Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      پێشکەوتنی جەنگاوەرانی ئاڵتوونی

      August 11, 2026

      پێشکەوتنێک لە هەماهەنگیی ستراتیژی

      August 11, 2026

      بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە ئاڵۆزەکان

      August 11, 2026

      ئاڕاستەکردنی ئاڵۆزییەکانی ئاسایشی ناوچەیی

      August 11, 2026

      هەماهەنگیی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان

      August 11, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      کوەیت مەشقی سەربازیی چردەکاتەوە

      August 10, 2026

      ھاوبەشیی قەتەڕ و ئەمریکا دەگاتە ئاستی نوێ

      August 10, 2026

      وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست گروپی پەیوەندیی ئەفغانستان پێکدەهێنن

      August 10, 2026

      کۆماری قڕغستان هەوڵی بەدەستهێنانی کورسیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەدات

      August 10, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 11, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 11, 2026

      کوەیت مەشقی سەربازیی چردەکاتەوە

      August 10, 2026

      ھاوبەشیی قەتەڕ و ئەمریکا دەگاتە ئاستی نوێ

      August 10, 2026

      وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست گروپی پەیوەندیی ئەفغانستان پێکدەهێنن

      August 10, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    Unipath
    Home » ئەمریکا پابەندبوونی خۆی بە ئاسایشی عێراق دووپات دەکاتەوە
    بەشەکان

    ئەمریکا پابەندبوونی خۆی بە ئاسایشی عێراق دووپات دەکاتەوە

    UnipathBy UnipathAugust 28, 202302 Mins Read
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    بۆ‭ ‬پیشاندانی‭ ‬پابەندبوونی‭ ‬حکومەتی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بە‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬گەشەسەندنی‭ ‬عێراق،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬فەرمانگەی‭ ‬ناوەندیی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬مایکڵ‭ ‬ئی‭. ‬کوڕیڵا‭ ‬سەردانێکی‭ ‬دوو‭ ‬ڕۆژەی‭ ‬بۆ‭ ‬عێراق‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئابی‭ ‬ساڵی‭ ‬2022‭ ‬ئەنجام‭ ‬دا‭. ‬

    لە‭ ‬میانەی‭ ‬سەردانەکەیدا،‭ ‬فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬کوڕیڵا‭ ‬لەگەڵ‭ ‬سەرکردە‭ ‬سەربازی‭ ‬و‭ ‬مەدەنییەکانی‭ ‬عێراق‭ ‬کۆبووەوە‭ ‬بە‭ ‬سەرۆکایەتی‭ ‬سەرۆك‭ ‬وەزیرانی‭ ‬پێشووی‭ ‬عێراق‭ ‬موستەفا‭ ‬کازمی‭. ‬بە‭ ‬پێی‭ ‬ڕاگەیەنراوێك‭ ‬لە‭ ‬نوسینگەی‭ ‬کازمی،‭ ‬دەوترێت‭ ‬کە‭ ‬هەردوو‭ ‬بەرپرس‭ ‬پرسەکانی‭ ‬هاوکاری‭ ‬لە‭ ‬بوارەکانی‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬سەربازی،‭ ‬جەنگی‭ ‬بەردەوامی‭ ‬دژ‭ ‬بە‭ ‬تیرۆر،‭ ‬و‭ ‬دوایین‭ ‬چالاکییەکانی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬عێراق‭ ‬دژ‭ ‬بە‭ ‬پاشماوەکانی‭ ‬داعشیان‭ ‬تاوتوێ‭ ‬کردووە‭. ‬

    کازمی‭ ‬جەختی‭ ‬کردەوە‭ ‬لەسەر‭ ‬گرنگیی‭ ‬بەردەوامیدان‭ ‬بە‭ ‬زەبری‭ ‬کوشندە‭ ‬لە‭ ‬جەنگی‭ ‬دژ‭ ‬بە‭ ‬تیرۆر‭ ‬و‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬گەشەسەندنی‭ ‬شانەکانی‭ ‬داعش‭.‬

    “دوای‭ ‬ئەوەی‭ ‬ئەرکی‭ ‬هاوپەیمانیەتی‭ ‬جیهانی‭ ‬دژ‭ ‬بە‭ ‬تیرۆر‭ ‬گۆڕا‭ ‬بۆ‭ ‬مەشقکردن،‭ ‬ڕاوێژکاری،‭ ‬هاوکاری‭ ‬و‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬تواناکانی‭ ‬سوپای‭ ‬عێراق،‭ ‬ئێستا‭ ‬پێویستە‭ ‬ئێمە‭ ‬بەردەوامی‭ ‬بدەین‭ ‬بە‭ ‬هەوڵەکانمان‭ ‬و‭ ‬کۆتایی‭ ‬هێنان‭ ‬بە‭ ‬پاشماوەکانی‭ ‬داعش،”‭ ‬کازمی‭ ‬ڕایگەیاند‭. ‬

    لای‭ ‬خۆیەوە‭ ‬فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬کوڕیڵا‭ ‬لێهاتوویی‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬عێڕاق‭ ‬و‭ ‬توانایان‭ ‬بۆ‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬چالاکی‭ ‬مەیدانی‭ ‬بە‭ ‬سوودوەرگرتنی‭ ‬تەواوەتی‭ ‬لە‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬عێراقی‭ ‬بەرز‭ ‬نرخاند‭.‬

