Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      جێگیر لە دەریادا

      April 24, 2026

      ڕێبازی هێزی نەرمی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی توندڕەوەکان

      April 24, 2026

      ڕێنمایی دەستەبژێر

      April 24, 2026

      مەشخەڵی هیوا لە کەنداوی عەرەبی

      April 24, 2026

      توندکردنی بەڕێوەبردنی سنوور

      April 23, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      عێراق بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان پشتیوانیی دیپلۆماسی دەکات

      April 23, 2026

      کازاخستان و ئەمریکا پەیوەندییەکەیان بەهێزدەکەن

      April 23, 2026

      هێزەکانی ئاسایشی میسڕ هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەی تیرۆریستان

      April 23, 2026

      مەشقی ئاک شومکار پەیوەندیی نێوان قڕغستان و ئەمریکا بەهێز دەکات

      April 23, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      پارێزەری بەندەرەکان

      April 23, 2026

      عێراق بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان پشتیوانیی دیپلۆماسی دەکات

      April 23, 2026

      کازاخستان و ئەمریکا پەیوەندییەکەیان بەهێزدەکەن

      April 23, 2026

      هێزەکانی ئاسایشی میسڕ هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەی تیرۆریستان

      April 23, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    Unipath
    Home » پاراستن لەڕێگەی ئامادەکارییەوە
    تایبتمەندیەکان

    پاراستن لەڕێگەی ئامادەکارییەوە

    هێزەکانی سعودیە و ئەمریکا لە مەشقێکی سەربازی هاوبەشدا هێرشێکی ھاوشێوەی چەکی کیمیایی پووچەڵ دەکەنەوە
    UnipathBy UnipathApril 9, 2025Updated:April 30, 202504 Mins Read
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    دەستەی‭ ‬یونیپاس‭  |  ‬وێنەکان‭ ‬لەلایەن‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬سعودیە

    سیناریۆیەکی‭ ‬مەترسیدارە‭: ‬ڕێکخراوێکی‭ ‬تیرۆریستی‭ ‬یاخود‭ ‬لایەنێکی‭ ‬خراپەکار‭ ‬دڕۆنێکی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬هەڵفڕاند‭ ‬کە‭ ‬بارێکی‭ ‬کوشندەی‭ ‬لە‭ ‬چەکی‭ ‬کیمیایی‭ ‬هەڵگرتووە‭ ‬و‭ ‬نەک‭ ‬تەنها‭ ‬دامەزراوە‭ ‬سەربازییەکان‭ ‬بەڵکو‭ ‬گەڕەکە‭ ‬مەدەنییەکانیش‭ ‬دەکاتە‭ ‬ئامانج‭.‬

    بۆ‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لەم‭ ‬جۆرە‭ ‬سیناریۆیانە‭ ‬کە‭ ‬چەکی‭ ‬کۆمەڵکوژ‭ (‬WMD‭)‬ـی‭ ‬تێدایە،‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬شان‭ ‬بە‭ ‬شانی‭ ‬هاوپەیمان‭ ‬و‭ ‬هاوبەشەکانی‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬و‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬کاریکردووە،‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬کۆتایی‭ ‬هاتنی‭ ‬مەشقی‭ ‬سەربازیی‭ ‘‬قەڵغانی‭ ‬پاراستن‭’ ‬بە‭ ‬سەرکەوتوویی‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئایاری‭ ‬2024‭ ‬گەیشتە‭ ‬لوتکە‭.‬

