Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      جێگیر لە دەریادا

      April 24, 2026

      ڕێبازی هێزی نەرمی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی توندڕەوەکان

      April 24, 2026

      ڕێنمایی دەستەبژێر

      April 24, 2026

      مەشخەڵی هیوا لە کەنداوی عەرەبی

      April 24, 2026

      توندکردنی بەڕێوەبردنی سنوور

      April 23, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      عێراق بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان پشتیوانیی دیپلۆماسی دەکات

      April 23, 2026

      کازاخستان و ئەمریکا پەیوەندییەکەیان بەهێزدەکەن

      April 23, 2026

      هێزەکانی ئاسایشی میسڕ هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەی تیرۆریستان

      April 23, 2026

      مەشقی ئاک شومکار پەیوەندیی نێوان قڕغستان و ئەمریکا بەهێز دەکات

      April 23, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      پارێزەری بەندەرەکان

      April 23, 2026

      عێراق بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان پشتیوانیی دیپلۆماسی دەکات

      April 23, 2026

      کازاخستان و ئەمریکا پەیوەندییەکەیان بەهێزدەکەن

      April 23, 2026

      هێزەکانی ئاسایشی میسڕ هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەی تیرۆریستان

      April 23, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    Unipath
    Home » چنگەکان دەگوشن
    تایبتمەندیەکان

    چنگەکان دەگوشن

    هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و پاکستان بۆ تێکشکاندنی تیرۆریزم لە مەشقی چنگی هەڵۆی 24 هەماهەنگی دەکەن
    UnipathBy UnipathApril 9, 2025Updated:April 30, 202504 Mins Read
    فڕۆکەی C-130ـی هێزی ئاسمانیی پاکستان لە ئەرکێکدا لە 'چنگی هەڵۆ' دەفڕێت.
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    وتار‭ ‬و‭ ‬وێنەکان‭ ‬لەلایەن‭ ‬ناوەندی‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬ئەمریکا

    فڕۆکە جەنگییە‭ ‬فاڵکۆنەکانی‭ ‬F-16ـی‭ ‬هێزە‭ ‬ئاسمانییەکانی‭ ‬پاکستان‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بە‭ ‬هێرشێکی‭ ‬مووشەکی‭ ‬زەوییان‭ ‬داتەپان‭ ‬لە‭ ‬کاتێکدا‭ ‬کە‭ ‬کۆپتەرە‭ ‬هێرشبەرەکان‭ ‬کە‭ ‬سەربازانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەتی‭ ‬پاکستان‭ ‬و‭ ‬ئەمریکایان‭ ‬هەڵگرتبوو‭ ‬دزەیان‭ ‬کردە‭ ‬ناو‭ ‬بنکەیەکی‭ ‬تیرۆریستییەوە‭. ‬سەکۆکانی‭ ‬خولانەوە‭ ‬لە‭ ‬سەرەوە،‭ ‬هەواڵگری،‭ ‬چاودێری‭ ‬و‭ ‬سیخوڕی‭ ‬ڕێکخەری‭ ‬ژمارەیی‭ ‬ئامانجکردنیان‭ ‬بۆ‭ ‬تەواوکردنی‭ ‬سەرکەوتووانەی‭ ‬ئەرکەکە‭ ‬گەیاندە‭ ‬هێزە‭ ‬هێرشبەرەکان‭.‬

    ‭’‬چنگی‭ ‬هەڵۆ‭’‬،‭ ‬مەشقێکی‭ ‬ڕاهێنانیی‭ ‬مەیدانیی‭ ‬پاکستان‭ ‬و‭ ‬ئەمریکایە‭ ‬کە‭ ‬بۆ‭ ‬پێنجەمین‭ ‬جار‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬حوزەیرانی‭ ‬2024‭ ‬لە‭ ‬بنکەی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬موشەف‭ ‬لە‭ ‬پاکستان‭ ‬بەڕێوەچوو،‭ ‬کە‭ ‬بواری‭ ‬بە‭ ‬یەکخستنی‭ ‬هێزەکان‭ ‬بەخشی‭ ‬لەو‭ ‬ئۆپەراسیۆنانەی‭ ‬کە‭ ‬بۆ‭ ‬هەردوو‭ ‬وڵات‭ ‬بە‭ ‬گرنگ‭ ‬دادەنرێت‭.‬

