دیمەنێک لە سەرەوە

ئەو فەرماندەیەی ئەردەن کە ‘شێری تامەزرۆ 22’ ـی ڕێکخست، هەڕەشە ئاسایشییە هاوچەرخەکان بۆ سەر ناوچەکە تاوتوێ دەکات

عەمید‭ ‬قەیاد‭ ‬جەڕاد،‭ ‬بەڕێوەبەری‭ ‬پێشووی‭ ‬بەشی‭ ‬مەش‭ ‬و‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬ڕۆڵێکی‭ ‬سەرەکی‭ ‬بینی‭ ‬لە‭ ‬سەرکەوتنی‭ ‬مەشقی‭ ‬سەربازیی‭ ‬‘شێری‭ ‬تامەزرۆ‭ ‬22’‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ئەردەن‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئەیلوولی‭ ‬ساڵی‭ ‬2022‭ ‬بەڕێوەچوو‭. ‬“یونیپاس”‭ ‬لەبارەی‭ ‬گرنگیی‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬سەربازی‭ ‬لە‭ ‬ئالەنگارییە‭ ‬ئاسایشییە‭ ‬هاوچەرخەکان‭ ‬چاوپێکەوتنی‭ ‬لەگەڵدا‭ ‬کرد‭:‬

“یونیپاس”‭:‬‭ ‬ئایا‭ ‬مەشقی‭ ‬‘شێری‭ ‬تامەزرۆ’‭ ‬تا‭ ‬چەند‭ ‬گرنگە‭ ‬بۆ‭ ‬سەقامگیری‭ ‬و‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ناوچەکە؟

عەمید‭ ‬قەیاد‭ ‬جەڕاد‭:‬‭ ‬سەرەتا‭ ‬بەر‭ ‬لە‭ ‬هەر‭ ‬شتێك،‭ ‬سوپاستان‭ ‬دەکەم‭ ‬بۆ‭ ‬ئەم‭ ‬چاوپێکەتنە‭. ‬من‭ ‬دەمەوێت‭ ‬جەخت‭ ‬لەسەر‭ ‬قووڵیی‭ ‬پەیوەندییە‭ ‬دوو‭ ‬قۆڵیەکانی‭ ‬نێوان‭ ‬ئەردەن‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بکەمەوە،‭ ‬وە‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬لەسەر‭ ‬دۆستایەتی‭ ‬قووڵی‭ ‬بەشداریکردنی‭ ‬هەردوو‭ ‬وڵات‭ ‬لە‭ ‬مەشقی‭ ‬ئەمساڵیش‭. ‬بارودۆخی‭ ‬ستراتیژی‭ ‬گۆرانکارییەکی‭ ‬خێرای‭ ‬بەخۆیەوە‭ ‬بینیوە‭ ‬کە‭ ‬بووەتە‭ ‬هۆی‭ ‬دەرکەوتنی‭ ‬بیروباوەڕی‭ ‬توندئاژۆ‭ ‬کە‭ ‬کاردەکەن‭ ‬سەر‭ ‬ئاشتیی‭ ‬سەقامگیری‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬جیهان‭. ‬مەشقی‭ ‬شێری‭ ‬تامەزرۆ‭ (‬ئامادەی‭) ‬2022‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬خەیاڵی‭ ‬بەڕاستکراوی‭ ‬ئەم‭ ‬گۆڕانکارییانە‭ ‬و‭ ‬هەوڵدان‭ ‬بۆ‭ ‬دروستکردنی‭ ‬ژینگەیەکی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬سەربازی‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬وڵاتاندا‭ ‬بۆ‭ ‬بەدیهێنانی‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬سەقامگیری‭ ‬لەڕێگەی‭ ‬جێبەجێ‭ ‬کردنی‭ ‬ژمارەیەکی‭ ‬زۆر‭ ‬لە‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬سەربازی‭ ‬لەسەر‭ ‬هەردوو‭ ‬ئاستی‭ ‬ستراتیژی‭ ‬و‭ ‬چالاکی‭.‬

