کوەیت دەستی هاوکاری بۆ قوربانیانی کارەساتەکان درێژدەکات

دەستەی‭ ‬یونیپاس

لە‭ ‬وەڵامی‭ ‬داخوازییەکانی‭ ‬پاکستان‭ ‬بۆ‭ ‬یارمەتی‭ ‬لە‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬نێودەوڵەتی،‭ ‬کوەیت،‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬کۆمەڵەی‭ ‬مانگی‭ ‬سووری‭ ‬کوەیتەوە‭ ‬هەڵمەتێکی‭ ‬سێ‭ ‬ڕۆژەی‭ ‬هاوکاری‭ ‬مرۆیی‭ ‬دەستپێکرد،‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئابی‭ ‬2022ـدا،‭ ‬یارمەتییەکانی‭ ‬گەیاندە‭ ‬پاکستانییە‭ ‬زیان‭ ‬بەرکەوتووەکانی‭ ‬لافاوە‭ ‬وێرانکەرەکە‭.‬

لە‭ ‬نێوان‭ ‬مانگەکانی‭ ‬حوزەیران‭ ‬و‭ ‬ئابی‭ ‬2022‭ ‬ـدا،‭ ‬وەرزی‭ ‬بارانبارینی‭ ‬هاوین‭ ‬لافاوێکی‭ ‬دروستکرد‭ ‬کە‭ ‬گیان‭ ‬لەدەستدانی‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬1‭,‬100‭ ‬کەسی‭ ‬لێکەوتەوە‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬هەمان‭ ‬کاتدا‭ ‬ملیۆنان‭ ‬کەسی‭ ‬تر‭ ‬ئاوارەبوون‭. ‬

بە‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬وەزارەتی‭ ‬دەرەوەی‭ ‬کوەیت،‭ ‬27‭ ‬ڕێکخراوی‭ ‬خێرخوازیی‭ ‬ناوخۆیی‭ ‬پێداویستییان‭ ‬بۆ‭ ‬هەزاران‭ ‬کەسی‭ ‬زیان‭ ‬بەرکەوتووی‭ ‬لافاوە‭ ‬وێرانکەرەکەی‭ ‬ناو‭ ‬پاکستان‭ ‬دابینکرد‭.‬

بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئەیلولی‭ ‬2022ـدا،‭ ‬بۆ‭ ‬کەمکردنەوەی‭ ‬ئەو‭ ‬ئازارانەی‭ ‬سودانییەکان‭ ‬بەهۆی‭ ‬لافاوی‭ ‬دروستبووەوە‭ ‬لە‭ ‬ئەنجامی‭ ‬بارانبارینی‭ ‬بەخوڕ‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئابی‭ ‬2022ـدا‭ ‬چەشتیان،‭ ‬فڕۆکەیەکی‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬کوەیت‭ ‬کە‭ ‬40‭ ‬تەن‭ ‬لە‭ ‬پێداویستی‭ ‬پزیشکی‭ ‬و‭ ‬خۆراکی‭ ‬هەڵگرتبوو‭ ‬گەیشتە‭ ‬سودان‭.‬

بە‭ ‬وێرانکردنی‭ ‬ژێرخانی‭ ‬ئابووری،‭ ‬موڵک‭ ‬و‭ ‬دانەوێڵە،‭ ‬لافاوەکان‭ ‬هەزاران‭ ‬ماڵی‭ ‬لە‭ ‬پارێزگاکانی‭ ‬جەزیرە،‭ ‬کۆردۆفانی‭ ‬باکوور،‭ ‬کۆردۆفانی‭ ‬باشوور،‭ ‬دارفوری‭ ‬باشوور‭ ‬و‭ ‬ڕووباری‭ ‬نیل‭ ‬وێران‭ ‬کرد‭. ‬

هەروەها‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬هاوکاریی‭ ‬ڕاستەوخۆی‭ ‬کوەیت‭ (‬DA‭) ‬بۆ‭ ‬دابینکردنی‭ ‬خۆراک‭ ‬و‭ ‬ئاوی‭ ‬خواردنەوە‭ ‬بۆ‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬200‭,‬000‭ ‬هەزار‭ ‬سۆماڵی‭ ‬ئاوارە‭ ‬لە‭ ‬ناوخۆدا،‭ ‬بەردەوامبوو‭ ‬لە‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭. ‬لە‭ ‬ئۆپەراسیۆنێکدا‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬شوباتی‭ ‬2022‭ ‬دەستیپێکرد‭ ‬و‭ ‬تا‭ ‬مانگی‭ ‬ئابی‭ ‬2022‭ ‬بەردەوام‭ ‬بوو،‭ ‬هەزاران‭ ‬سەبەتەی‭ ‬خۆراک‭ ‬کە‭ ‬برنج،‭ ‬ڕۆن،‭ ‬ئارد،‭ ‬خورما‭ ‬و‭ ‬شەکریان‭ ‬تێدابوو‭ ‬لەگەڵ‭ ‬سەدان‭ ‬بارهەڵگری‭ ‬ئاوی‭ ‬خواردنەوە‭ ‬گەیەندرانە‭ ‬سۆماڵییەکان‭.  

وشکەساڵییەکی‭ ‬وێرانکەر،‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬خراپترین‭ ‬دادەنرێت‭ ‬لە‭ ‬پانتایی‭ ‬شاخی‭ ‬ئەفریقا،‭ ‬بووە‭ ‬هۆکاری‭ ‬برسێتی‭ ‬لە‭ ‬سۆماڵ‭ ‬و‭ ‬ئاوارەبوونی‭ ‬سەدان‭ ‬هەزار‭ ‬کەس‭ ‬لە‭ ‬ناوخۆدا‭. ‬

کۆمەڵگەی‭ ‬هاوکاریی‭ ‬ڕاستەوخۆی‭ ‬کوەیت‭ ‬ڕێکخراوێکی‭ ‬ناحکومیی‭ ‬بنەما‭ ‬ئیسلامییە‭ ‬و‭ ‬هاوکاریی‭ ‬فریاگوزاری‭ ‬و‭ ‬پەرەپێدان‭ ‬بۆ‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ئەفریقا‭ ‬و‭ ‬یەمەن‭ ‬دابیندەکات‭. ‬بە‭ ‬سود‭ ‬وەرگرتن‭ ‬لەو‭ ‬پارەیەی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬سەرفیترە‭ ‬و‭ ‬خێرخوازی‭ ‬و‭ ‬بەخشینەوە‭ (‬زەکات،‭ ‬سەدەقات‭ ‬و‭ ‬کەفارەت‭ ‬بە‭ ‬زمانی‭ ‬عەرەبی‭) ‬کۆکراوەتەوە،‭ ‬هاوکاری‭ ‬مرۆیی‭ ‬و‭ ‬فریاگوزاری‭ ‬بۆ‭ ‬خەڵکی‭ ‬کەمدەرامەت‭ ‬و‭ ‬زیان‭ ‬بەرکەوتوو‭ ‬بەهۆی‭ ‬کارەساتی‭ ‬سروشتی‭ ‬و‭ ‬دەستکردەوە‭ ‬دابین‭ ‬دەکات‭.  ‬سەرچاوەکان‭: ‬https‭://‬direct-aid.org،‭ ‬دەزگای‭ ‬هەواڵی‭ ‬کوەیت،‭ ‬ئەل‭ ‬جەزیرە

Comments are closed.