    مەشقەکە‭ ‬لە‭ ‬شاری‭ ‬سەربازی‭ ‬شا‭ ‬فەهد‭ ‬لە‭ ‬دەمام،‭ ‬سعودیە،‭ ‬بەڕێوەچوو،‭ ‬هێزە‭ ‬سەربازییەکان‭ ‬و‭ ‬دەزگا‭ ‬مەدەنییەکان‭ ‬وەکو‭ ‬تیمێک‭ ‬بۆ‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬وێرانکاری‭ ‬و‭ ‬قوربانییدان‭ ‬وەڵامی‭ ‬هێرشێکی‭ ‬نمایشیی‭ ‬فڕۆکەوانی‭ ‬بێ‭ ‬فڕۆکەوانیان‭ ‬دایەوە‭. ‬ئەم‭ ‬چوارەم‭ ‬دووبارە‭ ‬ئەنجامدانەوەیەی‭ ‘‬قەڵغانی‭ ‬پاراستن‭’ ‬دوای‭ ‬چڕکردنەوەی‭ ‬مەشقەکانی‭ ‬نێوان‭ ‬هێزەکانی‭ ‬سعودیە‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭ ‬هات‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬هێرشە‭ ‬کیمیایی،‭ ‬بایۆلۆژی،‭ ‬تیشکدەر‭ ‬و‭ ‬ئەتۆمییە‭ ‬ئەگەرییەکان‭ (‬CBRN‭).‬

    دوای‭ ‬چەند‭ ‬مانگێک‭ ‬لە‭ ‬ئامادەکاری،‭ ‬بەرنامەداڕێژەی‭ ‬سەرەکیی‭ ‬سعودیە‭ ‬عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬سامی‭ ‬ئەلعولیان‭ ‬خۆشحاڵی‭ ‬خۆی‭ ‬دەبڕی‭ ‬کە‭ ‘‬قەڵغانی‭ ‬پاراستن‭’ ‬ئامانجەکانی‭ ‬خۆی‭ ‬بەدیهێناوە‭.‬

    دەستەیەک لە سەربازانی سعودیە بەشدارییان لە ‘قەڵغانی پاراستن’ـدا کرد

    ‭”‬مەشقی‭ ‘‬قەڵغانی‭ ‬پاراستن‭’‬ـی‭ ‬4‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬چەندین‭ ‬سیمینار‭ ‬و‭ ‬وانەی‭ ‬تیۆری‭ ‬سەبارەت‭ ‬بە‭ ‬پاراستن‭ ‬لە‭ ‬بەرامبەر‭ ‬چەکی‭ ‬کۆمەڵکوژ‭ (‬WMD‭)‬،‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬فەرماندە‭ ‬و‭ ‬کارمەندان‭ ‬لە‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬قەیرانە،‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬ناوەندەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆن‭ ‬و‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬وۆرک‭ ‬شۆپی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬لەخۆگرت،‭ ‬ئەمە‭ ‬جگە‭ ‬لە‭ ‬جێبەجێکردنی‭ ‬ژمارەیەک‭ ‬مەشقی‭ ‬مەیدانی‭ ‬لەسەر‭ ‬چۆنیەتی‭ ‬بەڕێوەبردن‭ ‬و‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لەو‭ ‬قەیرانەکانی‭ ‬دەرئەنجامی‭ ‬چەکی‭ ‬کۆمەڵکوژ‭ (‬WMD‭)‬ـەوە‭ ‬سەرهەڵدەدەن،‭” ‬عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬سامی‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

    زیاتر‭ ‬لە‭ ‬200‭ ‬بەشداربووی‭ ‬مەشقەکە‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬چەندین‭ ‬ڕێکخراوەوە‭ ‬هاتبوون،‭ ‬لە‭ ‬ژینگەیەکی‭ ‬هەڕەشەی‭ ‬جیهانی‭ ‬ڕاستەقینەدا‭ ‬ڕاهێنانیان‭ ‬کرد،‭ ‬کە‭ ‬ئامادەیی‭ ‬خۆیان‭ ‬بۆ‭ ‬وەڵامدانەوەی‭ ‬هەڕەشە‭ ‬ناوچەییەکان‭ ‬وەکو‭ ‬تیمێک‭ ‬نیشاندا‭. ‬