“یونیپاس”‭:‬‭ ‬چی‭ ‬شتێك‭ ‬مەشقی‭ ‬‘شێری‭ ‬تامەزرۆ’ی‭ ‬2022‭ ‬تایبەت‭ ‬کردووە؟

عەمید‭ ‬قەیاد‭ ‬جەڕاد‭:‬‭ ‬مەشقی‭ ‬‘شێری‭ ‬تامەزرۆ’‭ ‬بە‭ ‬چەندین‭ ‬تایبەمەندی‭ ‬دەناسرێتەوە‭: ‬یەکەم،‭ ‬هەمەچەشنی‭ ‬و‭ ‬ژمارەی‭ ‬بەشداربووان،‭ ‬کە‭ ‬نزیکەی‭ ‬26‭ ‬وڵاتی‭ ‬دۆست‭ ‬و‭ ‬بران‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هەر‭ ‬یەك‭ ‬لە‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬ئەردەن،‭ ‬بەشدارییان‭ ‬لە‭ ‬مەشقەکەدا‭ ‬کرد‭. ‬ئەمە‭ ‬کاریگەرییەکی‭ ‬ئەرێنی‭ ‬هەبوو‭ ‬لە‭ ‬ڕوانگەی‭ ‬هەمەچەشنیی‭ ‬شارەزایەتی‭ ‬و‭ ‬چەندلایەنەکردنی‭ ‬شێوازەکان‭. ‬دووەم‭ ‬بریتیە‭ ‬لە‭ ‬سروشت‭ ‬و‭ ‬کوالێتیی‭ ‬ئامانجەکان‭ ‬کە‭ ‬مەشقەکە‭ ‬ویستی‭ ‬بەدیهێنانیانی‭ ‬هەیە،‭ ‬بە‭ ‬دیاریکراوی‭ ‬چەنگ‭ ‬دژ‭ ‬بە‭ ‬تیرۆر‭ ‬و‭ ‬باشترکردنی‭ ‬کاریگەری‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ئەلیکترۆنی‭ ‬و‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬زانیاری،‭ ‬وە‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬چۆنیەتی‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬هەڕەشەکانی‭ ‬چەکی‭ ‬کۆمەڵکوژ‭. ‬سێیەم،‭ ‬و‭ ‬هەرە‭ ‬گرنگترینیان،‭ ‬کۆبوونەوە‭ ‬و‭ ‬سیمینارەکان‭ ‬کە‭ ‬سەرکردە‭ ‬سەربازییە‭ ‬باڵاکان،‭ ‬وەفد‭ ‬و‭ ‬شارەزایان‭ ‬بەیەك‭ ‬دەگەیەنێت‭ ‬بە‭ ‬ئامانجی‭ ‬تاوتوێ‭ ‬کردنی‭ ‬پرس‭ ‬و‭ ‬هەڕەشە‭ ‬جیهانییەکان‭ ‬و‭ ‬چۆنیەتی‭ ‬بەرەنگاربوونەوە‭ ‬و‭ ‬چارەسەرکردنیان‭ ‬لەسەر‭ ‬هەموو‭ ‬ئاستەکان‭.‬

“یونیپاس”‭:‬‭ ‬مەشقی‭ ‬ساڵی‭ ‬2022‭ ‬یەکەم‭ ‬مەشقە‭ ‬لەدوای‭ ‬پەیای‭ ‬کۆڕۆنا‭. ‬چۆن‭ ‬ئامادەکاری‭ ‬
و‭ ‬هەماهەنگیت‭ ‬دەستەبەر‭ ‬کردووە‭ ‬لە‭ ‬کاتی‭ ‬کۆتوبەندەکانی‭ ‬پەتای‭ ‬کۆڕۆنا؟

