پڕچەککردنی خراپەکاران

تاوانبارە نێونەتەوەییەکان سنورەکان تێدەپەڕێنن لە ڕێگەی خراپ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیاوە

لیوای‭ ‬ئەردەنی‭ (‬خانەنشین‭) ‬عەودە‭ ‬شوزەیفات

سەڕەڕای هەموو‭ ‬بەخشینەکانی‭ ‬کە‭ ‬مرۆڤایەتی‭ ‬بەهادار‭ ‬کردووە،‭ ‬تەکنەلۆژیا‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬شمشێرێکی‭ ‬دوو‭ ‬سەر،‭ ‬ژیان‭ ‬وێران‭ ‬دەکات‭ ‬ئەگەر‭ ‬بەوجۆرانە‭ ‬بەکاربهێنرێت‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬هیچ‭ ‬جۆرێك‭ ‬یارمەتی‭ ‬مرۆڤ‭ ‬نەدات‭.‬

مرۆڤی‭ ‬خراپەکار‭ ‬تەکنەلۆژیا‭ ‬بۆ‭ ‬خزمەتکردنی‭ ‬ئامانجە‭ ‬و‭ ‬مەبەستە‭ ‬خراپەکانی‭ ‬خۆی‭ ‬بەکاردەهێنێت‭. ‬هەموو‭ ‬شتێك‭ ‬یاسایی‭ ‬دەبێت‭ ‬بۆ‭ ‬بەدەستهێنانی‭ ‬ئامانجی‭ ‬کەسانی‭ ‬نائاسایی،‭ ‬توندڕەو،‭ ‬بازرگانانی‭ ‬ماددەی‭ ‬هۆشبەت،‭ ‬فێڵکەران‭ ‬وساختەکاران،‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬کەسانەی‭ ‬کە‭ ‬کاری‭ ‬تیرۆرستی‭ ‬دەکەن‭ ‬لە‭ ‬هەر‭ ‬شێوازێژدا‭ ‬بێت‭.‬

ئایا‭ ‬چەندێك‭ ‬لە‭ ‬تاوانەکان‭ ‬بە‭ ‬بەشداری‭ ‬درۆنەکان‭ ‬ئەنجامدراون،‭ ‬چەند‭ ‬کەسی‭ ‬گیانی‭ ‬لەدەستداوە،‭ ‬چەندێك‭ ‬خوێن‭ ‬ڕژاوە،‭ ‬شەرەفی‭ ‬چەندێك‭ ‬لەکەدار‭ ‬کراوە‭ ‬و‭ ‬چەندێك‭ ‬موڵك‭ ‬خاپورکراوە؟‭ ‬تیرۆریزمی‭ ‬مەودا‭ ‬درێژ‭ ‬بووە‭ ‬بە‭ ‬جۆرێکی‭ ‬دەستپێگەیشتوو‭ ‬و‭ ‬هەرزان،‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬ئەوانەی‭ ‬کە‭ ‬ئارەزووی‭ ‬خراپ‭ ‬بەکارهێنان‭ ‬وتێکشکان‭ ‬و‭ ‬ناسەقامگیرکردنی‭ ‬وڵاتان‭ ‬دەکەن‭ ‬بەکاردەهێنرێت‭. ‬گەیشتووە‭ ‬بە‭ ‬خاڵێك‭ ‬کە‭ ‬درۆنەکان‭ ‬دەتوانن‭ ‬ماددەی‭ ‬هۆشبەر‭ ‬و‭ ‬تەقێنەرە‭ ‬بگوازنەوە،‭ ‬و‭ ‬ئێمە‭ ‬بە‭ ‬سەختی‭ ‬هەوڵ‭ ‬دەدەین‭ ‬ڕێگری‭ ‬بکەین‭ ‬و‭ ‬بەربەستییان‭ ‬بۆ‭ ‬دروست‭ ‬بکەین‭.‬

