خزمەتکردنی یەمەن
فەرماندەی باڵای سەربازیی یەمەن لە پێناو ئاشتی و سەقامگیری لە وڵاتەکەیدا دەجەنگێت
عەمید فەیسەڵ ئەلجەمال، نوێنەری نیشتمانیی یەمەن لە فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا
وێنە لەلایەن گێتی ئیمەیجس
فەریق . ساغیر مەحمود بن عەزیز لە لوتکەی سوپای یەمەنی وەکو سەرۆکی دەستەی ئەرکان و سەرۆکی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان سوپا ڕاوەستاوە، خاوەن پیشەیەکی سەربازی کە لە قوتابخانەی ئامادەییەوە دەستیپێکرد لە ساڵی 1983، کاتێك کە دەستی بە ڕێچکەیەکی شکۆمەند کرد لەنێوان ژیانی سەربازی و مەدەنیدا لە حکومەتەکەی عەمڕان لە باکوری کۆماری یەمەن.
فەریق بن عەزیز ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ عەشیرەتی سوفیان، یەکێك لە پایە سەرەکییەکانی عەشیرەتی باکیل لە یەمەن. لە ساڵی 1967 لەدایکبووە، وە باوکی بن عەزیز شێخی یەکیک لە گەورەترین عەشیرەتە لاوەکییەکانی عەشیرەتی حرف سوفیان، وە یەکێك بووە لە شێخە سەرەکییەکانی هۆزی باکیل.
کاتێك کە ساغیر بن عەزیز لەبەر نەبوونی خویندنگەی گونجاو لە ناوچەکەی خۆی ناچاربوو بچێت بۆ سەنعای پایتەخت بۆ خوێندنی قوتابخانەی ئامادەیی، لە ساڵی 1983 پەیوەندیکرد بە سوپای یەمەنەوە و لە ساڵی 1990 پلەی بەرزکرایەوە بۆ نەقیبی دووەم. ئەو بۆ ماوەی چەند ساڵیك بەشداریی شەڕی کرد لە پێناو یەکپارچەیی خاکی یەمەن.
لە هەڵبژاردنی ساڵی 1997 خۆی کاندیند کرد بۆ بوون بە ئەندامی پەرلەمان لە پارتی کۆنگرەی گشتی گەلی خاوەن دەسەڵات و بازنەی دەنگدانی حەرف سوفیانی بردەوە. بۆ جاری دووەم لە ساڵی 2003 خۆی کاندید کردەوە و دووبارە هەڵبژێردرایەوە بۆ پەرلەمان. لەو ماوەیەدا، ساغیر بن عەزیز لە کۆتایی ڕۆژەکەدا ژوورەکانی پەرلەمان بەجێدەهێڵێت بۆ ئەوەی بچێت بۆ قوتابخانە لە سەنعا لە پێناو فێربوونی زمانی ئینگلیزی.
وەکو سەبازێك، ساغیر بن عەزیز سەرپەرشتیی چەندین ئەرکی کردوو و بە پەیژەی پلەی سەربازیدا سەرکەوت. ئەو چەندین پێکهاتەی سەربازی بەڕێوەبردووە و جێگری سەرۆکی ڕاهێنەر بووە لە کەمپی سەربازیی تارق بن زیادی پاسەوانی کۆماریی یەمەن.
ئەو وەکو سەرۆکی دەستەی چالاکیی کەمپی سەربازی تارق دەستنیشانکرا.
گرینگترین گۆڕاکانکاری لە ژیانی فەریق بن عەزیز لە ساڵی 2008 ڕویدا، کاتێك یاخیبووانی حوسی کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکران بڕیاریاندا جەنگەکەیان بەرامبەر بە دەوڵەتی یەمەن لە سەعادەوە بەرەو هەرێمی حارف سوفیانی حکومەتەکەی عەمڕان بەرفراوان بکەن. ئا لەوێدا، بن عەزیز وەکو پەرلەمانتارێك، شێخێکی عەشیرەت، ئەفسەرێکی سوپای یەمەنی ڕوبەڕوی حوسییەکان بووەوە، وە هۆز و عەشیرەتەکانی لە پشت حکومەتدا یەکخست بۆ بەرەنگاربوونەیان. خۆی و پیاوانی عەشیرەتەکەی بەنەبەردی لە دژی حوسییەکان جەنگان، و دواتر حوسییەکان ماڵەکەیان تەقاندەوە، دەستیان بەسەر خانوەکەیدا گرت، و ژمارەیەکی زۆر هاوڕێکانی ئەندامانی هۆزەکەیان شەهید و بریندار کرد.
ئەم ئەزموونانە فەریق بن عەزیزیان کرد بە یەکێك لە دوژمنە سەرسەختەکانی حوسییەکان. بوونی ئەو وەکو سەرۆکی هیزە چەکدارەکان، و جارێکی تر چوونە مەیدانی جەنگ لەدوای کودەتای حوسییەکان و داگیرکانی پایتەختی یەمەن لە ساڵی 2014، نیشانەیی نەبەردییە.