عەمید‭ ‬قەیاد‭ ‬جەڕاد‭:‬‭ ‬ئەو‭ ‬ڕاستیەی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬بڵاوبوونەوەی‭ ‬کۆرۆنا‭ ‬تارمایی‭ ‬خستبووە‭ ‬سەرهەموو‭ ‬جیهان‭ ‬نەك‭ ‬تەنها‭ ‬لە‭ ‬بواری‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬سەربازی‭ ‬و‭ ‬بەرگری‭ ‬بەڵکو‭ ‬کاریگەری‭ ‬گەورەی‭ ‬خستبووە‭ ‬سەر‭ ‬لایەنی‭ ‬ئابووری‭ ‬و‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬هاوڵاتیان‭. ‬لەبەر‭ ‬ئەمە‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن،‭ ‬سوپای‭ ‬عەرەب‭ ‬ئالەنگاری‭ ‬و‭ ‬ئاستەنگەکانی‭ ‬وەك‭ ‬هەلێك‭ ‬بۆ‭ ‬دەستەبەرکردنی‭ ‬بارودۆخەکە‭ ‬بەکارهێنا‭ ‬بەوپەڕی‭ ‬توانایی‭ ‬و‭ ‬کاریگەرییەوە‭. ‬ئەوەی‭ ‬ئەم‭ ‬کارامەیی‭ ‬و‭ ‬بەڕێوەبردنە‭ ‬باشەی‭ ‬پێبەخشین‭ ‬بریتی‭ ‬بوو‭ ‬لەو‭ ‬مەشقانەی‭ ‬لە‭ ‬ڕابردوودا‭ ‬لەگەڵ‭ ‬نەتەوە‭ ‬برا‭ ‬و‭ ‬دۆستەکاندا‭ ‬ئەنجامیان‭ ‬دابوو،‭ ‬وەکو‭ ‬‘شێری‭ ‬تامەزرۆ’‭ ‬بە‭ ‬پێشینە‭ ‬لە‭ ‬دووبارە‭ ‬کردنەوەیدا‭. ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هەموو‭ ‬بارودۆخەکاندا‭ ‬ژیان‭ ‬بە‭ ‬درێژایی‭ ‬ماوەی‭ ‬بڵاوبوونەوەی‭ ‬کۆرۆنا،‭ ‬کە‭ ‬توانای‭ ‬جموجۆڵی‭ ‬پێدان‭ ‬لە‭ ‬بوارە‭ ‬جیاجیاکاندا‭. ‬سەرەڕای‭ ‬توانایان‭ ‬لە‭ ‬مسۆگەرکردن‭ ‬و‭ ‬یەکخستنی‭ ‬هەوڵەکان‭ ‬لەسەر‭ ‬ئاستی‭ ‬گشتی‭ ‬گەلدا،‭ ‬توانیان‭ ‬بڵاوبوونەوەی‭ ‬کۆرۆنا‭ ‬بکەنە‭ ‬قۆناغێکی‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬و‭ ‬ئامادەکاری‭ ‬بۆ‭ ‬ڕاهێنان‭.‬

“یونیپاس”‭:‬‭ ‬هەڕەشە‭ ‬هەنووکەییەکانی‭ ‬سەر‭ ‬ناوچەکە‭ ‬چۆن‭ ‬نەخشەی‭ ‬مەشقە‭ ‬گەورەکان‭ ‬دادەڕێژێت؟‭ ‬

عەمید‭ ‬قەیاد‭ ‬جەڕاد‭:‬‭ ‬ناوچەکە‭ ‬ژمارەیەکی‭ ‬زۆر‭ ‬گۆڕانکاری‭ ‬و‭ ‬ئالەنگاری‭ ‬بەخۆیەوە‭ ‬دەبینێت،‭ ‬لەبەر‭ ‬ئەمە‭ ‬ئەم‭ ‬ساڵ‭ ‬جەخت‭ ‬لەسەر‭ ‬ژمارەیەك‭ ‬ئامانج‭ ‬کرابووەوە‭ ‬بۆ‭ ‬بەدیهێنان‭ ‬کە‭ ‬کاریگەری‭ ‬دەبێت‭ ‬لەسەر‭ ‬ئاشتی‭ ‬و‭ ‬سەقامگیریی‭ ‬جیهانی،‭ ‬بە‭ ‬دیاریکراوی‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬چەکی‭ ‬کۆمەڵکوژ،‭ ‬وە‭ ‬هەروەها‭ ‬چۆنیەتی‭ ‬مامەڵە‭ ‬کردن‭ ‬لەگەڵیاندا‭. ‬هەروەها‭ ‬هەڕەشە‭ ‬ئەلیکترۆنییەکان‭ ‬و‭ ‬زیادکردنی‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬و‭ ‬هاوکاریکردن‭ ‬لەنێوان‭ ‬دامەزراوە‭ ‬حکومییەکان‭ ‬و‭ ‬ناحکومییەکان‭ ‬لەسەر‭ ‬ئاستی‭ ‬دەوڵەت‭ ‬و‭ ‬جیهاندا‭.‬