    جگە‭ ‬لە‭ ‬هێرشەکانی‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆر،‭ ‬سەربازەکان‭ ‬لەسەر‭ ‬ئاگرکوژاندنەوە،‭ ‬لە‭ ‬ناوبردنی‭ ‬کەرەستەی‭ ‬تەقەمەنی،‭ ‬ئاسایشی‭ ‬بنکە‭ ‬ئاسمانییەکان،‭ ‬چاودێری‭ ‬پزیشکی‭ ‬و‭ ‬شێوازێکی‭ ‬بانگەوازکردن‭ ‬بۆ‭ ‬هێرشە‭ ‬ئاسمانییەکان‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬هێرشی‭ ‬تێرمیناڵی‭ ‬هاوبەش‭ ‬ناسراوە،‭ ‬مەشقیان‭ ‬ئەنجامدا‭. ‬ئەوەی‭ ‬وەک‭ ‬فێرکاری‭ ‬پۆل‭ ‬دەستی‭ ‬پێکرد‭ ‬گوازرایەوە‭ ‬بۆ‭ ‬گۆڕەپانی‭ ‬دەرەوە‭ ‬بۆ‭ ‬ئەو‭ ‬سیناریۆ‭ ‬تەکتیکییانەی‭ ‬کە‭ ‬ڕووداوەکانی‭ ‬جیهانی‭ ‬ڕاستەقینە‭ ‬نمایش‭ ‬دەکەن‭.‬

    فڕۆکەوانەکان‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬ناوچەی‭ ‬بەرپرسیارێتی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بۆ‭ ‬پشتیوانیکردن‭ ‬لە‭ ‘‬چنگی‭ ‬هەڵۆ‭’ ‬ڕەوانەی‭ ‬پاکستان‭ ‬کران‭. ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬گەیشتنی‭ ‬فڕۆکە‭ ‬جەنگییە‭ ‬فاڵۆنە‭ ‬F-16ـەکانی‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسماینی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لە‭ ‬تیپی‭ ‬جەنگیی‭ ‬510ـی‭ ‬هەڵمەتبەر‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬دۆخی‭ ‬ئاساییدا‭ ‬لە‭ ‬ئیتاڵیا‭ ‬جێگیرن،‭ ‬فڕۆکەی‭ ‬C-17‭ ‬Globemaster IIIـی‭ ‬سەر‭ ‬بە‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬جووڵەی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬سەرنشینان‭ ‬و‭ ‬بارەکانیانی‭ ‬گەیاند‭.‬

    ‭”‬مەشقی‭ ‘‬چنگی‭ ‬هەڵۆ‭’‬ـی‭ ‬2024‭ ‬دەرفەتێکی‭ ‬جیاواز‭ ‬بوو‭ ‬بۆ‭ ‬تیپی‭ ‬جەنگیی‭ ‬510ـی‭ ‬هەڵمەتبەر‭ ‬بۆ‭ ‬هەماهەنگیکردن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوبەشەکانی‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬پاکستان‭ ‬و‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬لێهاتووییەکانمان‭ ‬لە‭ ‬ئاسمان‭ ‬و‭ ‬لەسەر‭ ‬زەوی،‭” ‬فەرماندەی‭ ‬تیپەکە‭ ‬موقەدەم‭ ‬لیۆ‭ ‬مۆر‭ ‬ڕایگەیاند‭. ‬

    فڕۆکەوانانی باڵی خزمەتگوزارییە تایبەتەکانی هێزی ئاسمانیی پاکستان بەر لە مەشقێکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەگەڵ هاوکارانی هێزی ئاسمانی ئەمریکا دەوەستن.

    فڕۆکەوانانی‭ ‬ئەمریکی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ئاگرکوژاندنەوەدا‭ ‬تایبەتمەندن،‭ ‬لەگەڵ‭ ‬بەشی‭ ‬ئاگرکوژێنەوەی‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬پاکستان‭ ‬بۆ‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬مەشقەکانی‭ ‬دەرهێنانی‭ ‬فڕۆکەوانە‭ ‬بریندارەکان‭ ‬لە‭ ‬فڕۆکەکانیان‭ ‬و‭ ‬کەمکردنەوەی‭ ‬مەترسییەکانی‭ ‬ئاگرکەوتنەوە‭ ‬بەهۆی‭ ‬سووتەمەنی‭ ‬و‭ ‬تەقەمەنی‭ ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬نیشتنەوەی‭ ‬زبر‭ ‬یەکیانگرت‭. ‬