    لە‭ ‬پێناو‭ ‬بەرەوپێشبردنی‭ ‬پەیوەندییە‭ ‬سیاسی،‭ ‬ئابووری،‭ ‬کولتووری‭ ‬و‭ ‬ئەمنییە‭ ‬گشتییەکانی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لەگەڵ‭ ‬حکومەتی‭ ‬عێراق،‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬کانوونی‭ ‬یەکەمی‭ ‬ساڵی‭ ‬2008‭ ‬هەردوو‭ ‬وڵات‭ ‬ڕێککەوتنامەیەکی‭ ‬ستراتیژیی‭ ‬چوارچێوەی‭ ‬کاریان‭ ‬بۆ‭ ‬پەیوەندیی‭ ‬دۆستایەتی‭ ‬و‭ ‬هاوکاری‭ (‬SFA‭) ‬واژۆکرد‭.‬

    ڕێککەوتنامەی‭ ‬ستراتیژیی‭ ‬چوارچێوەی‭ ‬کار‭ ‬بۆ‭ ‬یارمەتیدانی‭ ‬خەڵی‭ ‬عێراق‭ ‬بنیاتنراوە‭ ‬تا‭ ‬بتوانن‭ ‬پشت‭ ‬بە‭ ‬خۆیان‭ ‬ببەستن،‭ ‬سەربەستی‭ ‬خاکی‭ ‬عێراق‭ ‬پارێزراوتر‭ ‬بکەن،‭ ‬پەیوەندییە‭ ‬سیاسی،‭ ‬ئابووری،‭ ‬کولتووری‭ ‬و‭ ‬ئەمنییە‭ ‬گشتییەکانی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لەگەڵ‭ ‬عێراق‭ ‬ئاسایی‭ ‬ببێتەوە‭ ‬و‭ ‬ببێت‭ ‬بە‭ ‬بناغەیەك‭ ‬بۆ‭ ‬پەیوەندیی‭ ‬دوو‭ ‬لایەنەی‭ ‬درێژخایەن‭ ‬لەسەر‭ ‬بنەمای‭ ‬بەرژەوەندییە‭ ‬هاوبەشەکان‭.‬

    بۆ‭ ‬ڕێزگرتن‭ ‬ە‭ ‬پابەندبوونی‭ ‬بە‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬سەقامگیری‭ ‬عێراق‭ ‬بە‭ ‬بانگهێشتی‭ ‬حکومەتی‭ ‬عێراق،‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لە‭ ‬10ی‭ ‬مانگی‭ ‬ئەیلولی‭ ‬ساڵی‭ ‬2014،‭ ‬دروستکردنی‭ ‬هاوپەیمانییەکی‭ ‬نێودەوڵەتیی‭ ‬فراوانی‭ ‬ڕاگەیاند‭ ‬کە‭ ‬پێکهاتبوو‭ ‬لە‭ ‬نزیکەی‭ ‬80‭ ‬وڵات،‭ ‬بۆ‭ ‬کۆتاییهێنان‭ ‬بە‭ ‬داعش‭ ‬و‭ ‬ئازادکردنی‭ ‬ئەو‭ ‬ناوچانەی‭ ‬عێراق‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬حوزەیرانی‭ ‬ساڵی‭ ‬2014‭ ‬داگیرکرابوون‭ ‬لەلایەن‭ ‬داعشەوە‭. ‬

    لە‭ ‬دەرەنجامی‭ ‬ئەمەدا،‭ ‬حکومەتی‭ ‬عێراق‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬یەکەمی‭ ‬ساڵی‭ ‬2017‭ ‬دا‭ ‬سەرکەوتنی‭ ‬خۆی‭ ‬بەسەر‭ ‬حوکمی‭ ‬“خەلافەت”دا‭ ‬ڕاگەیاند،‭ ‬دوای‭ ‬ئەوەی‭ ‬توانی‭ ‬هەموو‭ ‬شارەکانی‭ ‬لە‭ ‬داعش‭ ‬پاکبکاتەوە‭. ‬و‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئازاری‭ ‬ساڵی‭ ‬2019،‭ ‬داعش‭ ‬کۆتا‭ ‬ناوچەکانی‭ ‬خۆی‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژئاوای‭ ‬شارۆچکەی‭ ‬باغوز‭ ‬لە‭ ‬سوریا‭ ‬لەدەستدا،‭ ‬و‭ ‬حەوت‭ ‬مانگ‭ ‬دواتر‭ ‬پێشەواکەیان‭ ‬ئەبو‭ ‬بەکر‭ ‬بەغدادی‭ ‬لەلایەن‭ ‬هێزی‭ ‬هاوپەیمانانەوە‭ ‬کوژرا‭.‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleکوەیت چاکسازی لە پەیڕەوکردنی دادپەوەریدا دەکات
    Next Article ئەردەن ژمارەی دامەزراندنی سەربازانی ژن زیاد دەکات

    Related Posts

    پەیامی سەرەکیی سەرۆك

    August 11, 2026

    کوەیت مەشقی سەربازیی چردەکاتەوە

    August 10, 2026

    ھاوبەشیی قەتەڕ و ئەمریکا دەگاتە ئاستی نوێ

    August 10, 2026

    Comments are closed.

    چاپی تایبەت | بەرگی 14 بەهاری 2026

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.