“یونیپاس”‭:‬‭ ‬ئەردەن‭ ‬چۆنە‭ ‬لە‭ ‬ناوچەیەکی‭ ‬ناسەقامگیردا‭ ‬توانیویەتی‭ ‬سەقامگیری‭ ‬ڕابگرێت؟‭ ‬

عەمید‭ ‬قەیاد‭ ‬جەڕاد‭:‬‭ ‬ئێمە‭ ‬لە‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن،‭ ‬سوپای‭ ‬عەرەب،‭ ‬باوەڕمان‭ ‬بە‭ ‬گرنگیی‭ ‬ژیانکردنە‭ ‬لە‭ ‬ژینگەیەکی‭ ‬ئارام‭ ‬و‭ ‬پارێزراودا‭. ‬ئێمە‭ ‬بڕیار‭ ‬و‭ ‬هێز‭ ‬لە‭ ‬پایە‭ ‬بەرز،‭ ‬سەرکردەی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن،‭ ‬پاشا‭ ‬عەبدوڵلای‭ ‬کوڕی‭ ‬حوسەینەوە‭ ‬وەردەگرین‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬هەموو‭ ‬لێدوانە‭ ‬نێودەوڵەتییەکانی‭ ‬داوای‭ ‬مافی‭ ‬گەلان‭ ‬دەکات‭ ‬بۆ‭ ‬ژیان‭ ‬لە‭ ‬ژێر‭ ‬سایەی‭ ‬ئارامی‭ ‬و‭ ‬سەقامگیریدا‭. ‬لەبەرئەمەیە‭ ‬کە‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬بە‭ ‬بەردەوامی‭ ‬هەوڵ‭ ‬دەدەن‭ ‬بۆ‭ ‬بنیاتنان‭ ‬و‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬ئاکارەکانی‭ ‬پشت‭ ‬بەیەك‭ ‬بەستن‭ ‬وهەماهەنگی‭ ‬بۆ‭ ‬گەیشتن‭ ‬بە‭ ‬ژینگەیەکی‭ ‬گونجاوی‭ ‬جیهانی‭ ‬بۆ‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬ئەرێنی‭ ‬بنیاتنەری‭ ‬بەسوود‭. ‬سەڕەڕای‭ ‬تەنگ‭ ‬و‭ ‬چەڵەمە‭ ‬ناوچەییەکان‭ ‬کە‭ ‬باڵیان‭ ‬کێشاوە‭ ‬بەسەرماندا،‭ ‬ئێمە‭ ‬بەردەوامیین‭ ‬لە‭ ‬بەجێهێنانی‭ ‬ئەرکەکانمان‭ ‬و‭ ‬هەروەها‭ ‬لەدابینکردنی‭ ‬ئاشتی‭ ‬و‭ ‬ئارامیی‭ ‬جیهانی‭. ‬

“یونیپاس”‭:‬‭ ‬سوپاکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭ ‬سەدەیەکی‭ ‬هاوبەش‭ ‬بەڕێ‭ ‬دەکەن‭.‬
‭ ‬گرنگی‭ ‬ئەم‭ ‬هاوبەشییە‭ ‬چییە‭ ‬بۆ‭ ‬ئاشتی‭ ‬و‭ ‬ئارامیی‭ ‬ناوچەکە؟