    ئەوان‭ ‬زانیارییان‭ ‬ئاڵوگۆڕ‭ ‬کرد‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬کۆتایی‭ ‬مەشقەکەدا‭ ‬پێشبڕکێیەکی‭ ‬دۆستانەی‭ ‬ئاگرکوژێنەوەیان‭ ‬بۆ‭ ‬تاقیکردنەوەی‭ ‬ئەو‭ ‬لێهاتووییە‭ ‬نوێیانەی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‘‬چنگی‭ ‬هەڵۆ‭’ ‬فێریبوون‭ ‬ئەنجامدا‭.‬

    ‭”‬کاریگەرییەکەی‭ ‬بێئەندازە‭ ‬بەڵام‭ ‬ئەرێنی‭ ‬بووە؛‭ ‬هەندێک‭ ‬لە‭ ‬وردەکارییە‭ ‬بچووکەکان‭ ‬گرنگییەکی‭ ‬زۆر‭ ‬ئەرێنییان‭ ‬پێدراوە‭ ‬و‭ ‬زۆرێک‭ ‬لە‭ ‬پێشنیار‭ ‬یاخود‭ ‬شێوازەکانمان‭ ‬لە‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬ئەرکەکان‭ ‬لە‭ ‬ئێستاوە‭ ‬گرنگییان‭ ‬پێدەدرێت‭.” ‬عەریفی‭ ‬گشتیی‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬جۆناسان‭ ‬کامپۆس،‭ ‬سەرۆکی‭ ‬بەشی‭ ‬ئاگرکوژێنەوەی‭ ‬تیپ‭ ‬ڕایگەیاند‭. “‬ئەم‭ ‬ئاڵوگۆڕانە‭ ‬نەک‭ ‬تەنها‭ ‬یارمەتیدەرمانە‭ ‬لە‭ ‬نیشاندانی‭ ‬شارەزاییەکانمان،‭ ‬بەڵکو‭ ‬پەیوەندی‭ ‬و‭ ‬دۆستایەتی‭ ‬بنیاتنراو‭ ‬لەسەر‭ ‬ئاستی‭ ‬کەسی‭ ‬و‭ ‬هەستی‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬ڕاهێنانانە‭ ‬هەست‭ ‬پێدەکرێن‭.”‬

    تیمە‭ ‬ئاسایشییەکانی‭ ‬هێزە‭ ‬ئاسمانییەکانی‭ ‬پاکستان‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بۆ‭ ‬پاراستنی‭ ‬بەردەوامی‭ ‬فڕۆکەخانەکان‭ ‬یەکیان‭ ‬گرتبوو‭.‬

    ‭”‬گەورەترین‭ ‬دەستکەوت‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬ئاڵوگۆڕی‭ ‬جیاوازییەکان‭ ‬لەو‭ ‬شێوازەی‭ ‬کە‭ ‬پێمان‭ ‬وایە‭ ‬دەبێت‭ ‬ئاسایش‭ ‬بەدیبهێنرێت،‭ ‬هەموو‭ ‬ئەمانە‭ ‬لەکاتێکدایە‭ ‬بیرۆکەی‭ ‬نوێ‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬بیرمەندانە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬پێوانە‭ ‬ئاسایشییەکانیان‭ ‬کە‭ ‬پێشتر‭ ‬چەسپێنراون‭ ‬ئاوێتە‭ ‬دەکرێت‭.” ‬تەکنیکاری‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬عەریف‭ ‬کیڤن‭ ‬بێرک‭ ‬ئەوەی‭ ‬وت‭.‬