سەڕەڕای‭ ‬هەموو‭ ‬ئەمانە،‭ ‬هەندێك‭ ‬وڵاتی‭ ‬پێشکەوتوو‭ ‬لەڕووی‭ ‬تەکنەلۆژیاوە‭ ‬بوون‭ ‬بە‭ ‬پێشەوا‭ ‬لە‭ ‬بەرەوپێشبردنی‭ ‬توانا‭ ‬و‭ ‬ئەدای‭ ‬ئەو‭ ‬ڕێگەیانە‭ ‬بۆئەنجامدانی‭ ‬کاری‭ ‬خراپەکاری،‭ ‬بڵاوکردنەوەی‭ ‬بێسەروبەری‭ ‬و‭ ‬وێرانکردنی‭ ‬زیاتری‭ ‬ژیانی‭ ‬خەڵکی‭. ‬ئەوان‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئەو‭ ‬وڵاتانە‭ ‬سەرقاڵ‭ ‬دەکەن‭ ‬کە‭ ‬دەیانکەن‭ ‬بە‭ ‬ئامانج،‭ ‬خۆشی‭ ‬وەردەگرن‭ ‬لە‭ ‬ئازاری‭ ‬ئەوای‭ ‬تر،‭ ‬و‭ ‬بڵاوکردنەوەی‭ ‬توندوتیژی‭ ‬و‭ ‬لەخشتەبردن‭ ‬لەڕێگەی‭ ‬گروپە‭ ‬چەکدارەکان،‭ ‬میلیشیاکان‭ ‬و‭ ‬پارێزەرانیان‭ ‬و‭ ‬بەرنامە‭ ‬داڕێژەرەکانیان‭ ‬کە‭ ‬جەنگە‭ ‬شەڕانگێزیەکانیان‭ ‬بەشێوەی‭ ‬مەودادور‭ ‬لە‭ ‬وڵاتە‭ ‬جیاوازەکاندا‭ ‬بەڕێوە‭ ‬دەبەن‭. ‬ئەوان‭ ‬سپۆنسەری‭ ‬ئەوانە‭ ‬دەکەن‭ ‬لە‭ ‬حاڵەتی‭ ‬زیان‭ ‬و‭ ‬وێرانکردن‭ ‬چاندن،‭ ‬بەرهەمهێنان،‭ ‬هەناردەکردن،‭ ‬بازرگانیی‭ ‬نایاسایی‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدەن،‭ ‬و‭ ‬هەموو‭ ‬ئامرازێکی‭ ‬پێویستیان‭ ‬بۆ‭ ‬بەدیهێنانی‭ ‬دید‭ ‬و‭ ‬ئامانجە‭ ‬خراپەکانیان‭ ‬هەیە

ئەگەر‭ ‬لەناوبردن‭ ‬و‭ ‬کوشتن‭ ‬کاری‭ ‬نەکرد،‭ ‬ئەوا‭ ‬هەوڵی‭ ‬وێرانکاریی‭ ‬مێشك،‭ ‬ڕەفتار‭ ‬و‭ ‬بنەماکانی‭ ‬ژیان،‭ ‬گرتنەبەری‭ ‬هەرشتێك‭ ‬کە‭ ‬کۆمەڵگاکان‭ ‬بەرەو‭ ‬ڕسوایی‭ ‬ببات،‭ ‬هانی‭ ‬هەموو‭ ‬نەنگیەك‭ ‬دەدەن‭ ‬بەهەموو‭ ‬شێوازێك‭ ‬کە‭ ‬پڕکرابێت‭ ‬لە‭ ‬بەلاڕێدابردن،‭ ‬ڕق‭ ‬و‭ ‬کینە‭ ‬و‭ ‬ئیرەیی‭.‬