عەمید‭ ‬قەیاد‭ ‬جەڕاد‭:‬‭ ‬مەشقەکانی‭ ‬‘شێری‭ ‬تامەزرۆ’‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2011‭ ‬دا‭ ‬ئەنجامدرا‭ ‬و‭ ‬کە‭ ‬ئێستا‭ ‬دەیەم‭ ‬جارە،‭ ‬یەکێکە‭ ‬لە‭ ‬مەشقە‭ ‬هەرە‭ ‬گرنگەکان‭ ‬کە‭ ‬جێبەجێکراوە‭ ‬لەلایەن‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکاوە‭. ‬ئەنجامدانی‭ ‬هەموو‭ ‬ئەم‭ ‬چالاکی‭ ‬مەشقانە‭ ‬لە‭ ‬سەر‭ ‬خاکی‭ ‬شانشینی‭ ‬هاشمیی‭ ‬ئەردەنی‭ ‬بەڵگەیەکی‭ ‬ڕوونە‭ ‬بۆ‭ ‬پەیوەندییە‭ ‬قووڵ‭ ‬و‭ ‬ستراتیژیەکانی‭ ‬نێوان‭ ‬هەردوو‭ ‬وڵات‭. ‬هەرەوەها‭ ‬ئەمە‭ ‬بەڵگەیە‭ ‬لەسەر‭ ‬گرنگیی‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬ئەردەن‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکە‭ ‬و‭ ‬جیهان‭ ‬بۆ‭ ‬دابینکردنی‭ ‬سەقامگیری‭ ‬و‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬بە‭ ‬بەشداری‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوبەشێکی‭ ‬ستراتیژی‭ ‬کە‭ ‬ویلایەتە‭ ‬یەکگرتووەکانی‭ ‬ئەمریکایە‭.‬

“یونیپاس”‭:‬‭ ‬داعش‭ ‬بە‭ ‬ڕادەیەکی‭ ‬کەم‭ ‬چەکی‭ ‬کیمیایی‭ ‬کە‭ ‬عێراق‭ ‬سوریا‭ ‬بەکارهێنا‭. ‬چۆن‭ ‬دەتوانیت‭ ‬ڕێگە‭ ‬بگرتت‭ ‬لە‭ ‬توندوتیژی‭ ‬توندڕەوەکان‭ ‬کە‭ ‬بەدەستهێنانی‭ ‬چەکی‭ ‬وێرانکەر؟