    تیمێکی‭ ‬پزیشکی‭ ‬دوو‭ ‬کەسی‭ ‬پێکهاتوو‭ ‬لە‭ ‬تەکنیکارێکی‭ ‬پزیشکی‭ ‬و‭ ‬پزیشکی‭ ‬نەشتەرگەریی‭ ‬بەشی‭ ‬فڕین‭ ‬بۆ‭ ‬پشتیوانیکردنی‭ ‬مەشقەکە‭ ‬جێگیرکران‭. ‬کارمەندانی‭ ‬پزیشکی‭ ‬نەک‭ ‬تەنها‭ ‬چارەسەری‭ ‬نیگەرانییە‭ ‬بچووکەکانی‭ ‬ئەندامەکانیان‭ ‬کرد‭ ‬لە‭ ‬میانی‭ ‬مەشقەکەدا،‭ ‬بەڵکو‭ ‬مەشقەکانیان‭ ‬بۆ‭ ‬لاساییکردنەوەی‭ ‬وەڵامدانەوەکانی‭ ‬فڕۆکەیەکی‭ ‬تێکشکاو‭ ‬هەماهەنگ‭ ‬کرد‭ ‬و‭ ‬ئەنجامدا‭. ‬هەروەها‭ ‬پزیشکانی‭ ‬ئەمریکی‭ ‬یاوەری‭ ‬پزیشکی‭ ‬نەشتەرگەری‭ ‬بەشی‭ ‬فڕینی‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬پاکستانیان‭ ‬کرد‭ ‬بۆ‭ ‬نەخۆشخانەیەکی‭ ‬ناوخۆیی‭ ‬بۆ‭ ‬ڕووداوێکی‭ ‬نمایشیی‭ ‬قوربانی‭ ‬بەکۆمەڵ‭.‬

    ‭”‬هێزی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬پاکستان‭ ‬زانیاریی‭ ‬پزیشکی‭ ‬باشی‭ ‬هەیە،‭ ‬و‭ ‬ئێمەش‭ ‬ئەوەی‭ ‬کە‭ ‬پێشتر‭ ‬فێریبووین‭ ‬هاوبەشمان‭ ‬کرد‭ ‬و‭ ‬چۆنیەتی‭ ‬بەرەوپێشبردنی‭ ‬مەشقەکانمان‭ ‬نیشاندا‭ ‬بۆ‭ ‬یارمەتیدانی‭ ‬باشتر‭ ‬نمایشکردنی‭ ‬ڕووداوێکی‭ ‬جیهانی‭ ‬ڕاستەقینە‭.” ‬عەریفی‭ ‬دەستەی‭ ‬هیزی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بڕایەن‭ ‬ساندەرز،‭ ‬تەکنیکاری‭ ‬پزیشکی‭ ‬کە‭ ‬بۆ‭ ‬مەشقەکە‭ ‬گەشتی‭ ‬بۆ‭ ‬پاکستان‭ ‬ئەنجامدا‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

    ناوەندی‭ ‬جەنگی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬سەر‭ ‬بە‭ ‬ناوەندی‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬ڕاهێنەرێکی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬هێرشی‭ ‬تێرمیناڵی‭ ‬بۆ‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬گفتوگۆی‭ ‬ئەکادیمی‭ ‬لەسەر‭ ‬دەسەڵاتی‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬ئاسمانی،‭ ‬هێرشە‭ ‬هەماهەنگەکان،‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬هەستەوەرەکان‭ ‬و‭ ‬بەئامانجگرتنی‭ ‬ئاست‭ ‬بەرز‭ ‬ڕەوانەکرد‭. ‬ئەم‭ ‬سەربازانە‭ ‬لە‭ ‬ڕووداوی‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆری‭ ‘‬چنگی‭ ‬هەڵۆ‭’‬ـدا‭ ‬بە‭ ‬پشتیوانی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬لێهاتووییەکانی‭ ‬خۆیان‭ ‬نیشان‭ ‬دا‭.‬

    فڕۆکەکانی پاکستان و ئەمریکا بۆ بنکەی ئاسمانی موشەف بۆ ‘چنگی هەڵۆ’ جێگیر دەکرێن.

    ‭”‬ئاڵوگۆڕی‭ ‬بابەتیی‭ ‬پسپۆڕان‭ ‬زۆر‭ ‬گرنگە‭ ‬بۆ‭ ‬دڵنیابوونەوە‭ ‬لە‭ ‬کارکردنی‭ ‬پێکەوەیی‭ ‬و‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬متمانە‭ ‬بە‭ ‬تواناکانی‭ ‬هاوپەیمانەکانمان‭.” ‬تەکنیکاری‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬عەریف‭ ‬بڕاندۆن‭ ‬تاتۆم‭ ‬لە‭ ‬ناوەندی‭ ‬جەنگیی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬ئەوەی‭ ‬ڕایگەیاند‭. “‬بە‭ ‬نزیک‭ ‬کارکردن‭ ‬لەیەکەوە،‭ ‬ئێمە‭ ‬دەتوانین‭ ‬باشتر‭ ‬لە‭ ‬تواناکانی‭ ‬یەکتر‭ ‬تێبگەین،‭ ‬ئاستی‭ ‬هەماهەنگیمان‭ ‬بەرز‭ ‬بکەینەوە‭ ‬و‭ ‬کاریگەری‭ ‬گشتی‭ ‬ئەرکە‭ ‬هاوبەشەکانمان‭ ‬باشتر‭ ‬بکەین‭. ‬ئەم‭ ‬هەماهەنگییە‭ ‬ستراتیژ‭ ‬و‭ ‬ئامادەیی‭ ‬بەرگریی‭ ‬هەردوولا‭ ‬بەهێز‭ ‬دەکات‭.”‬