تۆڕەکانی‭ ‬هاندان‭ ‬و‭ ‬پشێوی‭ ‬نانەوە‭ ‬بەکاردەهێنن‭ ‬کە‭ ‬دەنگۆ،‭ ‬درۆ،‭ ‬ناڕاستی،‭ ‬سوککردن‭ ‬و‭ ‬بێزارکردن‭ ‬بڵاودەکەنەوە‭ ‬کە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئامانج‭ ‬و‭ ‬ویستەکانیان‭ ‬هاوتایە‭.‬

درۆنەکان‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬ئەو‭ ‬کەسانەوە‭ ‬بەکارهاتووە‭ ‬ئێستا‭ ‬بۆ‭ ‬گروپە‭ ‬تیرۆرستیەکان‭ ‬بەردەستن‭ ‬لەو‭ ‬ناوچانەی‭ ‬کە‭ ‬تیرۆر‭ ‬تێیدا‭ ‬بەربڵاوە،‭ ‬و‭ ‬ئەمانە‭ ‬لە‭ ‬لایەن‭ ‬منداڵانی‭ ‬کەسانی‭ ‬ئاوارەبووی‭ ‬ناوخۆ‭ ‬و‭ ‬داعشەوە‭ ‬بەکاردەهێنرێن،‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬لایەن‭ ‬ئەوانەی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬زیندانەکان‭ ‬هەڵاتوون‭ ‬و‭ ‬ڕاهێنراو‭. ‬لەلایەن‭ ‬وڵاتان‭ ‬و‭ ‬میلیشیا‭ ‬و‭ ‬گروپی‭ ‬چەکدارەوە‭.‬

منداڵانی‭ ‬ئەو‭ ‬کەمپانە‭ ‬وەکو‭ ‬بۆمبی‭ ‬تەوقیتکراو‭ ‬وان‭ ‬لەناو‭ ‬وڵاتەکاندا‭ ‬و‭ ‬لەسەر‭ ‬سنوری‭ ‬وڵاتانی‭ ‬دراوسێ،‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هەندێک‭ ‬لە‭ ‬پەنابەرانی‭ ‬نایاسایی‭ ‬دەرەوەی‭ ‬وڵات‭. ‬ئەم‭ ‬چەکە‭ ‬یەکخراوە‭ ‬کە‭ ‬وڵاتان‭ ‬هەوڵی‭ ‬بەدەستهێنانی‭ ‬دەدەن،‭ ‬پاڵپشتی‭ ‬دەکەن‭ ‬و‭ ‬پابەندن‭ ‬پێی،‭ ‬ژەهری‭ ‬تیرۆر‭ ‬بڵاودەکەنەوە‭ ‬کە‭ ‬هیچ‭ ‬جیاوازیەک‭ ‬نابینێت‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬ڕەنگ‭ ‬و‭ ‬ئاین‭ ‬و‭ ‬باوەڕ‭. ‬ئامانجیان‭ ‬بریتیە‭ ‬لە‭ ‬ناسەقامگیری‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکە،‭ ‬بەلاڕێدا‭ ‬بردنی‭ ‬هەر‭ ‬هەوڵێک،‭ ‬سەرقاڵکردنی‭ ‬سوپا،‭ ‬لاوازکردنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬وڵاتان‭ ‬و‭ ‬سنورەکان‭.‬