عەمید‭ ‬قەیاد‭ ‬جەڕاد‭:‬‭ ‬لە‭ ‬ژێر‭ ‬ڕۆشنایی‭ ‬زیادبوونی‭ ‬هەڕەشە‭ ‬باو‭ ‬و‭ ‬ناباوەکان‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬مەبەستی‭ ‬کەمکردنەوەی‭ ‬کاریگەریان‭ ‬کەسەر‭ ‬ژیانی‭ ‬هاوڵاتیان‭ ‬و‭ ‬بەدەستهێنانی‭ ‬ئەوپەڕی‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬و‭ ‬کارکردنی‭ ‬پێکەوەیی‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکان‭ ‬و‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬دەزگا‭ ‬جیاجیاکانی‭ ‬دەوڵەت،‭ ‬ئێمە‭ ‬سیناریۆ‭ ‬و‭ ‬نواندنی‭ ‬دژوارمان‭ ‬بۆ‭ ‬مەشقپێکردنی‭ ‬بەشداربووان‭ ‬ئامادەکردووە‭ ‬بۆ‭ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‭ ‬چەکی‭ ‬کیمیایی،‭ ‬بایۆلۆژی،‭ ‬تیشدەر‭ ‬و‭ ‬ئەتۆمی‭ (‬CBRN‭)‬،‭ ‬هەروەها‭ ‬پلانی‭ ‬نیشتیمانی‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬کاری‭ ‬تیرۆرستی،‭ ‬ئەمەش‭ ‬سەڕەڕای‭ ‬جێبەجێکردنی‭ ‬پلانی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬بۆ‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬بڵاوبوونەوەی‭ ‬نەخۆشی‭ ‬و‭ ‬پیسبوونی‭ ‬ژینگە‭. ‬ئەم‭ ‬سیناریۆیانەی‭ ‬کە‭ ‬ئەمجاممان‭ ‬داون‭ ‬بە‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬بەڕێوەبەرانی‭ ‬سەنتەری‭ ‬نیشتمانی‭ ‬بۆ‭ ‬ئارامی‭ ‬و‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬قەیران‭ ‬بە‭ ‬هاوبەشی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬مەشقەکانی‭ ‬‘شێری‭ ‬تامەزرۆ’ی‭ ‬ساڵی‭ ‬2022‭ ‬بۆ‭ ‬بەدیهێنانی‭ ‬ئامانجەکان‭ ‬لە‭ ‬بارودۆخێکی‭ ‬ئاڵۆزی‭ ‬چالاکیدا‭ ‬و‭ ‬بەدەستهێنان‭ ‬یپلانی‭ ‬ستراتیژی‭ ‬قووڵ‭ ‬و‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬توانای‭ ‬دەوڵەت‭ ‬لە‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬قەیرانەکان‭. ‬ئەم‭ ‬پلان‭ ‬و‭ ‬سیناریۆیانە‭ ‬لەسەر‭ ‬ئەو‭ ‬هەڕەشانەی‭ ‬کە‭ ‬دەوڵەتانی‭ ‬دراوسێ‭ ‬و‭ ‬ناوچەکە‭ ‬ڕووبەڕووی‭ ‬ببوونەوە‭ ‬بنیات‭ ‬نرابوون،‭ ‬ئێمە‭ ‬لە‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن،‭ ‬سوپای‭ ‬عەرەب،‭ ‬هەمیشە‭ ‬هەوڵ‭ ‬دەدەین‭ ‬پێشبکەوین‭ ‬لە‭ ‬ئامادەیی‭ ‬جەنگدا‭ ‬بۆ‭ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‭ ‬گۆڕانکارییەکان‭ ‬وهەڕەشەکان‭ ‬لەسەر‭ ‬زەوی،‭ ‬دەریا‭ ‬و‭ ‬ئاسمان‭. ‬

“یونیپاس”‭:‬‭ ‬چۆن‭ ‬ئاسایشی‭ ‬سنور‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬عێراق‭ ‬و‭ ‬سوریا‭ ‬دەپارێزن‭ ‬لە‭ ‬یاخیبووە‭ ‬تیرۆریستەکان؟

عەمید‭ ‬قەیاد‭ ‬جەڕاد‭:‬‭ ‬بێگوومان‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬ڕووبەڕووی‭ ‬زۆر‭ ‬ئالەنگاری‭ ‬و‭ ‬هەڕەشە‭ ‬دەبنەوە‭ ‬لە‭ ‬سنوری‭ ‬باکوری‭ ‬ڕۆژهەڵات‭ ‬لەگەڵ‭ ‬سوریا‭ ‬و‭ ‬عێراق‭ ‬بەهۆی‭ ‬ئەو‭ ‬دەرەنجامانەی‭ ‬هاتوونەتە‭ ‬کایەوە‭ ‬لە‭ ‬ئەنجامی‭ ‬بارودۆخی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬و‭ ‬سروشتی‭ ‬چەسپاوی‭ ‬پەرشبوون‭ ‬کە‭ ‬ئاکامی‭ ‬بریتی‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬دەرکەوتنی‭ ‬میلیشیا‭ ‬و‭ ‬ڕێکخراوی‭ ‬سەر‭ ‬بە‭ ‬وڵاتانی‭ ‬بیانی‭ ‬کە‭ ‬هەوڵی‭ ‬ناسەقامگیرکردنی‭ ‬شانشین‭ ‬و‭ ‬ناوچەکە‭ ‬دەدەن‭. ‬ئەم‭ ‬میلیشیا‭ ‬و‭ ‬ڕێکخراوانە‭ ‬کاری‭ ‬باو‭ ‬ئەنجام‭ ‬نادەن،‭ ‬بەڵکو‭ ‬کاردەکەن‭ ‬لەسەر‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬ڕێگەی‭ ‬نوێی‭ ‬وەکو‭ ‬بەلاڕێدابردنی‭ ‬خەڵك،‭ ‬چالاکی‭ ‬بە‭ ‬ئامانجکراوی‭ ‬میدیایی‭ ‬و‭ ‬هێرشی‭ ‬ئەلیکترۆنی‭. ‬سەڕەڕای‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬ڕێگەی‭ ‬نوێی‭ ‬قاچاخچیەتی‭ ‬وەکو‭ ‬درۆن‭ ‬کە‭ ‬ئەمەش‭ ‬پێوویست‭ ‬بە‭ ‬بەردەوامی‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬و‭ ‬پەیداکردنی‭ ‬تیمی‭ ‬گەڕۆکی‭ ‬ڕاهێنەری‭ ‬ئەمریکی‭ ‬هەیە‭ ‬بۆ‭ ‬مەشق‭ ‬پێکردنی‭ ‬هێزی‭ ‬پارێزەری‭ ‬سنور‭. ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانمان‭ ‬بە‭ ‬گوێرەی‭ ‬سەیستەمێکی‭ ‬گشتگیر‭ ‬و‭ ‬ئامادەباشیەکی‭ ‬بەرز‭ ‬چالاکی‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدەن‭ ‬بۆ‭ ‬دابینکردنی‭ ‬ئاسایش،‭ ‬سەلامەتی‭ ‬و‭ ‬سەقامگیری‭ ‬لە‭ ‬شانشیندا‭ ‬بە‭ ‬تایبەتی‭ ‬و‭ ‬ناوچەکە‭ ‬بەگشتی،‭ ‬ئەوەیش‭ ‬بە‭ ‬ڕەچاوکردنی‭ ‬شوێنی‭ ‬جیۆستراتیژیی‭ ‬ئەردەن‭ ‬و‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬وڵاتەکە‭ ‬وەك‭ ‬دەرەچەیەکی‭ ‬ئارامی‭ ‬ناوچەکە‭. ‬

