کوەیت چاکسازی لە پەیڕەوکردنی دادپەوەریدا دەکات
بۆ باشتر دەستگەیشتن بە دادپەروەری و پێڕاگەیشتن بەهۆی دواکەتنەکان کە لە ئەنجامی کۆڤید- 19 ەوە ڕوویاندا، حکومەتی کوەیت لە مانگی نیسانی ساڵی 2022، سیستەمێکی پەیوەندیکردنی کۆنفڕانسی ڤیدیۆیی لە زیندانی ناوەندی دا دامەزراند بۆ بەئەنجامگەیاندنی دادگاییەکان لە هۆڵی دادگای ئەلیکترۆنیدا.
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی کوەیت جەختی کردووە لەسەر گرنگیی بەردەوامیدان بە کارەکانی دادگا و پێویستی ئەنجامدانی دانیشتنەکانی دادگا بۆ ئەو دۆسیانەی کە ناکرێت دوابخرێن، لەوانە ئەو دۆسیانەی کە پەیوەستن بە کێشەکانی خێزانەوە.
یاریدەدەری سکرتێری وەزیری داد بۆ زانیاریی تەکنەلۆژی، حەکیم قەڵاف ئاماژەی بە ئەوە کرد کە خزمەتگوزاریی دادگەری بەدیجیتاڵ و بە تەلەفزیۆن کردوە لە پێناو چەسپاندنی دادپەروەری و ئاسانکاری بەرەوپیشچوونەکانی دادگا بۆ هاوڵاتییان.
ئەم گۆڕانکارییانە کاریگەرییان لەسەر زۆر بواری تر هەبووە وەك بە تەنها لەسەر زیندانی ناوەند و هۆڵەکانی دادگایی کردنی کۆشکی دادپەروەری. “چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستا، خزمەتگوزاریی پێدانی کەفالەتی ئۆنلاین، ئۆنلاین و تۆمارکردنی داواکاری سەرەتایی و جاڕنامەی ئەلیکترۆنی بە شێوەی ئەلیکترۆنی بەگەڕخرا،” یاریدەدەری سکرتێر ئەمەی ڕاگەیاند.
کۆڤید- 19 – کە یاساکانی کەرەنتین بوونە هۆی دواکەوتنی پرۆسە دادوەرییەکانیان – فشارێکی بەهێزی دروستکرد لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای دووری لە سیستەمی دادوەریدا.
سیستەمی دادوەری کوەیت پێکهاتەیەكە لە یاسای گشتیی بەڕیتانی، یاسای مەدەنیی فەڕەنسی، یاسای مەدەنیی میسڕی و یاسای ئیسلامی. وڵاتەکە بە یەکێك لە دەوڵەمەندتریین وڵاتەکانی جیهان دادەنرێت و شانازی بە ئاستی نزمی تاوان دەکات.
سەرچاوەکان: ئەلئەنبا، ئەلجەریدە
Comments are closed.