تیرۆرستان‭ ‬هیچ‭ ‬ڕێگا‭ ‬یان‭ ‬ئامرازێکیان‭ ‬فەرامۆش‭ ‬نەکردوە،‭ ‬هەموویان‭ ‬بەخراپی‭ ‬بەکاردەهێنن‭ ‬و‭ ‬دەیانکەن‭ ‬بە‭ ‬ئامرازی‭ ‬خزمەتکردنی‭ ‬پرۆژە‭ ‬وێرانکەرەکانیان‭. ‬سەرەرای‭ ‬بێشوماری‭ ‬سودەکانی‭ ‬بەرەوپێشجوونی‭ ‬بەردەوامی‭ ‬تەکنەلۆژیا‭ ‬لە‭ ‬ژیانی‭ ‬هاوچەرخی‭ ‬ئەمڕۆمان،‭ ‬زۆر‭ ‬لایەنی‭ ‬خراپیشی‭ ‬هەیە،‭ ‬گرنگترینیان‭ ‬بریتیە‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬دواکەتووە‭ ‬لە‭ ‬کۆنترۆلکردنی‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬تازە‭ ‬لەڕێگەی‭ ‬یاساکان‭ ‬و‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬بەکارهێنان‭ ‬و‭ ‬سزادانی‭ ‬ئەوانەی‭ ‬بە‭ ‬خراپی‭ ‬بەکاری‭ ‬دەهێنن،‭ ‬جا‭ ‬تاك،‭ ‬گروپ‭ ‬یان‭ ‬وڵاتێك‭ ‬بێت‭.‬

تیرۆرستەکان‭ ‬سودیان‭ ‬وورگرتووە‭ ‬لە‭ ‬نەبوونی‭ ‬بەرگریی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ – ‬و‭ ‬پاڵپشتی‭ ‬هەنێ‭ ‬وڵات‭ – ‬بۆ‭ ‬قۆرخکردنی‭ ‬زانیاریی‭ ‬تەکنەلۆژی‭ ‬بۆ‭ ‬خزمەتکردن‭ ‬بە‭ ‬تاوانە‭ ‬ناوخۆیی‭ ‬و‭ ‬کیشوەر‭ ‬بەزێنەکانیان‭. ‬ئەوان‭ ‬وەرگرتن‭ ‬و‭ ‬پاڵپشتی‭ ‬داراییان‭ ‬بۆ‭ ‬گروپە‭ ‬تریۆرستیەکان‭ ‬ڕیکخستووە‭ ‬کە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬سەکۆکانی‭ ‬تۆڕی‭ ‬کۆمەڵایەتی،‭ ‬مۆبایل،‭ ‬تەلەفۆنی‭ ‬مانگی‭ ‬دەستکرد،‭ ‬کۆمپوتەر،‭ ‬تۆری‭ ‬وەهمیی‭ ‬تایبەت‭.‬

ئەوان‭ ‬هێرشیان‭ ‬کردووەتە‭ ‬سەر‭ ‬ئینتەرنێت،‭ ‬سیستەمی‭ ‬گشتیی‭ ‬کۆمپوتەریان‭ ‬وەستاندووە،‭ ‬و‭ ‬تۆقاندن‭ ‬و‭ ‬دزەکردنیان‭ ‬لەڕێگەی‭ ‬سیستەمێکی‭ ‬ئۆنلاینەوە‭ ‬ئەنجامداوە‭. ‬بۆ‭ ‬وەستانی‭ ‬گوڕی‭ ‬تیرۆریزم،‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬پێویستە‭ ‬ڕازی‭ ‬بن‭ ‬بە‭ ‬بنبڕکردنی‭ ‬تاوانی‭ ‬ئەلیکترۆنی‭ ‬بە‭ ‬باشترکردنی‭ ‬یاساکان‭ ‬دژ‭ ‬بە‭ ‬هەر‭ ‬حکومەتێک‭ ‬یان‭ ‬دامەزراوەیەکی‭ ‬تایبەت‭ ‬کە‭ ‬بەشداریکردنیان‭ ‬سەلمێنراوە،‭ ‬هاندەر‭ ‬یان‭ ‬چاوپۆشیکەری‭ ‬لەم‭ ‬جۆرە‭ ‬تاوانانە‭ ‬دەکەن‭. ‬شکست‭ ‬لە‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬کرداری‭ ‬سزادان‭ ‬لە‭ ‬دژی‭ ‬تاوانباران‭ ‬دەکرێت‭ ‬هاوتا‭ ‬بکرێت‭ ‬بە‭ ‬بەشداریکردن‭ ‬لە‭ ‬تاوان‭.  

Comments are closed.