنگییە ئابوورییەکانی لەگەڵ قڕغستاندا دەکات. بەشێک لە سوودەکانی ڕێککەوتنامەکە لە پەیوەندی لەگەڵ بەرنامەکانی هاوکاریی ئەمریکا بریتین لە هاوکاریی مرۆیی و ئابووریی زیاتر بۆ قڕغستان و “لێخۆشبوونی باج و پاراستنی کارمەندانی مەدەنی و سەربازیی ئەمریکی لە قڕغستان،” ترودۆ ڕایگەیاند.
Comments are closed.