    مەشقەکە‭ ‬هێزە‭ ‬زەمینییەکانی‭ ‬شاهانەی‭ ‬سعودیە،‭ ‬یەکەکانی‭ ‬بەرگری‭ ‬ئاسمانی‭ ‬و‭ ‬بەرگریی‭ ‬شارستانی؛‭ ‬هێزی‭ ‬ئەرکیی‭ ‬سپارتای‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬سوپای‭ ‬ئەمریکا؛‭ ‬یەکەکانی‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬فریاگوزاری،‭ ‬لەناوبردنی‭ ‬کەرەستەی‭ ‬تەقەمەنی‭ ‬و‭ ‬پزیشکیی‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬ئەمریکا؛‭ ‬وە‭ ‬مانگی‭ ‬سووری‭ ‬سعودیە،‭ ‬وەزارەتی‭ ‬تەندروستی‭ ‬و‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬مەدەنییەکانی‭ ‬تری‭ ‬لەخۆگرتبوو،‭ ‬کە‭ ‬شانبەشانی‭ ‬یەکتر‭ ‬بەرەو‭ ‬ئامانجێکی‭ ‬هاوبەش‭ ‬کاردەکەن‭.‬

    لە‭ ‬وتاردان‭ ‬بۆ‭ ‬سەرکردە‭ ‬باڵاکان‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژی‭ ‬میوانە‭ ‬تایبەتەکان‭ ‬لە‭ ‘‬قەڵغانی‭ ‬پاراستن‭’ ‬ئامادەبوون،‭ ‬عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬جۆزێف‭ ‬شارکی،‭ ‬جێگری‭ ‬فەرماندەی‭ ‬لەشکری‭ ‬هێزی‭ ‬ئەرکیی‭ ‬سپارتای‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬ستایشی‭ ‬قەڵغانی‭ ‬پاراستنی‭ ‬کرد‭ ‬بۆ‭ ‬تواناکەی‭ ‬لە‭ ‬بنیاتنان‭ ‬و‭ ‬پاراستنی‭ ‬پەیوەندییەکاندا‭.‬

    بەشداربووانی ‘قەڵغانی پاراستن’ لە دەستپێکی مەشقەکەدا لە سعودیە کۆدەبنەوە.

    ‭”‬نزیکەی‭ ‬66‭ ‬ئەندامی‭ ‬خزمەتگوزاری‭ ‬ئەمریکی‭ ‬شانبەشانی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬شاهانەی‭ ‬سعودیە‭ ‬بەشدارییان‭ ‬لەم‭ ‬مەشقە‭ ‬دوولایەنە‭ ‬و‭ ‬پێکەوەییە‭ ‬نێو‭ ‬وەزارەتییەدا‭ ‬کرد،‭” ‬عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬شارکی‭ ‬ڕایگەیاند‭. “‬ئامانجی‭ ‬ئێمە‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬برەودان‭ ‬بە‭ ‬کارکردنی‭ ‬پێکەوەیی‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬تەواوی‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬سەربازییەکان‭ ‬و‭ ‬پشتیوانی‭ ‬وەزارەتەکان‭ ‬و‭ ‬دەزگا‭ ‬حکومییە‭ ‬پەیوەندیدارەکان‭ ‬لە‭ ‬بەرامبەر‭ ‬هەڕەشەکانی‭ ‬CBRN‭.”‬

    هەروەها‭ ‬مەشقەکە‭ ‬هەڵسەنگاندنی‭ ‬بۆ‭ ‬کاریگەریی‭ ‬چۆنیەتی‭ ‬هاوبەشپێکردنی‭ ‬زانیاری‭ ‬و‭ ‬ڕاپۆرتەکانی‭ ‬هێز‭ ‬و‭ ‬دەزگاکانی‭ ‬سعودیە‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬ڕێککەوتننامەی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬وەڵامدانەوەی‭ ‬مەیدانی‭ ‬کرد‭. ‬