    هێزی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬پاکستان‭ ‬ساڵانە‭ ‬بۆ‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬پەیوەندییە‭ ‬چارەنووسسازەکانی‭ ‬نێوان‭ ‬هەردوو‭ ‬وڵات‭ ‬و‭ ‬پێشخستنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬هاوبەش‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکە‭ ‬میوانداری‭ ‘‬چنگی‭ ‬هەڵۆ‭’ ‬دەکات‭. ‬ناوەندی‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بە‭ ‬بەردەوامی‭ ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬سیناریۆی‭ ‬ڕووداوەکان‭ ‬و‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬جیهانی‭ ‬ڕاستەقینەدا‭ ‬بۆ‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬ئاسایش‭ ‬دژ‭ ‬بە‭ ‬دەستدرێژکاران‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکەدا‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوبەشە‭ ‬ناوچەییەکان‭ ‬کاردەکات‭.‬

    ‭”‬هاوبەشیی‭ ‬بەردەوامیی‭ ‬نێوان‭ ‬گەلەکانمان‭ ‬هێشتا‭ ‬بۆ‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬گرینگە‭ ‬لەکاتێکدا‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بەردەوامە‭ ‬لە‭ ‬پشتیوانیکردنی‭ ‬پاکستان‭ ‬لە‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬سەختترین‭ ‬ئاڵنگارییە‭ ‬جیهانی‭ ‬و‭ ‬ناوچەییەکان،‭ ‬وەک‭ ‬چۆن‭ ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬ڕێککەوتنی‭ ‬هاوکاریی‭ ‬بەرگریی‭ ‬دوولایەنەمان‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1954ـەوە‭ ‬هەمانە‭.” ‬موقەدەمی‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬نیکۆلاس‭ ‬گاردنەر،‭ ‬سەرۆکی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‘‬چنگی‭ ‬هەڵۆ‭’‬ـی‭ ‬2024‭ ‬ڕایگەیاند‭. ‬

    ‭”‘‬چنگی‭ ‬هەڵۆ‭’‬ـی‭ ‬2024،‭ ‬دوای‭ ‬70‭ ‬ساڵ،‭ ‬لەڕێگەی‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬ئاشتی،‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬سەقامگیریەوە‭ ‬هاوبەشیی‭ ‬ئێمە‭ ‬دەپارێزێت‭. ‘‬چنگی‭ ‬هەڵۆ‭’ ‬کوشندەیی‭ ‬فڕۆکەوانەکانمان‭ ‬بەهێزتر‭ ‬دەکات‭. ‬ئێمە‭ ‬لە‭ ‬چاوەڕوانی‭ ‬کارکردنی‭ ‬شان‭ ‬بە‭ ‬شانداین‭ ‬لە‭ ‬پاراستنی‭ ‬فڕۆکەکان،‭ ‬پارێزگاریکردن‭ ‬لە‭ ‬فڕۆکەوانەکانمان‭ ‬و‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬پەیوەندییەکانمان‭ ‬تا‭ ‬بۆ‭ ‬ماوەی‭ ‬70‭ ‬ساڵی‭ ‬تر‭ ‬بەردەوامی‭ ‬هەبێت‭”.   ‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleبنیاتنانی خۆڕاگری لە بەرامبەر نەخۆشییە درمییەکان
    Next Article پابەندبوونی قەتەڕ بۆ هێزە تایبەتەکان

    Related Posts

    جێگیر لە دەریادا

    April 24, 2026

    ڕێبازی هێزی نەرمی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی توندڕەوەکان

    April 24, 2026

    ڕێنمایی دەستەبژێر

    April 24, 2026

    Comments are closed.

    ئاشتی و ئاشتەوایی | بەرگی 13، ژمارە 4 زستانی 2026

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.