لە ساڵی 2016، وەکو جێگری سەرۆکی دەستەی ئەرکان بۆ کاروباری مەشقکردن دەستنیشانکرا و پلەی بۆ فەریقی یەکەم بەرزکرایەوە. ساڵیك دواتر، بڕوانامەی ماستەری لە زانستی سەربازی بەدەستهێنا لە کۆماری سودانی هاوپەیمانمان، و لە ساڵی 2018 بڕوانامەی دواتری لە زانستە ستراتیژییەکان بەدەستهێنا لە کۆلێژی بەرگریی نیشتمانی لە ئەکادیمیای باڵای سەربازی نیمێری لە سودان.
ئەو ڕۆڵی ڕاستەوخۆی خۆی لە کاروباری نیشتمانی یەمەندا بەدەستهێنایەوە لە دوای تەواوبوونی ڕێککەوتنامەی ستۆکهۆڵمی پاڵپشتیکراو لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان لە پارێزگای حودەیدە لەسەر دەریای سور، کاتێك وەکو سەرۆکی وەفدی حکومەت دەستنیشانکرا بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنامەکە و چاودێریکردنی پڕۆسەی دووبارە جوڵەکردن.
لە ناوەڕاستی ساڵی 2019، سەرۆکی یەمەن عەبد ڕاببۆ مەنسوڕ هادی، بن عەزیزی لیوای پێشووی بە فەرماندەی چالاکییە سەربازییەکان دەستنیشان کرد. ئەو گویزرایەوە بۆ پارێزگای مەڕیب، ناوچەی بارەگای سەرەکیی سوپای یەمەنی کە بەشێوەیەکی کاتی دامەزرابوو و بەشداری کرد لە جەنگێکی هاوبەش لەگەڵ هاوپەیمانانی سعودی بۆ پشتیوانیکردن لە ڕەوایەتیی حکومەتی یەمەن.
لە مانگی شوباتی ساڵی 2020، سەرۆك هادی، لیوا بن عەزیزی وەکو سەرۆکی دەستەی ئەرکان دیاری کرد و پلەکەی بەرزکردەوە بۆ فەریق ، پلەیەك کە لەلایەن ژمارەیەکی زۆر کەم لە ئەفسەرە یەمەنییەکانەوە بەدەستهاتووە لە مێژووی وڵاتەکەدا. ئەو لەو کاتەوە، شان بە شانی سەربازەکانی لە بەرەکانی پێشەوەی گۆڕەپانی شەڕدا دژ بە میلیشیای حوسییەکانی سەر بە ئێران دەجەنگێت. لە کۆتایی دوو ساڵی ڕابردوودا ئامانجی ئەم شەڕانە بریتییە بووە لە پارێزگای ستراتیژیی مەڕیب.
فەریق بن عەزیز لە سەبازگەکان و بارەگا سەربازییە جێگیرکراوەکانی جەنگ نیشتەجێیە بۆ سەرکردایەتیکردنی جەنگەکە، و لە بەرامبەردا میلیشیای حوسییەکان بە موشەك و درۆنی بەرهەمهێنراو لەلایەن شارەزایانی ئێرانییەوە،کە بەتایبەت ئەم چالاکییانە بۆ حوسییەکان بەڕێوە دەبەن، هێرشی دەکەنە سەر. لە مانگی ئایاری 2020، کوڕەکەی بن عەزیز بە موشەکیکی بالیستیی حوسییەکان شەهیدکرا، هێرشیك کە بەهەمان شێوە حەوت لە هەڤاڵانی لیوای شەهیدکرد.
هەروەها حوسییەکان بە بەکارهێنانی سێ ساروخ ماڵەکەی فەریقیان لە باکوری شاری مەڕیب کردە ئامانج و لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2021 ڕوخاندیان، لەگەڵ ئەوەشدا بنکە سەرەکییەکانی ئەویان بۆ تا ماوەیەکی بەردەوام کردە ئامانج. ژمارەیەک لە خزم و هەڤاڵەکانی لە جەنگدا کووژران یان بە نیازی کوشتن بەئامانجگیران. سەرەڕای ئەوانەش، هەموو ئەم زیانانە تەنیا ئیرادە و بوێری فەرماندەکەیان لە بەرەکانی شەڕدا زیاد کردووە.
هەموو ئەوانەی کە فەریق بن عەزیز دەناسن بە کۆدەنگی گەواهی لەسەر ژیری ئەو پیاوە دەدەن و ئەو بەها کۆنانە دەناسێنن کە تایبەتمەندێتیی کەسیی ئەو دەردەخەن، بەهاگەلێک کە لە گۆشکردنە کۆمەڵایەتی و خێڵەکییەکە بۆی مابووەوە. بەهاکانی فەرماندە و مەشقە سەربازییەکانی ئەو پێکەوە کەسایەتییان کردووە بە پێکهاتەیەك لە سەرکەردەیەکی سادە و جەنگاوەرێکی نەبەرد.
ئامادەبوونی دڵنیاکەرەوەی فەریق بن عەزیز لە هێڵەکانی پێشەوە لەگەڵ سەربازەکاندا وەکو پاڵنەرێکی روحی دەمێنێتەوە بۆ ئەوانەی کە بۆ ئاشتیی یەمەن دەجەنگن.
Comments are closed.