    لوتکەی‭ ‬مەشقەکە‭ ‬ئەو‭ ‬ساتەبوو‭ ‬کە‭ ‬سیستەمێکی‭ ‬فڕۆکەی‭ ‬بێ‭ ‬فڕۆکەوان‭ (‬UAS‭) ‬بۆ‭ ‬نمایشکردنی‭ ‬هێرشێکی‭ ‬جەنگیی‭ ‬کیمیایی‭ ‬بە‭ ‬مەبەستی‭ ‬کوشتنی‭ ‬بەکۆمەڵ،‭ ‬سنووری‭ ‬سعودیەی‭ ‬بەزاند‭. ‬هێزە‭ ‬دۆستانەکان،‭ ‬کە‭ ‬پەیوەستکرابوون‭ ‬بە‭ ‬ناوەندێکی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬کە‭ ‬سەربازانی‭ ‬سعودی‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بەڕێوەیان‭ ‬دەبرد،‭ ‬هەڕەشەکەیان‭ ‬دەستنیشان‭ ‬کرد‭ ‬و‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانیان‭ ‬بۆ‭ ‬لەناوبردنی‭ ‬ئاڕاستەکرد‭. ‬هێزە‭ ‬زەمینیەکان‭ ‬و‭ ‬دەزگا‭ ‬مەدەنییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬دڵنیابوونەوە‭ ‬لەوەی‭ ‬هەوا،‭ ‬خاک،‭ ‬گوێزەرەوەکان‭ ‬و‭ ‬کارمەندان‭ ‬بەدوورن‭ ‬لە‭ ‬ماددە‭ ‬کیمیاییە‭ ‬ژەهراویەکان‭ ‬دەستیان‭ ‬بە‭ ‬ڕێکارەکانی‭ ‬پاککردنەوە‭ ‬کرد‭. ‬

    مەشقە‭ ‬هاوبەشەکان‭ ‬لە‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬هێزەکان‭ ‬بۆ‭ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‭ ‬چەکی‭ ‬کۆمەڵکوژ،‭ ‬کە‭ ‬چەکی‭ ‬کیمیایی،‭ ‬بایۆلۆژی،‭ ‬تیشکدەر‭ ‬و‭ ‬ئەتۆمی‭ ‬لەخۆدەگرێت،‭ ‬ڕۆڵێکی‭ ‬چارەنووسساز‭ ‬دەگێڕن،‭ ‬عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬سامی‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

    هێزە‭ ‬سەربازییەکان‭ ‬و‭ ‬دەزگاکانی‭ ‬حکومەت‭ ‬بۆ‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬ئامادەیی‭ ‬و‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬و‭ ‬وەڵامدانەوە‭ ‬بۆ‭ ‬ڕێگریکردن،‭ ‬ڕاگرتن‭ ‬یان‭ ‬کەمکردنەوەی‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬چەکی‭ ‬کۆمەڵکوژ‭ ‬پێکەوە‭ ‬کاردەکەن‭.‬

    ‭ “‬مەشقی‭ ‬لەم‭ ‬جۆرە‭ ‬کارایی‭ ‬و‭ ‬ئامادەیی‭ ‬بنیات‭ ‬دەنێن‭ ‬و‭ ‬تەکنەلۆژیا‭ ‬بۆ‭ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‭ ‬چەکی‭ ‬کۆمەڵکوژ‭ ‬بەکاردەبەن‭ ‬کە‭ ‬پێویستیی‭ ‬بە‭ ‬گوێزەرەوەی‭ ‬تایبەتمەند‭ ‬هەیە‭ ‬تا‭ ‬بتوانێت‭ ‬ماددە‭ ‬کیمیاییەکان‭ ‬دەستنیشان‭ ‬بکات،‭ ‬ناوچە‭ ‬زیانلێکەوتووەکان‭ ‬پاک‭ ‬بکاتەوە‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬سەلامەتی‭ ‬مامەڵە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ماددە‭ ‬مەترسیدارەکان‭ ‬بکات‭.” ‬فەریق‭ ‬ڕوکن‭ ‬سامی‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

    سەربازانی سعودیە و ئەمریکا بنکەیەکی دوای فەرمان لە ‘قەڵغانی پاراستن’ بەڕێوەدەبەن.