“یونیپاس”‭:‬‭ ‬چۆن‭ ‬ئەردەن‭ ‬هاوکاریی‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬دەکات‭ ‬لە‭ ‬پێناو‭ ‬ئامادەکاری‭ ‬بۆ‭ ‬هەڕەشەی‭ ‬چەکی‭ ‬کۆمەڵکوژ؟

عەمید‭ ‬قەیاد‭ ‬جەڕاد‭:‬‭ ‬ئەردەن‭ ‬بە‭ ‬بەردەوامی‭ ‬هەوڵ‭ ‬دەدا‭ ‬کە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬ببێت‭ ‬بە‭ ‬زۆنێکی‭ ‬خاڵی‭ ‬لە‭ ‬چەکی‭ ‬کۆمەڵکوژ‭ ‬و‭ ‬پەیوەست‭ ‬بکرێت‭ ‬بە‭ ‬پشتگیری‭ ‬پەیمانیی‭ ‬قەدەغەکردنی‭ ‬چەکی‭ ‬ناوەکی‭. ‬وە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬هەوڵدەدات‭ ‬بۆ‭ ‬مسۆگەرکردنی‭ ‬پابەندبوونی‭ ‬بە‭ ‬پەیمانەکە‭ ‬و‭ ‬جێبەجێ‭ ‬کردنی‭ ‬بڕیارەکان‭. ‬بەشداریکردنی‭ ‬ئەردەن‭ ‬لە‭ ‬کۆنگرەی‭ ‬ستۆکهۆڵم‭ ‬بۆ‭ ‬داماڵیمی‭ ‬چەکی‭ ‬ناوەکی‭ ‬و‭ ‬میوانداریکردنی‭ ‬لە‭ ‬دەستپێشخەریی‭ ‬کۆنفرانسی‭ ‬وەزیرانی‭ ‬ساڵی‭ ‬2021‭ ‬وبەشداری‭ ‬لە‭ ‬هەموو‭ ‬کۆبوونەوەکاندا‭ ‬بەڵگەیەکی‭ ‬ڕوونە‭ ‬بۆ‭ ‬کاری‭ ‬بێ‭ ‬پەروای‭ ‬ئەردەن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬هاوشێوە‭ ‬جیهانییەکاندا‭. 

Comments are closed.