    ‭”‬مەشقە‭ ‬هاوبەشەکان‭ ‬ئەزموونی‭ ‬کرداری‭ ‬لە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬نوێترین‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬دەستنیشانکردن‭ ‬و‭ ‬ئامێری‭ ‬پاراستن‭ ‬پێشکەش‭ ‬دەکەن،‭ ‬کاتەکانی‭ ‬وەڵامدانەوە‭ ‬و‭ ‬هەڵەکان‭ ‬لە‭ ‬کاتی‭ ‬قەیرانە‭ ‬ڕاستەقینەکاندا‭ ‬کەم‭ ‬دەکەنەوە‭. ‬مەشقە‭ ‬هاوبەشەکان‭ ‬متمانە‭ ‬و‭ ‬هاوبەشپێکردنی‭ ‬زانیاری‭ ‬بەرز‭ ‬دەکەنەوە،‭ ‬کە‭ ‬زۆر‭ ‬گرنگن‭ ‬بۆ‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬قەیرانەکانی‭ ‬چەکی‭ ‬کۆکوژ‭.”‬

    عەمید‭ ‬ڕوکن‭ ‬شارکی‭ ‬دووپاتیکردەوە‭ ‬کە‭ ‘‬قەڵغانی‭ ‬پاراستن‭’ ‬بوار‭ ‬بە‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬دەدات‭ ‬بەکۆمەڵ‭ ‬بە‭ ‬ناوی‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬سەقامگیرییەوە‭ ‬ڕووبەڕووی‭ ‬ئاڵنگارییەکانی‭ ‬چەکی‭ ‬کۆمەڵکوژ‭ (‬WMD‭) ‬ببنەوە‭.‬

    ‭”‬ئەندامانی‭ ‬خزمەتگوزاری‭ ‬ئەمریکا‭ ‬دڵخۆشن‭ ‬و‭ ‬شانازمەندن‭ ‬بە‭ ‬کارکردن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوتا‭ ‬سعودییەکانیان،‭” ‬ناوبراو‭ ‬ڕایگەیاند‭. “‬ئەم‭ ‬مەشقە‭ ‬ئامرازێکی‭ ‬گرنگی‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬پیشەییە‭ ‬بۆ‭ ‬تاقیکردنەوە‭ ‬و‭ ‬چەسپاندنی‭ ‬چەمک،‭ ‬ڕێکار‭ ‬و‭ ‬تەکتیکەکانی‭ ‬بەرگری‭ ‬CBRN‭. ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬بەرفراوانتر،‭ ‬بوار‭ ‬بە‭ ‬سەربازەکان‭ ‬دەدات‭ ‬تواناکان‭ ‬گەشە‭ ‬پێبدەن‭ ‬و‭ ‬خۆیان‭ ‬بۆ‭ ‬وەڵامدانەوەی‭ ‬خێرای‭ ‬دۆخە‭ ‬قەیراناوییە‭ ‬سەختەکان‭ ‬ئامادە‭ ‬بکەن‭”.   ‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleئەنجامدانی مەشق بۆ ئامانج
    Next Article ڕۆبۆتیک بۆ ڕزگارکردن

    Related Posts

    جێگیر لە دەریادا

    April 24, 2026

    ڕێبازی هێزی نەرمی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی توندڕەوەکان

    April 24, 2026

    ڕێنمایی دەستەبژێر

    April 24, 2026

    Comments are closed.

    ئاشتی و ئاشتەوایی | بەرگی 13، ژمارە 4 زستانی 2026

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.